بۆ به‌رێزان:د. فۆاد معصوم سه‌رۆك كۆماری عیراق
د. حیدر العبادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق
د. سلیم الجبوری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق
كاك مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
سڵاو‌و ڕێز. . .
به‌قوڵایی مێژوودا چوومه خواره‌وه زۆر ئاوه‌دانی وههوارو مه‌مله‌كه‌ت و شار‌و گوند‌و ووڵاتان گه‌ڕام. . به‌دوای ئه‌و شوێنه‌دا ده‌گه‌ڕام كه دڵم لێی ئۆقره بگری و مرۆڤ له‌وێدا به‌ته‌واوی مانا ویژدانی و ئه‌خلاقی و فهلسهفیهكانا باڵا ده‌ست بی و ئازاد بی.
هه‌ر شوێنێك رووم تی ده‌كرد له جه‌نگه‌لستان ده‌چوو. . له هه‌ندێكیان مرۆڤه‌كان هه‌موو كۆیله‌و گلادیاتۆر بوون ڕۆژانه رووبه‌روی مه‌رگ ده‌بوونه‌وه له‌سه‌ر ده‌ستی وه‌حش و دڕندهكانا. . له هه‌ندی مه‌مله‌كه‌تی دی هه‌رچی روح له‌به‌ر هه‌یه هه‌ر هه‌موویان یه‌كتریان ده‌خوارده‌وه. . له هه‌ندی هه‌واری ترا پاشا‌كان ئه‌وه‌نده به‌رزو پیرۆز‌و نه‌مر بوون به‌جۆرێك مرۆڤی ئاسایی ته‌نانه‌ت له خهونیشیا زاتی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌كرد بیر له‌وه بكاته‌وه كه پاشاكه‌ی ڕۆژی دادی وه‌ك مرۆڤه‌كان ده‌مرێت و كۆتایی به ژیانی دی، هه‌رچه‌نده له گه‌ڕان هیلاك و بێزار بووم به‌ڵام كۆڵم نهداوبڕیارم دابوو نه‌سره‌وم تا ده‌گه‌مه ئه‌و هه‌واره‌ی مرۆڤ تێیدا پێشه‌نگه‌و یاسا تیایدا سه‌روه‌ر بێت و ده‌ستوور ڕێنیشانده‌ر بێت.
زۆر گه‌ڕام تا له دووره‌وه لوتكه‌ی بهرزایێكم لی به‌ده‌ر كه‌وت به خێرایی به‌ره‌و ڕووی هه‌نگاوم نا تا لێی نزیك ده‌بومه‌وه به‌رزتر ده‌هاته به‌ر چاو تا به‌ته‌واوی ده‌ركه‌وت له شێوه‌ی بورجێكی زه‌به‌لاح به‌ره‌و ئاسمان ده‌یڕوانی ده‌ورو به‌ره‌كه‌شی له شار‌و ئاوه‌دانی ده‌چوو، پرسیارم كرد ئێره كوێ یه؟ووتیان ئه‌وه مه‌مله‌كه‌تی (بابل) ه تا زیاتر له خه‌لك و بینایه‌و ئاوه‌دانیه‌كه وورد بوومه‌وه یه‌كه‌مین بینایه‌ش كه لێی چوومه پێشه‌وه داوای روخسه‌تم كرد ڕێگایان پێدام بچمه ژووره‌وه له‌وی دیار بوو (حه‌موورابی) تازه له دارشتنی ده‌ستوره‌كه‌ی ته‌واو بووبوو كه له (282) به‌ند پێك هاتبوو سه‌باره‌ت به كێشه ده‌ستووریه‌كان و كاروبار‌و په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وه‌ك هاوسه‌رگیری وته‌لاق و میرات و كرین و فرۆشتن ویاساكانی سزادان و ته‌واوی ئه‌و ماددانه‌ی كه ژیان و گوزه‌رانی بابلیهكانی ڕێك خستبوو، له‌ولاوه (گلگامش) ی پاڵه‌وان دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ (ئه‌نكیدۆ) ی هاوشێوه‌ی گیانله‌به‌ره دڕنده‌كان له زۆرانبازیێكی بی وێنه‌دا توانی به‌سه‌ری دا زاڵ بێت به‌ڵام به‌به‌زه‌یی خۆی توانی لێی خۆش بێت و بوون به هاوڕی و یه‌كیان گرت و توانیان شاره‌كه‌یان (ارۆك) له هێرش و په‌لاماری عیلامیه‌كان بپارێزن.
هه‌رچه‌ند به كووچه‌و كۆلان و شه‌قامه‌كانی بابلدا ده‌خولامه‌وه دوكان و بازار‌و په‌رستگاكان هه‌ر یه‌كه‌و سه‌رقاڵی كاروباری ڕۆژانه‌ی خۆیان بوون به‌ڵام ئه‌وه‌ی له هه‌مووی زیاتر له‌م شاره سه‌رنجی ڕاكێشام هه‌ر هه‌موویان به‌یه‌ك زوبان گفتوگۆیان ده‌كرد یه‌ك ئاین و مه‌زهه‌ب و یه‌ك كه‌لتوریان هه‌بوو،
دوای ئه‌وه‌ی موددهتێكی خۆشم به‌سه‌ر برد له‌وی به‌ڕی كه‌وتم و زیاتر به‌ناو قولایی مێژوودا چوومه خواره‌وه تا گه‌یشتمه سه‌ر زه‌مینێك پێ یان ده‌گووت ووڵاتی (سۆمه‌ر) به‌ناو شاره جوانه‌كانی (ڕور، ڕریدۆ، ڕرك، لكش) دا سوڕامه‌وه له هه‌مووشیان جوانتر‌و رازاوه‌تر شارستانیه‌تی شاری (ڕور) 4500ساڵ پ. ز كه به‌سه‌رده‌می زێڕینی ڕور ناسراوه زۆربه‌ی پادشاكانیان به‌دوای بنیاتنان و چاكسازی دا ده‌گه‌ڕان گه‌وره‌ترین پادشایان كه‌ناوی (ڕور-ڕنجور) بوو كه زۆربه‌ی ووڵاتانی ئاسیای ڕۆژئاوای خسته ژیّر ده‌سته‌ڵاتی خۆی له‌سه‌رتاسه‌ری ووڵاتی سۆمه‌ر یه‌كه‌مین په‌رتووكی له جیهان ڕاگه‌یاند له ساڵی 3500 پ. ز سه‌باره‌ت به یاسا‌و ووتی:-
( (بۆ هه‌تا هه‌تایه یاساكانی دادپه‌ره‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیم چه‌سپاند) ) .
ئه‌مه‌و جگه له جۆره‌ها داهێنانیان له سه‌رده‌می خۆی سه‌رهه‌ڵدانی نووسینی مسماری و په‌ره‌سه‌ندنی گوره‌ترین ده‌ستكه‌وتی سۆۆمهریهكانه له چاكه له‌سه‌ر شارستانیه‌تی جیهان.
میژوو و شارستانیه‌تی سۆمه‌ریه‌كان گه‌لێك له‌وه زیاتره له چه‌ند لاپهڕهیێك و چه‌ند په‌رتوكێك باسی لێوه بكرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا گرنگ و جێگای باس و سه‌رنج ڕاكێشه ده‌رباره‌ی ته‌واوی مێژوویان ئه‌وه‌یه كه سۆمه‌ریه‌كان كه‌له‌سه‌ر خاكی نێوان هه‌ردوو ڕووبار ژیاون كه له ئێستاوه عیراقی پی دهووتری گه‌لێكی ئازا‌و چاو كراوه‌و به‌تواناو لێهاتوو له هه‌مان كات خاوه‌نی داهێنان و شارستانیه‌تێكی گه‌وره‌ن له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا.
به‌ڕێزان. .
ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌ستمه‌و زیاتر سه‌رنجتانی بۆ ڕابكێشم ئه‌وه‌یه كه له‌ته‌واوی خاكی سۆمه‌ردا ئاینێك نه‌بوو به‌ناوی زه‌رده‌شتی و یه‌هوودی و مه‌سیحی و ئیسلام، میلله‌تێك نه‌بوو به‌ناوی عه‌ره‌ب یاكورد یا توركمان و كلدو ئاشور، تاییفهیێك نه‌بوو به‌ناوی شیعه‌و سوننه‌و مه‌زهه‌به‌كانی تر، له وێدا كه‌س له‌سه‌ر دین و نه‌ته‌وه‌و مه‌زهه‌ب و ئه‌م جیاوازیانه یه‌كتریان نه‌ده‌كوشت به‌ڵكوو هه‌موویان یه‌ك ده‌نگ و ڕه‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست بوون به‌رامبه‌ر دوژمنانیان، له‌وی ئه‌گه‌ر ئیمامێك هه‌بوایه ئه‌وا پێشه‌واو په‌ناگه‌ی هه‌موویان بوو نه‌ك ته‌نها ئی تاییفهیێك بی دژی ئه‌وانی تر ئه‌وه‌شی كه له ئه‌نجامی گۆڕانكاریه گه‌وره‌كانی مێژوو ڕوویداوه له هێرش و په‌لاماری میلله‌تانی دوور‌و نزیك له هاوشێوه‌ی ته‌ته‌رو مه‌غۆل و ئه‌سكه‌نده‌رو وه‌حش و دڕنده‌و ههمهجهكانی تر كه هه‌میشه چاویان بڕیوه‌ته خاكه جوان و به پیت و مرۆڤه روح سوكه‌كه‌ی به پێی تێپه‌ڕ بوونی زه‌مه‌ن كه چه‌ندین ئایین و نه‌ته‌وه‌و مه‌زهه‌بیان له ناومان دروست كرد، ئێستاش جگه له پاشماوه‌ی هێرش به‌ره‌كان كه هه‌زاران ساڵه لێره‌دا ماونه‌ته‌وه و نیشته‌جی بوون و ووهچهیان ناوه‌ته‌وه ئه‌وی تر هه‌موویان هه‌مان ڕه‌چه‌له‌كی سۆمه‌ره كه ده‌بی شانازی پێوه بكه‌ین و بیپارێزین وه ئه‌و شه‌ڕو كوشتاره‌ی كه له ناوماندا هه‌یه‌له مێژووی كۆن و نویدا هه‌مووی پیلانی دوژمنانه كه بۆ ئامانجه‌كانی خۆیان به‌رده‌وام له نانه‌وه‌ی فیتنه‌و شه‌ڕو ئاژاوه و دووبهرهكین له نێوانمان به هاوكاری خانه نوستووه‌كانیان له تابووری پێنجه‌م كه بریتین له پاشماوه‌ی دێرینیان و تاوێك به‌ناوی قه‌ومیه‌ت و كورد‌و عه‌ره‌ب و توركمان تێكمان به‌رده‌ده‌ن و جارێك به‌ناوی مه‌زهه‌بی شیعه‌و سوننه و هه‌ندی جاریش به‌ناوی ئایین و مه‌گه‌ر هیچ نه‌بی به‌ناوی ناوچه گه‌رێتی ئاگره‌كه‌مان بۆ جۆش ده‌ده‌ن.
به‌ڕیزان. .
ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستای نیشتیمانه‌كه‌مان تێیدایه ڕێك وه‌كوو ئه‌وه وایه كه به‌ر له4800ساڵ ڕووبه‌ڕووی هێرش و په‌لاماری داگیركه‌ران بووبووه‌وه وه‌كوو ئێستا تووشی وێرانی و كاولكاری بووبوو میلله‌ته‌كه‌ی تووشی كوشتن و ده‌ربه‌ده‌ری و نه‌هامه‌تی بوو كه ئه‌وكات شاعیری سۆمه‌ری (دنجر دام‌و) به ئاهو حه‌سره‌ته‌وه شیعری بۆ تاڵانكردنی شاری (لكش) نوسیوه كه ده‌ڵی
وا أسفاة,ان نفسى لتذوب حسرة
على المدينة وعلى الكنوز
وا أسفاة ان نفسى لتذوب حسرة
على مدينة جرسو ((لكش))وعلى الكنوز
ان الاطفال فى جرسوالمقدسة
لفى بؤس شديد
لقد استقر ((الغازى))فى الضريح
الافخم
وجاء بالملكة المعظمة من معبدها
اى سيدة مدينتى المقفرة الموحشة
متى تعودين؟
دوای نزیكه ی 5000 ساڵ نیشتیمانمان ڕووبه‌رووی هه‌مان هێرش و په‌لاماری داگیركه‌ران ده‌بێته‌وه هه‌زاران مندالمان ده‌ربه‌ده‌رو بی دایك و باوك ده‌بن، به هه‌زاران ئافره‌تمان له شنگال و شوێنانی تر به‌به‌ر چاوی وولاتان ودام و ده‌زگا به ناو مرۆڤ دۆست و دیموكراتخوازهكانهوه به ڕۆژی روناك ئه‌تك ده‌كرێن.
به ڕێزان. . خاوه‌ن شكۆ:
ووڵاته‌كه‌مان زیاد له پێویست شه‌كه‌ت و ماندووه. . جه‌سته‌یه‌كه پڕ له زامه، ده‌با ئه‌لقه‌ی برینه‌كانی كۆن و نوی سه‌ری گوێچكانمان بگه‌زن میلله‌تێكی هیلاك و ده‌ربه‌ده‌رو ماڵ وێران تكاتان لی ده‌كه‌م با له‌وه زیاتر سووك و ریسوا نه‌بین به‌ده‌ست داگیركهرو پیلانگێڕان، ئێستا ئێوه له‌به‌رده‌م ئه‌ركێكی نیشتیمانی و لێپرسیاریهتێكی گه‌وره‌ی مێژوویی و ئه‌خلاقی وئاینی و ویژدان و مرۆڤایه‌تین. . ئێوه‌ی به‌ڕێز خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و پێگه‌ی بڕیاردانن، گۆڕینی ڕه‌وتی مێژوو به‌ده‌ستی ئێوه‌یه، خواستی جه‌ماوه‌رو نیشتیمان زۆر له‌وه گه‌وره‌تره به‌دوای چه‌ند گهندهلكارێك بگه‌ڕێن پیلانگێڕان مافیای زۆر گه‌وره‌ن له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان ڕوویان تی كردووین و ده‌مانبڕن و ده‌مانكوژن و خیروبێریشمان به‌تاڵان ده‌به‌ن ئه‌گه‌ر له ئاستیانا زۆر ووشیارو ئازا نه‌بین مه‌حاله بتوانین رووبه‌ڕووی پیلانه شهڕانگێزیهكانیان ببینه‌وه.
ده‌سا ئێوه‌و خواتان. . ئێوه‌و ویژدان و مرۆڤایه‌تیتان. . كار بۆ ئه‌وه بكه‌ن ئه‌و كێشه‌و ململانێ یه‌ی هه‌زاران ساڵه به‌ناوی نه‌ته‌وه په‌رستی و ئایین و مه‌زهه‌ب به‌رۆكی گرتووین و له‌سایه‌یا یه‌كتری پی له‌ناو ده‌به‌ین چیتر نه‌بن به هه‌وێنی شه‌ڕو ئاژاوه‌ی نێوانمان هه‌وڵ بده‌ن ئاشتهوایێكی مێژوویی ڕاسته‌قینه بكه‌ن به خاڵی وه‌رچه‌رخان له مێژوو ده‌ست له‌ناو ده‌ست دڵنیا بن مرۆڤی دڵسۆز‌و شۆڕشگێڕ‌و له‌خۆبورده زۆر زیاترن له شه‌ڕانگێزو هه‌ڵپه‌رستان پشت ئه‌ستور بن به هێزی له‌بن نه‌هاتووی ڕۆڵه ئازا‌و به‌جه‌رگی گه‌له‌كه‌مان، له‌بواری سیاسی و ململانی ناوچه‌یی و نێوده‌وله‌تیه‌كان هه‌رگیز هێلكه‌كان له یه‌ك سه‌به‌ته‌دا هه‌ڵمه‌گرن به‌ڵكوو پێویسته دابه‌ش بكرێن به‌سه‌ر چه‌ند سهبهتهیێك تا هه‌موویان به‌یه‌كه‌وه نه‌شكێن و مایه‌پوچ نه‌مێنینه‌وه دڵنیام سه‌رده‌كه‌ون به‌سه‌ر سه‌رجه‌م پیلان و هێرش و په‌لاماری دوژمنان.
ئه‌وانه‌ی بانگه‌شه بۆ پارچه پارچه‌بوونی ووڵاتمان ده‌كه‌ن گوایه له خه‌می ئێمه‌دان، هه‌ر ئه‌وان بوون سه‌ده‌یه‌ك به‌ر له ئێستا ئه‌م سنورانه‌یان دارشتووه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان حه‌ق نیه له‌وه زیاتر بڕوا به به‌ڵێنه درۆ‌و چه‌واشه‌كاریه‌كانیان بكه‌ن و چاره‌نوسی نه‌وه‌كانی داهاتوومان نه‌درێنه ده‌ست قه‌ده‌رێكی ته‌م و مژاوی وشوم، دڵنیا بن تا ئه‌وان پێگه‌و په‌نایان له‌ناومان بێت مه‌حاله بتوانین به ئاشتی و ئارامی بژین، رووداو‌و تاقیكردنه‌وه‌كانی ڕابردووشمان شاهیدی ئه‌م ڕاو بۆچونه‌ن كه تا ئه‌و كاته له‌گه‌ڵمانن تا مه‌رامه‌كانیان جی به‌جی ده‌كه‌ن و دوای ئه‌وه هه‌رزان فرۆشمان ده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به دوارۆژو چاره‌نوسی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ناوهندو به‌شه‌كانی تری عیراق ئه‌وا هه‌ركاتێك بارودۆخ به‌ته‌واوی ئارام و ئاسایی بووه‌وه ده‌توانری له ڕێگای راپرسی و وه‌رگرتنی رای جه‌ماوه‌رو به شێوه‌یێكی مه‌ده‌نی و دیموكراسیانهههلبژاردنی گونجاوی بۆ بكری و یان له چوارچێوه‌ی عیراقێكی دیموكراسی و یه‌كگرتووی به‌هێز ده‌مێنینه‌وه كه ووڵاتێك بی ته‌واوی مافه‌كانی هه‌موو تاكێكی تیا پارێزراو بێت، وه‌یان بژارده‌ی تر كه خۆی له دوو هه‌رێم وه‌یان دوو ده‌وله‌ت و زیاتریش له‌خۆ بگری و ببین به دراوسێی یه‌كتر دوور له ده‌ست تێوه‌ردانی وولاتانی ده‌وروبه‌رو دوژمنان.
به‌ڕێزان. . خاوه‌ن شكۆ:
بهرپرسیارهتیێكی مێژوویی گه‌وره‌تان له ئه‌ستۆ دایه. . چاره‌نوس و دوارۆژی نه‌وه‌كانمان له ئه‌ستۆی ئێوه دایه. . پاراستنی شارستانیه‌تی هه‌زاران ساڵه‌مان له ئه‌ستۆی ئێوه‌دایه. . گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌دان هه‌زار ئاواره بۆ سه‌ر جێگا‌و ڕێگای خۆیان. . ئاشتهوایێكی ته‌واوی نیشتیمانی. . سارێژكردنی برینه‌كان و دڵنه‌وایی دایكه جه‌رگ سوتاوه‌كان و منداڵه بی باوكه‌كان ئه‌مانه هه‌موی له ئه‌ستۆی ئێوه دایه. له كۆتاییشدا ده‌ڵێم شه‌ره‌فی كچ و ژنانی شه‌نگاڵ له‌ده‌ستی ئێوه‌دایه.
پشت ئه‌ستورم به ڕابردووی پڕ له خه‌بات و شۆڕشگێڕی و له خۆبورده‌یی و قوربانی دانتان بۆ هه‌نگاو نان به‌ره‌و پاراستنی گه‌ل و نیشتیمان.
سه‌رچاوه:قصه الحضاره
9/ 12 /2015
