
له راستیدا باوه‌ڕم به هیچ نییه
تازه دنیا خۆش ناكاته‌وه
به‌ڵام وا خۆم نیشان ده‌ده‌م
وازم له خه‌مان هێناوه
ئه‌وه منم
رێك پێچه‌وانه‌ی مردن دڵم چاوه‌ڕوانی ده‌یبا
به‌ڵام باوه‌ڕم به هیچ نییه
ده‌زانم دڵ نائارامه
وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌سی له ده‌رگا بدا و بڵی
له خه‌و هه‌ڵسه دنیا ده‌ڕوا
قاچه‌كانم له هیچ ده‌ئاڵێن
ده‌رگا ده‌كه‌مه‌وه پشیله‌یه‌ك دهمیاوێنی
گوی له پشیله ده‌گرم
وه‌ك ئه‌وه‌ی گوی له دڵ بگرم
ده‌ڵێم هیچ نییه
تازه دڵ خۆش ناكاته‌وه
ده‌زانم ناتوانم واز له خه‌مان بێنم
ده‌گه‌ڕێمه‌وه وا خۆم ده‌رده‌خه‌م هیچ نه‌بووه
دڵ له‌بن خه‌مان ده‌ناڵی
چاوی پشیله له‌بن تاریكی دهتروسكی
تازه خه‌یاڵ خۆش ناكاته‌وه
وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێم بڕوام به هیچ نییه
خه‌و ده‌مباته‌وه
له خه‌ونمدا دنیا ده‌ڕوا
رووم له تاریكی وه‌رگێڕاوه
نازی پشیله ده‌كێشم
ده‌رگا ده‌كه‌مه‌وه
رێك پێچه‌وانه‌ی تاریكی دڵ دهمیاوێنی
ده‌ڵێم هیچ نییه
دڵم بۆته پشیله
16/10/2016