دوا به‌دوای كۆتایی هاتنی جه‌نگی جیهانی دووه‌م و سه‌ركه‌وتنی ووڵاتانی هاوپه‌یمان كه بریتی بوون له ئه مریكاو یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و به‌ریتانیاو فه‌ره‌نساو چه‌ندین ووڵاتی تر،به‌سه‌ر ووڵاتانی ته‌وه‌ر كه پێكهاتبون له ئه‌ڵمانیاو ئیتالیا‌و یابان و چه‌ند ووڵاتێكی تر سه‌ر له‌نوی داڕشتنه‌وه‌و دابه‌شكردنی جوگرافیای جیهان له نێوان ووڵاته براوه‌كان،له‌وكاته‌وه جیهان دابه‌ش بوو به‌سه‌ر دوو جه‌مسه‌ر ی ڕۆژئاوا ی سه‌رمایه‌داری به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا كه بانگه‌شه‌ی دیموكراتی و مافی مرۆڤی ده‌كرد و جه‌مسه‌ری ڕۆژهه‌ڵات به سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت كه بانگه‌شه‌ی كۆمۆنیستی و كۆمه‌ڵگای سۆشیالیستی ده‌كرد كهلهوكاتهوه به بلۆكی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا ناسران و هه‌ریه‌كه‌یان كه‌وتنه هه‌وڵی فراوان كردن و به‌هێز كردنی پێگه‌ی جیۆسیاسی خۆی له‌سه‌ر حیسابی به‌رژه‌وه‌ندی و سیاده‌ی ووڵاتانی تر به‌م جۆره كێشه‌و ململانێی نێوانیان تا ده‌هات له په‌ره‌سه‌ندن دابوون و خۆی له‌شه‌ڕێكی ڕانه‌گه‌یه‌ندراو دۆزیه‌وه به‌م جۆره ده‌سته‌واژه‌ی (جه‌نگی سارد) هاته كایه‌وه‌و له ئاكامیدا چه‌ندین كێشه‌و شه‌ڕو ململانێ و قه‌یرانی له‌خۆگرت وه‌كوو ئابلۆقه‌ی به‌رلین 1948-1949 جه‌نگی كۆریا1950-1953 جه‌نگی ڤێتنام 1956-1975 جه‌نگی ئه‌ڤغانستان و شه‌ڕی عیراق و ئیران و قهیرانیموشهكهكانی كوبا1962...ئه‌مانه هه‌مووی ده‌رهاویشته‌ی جه‌نگی سارد بوون وتا به شكستخواردنی بلۆكی ڕۆژهه‌ڵات كۆتایی هات وبوو به‌هۆی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و ووڵاتانی هاوپه‌یمانی كه ئه‌م جه‌نگی سارده له ساڵی 1945تا1990ی خایاند.
له وی به‌دواوه ئه‌مریكا وه‌ك تاكه زلهێزی جیهان مایه‌وه‌و به‌ئاره‌زوی خۆی كه‌وته داڕشتنی به‌رنامه‌و پیلان بۆ ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنی سه‌روه‌ت و سامان و ناوچه ستراتیجیه‌كانی جیهان،كه لهئهڤغانستان ده‌ستی پێكردو ئینجا عیرا ق و دوای ئه‌وه‌ش به‌ناوی به‌هاری عه‌ره‌بی به هاوكاری ووڵاته دۆسته‌كانی له ناوچه به‌تایبه‌تی قه‌ته‌رو سعودیه كه‌وتنه هاندانی میلله‌ته‌كانیان وبهرپاكردنی شۆڕشی تهمو مژاوی له ووڵاتانی تونس و لیبیا‌و میسر‌و سوریا دژ به ده‌سته‌ڵاتدارانیان ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌بینین تووشی چ جۆره كاولكاریێك بوون.
له‌م ئانوساتانهشدا روسیا خه‌ریك بوو له‌دوای نه‌مانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت هه‌وڵی خۆبههێزكردنهوهی ده‌داو هه‌م له‌لایه‌نی ئابوری و دیبلۆماسی و هه‌م له‌ڕووی چه‌ك و ته‌كنه‌لۆجیای سه‌ربازی نوی،ئه‌مریكا كه‌هه‌ستی كرد روسیا خه‌ریكه به گوڕ‌و تین و به‌هێزه‌وه دێته‌وه مه‌یدان وه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێت به به‌ربه‌ست بۆ به‌رنامه تهماحكاریهكانی هه‌ڵسا به دروست كردنی كێشه‌ی ئۆكرانیا بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی پێیه‌وه سه‌رقاڵ بێت به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌رنامه‌كانی هه‌مووی تێكدان و كاولكاریه هه‌ر ووڵاتێك روی تی كردبێت به هه‌ر ناوێكه‌وه بێت وێرانی كردووه نمونه‌ش بۆ ئه‌مه عیراق و سوریا‌و لیبیا‌و ئه‌ڤغانستان و یه‌مه‌ن و نایجیریاو زۆری تریش،بۆیه زه‌مینه خۆی ده‌ره‌خسی كه‌ئه‌و گه‌لانه‌ی روبه‌روی له‌ناوچوون ده‌بنه‌وه به‌دوای ئه‌لته‌رناتیڤی تردا بگه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له‌بوونیان بكه‌ن،وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش روسیا گونجاوترینه كه وولاتان په‌نای بۆ ببه‌ن له ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕست،میسر یه‌كه‌م وولات بوو هه‌ر زوو كه‌وته خۆی و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ تازه كرده‌وه‌و توانی زوو پێش له پیلانێكی گه‌وره بگرێت كه خه‌ریك بوو له ڕێی ئیخوان موسلیمینه‌وه به‌ته‌واوی به‌ره‌و هه‌ڵدێری به‌رن.
ئه‌گه‌ر بێت و چاوێك به مێژووی ململانێی عه‌ره‌ب و ئیسرائیل دا بگێرین ده‌بینین له ماوه‌ی نیو سه‌ده‌ی رابردوو هه‌رده‌م ئه‌و ووڵاتانه‌ی كه رووبه‌رووی ئیسرائیل ده‌بوونه‌وه‌و ههرهشهبوون بۆی بریتی بوون لو میسر‌و عیراق و سوریا به پله‌ی یه‌كه‌م بۆیه ئێستا كه ده‌بینین سوریا‌و عیراق به‌شێوه‌یێكی وا توشی وێرانی و لێكترازان بوونه كه بۆ ده‌یان سالی تر ئه‌سته‌مه بتوانن هه‌ستنه‌وه سه‌ر پی و هه‌ره‌شه له‌ئیسرائیل بكه‌ن وه بۆ میسریش هه‌مان به‌رنامه دارێژرا بوو به‌ڵام ده‌ركه‌وت كه سه‌ركردایه‌تی میسر‌و گه‌له‌كه‌شی هووشیار بوون و توانیان زوو پیلانه‌كان له‌به‌ر یه‌ك ههلوهشێنن وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌كه به‌پاڵپشتی ووڵاتانی زلهێزو به‌توانا داڕێژراوه بۆیه ئه‌ویش له به‌رامبه‌ردا پێویستی به پاڵپشتێكی به هێز هه‌یه هه‌ر بۆیه زوو په‌نای برده به‌ر روسیا وه‌له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌كه‌ی ئه‌م جاره‌ی ئهمریكاو ئیسرائیل و هاوپه‌یمانه‌كانیان هه‌ر ئه‌وه‌نده نیه به‌ڵكوو ئامانجیان زۆر له‌وه گه‌وره‌ترو فراوانتره وه له به‌رامبه‌ریشدا ئه‌و گه‌لانه‌ی تووشی شه‌ڕو ئاژاوه بوونه‌ته‌وه ناچار نین تا سه‌ر ده‌سته‌ووه‌ستان بوه‌ستن به‌هه‌ر نرخێك بێت پارێزگاری له خۆیان ده‌كه‌ن.
ئه‌م شه‌ڕو كێشه‌و ململانێیه‌ش له شوێنێك و له ووڵاتێكا ناوه‌ستی به‌لكوو خه‌ریكه به‌شی زۆری ووڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوین ده‌گرێته‌وه‌و به‌م جۆره وه‌ك ده‌یبینین جه‌نگێكی ساردی تری ڕانه‌گه‌یه‌ندراو له نێوان ئهمریكاو ڕوسیا سه‌ری هه‌ڵداوه‌و گوڕ‌و تینی پێوه دیاره‌و جه‌نگه سارده‌كه زۆر به خێرایی گه‌رم بووه‌و خه‌ریكه جارێكی تر جیهان به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا دابه‌ش ده‌بێت و هه‌ر ووڵاتێك به پێی به‌رژه‌وه‌ندی و ده‌ورو به‌رو په‌یوه‌ندیه‌كانی خۆی له یه‌كێك له‌و به‌رانه ده‌دۆزێته‌وه‌و پارێزگاری له كیانی ده‌كات.
ئه‌وه‌ی له‌م باسه‌دا زیاتر جێگای هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر كردنه كورد له‌م بار‌و دۆخه دژواره‌دا چی بكات باشه و كامه به‌ره‌ی ململانێكه هه‌ڵبژێری له‌و كاته‌ی كه دووچاری شه‌ڕێكی نه‌گریسی داعش بووینه‌ته‌وه‌و جگه له‌وه‌ی له هه‌ر چوار لاوه به دوژمنانی دێرین ده‌وره دراوین و سه‌ره‌ڕای كێشه‌و ململانێی ناوخۆ كه هه‌ندی جار خه‌ڵكانی هه‌ڵپه‌رست و نه‌فس نزم هه‌وڵی نانه‌وه‌ی دوبه‌ره‌كی ده‌ده‌ن،له‌كاتێكا كورد به‌بی خواستی خۆی كه‌وتۆته ژێر هه‌یمه‌نه‌ی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ هاوكێشه‌كانی ئه‌ودا تێكه‌ڵ بوون له‌هه‌مان كاتدا نه‌ك هه‌ر سه‌ركردایه‌تی كورد‌و سیاسه‌تمه‌داره‌كانی به‌ڵكوو خه‌ڵكی ساده‌ش ده‌زانن كه ئه‌مریكا چه‌ند ین جار له مێژووی كۆن و نوی خۆی به هاوپه‌یمان و دۆستی نزیك به كورد ناساندووه كه‌چی له كۆتاییدا هه‌ر كه به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی هاتۆته مه‌یدان له چاونوقانێكدا ئێمه‌ی په‌راوێز كردووه‌و ته‌سلیم به دوژمنانی كردووین و كورد گوته‌نی (گورگان خواردیمان ده‌كات) و له هاوكێشه‌كان ده‌رمان دێنی،نمونه‌ش بۆ ئه‌م هه‌ڵوێسته سلبیانه‌ی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر به كورد گه‌لێك زۆرن له‌وانه ڕیككهوتننامهی جه‌زائیری شوم كه له‌ماوه‌ی چاونوقانێك كۆتایی به گه‌وره‌ترین شۆڕشی ڕزگاریخوازی كورد هێنا،چاوپۆشی كردن له تاوانه گه‌وره‌كانی ڕژێمی به‌عس به‌رامبه‌ر به گه‌لی كورد له ئه‌نفال و كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و ناوچه‌كانی تر، جارێكی تر له ڕاپه‌ڕینی به‌هاری 1991 ی گه‌لانی عیراق كه ئه‌وه‌نده‌ی نه‌مابوو ڕژێمی سه‌ددام به ته‌واوی له‌ناو بچێت،له پڕێكا و له ئه‌نجامی ڕێككه‌تنی نهێنی چرای سه‌وزی بۆ هه‌ڵكردوو ده‌سته‌ڵاتدارانی ئه‌وكاتی عیراق به هه‌موو جۆره چه‌كێك و زۆر بی ویژدانانه كه‌وتنه گیانی هاووڵاتیان و له ئه‌نجامدا به هه‌زاران خه‌لكیان له‌ناو برد‌و گه‌لی كوردیش له ترسی ئه‌وه‌ی جارێكی تر قه‌تل و عام نه‌كرێته‌وه رووی له چیا‌و سنوره‌كان كردوو له كۆچ ره‌وێكی ملیوَنیدا تراژیدیایێكی وای دروست كرد كه ووڵاتانی دونیا به‌ناچاری هاتنه ده‌نگ نه‌بادا كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی مرۆیی روو بدات ووڵاتی فه‌ره‌نساش ده‌ست پێشخه‌ر بوو له پاراستنی گه‌لی كورد
له ساڵی 2003 له‌كاتی لێدانی عیراق كورد به‌هه‌موو شێوه‌یێك هاوكاری ووڵاتانی هاوپه‌یمانی كرد بۆ روخانی رژێمی سه‌ددام دوای له‌ناوبردنیشی هه‌ڵوێستێكی ڕون و ئاشكرای نه‌بوو له‌مه‌ڕ چاره‌نوسی كوردستان ولهلایێك نه‌یده‌ویست كورد له‌گه‌ڵ به‌غدا رێك بكه‌ون وهه‌میشه هه‌وڵی ئه‌وه‌یان داوه كێشه‌و ململانێكان به هه‌ڵپه‌سێردراوی بمێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر كاتێك بیانه‌وی وه‌كوو بۆمبێكی ته‌وقیت كرا‌و به‌كاری بێنن،ئێستاش كه 12 ساڵ به‌سه‌ر روخانی ڕژێمی سه‌ددام تێپهڕیوهكورد هه‌میشه له دودڵی و له دووڕیاندایه ده‌رباره‌ی دیاریكردنی چاره‌نوسی سیاسی ئاخۆ بڕیار بدات به یه‌كجاری له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عیراق بمێنێته‌وه‌و به‌مه‌رجه‌كانی ناوه‌ند رازی بێت وه‌یان چاره‌نوسی ته‌سلیمی قه‌ده‌ر بكات و كارێكی سه‌ره‌ڕۆیی بكات بڕیاری جیابوونه‌وه بدات به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تا ئێستا ئه‌مریكا سیاسه‌تێكی ڕوونی نه‌بووه به‌رامبه‌ر چاره‌نووسی گه‌لی كورد هه‌رچه‌ند كورد له هه‌موو هه‌ڵوێستێك خۆی به دۆستی ئه‌و داناوه له‌به‌ر ئه‌وه نه‌یتوانیوه بریارێكی له‌وجۆره بدات هه‌رچه‌ند له‌و چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بارودۆخی عیراق و حكومه‌تی ناوه‌ند له‌وپه‌ڕی خراپی و بێ هێزی دابوو وه كوردستانیش له‌بارێكی زۆر پێشكه‌وتوو و له‌بار بوو كه باشترین ده‌رفه‌ت بوو بۆ بریارێكی له‌م شێوه‌یه به‌ڵام له‌به‌ر ناشه‌فافیه‌تی هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا نه‌یتوانی ئه‌م بڕیاره بدات.
هه‌رچۆنێك بی ئێستا كه دونیا جارێكی ترلهسهروبهندی دابهشبونیهتی به‌سه‌ر دوو جه‌مسه‌ردا واباشه سه‌ركردایه‌تی كورد ژیرانه‌ترو دوور له سۆز‌و به‌ڵێنی بی بنه‌ما بیر بكاته‌وه،ئه‌وه‌ی پێویسته ئه‌وه‌یه كه به‌ته‌واوی پشتی خوَی به یه‌ك لا نه‌به‌ستێت و كورد گوته‌نی هه‌موو هێلكه‌كان له‌یه‌ك سه‌به‌ته دا نه‌نێت به‌ڵكوو دابه‌شیان بكات به‌سه‌ر چه‌ند سهبهتهیێك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیاسه‌تی نوی ی جیهانی كه سه‌رده‌می ته‌ماحكاری و ئیمپریالیزمیه وا ده‌خوازی په‌ندو وانه له هه‌موو روداوه كانی مێژوو وه‌ربگری و وه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی و چاره‌نوسی گه‌لی كوردستان خۆی له هه‌ر بهرهیێكدا بدۆزێته‌وه گرنگ نیه و پێویسته به هووشیاری مامه‌له له‌گه‌ڵ پێشهاته‌كان بكات ئه‌وه‌ی گرنگ ئه‌وه‌یه كه كورد له نێو خۆیدا دابه‌ش نه‌بێت به‌سه‌ر دوو به‌ره‌ی جیاواز ئه‌وكات هه‌موو شتێك له‌ده‌ست ده‌چی و ئاواته‌كانی چه‌ندین ساڵمان وه‌ك بڵقی سه‌ر ئاوی لی دی،له‌م ئانووساتهی ئێستا ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی زۆر گرنگ ده‌كه‌وێته سه‌ر ڕۆشنبیرانمان كه زیاتر كار بۆ یه‌كریزی گه‌له‌كه‌مان بكه‌ن.
17/3/2015