ڕ وداوهكهی 11ی سپته‌مبه‌ری ساڵی 2000ی ئه‌مریكا زه‌مه‌نێكی زۆری به‌سه‌ردا تێنه‌په‌ڕیوه تا له‌بیر بكری و نه‌زانین چۆن و به چ ئامانجێك ئه‌م سیناریۆیه جوانه رێكخراو ئه‌وانه‌ی له پشت داڕشتنیشی بوون چۆن به ماوه‌یێكی زۆر كورت دوای ڕوداوه‌كه كه‌وتنه خۆ بۆ جی به‌جی كردنی پیلانه‌كانیان،هه‌رچه‌ند لێره كاتی ئه‌وه نیه بچینه ناو وورده‌كاریه‌كانی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێویستی به به‌ڵگه‌ی دیكۆمینتاری هه‌یه كه ئه‌سته‌مه به‌ڵگه‌ی ئه‌و جۆره ده‌زگا موخابه‌راتیانه وا به‌ئاسانی بكه‌ونه ده‌ست،به‌ڵام زۆربه‌ی هه‌ره زۆری لێكۆلینه‌وه‌و بۆچونه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و رایهبوون كه ڕوداوه‌كه ده‌ستكرد بوو،كه بهبیانوویهوه هێرشیان كرده سه‌ر ئه‌ڤغانستان و ده‌سه‌ڵاتیان گۆڕی وگۆڕانكاریان له ته‌واوی پێكهاته‌كانی ئه‌و ووڵاته‌دا كرد‌و گوایه تالیبانیان لادا كه‌چی تائێستاش له‌گه‌ڵ (قاعیده) هه‌ر ئه‌وان له به‌شێكی زۆری ووڵات باڵاده‌ستن و ته‌نانه‌ت سیاسهتهكهشی به‌خواستی خۆیانه‌و ئێستا ئه‌و ووڵاته بووه‌ته پێگه‌یێكی به‌هێزی مه‌شق و راهێنانی گروپه تیرۆرستیه‌كان.
له دوای ئهڤغانستانیش ڕوی خۆیان سوڕانده‌وه به‌ره‌و عیراق به بیانوی هه‌بونی چه‌كی كیمیایی وبونی به جێگای مه‌ترسی بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان له ساڵی 2003 هێرشیان كرده سه‌ری و له‌هه‌مان كات پڕوپاگنده‌ی وایان بۆ گه‌لانی عیراق بڵاو كرده‌وه گوایه عیراقمان بۆ ده‌كه‌ن به نمونه‌ی دیموكراسی و خۆشگوزه‌رانی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا،به‌ڵام هه‌روه‌كوو بینیمان دوای چه‌ند ساڵ شه‌ڕی تایفی و سه‌رهه‌ڵدانی چه‌ندین گروپی تیرۆرستی له ژێر ناوی جۆراو جۆردا ووڵاتیان به ته‌واوی به‌ره‌و ویرانبون برد تا له كۆتاییدا ئه‌مریكا نه‌یتوانی كونتروڵی بارودۆخه‌كه بكات و له روبه‌روبونه‌وه‌ی له‌گه‌ل گروپه چه‌كداره جوراو جۆره‌كان كه له له پاشماوه‌ی به‌عسیه‌كان و عهشاییرو هه‌ندێك هێزی ئیسلامی پێكهاتبون ناچاركرا عیراق به‌جی بهێڵی به ریككه‌وتنێكی فه‌رمی له‌گه‌ڵ حكومه‌ت هێزه‌كانی خۆی كێشایه‌وه به واتایێكی تر له ده‌رگاوه چوه ده‌ره‌وه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا رژێمی سه‌ددامی له‌ناو برد خۆی به‌خاوه‌نی ئه‌و ووڵاته ده‌زانی و هه‌رچی سه‌روه‌ت و سامان هه‌یه به هی خۆی ده‌زانی وقبوڵی نیه كه‌سێكی تر خۆی لی بكا به خاوه‌ن،هه‌ر بۆیه كه‌وتنه داڕشتنی پلانێكی تۆكمه له‌گه‌ڵ به‌ریتانیاو ئیبسرائیل و به هاوكاری ووڵاتانی هاوپه‌یمانیان له كهنداوو توركیا كه ئه‌وانیش هه‌ر یه‌كه‌و مه‌رامێكی هه‌یه،هه‌ڵسان به ناردنی داعش بۆ عیراق و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و كوردستان هێزو توانا‌و چه‌ك و پلانێكی وایان بۆ ئاماده كرد كه له توانای حكومه‌تی ناوهندو كوردستانیشدا نه‌بوو به‌رگه‌یان بگرن تا به ناچاری په‌نا بۆ ئه‌مریكا ببه‌ن و له‌و ڕێگایه‌وه جارێكی تر هاته‌وه گۆڕه‌پان و جاری یه‌كه‌م ئه‌مریكا هه‌روه‌كوو ووتمان له ده‌رگاو به‌شێوه‌یێكی ره‌سمی له عیراق چووه ده‌ره‌وه به‌ڵام ئه‌م جاره له په‌نجه‌ره‌وه هاته‌ژووره‌وه واته به فرت و فێڵ و پیلان.
ئیستاش كه جیهان تاك جهمسهریێك به خۆوه ده‌بینی له‌سایه‌ی باڵا ده‌ستی ئه مریكا له هه‌مان كاتدا ناتوانی هه‌موو شتێكی به‌ته‌نیا بۆ بچێته سه‌ر بۆیه هه‌وڵ ده‌ده‌ن فه‌ره‌نساش له‌گه‌ڵ خۆیان به‌شدار بكه‌ن له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ك،یه‌كه‌میان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كێكه له‌ووڵاته زلهێزه‌كانی دونیا‌و ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی یهوسهردهمانێك ئیستیعماری فه‌ره‌نسی به‌ناوی (انتداب) سوریا‌و لوبنان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودابوون ئێستا ناكری به‌بی ئه‌و ووڵاتانی ناوچه له نێوان خۆیان دابه‌ش بكه‌ن،هه‌ر بۆیه كه‌وتنه داڕشتنی سیناریۆیه‌ك هاوشێوه‌ی 11ی سپته‌مبه‌ری ئهمریكاو به‌ڵام به‌قه‌باره بچوكتر و ڕوداوی ڕۆژنامه‌ی (شارلی ایبدۆ) یان دروست كرد تا بیكه‌ن به بیانوی ناردنی هێزی زیاتر بۆ ناوچه‌كه‌و ته‌نها4ڕۆژ دوای ڕوداوه‌كه سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا بڕیاریدا به‌ناردنی كه‌شتی گه‌لی جه‌نگی شارل دیگۆل بۆ كه‌نداو كه 26فڕۆكه‌ی جه‌نگی پێشكه‌وتوو وچه‌ندین موشه‌ك و چه‌كی نوی و كه‌شتیێكی ژێرئاوی ئه‌تۆمی له‌خۆ گرتوه هه‌روه‌ك ئه‌وه‌وایه ئاماده‌كاری بۆ جه‌نگێكی جیهانی بكری له‌گه‌ڵ ووڵاتانی زلهێز نه‌وه‌ك له‌گه‌ڵ گروپێكی چه‌كدار كه نه نه‌ته‌وه‌یان دیاره‌و نهووڵات و نه سه‌رچاوه‌ی داهات و دارایی و پاڵپشتی سه‌ربازیان دیاره.
ئه‌وه‌ی گرنگه به‌لایانه‌وه به‌هه‌ر نرخێك بی ده‌ست به‌سه‌ر ته‌واوی ووڵاتانی خاوه‌ن سه‌روه‌ت و سامانی ناوچه‌كه‌دا بگرن حزب و لایه‌ن و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م ووڵاتانهشیان به‌شه‌ڕو ململانێی ئاینی و تایفی و نه‌ته‌وه‌یی و شتی سه‌یرتر سه‌رقاڵ كردوه‌و به‌بی ئه‌وه‌ی بیر له چاره‌نوس و دواڕۆژی ئه‌م ووڵاته بكه‌نه‌وه،به‌م بۆنه‌یه داوا له‌سه‌رجه‌م دڵسۆزان و خه‌مخۆرانی میلله‌ته‌كه‌م ده‌كه‌م كه خۆیان له‌م جۆره ململانێیه به‌دوور بگرن و هه‌وڵی یه‌كبوون و یه‌كڕیزی بده‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رده‌مێكی ئیستیعماری نوی به‌ڕێوه‌یه زۆر دڕندانه‌تر له‌وه‌ی پێشوو ره‌حم به هیچ كه‌س و لا یهنێك ناكه‌ن.
18/1/2015