به‌هۆی ئه‌و شوێنه جوگرافیایه‌ی كوردستانی تیا هه‌ڵكه‌وتوه به‌تایبه‌تیش دوای په‌یماننامه‌ی سایكس پیكۆ كه تیایدا گه‌لی كورد وه‌یان كوردستانی گه‌وره به‌سه‌ر هه‌ر چوار ده‌وڵه‌تی عیراق و ئیران وتوركیاو سوریا دابه‌ش كرا،له‌وساته‌وه توشی چه‌وسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی و كه‌لتوری‌و رۆشنبیری بۆته‌وه‌و به هه‌موو شێوازێك له‌لایه‌ن ئه‌م ده‌وڵه‌تانه‌وه هه‌وڵی سه‌ركوتكردن و له‌ناو بردن و قركردنی دراوه،له‌به‌رامبه‌ریشدا كورد له‌پێناو مانه‌وه‌یدا ده‌سته‌وه‌ستان نه‌وه‌ستاوه به‌ڵكوو به‌هه‌موو شێوازێك به‌رگری له خۆی كردووه‌و هه‌موو شێوازێكی له خه‌بات گرتۆته به‌ر له‌یاخی بون و به‌رپاكردنی شۆڕش و خۆپیشاندان و هه‌رده‌م روبه‌روی مه‌رگ بۆته‌وه،له‌میژووی كۆن و نوی به‌سه‌دان هه‌زار قوربانی داوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چۆكی بۆ دوژمن دانه‌داوه هه‌ر به‌رده‌وام بوه له خه‌بات و تێكۆشان.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوژمنانی كورد به‌هێزو توانا‌و ئیمكانیاتی مادی و مه‌عنه‌وی خاوه‌نی بیركردنه‌وه‌و بۆچونی دڕنده‌و وه‌حشیانه بوونه،گه‌لی كوردیش له‌پێناو خۆڕاگرتن به‌رامبه‌ریان پێویستی به په‌ناگه‌و پاڵپشت بووه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش زۆرجار له ناچاری و بی كه‌سی هانای بۆ لایه‌ن و ده‌وڵه‌تی وا بردووه كه ته‌نها وه‌ك كارتێكی فشار به‌كاریان هێناوین به‌رامبه‌ر دوژمنه‌كانمان تا ئه‌و كاته‌ی مه‌رامه‌كانیان هاتۆته دی و ئامانجه‌كانیان پێكاوه، چاره‌نوسی كوردیش به هه‌ڵپه‌سێردراوی ماوه‌ته‌وه كه‌وتۆته ده‌ستی قه‌ده‌رو بوه به قوربانی گه‌مه سیاسیه‌كان.
لێره‌دا حه‌قی خۆیه‌تی بپرسین هۆی چی یه هه‌موو جارێك به هه‌مان شێواز فێڵمان لی بكرێت و به‌بی ئه‌وه‌ی بۆ جاری دادی په‌ندو عیبره‌تی لی وه‌ربگرین،بێگومان هه‌ر وه‌كوو ووتمان ههركهوته جوگرافیایه‌كه‌ی وایه له‌هه‌موو لایه‌ك به دوژمن ده‌وره دراوه له‌هه‌موو شۆڕش و ڕاپه‌ڕینه‌كان ته‌نها چیاكان پشت و په‌نامان بوونه كه به هۆیه‌وه كورد توانیویه‌تی تێیدا بگیرسێتهوهو به‌رگری له خۆی بكات،لێره‌دا ئه‌گه‌ر بێت و بێینه سه‌ر ئه‌و لایه‌ن و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه گه‌لی كورد هانای بۆ بردون ئه‌وا به‌پی ی كات و شوێن له گۆڕان دان به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌هه‌موویان زیاتر له‌ناوچه‌كه ڕۆڵی هه‌بوه ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا بووه چ له نیو هی دووهمیسهدهی سه‌ده‌ی بیسته‌م و له كاتی جه‌نگی سارد‌و چ له كاتی هه‌ره‌سهێنانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و مانه‌وه‌ی وه‌كوو تاكه زلهێزی جیهان راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ باڵی كێشاوه به‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش كورد به‌ناچاری په‌نای بۆ بردوه‌و له كۆنه‌وه خۆی به دۆستی ئه‌مریكا داناوه سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی چه‌ند جار فێڵی لی كردووین و ئێمه‌ی كردۆته قوربانی ئامانجه‌كانی هه‌ر وه‌ك له‌شۆڕشی ئه‌یلول كه ئازایهتیو گیانفیدایی و خۆڕاگری پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان وجه‌ماوه‌ر له ئاستێكدا بوو خه‌ریك بوو ده‌سته‌ڵاتی به‌غدا له به‌رامبه‌ردا به چوَك دابی كه‌چی له ماوه‌ی چاو نوقانێكا و له پیلانێكی نه‌گریس و ژن به ژنیێكی سیاسی ڕێككه‌وتن نامه‌ی جه‌زائیری شومدا كه به‌چاودێری ئه‌مریكا به‌ڕێوه چوو له ئه‌نجامدا سه‌رتاپای شۆڕش سه‌ره‌نگوم كرا به‌ناچاری ته‌سلیم به ئیراده‌ی حزبی به‌عسی شۆڤێنی بوونه‌وه.
له ڕاپه‌ڕینی به‌هاری 1991 به‌هه‌مان شێوه به به‌رنامه‌و ڕێككه‌وتنی ژێر به‌ژێری ئهمریكاو ڕژێمه‌كه‌ی سه‌ددام جارێكی تر كورد تووشی ده‌ربه‌ده‌ری و ماڵویّرانی بووه‌وه،له‌ساڵی 2003 و له‌كاتی لێدانی عیراق له‌لایه‌ن ئهمریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی كورد به هه‌موو شیێوهیێك پاڵپشتی خۆی بۆ هاوپهمانێتیهكه ڕاگه‌یاندو ته‌واوی ئیمكانیاتی له پێشمه‌رگه‌و سه‌ربازگه‌كان و خاك و زهویو ئاسمانی خسته ئاماده‌باشی به‌ر ده‌ستی هێزه كانیان جارێكی تر كه‌وته‌وه وه‌همی دۆستایه‌تی ئه‌مریكا گوایه ئه‌و عاشقی ئێمه یه‌و ئێمه‌ی گه‌لی كوردیش مه‌عشوقه‌ی ئه‌وین به بی هیچ گره‌نتیه‌ك كه‌وتینه‌وه داوی عه‌شقه‌كه‌ی جاران ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر شاره‌زایه له‌و بواره‌داو چه‌ندین مه‌عشوقه‌ی تری به‌م شێوه‌یه به‌ته‌ما كردووه باش ده‌زانی سه‌رانی كورد تا سه‌ر ئێسقان عه‌شقی ئه‌و بوونه‌و ئه‌ویش ته‌نها بۆ لاواندنه‌وه موغازهلهمان ده‌كات تا ئه‌و راده‌یه‌ی بروای ته‌واوی پی بكه‌ین و لێی نهتۆرێین تا زۆر به ئه‌سپایی ئامانجه‌كانی خۆی جی به‌جی ده‌كات،ئێستاش له ئان وساتی شه‌ڕی داعش دا حیسابی ته‌واوی بۆ دوای شه‌ڕه‌كه‌ش كردووه چۆن هه‌ر وا به‌باڵا ده‌ستی له‌ناوچه‌كه بمێنێته‌وه‌و هه‌موو لایه‌نه ناكۆكه‌كانی عیراق به ناچاری چاویان له ده‌ستی ئه‌و بێت ئه‌ویش له نێوان پێكهاته سه‌ره‌كیه‌كانی له كورد‌و شیعه‌و سوننه فرت و فێڵی (قوربانی لاوی سێ‌و له باخه‌ڵ بم) به‌كار دێنی به ناوی پێدانی چه‌ك به سوننه‌و كورد له‌ئێستاوه ئاگردانه‌كه‌ی تاو داوه هه‌ر كات ویستی به یه‌ك ده‌نك شقارته گڕێكی وای تێ به‌رئه‌دا ده‌بی بڵێین سه‌د خۆزگه به شه‌ڕی داعش،
ئێمه لێره‌دا ناڵێین ئه‌مریكا بۆچی واده‌كات و له‌گه‌ڵ كورد‌و غه‌یری كوردیش بی به‌ڵێنه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێكهاته‌و به‌رنامه ئیستیعماری و ته‌ماحكاری و پاوانخوازیه‌كه‌ی وای كردووه ئه‌م جۆره سیاسه‌ته له‌گه‌ڵ گه‌لانی بی ده‌سه‌ڵاتی وه‌ك كورد به‌كار بێنی له پێناو گه‌یشتن به ئامانجه كانی،به‌ڵام حه‌قی خۆمانه بپرسین سیاسهتمهدارو سه‌رانی كورد تا كه‌ی دوای ئه‌م سه‌رابه بكه‌ون و به موغازهلهیێكی هه‌رزه‌كارانه فریو بدرێن و به رزگار كه‌رو فریاد ره‌سی بزانن،هه‌ندێك بیرورا‌و بۆچونی سایكۆلۆجی هه‌ن ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌وه‌ی ئازارت ده‌داو دهتهێشێنی و بریندارت ده‌كا ت هه‌ر به‌دوایه‌وه ده‌بی و ناتوانی به ئاسانی ده‌ست به‌رداری ببی به‌ڵام ئه‌وه له‌سه‌ر ئاستی تاكه كه‌سیه و ئایا هه‌مان بۆچون له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵ و مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌ییش ده‌چه‌سپی یان نا.
بێگومان هه‌موو میلله‌تێكی ژێر ده‌ست تا به ته‌واوی سه‌ربه‌خۆیی به‌ده‌ست نه‌هێنی پێویسته هه‌میشه له شۆڕشی به‌رده‌وام دابی تا ده‌گات به ته‌واوی ئامانجه‌كانی،بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویستیمان به جه‌ماوه‌رێكی خاوه‌ن بیروباوه‌ڕو ئینتیما بۆ خاك و نیشتیمان و سهركردایهتیێكی لێهاتوو و شۆڕشگێڕی وا هه‌یه له ئاست هه‌موو رووداو‌و پێشهاته‌كان بێت هه‌رچه‌ند دوژمنان و داگیركه‌ران و له سه‌رووشیانه‌وه ووڵاته زلهێزه ئیستیعماریهكان ڕۆژ دوای ڕۆژ ته‌كتیك و پیلانی نوێیان پێیه هه‌ڵسه‌نگاندنی ته‌واوی ماهیه‌ت و ئیمكانیه‌تی گه‌لان و سهركردایهتیهكانیشیان ده‌كه‌ن له به‌رامبه‌ریشدا خۆ ده‌بی سیاسهتمهدارو سه‌رانی میلله‌ت كه خۆی له بینای فه‌وقی كۆمه‌ڵگا ده‌بینێته‌وه زیره‌كانه‌و هووشیارتر مامه‌له له‌گه‌ڵ پێشهاته‌كان بكه‌ن و نه‌كه‌ونه‌وه هه‌مان هه‌ڵه‌كانی پێشوو دۆست و دوژمنی خۆیان چاكتر بناسن هه‌رچه‌نده ده‌ڵێن له سیاسه‌تدا شتێك نیه به‌ناوی دۆستایه‌تی به‌ڵام هیچ نه‌بی ده‌بی بزانری هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ كی ده‌كه‌ن كه ئه‌وه‌ش كاری سه‌ركردایه‌تیه جه‌ماوه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی له‌سه‌ره دوای بڕیاره‌كانی بكه‌وێت و جی به‌جی یان بكات ئه‌ویش ئه‌گه‌ر هه‌رده‌م دوای هه‌نگاوه‌كانی سه‌ركردایه‌تی بكه‌وێت ئه‌گه‌ر راست بی یان ههلهَ بی به‌تایبه‌ت له مه‌سه‌له چارهنوسیهكان به‌بی ئه‌وه‌ی هیچ هه‌ڵوێستێكی هه‌بێت له‌وانه‌یه میلله‌ت به‌ره‌و ههڵد ێر بچێت به‌بی ئه‌وه‌ی به‌خۆی بزانێت،لێره‌دا هه‌قی خۆیه‌تی بپرسین میلله‌ت له‌ئاست ئه‌و لێپرسیارێتیه مێژووییانهدایه یان پێویسته زیاتر به چه‌كی ڕوَشنبیری و شوَڕشگێڕی ئاماده بكرێت تا له كاته هه‌ستیاره‌كان ببێته چاوساغ و پاڵپشت بۆ سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی.
10/6/15 20
