
نوسین ژه‌هر و تریاكه، ئه‌و قسه‌یه‌ی دریدا پێمان ده‌ڵێت نوسین نه‌ته‌نها كۆمه‌ڵێك داله، ده‌بی ته‌ئویل بكرێت! نه كاره، كه شیاوی به‌شداریكردن و گۆڕین و گواستنه‌وه بێت! به‌ڵكو فه‌زای هه‌ر یه‌ك له خوێنه‌ر و نوسه‌ره، چونكه هیچ ده‌قێك بی بوونی (نوسه‌ر) و به‌شداریكردنی (خوێنه‌ر) بوونی نییه، هه‌موو ئه‌وانه‌ش په‌یوه‌ندییان به چه‌مكی (جیاوازی) یه‌وه هه‌یه. نوسه‌ر پێش ئه‌وه‌ی خودی خۆی بدۆزێته‌وه، ده‌كه‌وێته نێو بوونی زمانه‌وه، زمانیش جیاوازییه، واته نیازی دانه‌ر ئاسۆی تێگه‌یشتن دیاری ناكات، به‌ڵكو به‌شێكی زۆری تێگه‌یشتن ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی هۆشیاری دانه‌ر و زمانی ده‌قه‌وه و په‌یوه‌ندی به كلتور و راڤه‌كردنی قۆناغه جیاوازه‌كانی كلتوره‌وه هه‌یه! خوێنه‌ر شوێنی ناوه‌ندی زمانه‌وانی پڕ ناكاته‌وه، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ فۆڕمه‌كانی زمانه‌وانی و خه‌یاڵكراوی كۆمه‌ڵایه‌تی و جیهانبینی مامه‌ڵه ده‌كات، ئه‌وه‌ش به‌ره‌و تێگه‌یشتن و راڤه‌كردن و به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی تایبه‌تمان ده‌كاته‌وه. . . ئه‌گه‌ر ئه‌وه خاڵی به‌شداریكردنی خوێنه‌ر بێت، ئه‌وه نوسین له‌سه‌ر زنجیره‌یه‌كی بێكۆتایی له به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی دال ده‌ژیت، به دیوه‌كه‌ی دیكه خاڵیگۆڕین و گواستنه‌وه‌ی گۆشه‌نیگای ده‌ق له‌سه‌ر توانای وڕوژاندنی پرسیار و وه‌ڵامی پرسیاره جیاوازه‌كان راست ده‌بێته‌وه. . . كه‌واته ئه‌وه جیاوازییه فیكره‌ی یه‌كگرتووی كۆتائامێزی نێوان ده‌ق و دانه‌ر، بابه‌ت و خود. . ره‌تده‌كاته‌وه، وه‌ك چۆن به تووندی یه‌كگرتنی نێوان ده‌ق و خوێنه‌ر به‌جێده‌هێلێت، هه‌موو ئه‌وانه‌ش له‌سه‌ر ئیشكالیی بێكۆتایی زمان درێژ ده‌بنه‌وه!مرۆڤ ده‌كه‌وێته نێو بوونی زمانه‌وه، زمان گوتن و نه‌گوتنه، ده‌ركه‌وتن و شاردنه‌وه‌یه، دیار و نادیاره. . . به‌و مانایه ئه‌وه تێگه‌یشتنی زمانه كه داوای كرانه‌وه‌ی بواری ئاگامه‌ندی ده‌كات، ئه‌وه كرانه‌وه‌ی بواری هۆشیارییه كه كه‌شفكردن و شاردنه‌وه‌ی تێدا رووده‌دات، ئه‌وه شاردنه‌وه و چهپێنراوهكانه كه به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی جیاواز و چێژی جیاواز ده‌خاته‌وه.
(1)
ئه‌گه‌ر بشی سه‌ره‌تای زمانی شیعری كوردی له رێگای زمانی (ئایینی) یه‌وه دیاری بكه‌ین، ئه‌وه ئایینی كوردی هه‌ر ته‌نها مه‌عریفه‌یه‌كی گشتگیر نیشان نادات، به‌ڵكو ئه‌و فۆرمه شیعرییه‌ش نیشان ده‌دات، كه زمانی ئایینی ره‌هه‌نده‌كانی دیاری ده‌كات، ئه‌و دنیایه نیشان ده‌دات كه سنوره‌كانی زمانی كوردی داده‌ڕێژێت، به‌و مانایه ئاگامه‌ندی زمانی ئایینی له هه‌مان كاتدا ئاگامه‌ندییه‌ك په‌رده‌پۆش ده‌كات، كه خۆی له نه‌گوتنی شیعرییدا ده‌بینێته‌وه، ده‌مه‌وێت بڵێم شیعر له پشت په‌رده‌ی ئاییندا به وسبهلێكراوی ده‌مێنێته‌وه، چونكه شیعر گوتنه به دژی گوتن، سه‌ره‌تایه‌كه به دژی سه‌ره‌تا. . . چونكه شیعر داهێنانه، شیعر بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی ناوی نوی و مانای نوی له دنیا و شته‌كان بنێت، دنیایه‌كی دیكه‌ی نوی له په‌یوه‌ندی نێوان وشه‌كان و شته‌كان دروست ده‌كات، نه‌ك بۆ (په‌رستگا) بگه‌ڕێته‌وه. . چونكه شیعر كه‌شفكردن و دنیابینییه، له‌سه‌ر بنه‌مای لهیهكنزیكردنهوهی ئیرۆسیه‌تی (زمان و رووداو)، نه‌ك (زمان و په‌یام) . . . كه‌واته جیاوازی سه‌ره‌كی نێوان زمانی (ئایینی) و زمانی (شیعریی) هه‌ر ته‌نها ئه‌وه نییه، كه شیعر هه‌میشه له‌سه‌ر كرانه‌وه‌ی زمان به رووی دنیادا گه‌شه ده‌كات و ئایین یه‌قین و راستییه‌كان له خۆیدا كورت ده‌كاته‌وه، به‌ڵكو ئه‌وه‌یه كه شیعر له خۆیه‌وه ده‌ستپێده‌كات، نه‌ك له نموونه‌كانی پێش خۆی، شیعر له ئهگهرهكانهوه ده‌ستپێده‌كات، نه‌ك له بڕواوه؟!
(2)
شیعری كوردی نه له ره‌سه‌نایه‌تی ئایینی كوردی و نه له لادانه‌كانی نالی و قوتابخانه‌ی نالی نه‌وه‌ستاوه، نه له ئاگامه‌ندی گۆران و هاوڕێكانی و نه له شه‌پۆل و دژه شه‌پۆله‌كانی روانگه و نه له مه‌عریفه‌ی شیعریی هه‌شتاكان و شیعرییه‌تی به‌تاڵی نه‌وه‌ده‌كان نه‌وه‌ستاوه. . . شیعری كوردی هه‌نگاو به‌ره‌و سه‌ره‌تا و پانتایی نادیار ده‌نێت، به‌ره‌و پڕشنگی جوانی، به‌ره‌و ئازادی، به‌ره‌و دنیابینی. . . قسه‌ی من له وه‌ستان نییه، قسه‌ی من له مه‌عریفه‌ی شیعریی و دنیابینی و شیعرییه‌ت خۆی واز ده‌كات. . . ده‌توانم بڵێم پانتایی شیعریی(باشوری كوردستان) له رێگای (هه‌ستی شیعریی) و (ئاگامه‌ندیی شیعریی) یه‌وه جوانی میسالیانه‌ی گۆران و هاوڕێكانی بونیادنا و جوانی میسالیانه‌ی گۆران و هاوڕێكانی بوو، شێوازی زاڵی كۆنی عهروزییان تێك‌شكاند و جارێكی دیكه شیعری كوردی‌یان بۆ كێشی خۆماڵی (هیجا- په‌نجه)، یان بۆ په‌رستگای زمانی كوردی گه‌ڕانده‌وه! به‌ڵام هه‌ست و مه‌عریفه‌ی گۆران و هاوڕێكانی بڕی ئه‌وه‌ی نه‌كرد، ئیرۆسیه‌تی (زمان و رووداو)، له (زمان و بڕوا) جیا بكه‌نه‌وه؟! ده‌توانم بڵێم (شه‌پۆلی روانگه) له بری گوتاری شیعریی و پرسی شیعریی، (گوتاری ئایدیۆلۆجی) و ماناكانی گه‌ڵاڵه كرد. ده‌توانم بڵێم (مه‌عریفه‌ی شیعریی هه‌شتاكانی شیعریی كوردی) دنیابینی شیعری‌یان به شێوه‌یه‌كی جیاواز هه‌ڵنا، به‌ڵام نه‌یانتوانی پرسی منی كوردی و جیاوازییه شیعرییه‌كانی به‌رجه‌سته بكه‌ن؟! من قسه له گوتاری نه‌ته‌وه‌یی و جورئه‌تی خۆ رووتكردنه‌وه‌ی شیعریی و مه‌عریفه‌ی شیعریی ناكه‌م، به‌ڵام جوانی میسالیانه‌ی گۆران هه‌ر ته‌نها ده‌لاله‌ت له كوشتنی پرسیاری تاكی كوردی ناكات، به‌ڵكو كۆی ئه‌و كێشه و قه‌یرانانه‌ش ده‌شارێته‌وه كه واقیعی كوردی له دووتوێی خۆیدا هه‌ڵیگرتووه. جورئه‌تی خۆ رووتكردنه‌وه‌ی گوتاری ئایدیۆلۆجی روانگه هه‌ر ته‌نها ئیرۆسیه‌تی ژیان و زمانی به‌ره‌و تووندوتیژی نه‌كرده‌وه، به‌ڵكو غه‌ریزه‌ی مه‌رگدۆستی له ناخی كوردیدا چاند! مه‌عریفه‌ی شیعریی هه‌شتاكان هه‌ر ته‌نها پشتگوێخستنی رووداو و گێڕانه‌وه نه‌بوو، به‌شێكی زۆری شیعریی هه‌شتاكان هه‌ر ته‌نها به‌رزكردنه‌وه‌ی ره‌گه‌زی شیعریی به‌سه‌ر ره‌گه‌زه‌كانی دیكه‌دا نه‌بوو، به‌ڵكو زمانی شیعریی هه‌شتاكان له بری ئه‌وه زمانێكی جیاوازی شیعریی ههڵبنی، به‌لای زمانی فیكری بوونگه‌راییدا كه‌وته‌وه! شیعری كوردی له نێوان هه‌ستی شیعرییانه‌ی گۆران و گوتاری ئایدیۆلۆجیانه‌ی روانگه و زمانی بوونگه‌رایی هه‌شتاكان نه‌وه‌ستاوه. . . به‌ره‌و درككردنی جوانی و شیعرییه‌ت هه‌نگاوی نا.
(3)
له نه‌وه‌ی نه‌وه‌ده‌كانی شیعریی كوردی، به‌شێكی زۆری وه‌سفكردنی وشه و به‌كارهێنانی وشه و مه‌جاز. . . ده‌لاله‌ت له فیكر و دنیابینی و هه‌ستی جوانی و مه‌عریفه‌ی شیعری ناكات، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌یه زۆرترین (ده‌سته‌واژه‌ی شیعریی) به نه‌گوتن سه‌ر ببڕێت! ئه‌وه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی تێنه‌گه‌یشتن و زاڵبوونی شیعرییه‌تی ده‌ستكرده به‌سه‌ر شیعرییه‌تی خۆكرد. . . ئه‌و زاڵبوونه له دنیای شیعری نه‌وه‌ده‌كان دیارده‌یه‌كی كوشنده‌یه، ئه‌و چۆلاییه، ئه‌و تاریك كردنه وه‌همییه به‌شێكی زۆری داهێنانی شیعری كوردی و ره‌هه‌نده‌كانی مانای وشك هه‌ڵێنا. شیعرییه‌ت ئه‌و فه‌زا خۆكردهیه كه له ساته‌وه‌ختی نوسینی شیعر دروست ده‌بێت، نه‌ك هه‌ڵاتن له مانا، شیعرییه‌ت له ئاسته به‌رزه‌كانی خوێندنه‌وه‌وه دێته به‌رهه‌م، نه‌ك هه‌ڵاتن له بیركردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێن. . . شیعرییه‌تی ده‌ستكرد هه‌ستی شیعری و دنیابینی و مه‌عریفه‌ی شیعریی ناس ناكات، هێرشی شیعرییه‌تی ده‌ستكرد جگه له بونیادنانی تووندوتیژی شیعریی و پووچكردنه‌وه‌ی ره‌هه‌نده‌كانی مانا، به‌ره‌و جۆرێك له چۆلایی و هیچ نه‌گوتن ده‌بێته‌وه! شیعرییه‌تی ده‌ستكرد نه پرسی شیعریی به‌رجه‌سته ده‌كات، نه نیگه‌رانییه‌كانی شاعیربوون، نه هه‌ستی جوانی ده‌خاته‌وه، نه هێزی خه‌ون و خه‌یاڵ ته‌رجه‌مه‌ی نیگه‌رانییه‌كان ده‌كاته‌وه. . . له پشت شیعرییه‌تی ده‌ستكرد دنیا دنیای ئاماده و بیابانێكی بینراوه، نه‌ك فه‌زای نه‌بینراو، له شیعرییه‌تی ده‌ستكرددا زمان قسان ناكات، زمان قسه‌ی پێده‌كرێت! شیعرییه‌تی ده‌ستكرد كار له‌سه‌ر نێودژی به‌تاڵ و زمانی ئاماده و تووندوتیژی مه‌جازی بی بنه‌ما ده‌كات! بۆ نموونه (هه‌ور به پلایس بگرین، یان به ددان. . . باینجان له قسه‌ی سپی وه‌ستایه. . . ئه‌و چۆلایی و هیچنهگوتنه، ئه‌و نێودژییه به‌تاڵ و پارادۆكسانه چ ئاوێته‌بوونێك له كیمیایی وشه و هه‌ستی شیعری و فه‌زای گوتن و ره‌هه‌نده‌كانی مانا و دنیابینی شیعری. . . پێشان ده‌دات؟!)
شیعرییه‌تی ده‌ستكرد پابه‌ندی نه‌گێڕانه‌وه و ده‌سته‌واژه‌ی شیعریی ئاماده و نێودژی به‌تاڵه، نه‌ك هێزی خه‌ون و خه‌یاڵ و پرسی سه‌رده‌م و دۆزینه‌وه و رووداوی زمانی شیعریی! خوێنه‌ر له خوێندنه‌وه‌ی شیعرییه‌تی ده‌ستكرددا دووچاری تووندوتیژی شیعریی و هه‌راسانی و به‌دوادانه‌چوون و بیابان ده‌بیته‌وه، نه‌ك راڤه‌كردنی ره‌هه‌نده‌كانی مانا و ده‌لاله‌تی جیاوازی. . . به‌ڵام له شیعرییه‌تی خۆكرد، خوێنه‌ر ده‌كه‌وێته رووه جیاوازه‌كانی مانا و ده‌لاله‌تی چێژ و خه‌یاڵه‌وه. . . خوێنه‌ر له میانی هێرش و ئاماده‌باشییه‌كانی شیعرییه‌تی ده‌ستكرد هه‌ستی شیعری له ده‌ست ده‌دات، له هێرش و ئاماده‌باشییه‌كانی شیعرییه‌تی ده‌ستكرد چییه‌تی زمان و خه‌ون و خه‌یاڵ و بیركردنه‌وه. . . به‌تاڵ ده‌بێته‌وه، جگه له‌وه‌ش فه‌زای شیعرییه‌تی ده‌ستكرد نیگه‌رانی و گومانی شیعریی به تووندوتیژی و هه‌راسانی ده‌سپێری. . . به‌ڵام له شیعرییه‌تی خۆكرد خه‌ون و خه‌یاڵ. . . ده‌رگاكانی بۆ به‌دواداچوونی جیاواز ده‌كاته‌وه و به دنیابینی ده‌سپێری! كێشه‌ی نوسه‌ری شیعرییه‌تی ده‌ستكرد زیندانكردنی وشه و ده‌ركنه‌كردنی مانای وشه و پرسی شیعرییه. . . كێشه‌ی ناس نه‌كردنی ره‌گه‌زه شیعرییه‌كان و هاوگونجانی فهزاكانه، كێشه‌ی هه‌ستی شیعریی و دۆزینه‌وه‌ی رێڕه‌وه‌كانی خه‌یاڵی وشه‌یه. . . هه‌میشه فه‌زای شیعرییه‌تی ده‌ستكرد به‌ره‌و بیابان و هیچ نه‌گوتن ده‌ڕوات، فه‌زای شیعرییه‌تی خۆكرد به‌ره‌و گوتنی جیاوازی شیعریی ده‌بێته‌وه. . .
(4)
شیعر له كۆمه‌ڵێك ره‌گه‌ز پێكهاتووه نه‌ك به‌و مانایه‌ی كه سیستمێكی رێك و چنراو و مه‌حكه‌مه و هه‌میشه مانا و وه‌زیفه‌یه‌كی دیاریكراو به ره‌گه‌زه‌كانی ده‌به‌خشی ( (قسه له به‌سه‌رچوونی هیچ ره‌گه‌زێك ناكه‌م، قسه له ناڕێكی جوانی و هاڕمۆنیه‌تی ره‌گه‌زه‌كان ده‌كه‌م) ) له شیعری داهێنه‌رانه‌دا ره‌گه‌زه‌كان تۆڕێكی به‌رفره‌وان له په‌یوه‌ندی ئیستیًتیكی پێكه‌وه‌یان ده‌به‌ستێته‌وه و هه‌ر یه‌كه‌یان به كاری جوانكردنی خۆی هه‌ڵده‌ستی و له ناوكۆییه‌كی شیعرییدا جوانیه‌كانی یه‌كتر ته‌واو ده‌كه‌ن و شیعرییه‌ت به جێده‌هێنن، نهێنی شیعر ئه‌وه‌یه شیعرییه‌ت هه‌ڵده‌نرێت، نانوسرێته‌وه! به دیوه‌كه‌ی دیكه‌ش شیعرییه‌ت ده‌رئه‌نجام نییه، به‌ڵكو وه‌ك ره‌گه‌زێك له ره‌گه‌زه‌كانی پرۆسه‌ی ساته‌وه‌ختی نوسینی شیعریی و خوێندنه‌وه دێته به‌رهه‌م. وه‌ك نهێنی ناوه‌وه‌ی شاعیر و خوێنه‌ریش ده‌مێنێته‌وه، به كورتی ده‌مه‌وی بڵێم شیعریی ئیبداعی له‌سه‌ر پێكه‌وه‌گونجان و تۆكمه‌یی ره‌گه‌زه شیعرییه‌كان دێته‌وه، شیعریی ئیبداعی له‌سه‌ر توانای چه‌سپاندن و كرده و ئاوێته بوون و به‌رجه‌سته‌بوونی بوێری و ئازادی زمان خۆی ده‌نوێنی. . . شیعریی ئیبداعی جوانی و جیاوازی و چێژه.
ئایا له نێوان فه‌زای بی مرۆڤ و مرۆڤی بی واقیع و مانای به‌تاڵ و بیركردنه‌وه‌ی باو و گوتاری ئایدیۆلۆجی و سۆزی ئایینی و خه‌یاڵی سنوردار و هیچنهگوتنی شیعرییانه‌ی ده‌ستكرد. . . شیعرییه‌ت هه‌ڵده‌نرێت، شیعرییه‌ت له دایك ده‌بێت؟! (ئه‌رستۆ) ئه‌و زاراوه‌یه‌ی به‌كار هێناوه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌عبیر له هه‌موو جۆره‌كانی خه‌ڵقكردن بكات. جوانی شیعر له خهلقكردندایه، جوانی شیعر هه‌میشه له خۆیه‌وه له پرسی سه‌رده‌مه‌وه ده‌ستپێده‌كات، چێژی شیعریی شوێنپێی نموونه‌كانی پێش خۆی هه‌ڵناگرێته‌وه، داهێنان كه‌شفكردن و دنیابینییه! شیعرییه‌ت له هارمۆنیه‌تی هه‌ست و سۆزی مرۆیی و مانا و بیركردنه‌وه‌ی داهێنه‌رانه و خه‌یاڵ و گێڕانه‌وه و زمانی شیعریی. . . فه‌زا جیاوازه‌كانی خۆی ده‌كاته‌وه. خوێنه‌ر له رێگای هاڕمۆنیه‌تی ره‌گه‌زه جیاوازه‌كانه‌وه راڤه‌كردنی جیاواز بونیاد ده‌نێت. خوێنه‌ر له نێوان فه‌زای جیاواز و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ره‌گه‌زه شیعرییه‌كانه‌وه به‌ره‌و رووداوی شیعریی و زمانی خه‌یاڵ و چێژ و ره‌هه‌نده‌كانی جوانی ده‌بێته‌وه.
كه‌واته داهێنان نه ره‌سه‌نایه‌تی به‌رێوه‌ی ده‌بات، نه لاسایكردنه‌وه، به‌ڵكو پرسی سه‌رده‌م و هێزی خه‌یاڵ و هه‌ستی مرۆیانه ده‌خوێنێته‌وه. داهێنان نه نه‌ته‌وه‌گه‌ریی ده‌ناسی، نه دنیاگهریی. . . به‌ڵكو ئازادی و كرانه‌وه‌ی ئاسته به‌رزه‌كانی زمان و جوانی ده‌نوسێته‌وه. داهێنان فره ره‌گه. شیعری هونه‌ری كوردی گه‌ڕانه‌وه نییه، بۆ ئایینی كوردی و سێكوچه‌كه‌ی بابان و گۆران و روانگه و هه‌شتاكان و نه‌وه‌ده‌كان و. . . به‌ڵكو كه‌شفكردن و دنیابینییه، ژه‌هر و تریاكه، ئازادی و بوێرییه، جوانی و چێژه، فه‌زای هه‌ر یه‌ك له خوێنه‌ر و نوسه‌ره! داهێنان فیكره‌ی یه‌كگرتووی كۆتائامێز و په‌ڕگیر ره‌تده‌كاته‌وه، یه‌كگرتنی نێوان ده‌ق و خوێنه‌ر به‌جێده‌هێلێت، شیعریی هونه‌ری كوردی له‌سه‌ر ئیشكالیی بێكۆتایی زمان درێژ ده‌بێته‌وه. . .
په‌راوێزه‌كان:
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.