
بێگومان تێزی زمان وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی ئاراسته‌كراوی مه‌تریال، كه "من" ئاراسته‌كانی دیاری ده‌كات و زمان وه‌ك شتێكی رووت و ئازاد، كه خۆی قسان ده‌كات. . . زمان وه‌ك مانا و زمان وه‌ك ده‌لاله‌ت، وه‌ك جێگیربوون و گۆڕان، تێگه‌یشتن و راڤه‌كردن. . . قابیلی قسه‌ی جۆراوجۆره، زمان ئه‌و كاته ده‌توانی هه‌نگاو بهاوێژی، كه ستراكتۆرهكانی خۆی به‌یان كردبی، ئه‌و كاته دهبزوی، كه بتوانی بنه‌ماكانی پێشووی خۆی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، كه دروشم و كلێشهكانی دنیای كۆنی ته‌جاوز كردبێت، زمان له ئاسته‌كانی داهێناندا دهبزوی، زمان له داهێناندا رابردووی خۆی ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات، زمانی داهێنان هه‌رگیز بۆ رابردوو ناگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵكو رابردوو به جۆرێكی دیكه‌ی جیاواز به‌رهه‌م ده‌هێنێته‌وه. . .
"كریشنا مۆرتی" له كتێبی "رزگاری" وه‌رگێڕانی "سه‌عید سه‌یدی" پێیوایه خود بریتییه له خه‌یاڵ و بیره‌وه‌ری و ئاكام و ئه‌زموون و بڕیاری جۆراوجۆر كه ده‌كرێت ناویان به‌رین و كه ناكری ناویان به‌رین. ئه‌و پێناسه بهنێویهكداچووه، وه‌ك تاریك و روونی خود لای "محه‌مه‌د ته‌ها حوسێن" كه پێكهاتووی مێژووییه‌كی به‌رخوردی تاكه له‌گه‌ڵ ژینگه جۆراوجۆره‌كانی ده‌وروبه‌ر و تێكه‌ڵاوه له‌گه‌ڵ وه‌ڵام و جولانه‌وه و مامه‌ڵه و ئینجا سیستماتیك كردنی پاڵنه‌ر و غه‌ریزه ناوه‌كییه‌كان، له زۆر شوێن به یه‌ك ده‌گه‌نه‌وه. . . بێگومان هیچ یه‌كێك له پێناسه‌كان، ئاڵۆزی خود و بیروڕا جیاوازه‌كان ناشارنه‌وه، خود به‌پێی تێگه‌یشتنی بۆ چه‌مكی ئازادی وه‌ك زمان قسان ده‌كات و به‌پێییاسا و رێساكانی (كۆ) وه‌ك زمان قسه‌ی پێده‌كرێت؟! چه‌مكی خود و چه‌مكه‌كانی دیكه له بواره جۆراوجۆره‌كانه‌وه له كتێبی "دیارده‌گه‌رایی خود، چه‌ند خوێندنه‌وه‌یه‌كی سایكۆفهلسهفی بۆ خودی كوردی، چ 2015" قسه‌ی لێكراوه و قسه‌ی پێكراوه، ئه‌وه‌ش به‌و مانایه نییه، كه هیچ چه‌مكێك له‌و چه‌مكه فیكری و فه‌لسه‌فی و سایكۆلۆجیانهی له‌و كتێبه‌دا قسه و باسی لێكراوه و پێكراوه، هه‌ڵگری یه‌ك پێناسه و یه‌ك تێگه‌یشتن و یه‌ك راڤه‌كردنی دیاریكراو بن! مرۆڤ له پرۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامی چنینی خود و بونیادنانی خود دایه. . . ژیان به‌رده‌وامی ده‌ینه‌خشێنێت، فیكر و مه‌عریفه و خه‌یاڵی مرۆڤایه‌تیش له فره ره‌هه‌ندی و جیاوازییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت!
نوسه‌ر ئازاده، به‌ڵامبۆ ئه‌وه‌ی بتوانی كاره ره‌خنه‌ییه‌كانی به‌ره‌وپێشه‌وه به‌رێت و ژیان له جوله‌ی به‌رده‌وام و گۆڕانكاری به‌رده‌وامه‌وه بنوسێته‌وه، پێویسته خاوه‌نی مه‌عریفه‌یه‌كی به‌رفره‌وان بێت، بۆ ئه‌وه‌ی به سه‌ر گیروگرفته‌كانی ناوكۆییدا زاڵ بێت، پێویسته له ئاستێكی به‌رزی ئیستێتیكیدا بێت. هه‌موو نوسه‌رێك به پێی به‌رهه‌مهێنانی زمان و مه‌عریفه و داهێنانه فیكرییه‌كانی خۆی كار ده‌كات! ده‌مه‌وی بڵێم پێویسته نوسه‌ر خاوه‌نی مه‌عریفه‌یه‌كی به‌رز و كراوه بێت و خه‌یاڵی زمان ئازاد بكات، چونكه جیهان له ئێستا پێكهاتو و ه، مه‌عریفه كاریگه‌ری خۆی به سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كان به‌جإ دههێڵإ، به‌شێكی زۆری ساته‌وه‌ختی نوسین ئێستای فیكر، ئێستای واقیع به‌ڕێوه‌ی ده‌بات!
دیارده‌گه‌رایی خود خوده یونیڤێرساڵ و واقیعیه‌كه‌ی خۆمان وه‌ك خۆی وێنه ده‌كێشی و به ئه‌مه‌كه‌وه ئه‌وه‌ی هه‌یه ده‌یخاته روو بی كه‌ش و فشه مێژوویی و ناونانه شۆڕشگێرییه بی ناوه‌رۆكه‌كان. بوێری ئه‌و كتێبه له‌وه‌دایه ناتوانی چیدی له سه‌یركردنی سێبه‌ره‌كانی سه‌ر دیوار بڕیار له‌سه‌ر بوونی خۆمان بده‌ین، ئه‌و كتێبه پێیوایه ئه‌گه‌ر په‌رۆشی خۆمان بێت ده‌بی له‌مه‌لا چۆن بین و چی بین و چه‌ندمان له‌بار دابێت ئه‌وه‌نده خۆمان ده‌رخه‌ین، با چیتر خورافیانه وه‌ك ریمۆن ئارۆن ده‌ڵی شۆڕشگێر نه‌بین. ئه‌وه قسه‌ی نوسه‌ره له باره‌ی كتێبه‌كه‌ی خۆیه‌وه، به‌ڵام من دهڵێممهحاڵه له رێگای فۆرمه‌كانی زانینه‌وه خۆمان له نه‌زانین رزگار بكه‌ین، له رێگای فۆرمه‌كانی رۆناكییهوه "تاریكی جیهان" رزگار بكه‌ین. . . له‌و باره‌وه من نامه‌وی قسه له كتێبی دیارده‌گه‌رایی خود بكه‌م، چونكه قسان زۆر هه‌ڵده‌گرێت، به‌ڵكو هه‌وڵده‌ده‌م ستایلی نوسه‌ر له نێوان رسته‌ی درێژ و سوود وه‌رگرتن له پڕشنگه‌كانی مه‌عریفه‌ی سه‌رده‌م دیاری بكه‌م، نه‌ك به‌و مانایه‌ی كه بڕوام به ستایل هه‌یه، به‌ڵكو به‌و مانایه‌ی كه زمانی نوسین ده‌كه‌وێته نێوان مانا و و مانا به‌خشین، تێگه‌یشتن و راڤه‌كردن، جێگیربوون و گۆڕان. . . لێره‌وه ده‌توانم بڵێم زمانی ئه‌و كتێبه له "قسه‌ی خۆم" و بابه‌تی "قسه‌یه‌ك له باره‌ی دیارده‌ناسییه‌وه" تووندی پێوه دیاره (تووندوتیژی شه‌ڕ و وێرانكارانه نا، به‌ڵكو تووندوتیژی زمان) له‌و دوو بابه‌ته‌دا منی نوسه‌ر وه‌ك سێنته‌ر و منی زمان وه‌ك مانا قسان ده‌كات، من نامه‌وی بڵێم تووندوتیژی له كۆمه‌ڵگای كوردی ده‌ربهێنی كۆمه‌ڵگای كوردی هه‌ره‌س دێنی، به‌ڵكو ده‌مه‌وی به مانا فرۆیدییه‌كه‌ی بڵێم نوسه‌ر له قسه‌كردندا چه‌مكی (نه‌ست) رابه‌رایه‌تی ده‌كات. . . به‌ڵام له بابه‌تی "ئۆنتۆلۆژیای خود و خودی كوردی"یه‌وه ئه‌و تووندتیژییه، ئه‌و منه، كه‌م كه‌م ده‌ڕه‌وێته‌وه و نوسه‌ر له نه‌سته‌وه ده‌كه‌ویته (ناوكۆیی) فرۆیدییه‌وه (مه‌به‌ستم له ناوكۆیی فرۆیدی هێزی گێڕانه‌وه‌ی فرۆیدییه) زمان ده‌كه‌وێته مانا به‌خشینه‌وه، خوێنه‌ر له میانی مانا به‌خشینی زمان و ناوكۆیی فرۆیدییه‌وه به شێنه‌یی به پڕشنگی زانینه‌وه تێده‌په‌ڕێت، ده‌توانی له رێگای راڤه‌كردنه‌وه، ره‌هه‌ندی دیكه‌ی جیاواز بدۆزێته‌وه و چێژ له‌و راڤه‌كردن و به یادهێنانه‌وه وه‌رگرێت. . .
تێزی تووندوتیژی (جان جاك لۆسێركل) له كتێبی (تووندوتیژی زمان) ئاماژه‌ی پێداوه و یه‌كێك له بنه‌ماكانی ئه‌و تێزه عه‌قڵی ناوه‌كی "عه‌قڵی باتینی"یه، كه سیگمۆند فرۆید پێیوایه هه‌رێمێكی تاریكه له نێو ده‌روونی مرۆڤ و ناكه‌وێته ژێر رێكخستنی هیچ سیستمێكه‌وه و غه‌ریزه‌كانی تێدا به‌ره‌ڵڵان. . . (محه‌مه‌د ته‌ها حوسێن) وه‌ك نوسه‌ر له نێو تاریكی واقیعی كوردی زۆر جاران زمانی نوسین به‌ره‌ڵڵا ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێك له مه‌عریفه و رۆناكی زمان وه‌ده‌ست بهێنی، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێكی خودی كوردی رۆناك بكاته‌وه! به‌ڵام ماڵی زمان دڵنیایی ناس ناكات، هه‌میشه مرۆڤ له خواستی دۆزینه‌وه‌ی مانایه‌كی دیكه و به‌كارهێنانێكی دیكه و تێڕوانێنیكی دیكه‌دا ده‌ژی، ژیان هه‌رگیز چاره‌سه‌ری نه‌زانینمان ناكات، به‌ڵكو هه‌میشه وه‌ك شێوازێكی دیكه‌ی ئه‌زموونه جیاوازه‌كان ده‌كه‌وێته‌وه. . . زمانی نوسه‌ر له به‌شی "خود وه‌ك چێژبهر" له‌به‌ر مۆمه‌كه‌ی باشلا‌ر به نه‌رمی ده‌سووتی و مانا ده‌به‌خشی له‌گه‌ڵ چاوی پشیله‌كه‌ی شاعیر رۆشنایی به هه‌موو لایه‌كدا بڵاو ده‌كاته‌وه.
نوسین تێگه‌یشتن و راڤه‌كردنه، نوسین كرانه‌وه‌یه، نه‌ك به‌و مانایه‌ی كه په‌یوه‌ندی به نوسه‌ره‌وه هه‌یه، به‌ڵكو به‌و مانایه‌ش كه په‌یوه‌ندی به خوێنه‌ره‌وه ده‌كات. . . كتێبی "دیارده‌گه‌رایی خود" له منی نوسه‌ره‌وه تێگه‌یشتن و له‌وێوه به‌ره‌و راڤه‌كردنی منی خوێنه‌ر ده‌بێته‌وه! ئه‌گه‌ر تووندوتیژی كۆمه‌ڵگای كوردی، ئه‌گه‌ر تووندی زمانی نوسه‌ر، ئه‌گه‌ر منی نوسه‌ر وه‌ك سێنته‌ر په‌نجه‌ره‌ی به‌دواداچوون و دۆزینه‌وه و خه‌یاڵ دابخات، ئه‌وه فه‌زا كراوه‌كانی كۆمه‌ڵگا و راڤه‌كردنی منی خوێنه‌ر ده‌رگا له‌سه‌ر ره‌هه‌نده‌كانی مانا و خه‌یاڵ و چێژ ده‌كاته‌وه! كێشه‌ی نێوان نوسه‌ر و خوێنه‌ر كێشه‌ی نێوان مرۆڤی ئاراسته‌كراو و مرۆڤی یاخییه، مرۆڤی دڵنیا و مرۆڤی به گومان، كێشه‌ی زمان كێشه‌ی نێوان تێگه‌یشتنی منی نوسه‌ر و راڤه‌كردنی منی خوێنه‌ره، كێشه‌ی نێوان عه‌قڵ و خه‌یاڵه. . . ده‌شی به‌شێكی زۆری تووندوتیژی زمانی نوسین له‌و كتێبه‌دا به واقیعی كلتوری كوردییه‌وه ببه‌ستێته‌وه، وه‌ك چۆن به‌شێكی زۆری راڤه‌كردنی خوێنه‌ر به پڕشنگه جیاواز و كراوه‌كانی سه‌رده‌مه‌وه به‌ند بكه‌ین. . . یه‌كه‌میان له تێگه‌یشتنی زمانی كوردی و ئاراسته‌كردنی زمانه‌وه خۆی ده‌نوێنی، دووه‌میان له رووتی زمان و ئازادی راڤهكردنهوهیه، له نێوان ئازادی نوسین و ئاراسته‌كردنی نوسین، كتێبی "دیارده‌گه‌رایی خود" وێنه‌ی خودی كوردی و مه‌عریفه‌ی سه‌رده‌م به دوو زمان ده‌كێشێت. . .
سوكرات له پێناسه‌كردنی مرۆڤدا ده‌ڵێت به دوو قاچ ده‌ڕوات و بی باڵ و په‌ڕه. ئه‌گه‌ر مرۆڤ ئه‌و گیانه‌وه‌ره بی په‌ڕ و باڵه بێت، كه به دوو قاچ ده‌ڕوات، ئه‌و رووته بێت، كه سوكرات وێنه‌ی ده‌كات، ئه‌وه مرۆڤی كوردی و خودی كوردی به‌و هه‌موو په‌ڕ و باڵه‌وه، به‌و هه‌موو تاریكییه‌وه وه‌ك ئه‌و كتێبه دهینهخشێنی، له مریشك ده‌چی، مریشكێكی ده‌سته‌مۆ. . . ده‌شی ئه‌وه هه‌ر قسه‌ی من بی، بۆ زمانی ئاراسته‌كراو و زمانی ئازاد، بۆ جێگیربوون و گۆڕان، بۆ عه‌قڵ و خه‌یاڵ. . . ده‌شی تێگه‌یشتن بۆ زمانی رووت (ئه‌بستراك) ئه‌وه بی، كه زمان وه‌ك شتێكی رووت، له ده‌ره‌وه‌ی جه‌سته‌ی كلتوردا خۆشی له ئازاد بوونی خۆی وه‌رده‌گری، به‌وه‌ی كه پاشای هه‌موو كۆیه له رابردوو و ئێستا و داهاتوودا. . به‌ڵام "چۆمسكی" ده‌ڵێت: من قسه به رستیهك ده‌كه‌م، كه به‌ر له من كه‌س قسه‌ی پێنه‌كردووه، چونكه من رێزمان به رێگای تایبه‌تی خۆم به كار ده‌هێنم! ئه‌وه كێشه‌ی جیاوازی نێوان گوتنهكانه، نێوان منه‌كان، نێوان مریشك و مرۆڤ. . . ئه‌وه مرۆڤه ئازادی بونیاد ده‌نێت، ئه‌وه مرۆڤه له پرۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامی چنینی خود و بونیادنانه‌وه‌ی خود دایه. . . ئه‌وه مریشكه بی باڵ و په‌ڕ ناژی! به‌ڵام ئه‌و قسانه نه خودی كوردی له‌كه‌دار ده‌كات، نه مه‌عریفه‌ی مرۆڤایه‌تی، نه مریشك بۆ چێژ رووت ده‌كاته‌وه و نه مرۆڤ ده‌باته‌وه سه‌ر سروشتی گیانه‌وه‌ر. . . من ده‌مه‌وی بڵێم ژیان بی مرۆڤ بوونی نییه، مرۆڤیش بی جیاوازی بوونی نییه. . . ده‌مه‌وی بڵێم ژیان بی په‌یوه‌ندی بوونی نییه، ٍپهیوهندی مرۆڤ له ئه‌زموونه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، به دیوه‌كه‌ی دیكه‌ش ئه‌زموون له په‌یوه‌ندی دروست ده‌بێت، په‌یوه‌ندی ئه‌و ئاوێنه‌یه كه مرۆڤ خۆی تێدا ده‌بینێته‌وه، مرۆڤ بی په‌یوه‌ندی بوونی نییه، بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ له خۆی بگات، ده‌بی له په‌یوه‌ندی بگات. . . مریشكیش بی په‌ڕو باڵ ده‌خورێت؟! به‌ڵام ده‌بی بزانین ژیان هه‌رگیز چاره‌سه‌ری نه‌زانینمان ناكات، ئه‌وه زمانه قسان ده‌كات، بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤ ده‌كه‌وێته نێو خه‌یاڵی زمانه‌وه. . . به‌ڵام ئایا كه‌سی قسه‌كه‌ر چۆن ئه‌وه ده‌ڵی، كه ده‌یه‌وێت، ئه‌وه جیاوازییه، واته چۆن به شێوازی خۆی ده‌دوێت؟!
له نێوان تاریكی و رۆناكی، ئه‌زموون و خود. . . په‌یوه‌ندییه‌كی مێژوویی هه‌یه، دیدی هه‌ست بۆ نه‌ست رۆناكه، به‌ڵام دیدی نه‌ست بۆ هه‌ست تاریكه. به مانایه‌كی دیكه به‌شێكی گه‌وره‌ی خودی كوردی له تاریكی ده‌ژی، به‌شێكی گه‌وره‌ی زمانی كوردی تێر مانا نه‌بووه، زمانی كوردی وه‌ك مانا خۆی به‌یان نه‌كردووه، به‌شێكی گه‌وره‌ی فیكر و مه‌عریفه رۆناكی رابه‌رایه‌تی ده‌كات، زمانی فیكر و مه‌عریفه له رێگای ماناوه دێته‌وه، زمانی كوردی به فیكر و مه‌عریفه ٍنامۆیه. . . ئه‌گه‌رچی هه‌رگیز " مرۆڤ -شه‌وی جیهان به مانا هیگلییهكهی" ته‌واو رۆناك نابێته‌وه، هه‌رگیز زمان له پارێزگاریكردن و پیسكردن تێر نابێت. . . به‌ڵام ئه‌و كتێبه ده‌یه‌وێت له نێوان پارێزگاریكردن و پیسكردن، له رێگای به‌شێك له رۆناكییه جیاوازه‌كانی سه‌رده‌مه‌وه، به‌شێك له تاریكی خودی كوردی بڕه‌وێنێته‌وه.
منی خوێنه‌ر له كتێبی "دیارده‌گه‌رایی خود" فیكر و مه‌عریفه ده‌چنی، به دوای بواره‌كانی ده‌روونشیكاری فرۆید و فرۆم و ئه‌دله‌ر و رۆجه‌رز و سیكنهر. . . دا ده‌ڕوات و له‌وێوه تێگه‌یشتن یارمه‌تی به بیرهێنانه‌وه و به‌دواداچوون و راڤه‌كردنی ده‌دات، منی خوێنه‌ر له تێگه‌یشتنه‌وه چێژ له بهیادهێنانهوهكان وه‌رده‌گرێت. . . ده‌شی بۆ رسته درێژه‌كانی ئه‌و تێگه‌یشتنه دوو بنه‌ما ده‌ستنیشان بكه‌م، یه‌كه‌میان له جێگای پارێزگاریكردن، سفتییه و نوسه‌ر به زمانێكی سفت ده‌دوی! دووه‌میان له جێگای پیسكردن، شه‌هوه‌ت. . . سفتی به درێژبوونه‌وه‌ی رستهكانهوهمان ده‌به‌ستێته‌وه و شه‌هوه‌ت به هه‌ڵڕژانی مه‌عریفه‌وه. بنه‌مای سفتی زمان بۆ تێگه‌یشتن له واقیع و ئه‌نتی واقیع و من و ئه‌نتی منی كوردی ده‌گه‌ڕێته‌وه و بنه‌مای شه‌هوه‌تیش له‌سه‌ر ره‌خنه‌گرتن و راڤه‌كردن و به‌دواداچوون خۆی بونیاد ده‌نێت، له نێوان تێگه‌یشتن و راڤه‌كردن، له نێوانپارێزگاریكردن و پیسكردن، شه‌هوه‌تی رسته درێژه‌كان چێژی نوسین ده‌خاته‌وه، ئه‌و چێژه له‌سه‌ر بنه‌مای دووركه‌وتنه‌وه له ئازاری واقیع دروست بووه! سفتی تێگه‌یشتن له‌سه‌ر وه‌ستان وه‌ستاوه و راڤه‌كردن له‌سه‌ر هه‌نگاونان، له نێوان وه‌ستان و رۆیشتن، له نێوان درێژی رسته‌كان و هه‌ڵڕژانی مه‌عریفه، له نێوان سفتی و شه‌هوه‌ت. . . ئازار و چێژ دوو رووی "دیارده‌گه‌رایی خود" ده‌نه‌خشێنن. . .
هه‌ولێر 5ی شوباتی 2016
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.