له مێژووی كوَن و نوێی مروَڤایهتیداو دوایی كوَتایی هاتنی هه‌موو جه‌نگێك شتێك باو بووه و ته‌نانه‌ت بووه به نه‌ریت و هه‌ندی جار وه‌كوو یاسا مامه‌له‌ی له‌گه‌ڵ كراوه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه براوه‌ی جه‌نگ مافێك بهخوَی ده‌دات و به‌رامبه‌ره‌كه‌ی كه دوَڕاوهبه هه‌موو مه‌رجێك ڕازی بێت و ده‌ست به‌رداری زوَر مافی ماددی و مه‌عنه‌وی بێت بوَ لایه‌نی براوه ئه‌ویش وه‌ك ده‌ستكه‌وتێكی شه‌رعی به هی خوَیانی ده‌زانی ئه‌و نه‌ریته‌ش له كوَنهوه پیاده كراوه له سه‌رده‌می كوَموَنهی سه‌ره‌تایی له‌كاتی به‌رپابونی جه‌نگ له‌نێوان دوو كوَمهڵدا لایه‌نی براوه دوَڕاوهكانی كه به‌دیلی كه‌وتونه‌ته ده‌ست به تێپه‌ڕ بونی كات بون به كوَیلهو سه‌رده‌می چه‌وسانه‌وه‌ی مروَڤ ده‌ستی پێ كرد ئه‌ویش قوَناغی كوَیلایهتی بوو.
ئه‌م نه‌ریته له‌هه‌موو شه‌ڕو ململانێی مروَڤهكان و له هه‌موو سه‌رده‌مه‌كان بوونی هه‌بوه‌و ئێستاشی له‌گه‌ڵ دابێت كه‌به‌ناو له‌سه‌رده‌می دیموكراتی و مافی مروَڤ وبه‌ها ئه‌خلاقیه‌كاندا ده‌ژین، كه‌چی ده‌بینین ووڵاته زلهێزه‌كان به‌هه‌مان عه‌قلیه‌تی سه‌رده‌می وه‌حشیه‌ت و به‌ربه‌ری ئاسا به‌شێوازی جوَراوجوَر هه‌وڵی داگیركردن و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ووڵاته لاوازه‌كان ده‌ده‌ن وسه‌روه‌ت و سامانیان لی زه‌وت ده‌كه‌ن.
له‌دوای هه‌ردوو جه‌نگی گه‌وره‌ی جیهانی یه‌كه‌م و دووه‌م به‌هه‌مان شێوه‌و هه‌مان نه‌ریت لایه‌نه براوه‌كان هه‌ڵسان به دانانی یاسا‌و ڕێسای تازه له په‌یوه‌ندیه نێو ده‌وله‌تیه‌كان له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خوَیان و سه‌ر له‌نوی داڕشتنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی ووڵاتان و دابه‌ش كردنیان له نێوان خوَیاندا، ئه‌م بارودوَخهی جیهان به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بوو تا جه‌نگی ساردی نێوان هه‌ردوو بلوَكی ڕوَژههڵات و ڕوَژئاوا به سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی سوَڤیهتی جاران و ئه‌مریكا ده‌ستی پێكرد كه ململانێی نێوانیان له چوارچێوه‌ی چه‌ندین جه‌نگی خوێناوی وكاولكاری ڕه‌نگی دایه‌وه وه‌كوو شه‌ڕی ڤێتنام و لاوس و كهمبوَدیاو هه‌ردوو كوَریاو هیندو پاكستان وئینجا ئه‌ڤغانستان و دوایین شه‌ڕی درێژخایه‌ن و خوێناویبش له چاره‌گی كوَتایی سه‌ده‌ی بیسته‌م شه‌ڕی عیراق و ئیران بوو كه هه‌شت ساڵی خایاند‌و بوو به هوَی داڕمان و كاول كردنی هه‌ردوو ووڵات، ئه‌مانه‌و چه‌ندین جه‌نگی لاوه‌كی تر كه هیچیان له‌سه‌ر خاكی ئهمریكاو سوَڤیهت نه‌بوون به‌ڵكوو له‌سه‌ر خاكی ووڵاتانی نێو هاوپه‌یمانی خوَیان بوون، خوَشیان له دووره‌وه به چه‌ك و هاوكاری سه‌ربازی و كاری موخابه‌راتی سه‌رپه‌رشتی شه‌ڕه‌كانیان ده‌كرد، له‌م جه‌نگانه‌ش ژماره‌ی قوربانیان وزه‌ره‌رو زیانی ماددی ئه‌و ووڵاتانه‌یان له‌لا گرنگ نه‌بوو به‌ڵكوو ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندی خوَیان مه‌به‌ست بوو.
ئه‌م جه‌نگی سارده تا ساڵی 1990 به‌رده‌وامی هه‌بوو تا (میخائیل گوَرباتشوف) ی سهروَكی یه‌كێتی سوَڤیهتی ئه‌وكات له‌ڕێی به‌رنامه‌یێكی سیاسی به ناوی (پیریستروَیكا) واته سه‌ر له‌نوی بنیاتنانه‌وه، بوو به ری خوَشكهر بوَ لێك هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ته‌واوی بلوَكی سوَشیالستی و خودی یه‌كێتی سوَڤیهتیش و دیواری به‌رلینیش روخا كه له دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م ودوَڕانی ئه‌ڵمانیای هیتله‌ر بوون به دوو له‌ته‌وه و هیمای ڕوَژههڵات و ڕوَژئاوا بوو، به‌م جوَره له جه‌نگی سارددا یه‌كێتی سوَڤیهت دوَڕاو ئهمریكاو هاوپه‌یمانانی به براوه‌ی شه‌ڕه‌كه ده‌ركه‌وتن.
له‌وێوه وه‌كوو نه‌ریته باوه‌كه به‌دوای قازانج و ده‌ستكه‌وته‌كانی جه‌نگ دا گه‌ڕان و كه‌وتنه داڕشتنی به‌رنامه‌و پلانی وورد بوَ ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنی ووڵاتانی به‌خێرو بێرو گرنگ له‌ڕوی جیوَسیاسیهوه.
له‌سه‌ره‌تاوه به پلانی 11ی سپته‌مبه‌ر وته‌قاندنه‌وه‌ی هه‌ردوو بورجی ئهمریكاو چه‌ند شوێنێكی تر به‌رنامه‌كه‌یان ده‌ست پێكرد، كردیان به‌بیانوو بوَ لێدانی ئه‌ڤغانستان و گوَڕینی ده‌سته‌ڵاتی وهه‌وڵدان بوَ نزیك بونه‌وه به‌ته‌واوی له ناوچه‌ی خوَرههڵاتی ناوین، ئینجا به بیانووی هه‌بوونی چه‌كی كیمیاوی وهه‌ڕه‌شه‌ی بوَ سه‌ر ئهمریكاو هاوپه‌یمانانی هێرشیان كرده سه‌ر عیراق وته‌واوی سه‌رخان و ژێرخانی ئه‌و ووڵاته‌یان وێران كردوو ئینجا له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ووڵات سه‌ر له‌نوی له‌سه‌ر شێوازێكی شارستانی و موَدێرن و دیموكراسیانه بنیات بنێنه‌وه هه‌روه‌ك له پڕوپاگهندهكانیان به‌ر له هه‌ڵگیرساندنی هه‌ر جه‌نگێك به‌ڵێن به‌و گه‌لانه ده‌ده‌ن، له جیاتی ئه‌وه‌ی دیموكراسی و مافی مروَڤ و گیانی لێبورده‌یی له نێو تاكه‌كانی كوَمهڵدا به‌رقه‌رار بكه‌ن هه‌روه‌ك لهرێكحراوه مروَڤ دوَستهكانیان خه‌ڵكیان له‌سه‌ر ڕاده‌هێنا، هه‌ڵسان به نانه‌وه‌ی فیتنه‌وه ئاژاوه‌و دوبه‌ره‌كی له‌نێو پێكهاته‌كانی عیراق وبهرپاكردنی شه‌ڕێكی نه‌گریسی تاییفی شیعه‌و سوننه و بههوَیهوه به‌سه‌دان و هه‌زاران هاوڵاتی بونه‌قوربانی و به‌شی ههرهزوَری ئه‌ندازیارو دكتوَرو ماموَستای زانكوَو خاوه‌ن بڕوانامه‌ی تری جوَراو جوَر له‌ترسی گرتن و كوشتن به‌ناچاری و به‌بی خواستی خوَیان ووڵاتیان جێهێشتوو ڕوویان له‌ووڵاتانی ده‌وروبه‌رو هه‌نده‌ران كرد تا له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك عیراقیان به‌ته‌واوی وێران كرد به‌تایبه‌ت به‌غدای پایته‌خت، خوَشیان خه‌ریكی جێبه‌جی كردنی به‌رنامه‌كانیان بوون له بردنی نه‌وت و فروَشتنی چه‌ك و جگه له‌وه‌ش له‌ڕێگای به‌كرێگیراوه كانی ناوخوَ سه‌دان پارچه ئاسه‌واری شارستانیه‌تی ئه‌م ووڵاته‌یان دزی كه به پاره قیمه‌ت ناكری.
بوَ ته‌واو كردنی به‌رنامه‌و پیلانه‌كانیان به‌ناوی شوَڕش و ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ناوچه هه‌ڵسان به هاندانی خه‌ڵك و له‌ژێر دروشمی به‌هاری عه‌ره‌بی له تونس و میسر و لیبیا‌و سوریا دوای تێپه‌ڕبونی چه‌ند ساڵێك به‌سه‌ر ڕاپهڕینهكانیان ده‌بینین توشی چ شه‌ڕو كاولكاریێك هاتوون به‌تایبه‌تی لیبیا‌و سوریا، ئه‌م به‌هاری عه‌ره‌بیه‌ش به هیچ جوَرێك له ووڵاته كوَنهپهرستهكانی كه‌نداو وه‌كوو كوه‌یت و سعودیه‌و قه‌ته‌رو ئیمارات نزیك نه‌بووه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی خوَیانن سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی له‌رووی دیموكراسیه‌ت و مافی مروَڤ هێشتا له‌سه‌رده‌می جاهلیه‌تدا ده‌ژین.
بوَ گه‌یشتن به ئامانجه سه‌ره‌كیه‌كانیان كه‌ئه‌ویش ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی ته‌واوی بازاڕه‌كانی نه‌وتی جیهانه هه‌ڵسان به‌دانانی به‌رنامه‌یێكی توَكمه به هاوكاری سعودیه‌ی هاوپه‌یمانیان بوَ دابه‌زاندنی نرخی نه‌وت كه به‌ر له ساڵَێك له سه‌روی 100$ بوو ئێستا دابه‌زیوه بوَ ده‌وروبه‌ری 60$ كه جگه له‌وه‌ی ئه‌مریكا خوَی سودمه‌ندی یه‌كه‌مه له‌هه‌مان كاتدا زیانێكی گه‌وره ش به ئابووری روسیا ده‌گه‌یه‌نی كه لهكوَتاییدا به دوژمنی سه‌ره‌كی خوَی داده‌نی، به‌رنامه‌كه‌شی له‌ڕێی دروست كردنی سوپایێك كه ماهیه‌تی و چوَنیهتی دروست بوونی تا ئێستاش له بوَچون و لێكدانه‌وه‌ی زوَربهی چاودێر‌و سیاسه‌تمه‌داری جیهان نه‌توانراوه پێناسه‌یێكی ته‌واوی بوَ بكری كه ئه‌ویش (داعش) ه، زوَربهی ئه‌ندامانی ئه‌و رێكخراوه ئامانجی سه‌ره‌كیان كه له پێناویا په‌یوه‌ندیان پێوه‌كردوه ته‌نها سێكس و ئافره‌ته چ ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رتاسه‌ری ووڵاتانی جیهان بی دایك و باوك و بی خێزانن به كورتی بی ڕابردوو و ئێستا‌و دواڕوَژیشن باكیان به هیچ نیه‌و ژیان و مردن له‌لایان وه‌كوو یه‌كه سه‌ركه‌وتن و دوَڕاندن بوَوان هیچ جیاوازیه‌كی نیه، كورد‌و عه‌ره ب و تورك و فارس و ته‌واوی ئاین و مه‌زهه‌به‌كانیش شتێك نیه له قاموسی ئه‌وان باسی لی كرابی، كوَمهڵێك جانه‌وه‌ری تا سه‌ر ئێسقان شوَراوه له هه‌موو هه‌ست و نه‌ستێكی مروَڤایهتی به كورتی به شێوه‌یێكی وا (غسل دماغ) كراون به ته‌واوی له ئینسانیه‌ت شوَراون و وه‌كوو ئاله‌ت به كوَنتروَلی خاوه‌نه‌كانیان كار ده‌كه‌ن، جگه له‌مانه‌ش خه‌لكانێكی زوَریش له ناویاندا به ناوی ئاینی ئیسلام و له پێناو جیهاددا په‌روه‌رده‌و ئاماده كراون كه ئه‌وانیشیان به هه‌مان ئامانج ته‌یار كردوه‌و كه ئالوده‌ی ئافره‌تن و له ژێر ناوی جهاد النكاح و كه‌نیزه‌و سه‌بایاو به‌سه‌دان و هه‌زاران ئافره‌تی بی گوناح له‌و ناوچانه‌ی كهوتوَته ژێر ده‌ستیانه‌وه وه‌كوو ده‌ستكه‌وتی جه‌نگ بوَخوَیانی ده‌به‌ن ودوور له‌هه‌موو داب و نهریتێكو به‌ها ئه‌خلاقیه‌كان بوَ هه‌واو هه‌وه‌سی وه‌حشیانه‌یان به‌كاریان دێنن و ئه‌گه‌ر كوژراشن ئه‌وا به‌ره‌و به‌هه‌شت ده‌چن و له‌وێش به حوریه‌كان شاد ده‌بن.
به‌م شێوه‌یه ئهمریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی و دوَستهكانیان تا ڕاده‌یێك توانیویانه له ڕێی داعش گه‌لانی ناوچه‌كه ناچار بكه‌ن بازرگانی نه‌وت به مه‌رج و خواستی ئه‌وان جی به‌جی بكه‌ن و له هه‌مان كاتیش چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی كارگه سه‌ربازیه‌كانیان به‌ناچاری خواستی له‌سه‌ر زیاد ده‌بی و هه‌رچی سه‌رمایه هه‌یه له ترسی داعش ده‌بی به چه‌ك بدری.
لێره‌دا ڕێككه‌وتنێكی ناڕاستهوخوَ له هاوكێشه‌كه‌دا هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه نه‌وت بوَ من ئافره‌تیش بوَ ئێوه،
له‌م هه‌ل و مه‌رجه دژوار‌و بار‌و دوَخه مه‌ترسیداره ئێمه‌ی كورد ئه‌گه‌ر یه‌كڕیزو یه‌ك هه‌ڵوێست نه‌بین و خاوه‌ن سه‌ركردایه‌تیه‌كی به هێزو زانا‌و دڵسوَز نه‌بین، زه‌حمه‌ته به‌ئاسانی لێی ده‌ر بچین.
30/12/2014
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
