ڕە حمه ت له كفن دز چۆ له کۆم بڕ خراپترە !! ... ستار کوڵه جۆیی :

ڕە حمه ت له كفن دز چۆ له کۆم بڕ خراپترە !! ... ستار کوڵه جۆیی :


 ئه م تایته ڵه ی سه رە وە  پە ندێکی پێشینانه  ، دەگێڕنه وە  له دێر زە مانه دا ، کابرایه ک په یدا دەبێت له شارێکدا ، کارو کاسبی کابراکه دزینی کفنی ئه و مردوانه دە بێت ، که تازە دە مرن و دە نێژرێن له گۆڕستانی  شارە که دا . له و شارە  وه ک باوێکی گشتی هه ر که مرۆڤێکیان لێی ده مرێ ده یبه ن بۆ شاردنه وه له گۆڕستانی شارە که یانا ، خه ڵکه که دە ست ده که ن به ناشتنی مردوو که ، و دە یشارنه وه  ، ئیتر خه ڵکه که  هه ر یه که و به رە و ماڵی خۆیان دە چنه وە ، گۆڕستانه که  چۆڵ دە که ن و که س له گۆڕستان نامێنێته وە ،  کفن دز ، له چۆڵو هۆڵی  گۆڕستانه که  فرسه ت ئه سه نی به پاچو خاکه ناز دە که وێته  سه ر هه ڵدانه وە ی گۆڕی مردووە که  ، کفن دز مردووە که له گۆر دە ردە هێنێ و کفنه که ی لێی دە کاته وە و ده یبا . کفن دز  به م  کارە نا په سه نه ی ،  ناو بانگی کفن دز دە ردە کات له و شارە دا . دانیشتوانی شارە که و شارۆچکه کانی دە ورە و به ری ، خوایان نامێنێ له و کاره به ده ی کفن دز .  خه ڵکی شارە که ئیتر شه یتانیان بیر ده چێته وە و له جیاتی  شه یتان به نعله تکردن  ، کفن دز نه فرە تو نعله ت باران ده که ن ،  ڕۆژانه  خه ڵکه که  وە کو ڕۆتینێکی ڕۆژانه یان ، له گه ڵ  هه ر هه ڵسانو دانیشتنێکیاندا، نعله ت و نه فرە  ت له کفن دز دە که ن  . ڕۆژ دێ و ساڵ دە ڕوا ، کفن دز پیر دە بێ و نه خۆش دە که وێ  دە مرێ ، به ڵام نعله ت و نه فرە  ته کانی دانیشتوانانی خه ڵکی شارو شارۆچکه کانی شار ، به ردە وام ده بێت له کفن دز .  کوڕی کابرای کفن دز ڕۆژێک دە چێت بۆ سه ر گۆڕی باوکی دە لێت : باوە که دە زانیت ،  سه رە ڕای ئه وە ی که هه موو خه ڵکی شار دە زانن  تۆ فه ووتت کردوە و نه ماوی له ژیان داو که سیش ئێستا کفنی مردوه کانیان نا دزێ ،  که چی خه ڵکه که  به مردوویش وازت  لێی نا هێنن ، ئه وە تا  له گۆڕیشدا نه فرە ت و نعله تت بۆ دە نێرن ڕۆژانه  ،  به ڵام بابه هیچ خه مت نه بێ وجاخت ڕۆشنه ،  شه رت بێ ، به شه رتی خوا بێ  ،  ئه بێت کارێکی وا بکه م له و خه ڵکی ئه م شارە،  له مڕۆ به دواوە  له جیاتی نعله تو نه فرە ته کانیان  ، دوعای خێر و ڕە حمه تت بۆ به نێرن . ئیتر کورە که  کفن دز له و ڕۆژە وە ، که په یمانی به باوکی کۆچ کردویی دا ، له سه ر گۆڕە که ی  باوکی ،  که کارێکی به د ڕه سه نانه ی وای کرد به مردوه کانی شار ،  ڕۆژانه  خه ڵکی گشت شارو شارۆچکه کان  ، که وتنه به حمه تو نزا بارانی کفن دزی باوکی ،، سه ر تان نه هێشێنم ،  ئیتر کوڕی کفن دز دە ستی کرد به کاسبیه که ی باوکی مرحومی  ،،  به ڵام ، به جۆرێکی ترو به شێواز و تکنیکێکی جیاواز تر له باوکی محرومی .  کوڕی کفن دز ، ته نها به دزینی کفنی مردووکان، ئاگری دڵی دا نه ئه مرکا  ، چۆیه کیشی بۆ کۆمی مردووه کانی شار زیاد کرد ، به کوردی و کرمانجی کوڕی کفن دز هه ر که کفنه که  له مردوە که دە کاته وە ، چۆیه کیش دە بڕێته   کۆمی مردوە که وە  ، ئێدی له و ڕۆژە وە به دوا دا ، خه ڵکی شار به گشتی  دە که ونه  ڕە حمه ت بارانکردنی کفن دزی باوکی  . خه ڵکی شار کاتێ ده بینن مردووکانیان چۆیان تێی بڕاوه  و کفنه کانیان لێکراوه ته وه ، به م شێوه یه به ته ن ، نه زاو ڕه حمه ت ده نێرن بۆ باوکی مرحومی : ( ڕه حمه ت له کفن دز چۆ له کۆم بڕ خراپترە )  مه خابن له ئێستادا هه ر دوای له سه ر دە  سه ڵات لابردن و ڕووخانی ڕژێم دکتاتۆرە کانی ڕۆژ هە ڵاتی ناوین ، ئه م په ندە ،  دە بێته وێتی سه ر زمانو بن زمانی  زۆرینه ی هاوڵاتیانی ئه و وڵاتانه ی که ڕژێمه دکتاتۆرە کانیان له ناو دە چێ و نامێنن له سه ر حوکم  ،، هاوڵاتیان کاتێ دە بینن چه ند به ندێکی تیرۆریستی و مافیا کردار به ناوی ئۆپۆزسیۆنه وە  ، دە که وونه ، پڕوپاگه ندە ی درۆی شۆڕشگێرو دیموکراتخوازو خزمه تکاری به میله ت و نیشتیمان ، هه ر له سه رتاوە   هه نگاو به هه نگاو خۆیان دە که ن به دە مڕاستی وڵات .  له  یه که م دە ر که وتنی ئه م دە مو چاوه ،  تازە سه خته چیانه وە ، که ناوی شۆڕشگێڕیان بۆ خۆیان داتاشیه وە ، ئیدی ئه م ده عبا تازانه ، فرسه ق به فرسه ق  قۆناخ به قۆناخ دە که ونه نمایشکردنی چۆنێتی خۆ سه پێنیان له و وڵات دا ، ئیتر به زە بری چه کو کوشتن و سه رکوتکردنی کۆمه ڵگا وئازادییه کشتی و که سایه تیه کانه وە ده ست پێی ده که ن  ،  هه تا دە گات قوتی گشتی و ئارامی وئاشتی ئاسایشی زۆرینه ی دانیشتوانی وڵاته وە  دە خه نه ژێر ڕکێفی ڕحمه تی خۆیانه وه  . به م جۆرە  له زووڵم و زۆردارییه یان  خۆیان دە که ن به تا كه هێزی ئه مری واقیع له وڵاتدا .  
بینیمان له به هاری عه رە بی دا ، بڕێ له ڕژێمه دکتاتۆرییه کانی وڵاتانی عه رە بی خۆیان و ڕژێمه که یان نه یان توانی له به رامبه ر توڕە ی میله تدا خۆیان ڕاگرن ، هه ر زوو له ناو چوون ، ڕژێمه که یان  هه ره سی هێنا ، جگه له ڕژێمه که ی قه زافی و ئه سه د نه بێ به خوێنێکی زۆر له ناو چوون و نه مان . 
 له دوای ئه و گۆڕانکاریانه ، که له ڕژێمه دکتاتۆره کانی  وڵاتانی عه رە بی دا، ڕوویان دا ،  ئه و گۆڕانکارییه کان بوون به ئه زمونێکی تاڵو بێ به رهه م و بێ سود بۆ ئه وانه ی که دوای نه مانی ڕژێمه دکتاتۆره کانی وڵاته که یان ، خه ونی ئه وه یان ده بینی که ئیتر ئازادی و نان و کارو ئاشتی و ئارامیان  به رقه رار ده بێت له وڵاته که یاندا .  له ئێستادا ڕوون بووە وە  بۆ زۆربه ی ئه و هاوڵاتیانه ی که له به هاری عه رە بیدا ڕژێمه دکتاتۆرو گه ندە ڵو کفن دزە کانی وڵاته که یانیان ڕووخان وگۆڕی  به چۆ له کۆم نه رە کانی ئێستاکه . له ڕاستیدا ئه م گۆڕانکارییانه ی  ڕۆژهه ڵاتی ناوە ڕاست که ده ر ئه نجامی به هاری عه رە بی ڕوویان دا ، سه ر له بنی ئه و گۆڕانکارییانه ، گۆڕانێک بوو له دمچاوی سیاسی ڕژێمه دکتاتۆرە  خراپه کان ، بۆ دموچاوە ێکی سیاسی و حوکمڕانی خراپتر له وانه ی  پێشتر .