
له كۆمه‌ڵگای ته‌ندروستدا فیكر و كلتور[2] له‌سه‌ر بنه‌مای گه‌شه‌كردنی ناوه‌ڕۆكی مه‌عریفی و ناوه‌ڕۆكی ئایدیۆلۆژی پێشده‌كه‌وێت، مه‌عریفه به هۆی پێشكه‌وتنی زانست، ئایدیۆلۆژیا به‌هۆی گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه. . . كه‌چی له كۆمه‌ڵگای دواكه‌وتوودا مه‌عریفه‌ی فیكری هه‌ر ئه‌وه‌یه كه هه‌یه، ئه‌وه‌ی كه ده‌گۆڕێت ئایدیۆلۆژیایه، به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی و بۆشاییه‌كانه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر كلتور و مه‌عریفه‌دا ده‌گرێت. كه‌واته ئه‌وه‌ی كه له فیكری كۆمه‌ڵگای بنبه‌ستوودا گرنگه مه‌عریفه و داهێنان و تازه‌گه‌ری نییه، به‌ڵكو ئه‌وه‌یه كه هه‌وڵ بدرێت (رابردوو و كه‌له‌پور) زیندوو بكرێته‌وه، هه‌وڵ بدرێت وێناكردنی (كۆن و ته‌قلیدی) له‌لایه‌ن عه‌قڵه‌وه به په‌سه‌ند بزانرێت، هه‌وڵ بدرێت ته‌سه‌وری عه‌قڵی ره‌وایه‌تی خۆی له بۆچوونی (رابردوو و كه‌له‌پور و سوننه‌تگه‌راییه‌وه) وه‌ربگرێت. ئه‌گه‌ر ئه‌و شێوه‌یه له عه‌قڵانیه‌ت زاڵبوونی شێوه‌یه‌كی ئایدیۆلۆجیا بی به‌سه‌ر ژیاندا، هه‌ژموونی دابونه‌ریتی بنبه‌ستووی كۆمه‌ڵایه‌تی بی به‌سه‌ر زانست‌دا، ئه‌وه پێویسته كۆمه‌ڵگای كوردی به كۆی ده‌زگا مه‌عریفی و كلتوری و ئایدیۆلۆژییه‌كانییه‌وه وه‌ك دروستكه‌ری فانتازیای كۆنه‌په‌رستی بخوێنینه‌وه.
ره‌سه‌نایه‌تی/ داهێنان
به كورتی ئه‌مڕۆ قسه‌كردن له باره‌ی ره‌سه‌نایه‌تی و بڕوابوون و ناسنامه و ستایل و ناسیونالیزم، قسه‌كردن له گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌سڵێكی كۆن و رووداوی یه‌كه‌م و كه‌له‌پور و یاده‌وه‌ری نه‌ته‌وه. . . قسه‌كردنێكی سیاسییانه‌ی پۆپۆلیستییه بۆ مه‌سره‌فی رۆژانه، هه‌رگیز پرسیارێكی گرنگی هه‌ڵنه‌گرتووه، ئه‌و شێوه‌یه له قسه‌كردن چوارچێوه‌یه‌كی فانتازیی له نێو كلتور و پانتاییه ئه‌ده‌بی و هونه‌ری و میدیاكانی كوردی بۆ خۆی بردووه، له رێگای تێگه‌یشتن و خۆناسینه‌وه نا، به‌ڵكو وه‌ك سروتی گه‌ڕانه‌وه و ئاماده‌كردنه‌وه‌ی رووداوه سه‌ره‌تایی و دامه‌زرێنه‌ره‌كان، وه‌ك ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای كوردی به یه‌ك رۆژ له دایك بووبێت و یه‌ك ره‌نگ و ده‌نگی هه‌بێت. . . له رێگای په‌یوه‌ندیكردن به مه‌عریفه‌ی ئه‌ویدیكه‌وه نا، به‌ڵكو وه‌ك ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای كوردی خاوه‌نی خودێكی پڕ داهێنان و تۆكمه و جێگیر بێت؟! به‌ڵام به‌شێكی گه‌وره‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ رابردوو له نزیكترین پێناسه‌یدا په‌یوه‌ندی به فه‌رامۆشكردنی فیكر و نه‌بوونی جیهانبینی سه‌رده‌مه‌وه هه‌یه، وه‌ك چۆن په‌یوه‌ندی به نه‌بوونی بابه‌تبووندایه.
له پانتایی كلتوری كوردیدا سۆزی گه‌ڕانه‌وه بۆ رابردوو، زار قه‌ره‌باڵغییه‌كی گه‌وره‌ی نه‌وه‌یه‌كی بنبه‌ستووی (رۆشنبیریی/سیاسی) كوردی به‌دوای خۆیدا كێش كردووه، نه‌وه‌یه‌ك كه هیچ ئاماده‌ییه‌كی فیكری و مه‌عریفی له‌مڕۆی پڕ له جیاوازیدا نیشان نه‌داوه، بۆیه له‌بری ئه‌وه‌ی وه‌ك بكه‌ر ده‌ربكه‌وێت، ده‌یه‌وی وه‌ك ره‌مز (ره‌مزی ده‌سه‌ڵاتی رابردوو) ئاماده‌ی زه‌مه‌نه‌كان بێت، هه‌موو ئاماده‌ییه‌كی ره‌مزیانه‌ش خۆی له سه‌رووی واقیع داده‌نێت و هێز و توندوتیژینهبێت، مه‌عریفه و گفتوگۆ و بیروڕای جیاواز و دنیابینی جیاواز ناناسێت. . . ده‌مه‌وی بڵێم ده‌شی كۆی ئه‌و په‌ڕگیری و توندوتیژی و (قسه‌كردن له‌بری هه‌مووان) شێوازێكی نادروستانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی شكستخواردووی كوردی بێت و به‌ره‌و پانتاییه‌كانی دیكه‌ی كلتوری دزه‌ی پێكرا بێت! لێره‌دا هه‌وڵده‌ده‌م له رێگای راڤه‌كردنی دووری و نزیكی له (مه‌رجه‌ع- سه‌رچاوه-coming back) بڵێم كۆمه‌ڵگای په‌رێزخواز و داهێنان پێچه‌وانه‌ی یه‌كتر بیر ده‌كه‌نه‌وه، خودێك كه سیستم به خواستی خۆی له قالبی ده‌دا و خۆناسی (خوێندنه‌وه‌ی خوده به پێوه‌ری خود) پێچه‌وانه‌ی یه‌كتر ده‌كه‌ونه‌وه، یه‌كه‌میان داخران به‌رهه‌مده‌هێنی و دووه‌میان روو له كرانه‌وه‌یه.
داهێنان له دۆزینه‌وه و نوێكاری و به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی بی سنور به‌رجه‌سته ده‌بێت، هه‌میشه دنیایه‌كی نوی و روانینێكی جیاواز و مه‌عریفه‌یه‌كی دیكه ده‌خاته‌وه، به‌شێكی گه‌وره‌ی داهێنان په‌یوه‌ندی به خۆناسین و خهیاڵێكهوه هه‌یه، كه له حاڵه‌تی كرانه‌وه و جیاوازی و ده‌رككردندایه، عه‌قڵێك كه په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به ئه‌ویدیكه و زمان و ژینگه‌ی ده‌ره‌كییه‌وه ده‌كات، به‌و مانایه‌ش په‌یوه‌ندی داهێنان به جیهانه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی دینامكییه و له‌سه‌ر گۆڕانكاری و قبوڵكردنی ئه‌ویدیكه‌ی جیاواز و بی سنوری وه‌ستاوه. داهێنان هه‌میشه ده‌كه‌وێته ئه‌ودیوو سنوره‌كان و چوارچێوه‌كان و به شێوه‌یه‌كی ستوونی داده‌به‌زی و له قوڵایی فیكر و ئه‌زموون و دنیابینیدا خۆی واز ده‌كات، دنیای داهێنان دنیای به‌یه‌كه‌وه هه‌ڵكردن و هاوژیانی و شیعرییه‌ت و چێژه، دنیای ره‌نگه جیاوازه‌كان و هه‌ست و نه‌سته جیاوازه‌كان و مرۆڤه جیاوازه‌كانه، داهێنان به‌رده‌وام دنیا به شێوه‌یه‌كی كتوپڕ به‌رهه‌م ده‌هێنێته‌وه. . . چه‌مكی داهێنان به چه‌مكی (ئازادی) یه‌وه به‌نده، به‌و مانایه‌ی كه سنوره‌كان ناناسین. چه‌مكی داهێنان به چه‌مكی (خۆشه‌ویستی) یه‌وه به‌نده، به‌و مانایه‌ی كه ئه‌و كاته‌ی خۆشه‌ویستی داده‌هێنرێت، خود بوونی نییه، خود به توانای ده‌ربڕن و ئه‌زموونه‌وه دهلكی، داهێنان به زه‌ین و كاری كرده‌ی له ناكاو، ساتی داهێنان ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی تێگه‌یشتنی فیكر و ئه‌زموون و بیره‌وه‌رییه‌وه. داهێنان به‌رده‌وام كار له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شانه‌وه و دووباره بونیادنانه‌وه ده‌كات، كار له‌سه‌ر پرسیار و ئیقاعه نوێیه‌كانی سه‌رده‌م ده‌كات، هه‌ر له‌وێشه‌وه دژی په‌ڕگیری و جێگیر بوون و بیركردنه‌وه‌ی بنبه‌ستوو راده‌وه‌ستێت، وه‌ك چۆن نه بڕوای به سێنته‌ر هه‌یه نه به په‌راوێز، نه له رێگای شته مه‌زنه‌كانه‌وه راست ده‌بێته‌وه، نه به هۆی شته بچووكه‌كانه‌وه سۆزی ئه‌ویدیكه بۆخۆی راده‌كێشێت. له داهێناندا (رابردوو و ئێستا و ئاینده) له تاكه جوله‌یه‌كی هه‌نووكه‌ییدا به‌یه‌كده‌گه‌ن، جوله‌یه‌كی له‌پڕی ئیبداعی، به‌ره‌و كرده‌یه‌كی ترسناكی داهاتوومان ده‌كاته‌وه. . . بۆیه ئه‌و رسته‌یه لای زۆربه دووباره ده‌بێته‌وه كه ده‌ڵێین: داهێنان زه‌مه‌نی تایبه‌ت به‌خۆی كه‌شف ده‌كات. به‌ڵام ره‌سه‌نایه‌تی له تێربوونی خۆیدا ده‌ژی، (تێربوونی خود) و (كه‌شفكردنی ژیان) ئه‌گه‌رچی دووانه‌یی دژ به‌یه‌كیش نه‌سازێنن، هه‌ڵگری دوو راڤه‌كردنی جیاوازن، چونكه له‌لایه‌ك ناتوانین ره‌گه‌زه زیندووه‌كانی ره‌سه‌نایه‌تی، ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵماندا هه‌ناسه ده‌دات، له كه‌شفكردنی ژیان و كرانه‌وه و ئازادی و فره ره‌نگی دوور بخه‌ینه‌وه، واته ناتوانین كۆی كه‌له‌پور به هاوشانی كۆن و ره‌سه‌نایه‌تی له قه‌ڵه‌م بده‌ین و تازه‌گه‌ری به هاوچه‌رخ و داهێنان بناسێنین. نه یه‌كه‌میان ره‌مزی دواكه‌وتنه و نه دووه‌میان پێشكه‌وتن، ره‌سه‌نایه‌تی له ره‌گه‌زی دواكه‌وتوو و مردوو به‌تاڵ نییه. . . تازه‌گه‌ریش مه‌رج نییه هه‌میشه ساته‌وه‌ختێكی مه‌عریفی دامه‌زرێنێت، تازه‌گه‌ری ده‌شی له ده‌مارگیری به‌تاڵ نه‌بێت! داهێنان مه‌رجی گه‌ڕانه‌وه بۆ رابردوو ناسه‌پێنێت، وه‌ك چۆن هه‌موو تازه‌گه‌رییه‌كیش داهێنان نییه.
ئه‌مڕۆ (زیندووكردنه‌وه‌ی كه‌له‌پور) وه‌ك مۆدیلی فیكری خۆرهه‌ڵاتی، به‌شێكی زۆری كلتوری كوردی و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كوردی له‌گه‌ڵ خۆی ده‌بات، ئه‌و جۆره بیركردنه‌وه‌یه (سه‌له‌فی و ته‌قلیدییه‌كان) نوێنه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن، جگه له فۆرم گۆڕین، له رووی مه‌عریفییه‌وه له‌سه‌ر هیچ نه‌گوتن وه‌ستاوه! له به‌رانبه‌ر ئه‌وه (سروش وه‌رگرتن له كه‌له‌پور) بژارده‌یه‌كی دروستكراوه و ده‌كه‌وێته نێوان (كه‌له‌پورخوازان و هاوچه‌رخخوازانه‌وه)، ئه‌و جۆره بیركردنه‌وه‌یه ته‌نها دووڕوویی سیاسی و به‌تاڵی رۆشنبیریی نیشان نادات، به‌ڵكو ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی بوێری و بڕوابوون به‌خۆوه، مه‌به‌ستم له بڕوابوون ئه‌وه‌یه كه كار ئاكامی كرده‌وه‌یه، كرده‌وه‌ش مه‌عریفه به‌رهه‌م ده‌هێنی، به دیوه‌كه‌ی دیكه‌ش بوێری به روونی به تاكه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه و تاك به مه‌عریفه‌وه، مه‌عریفه‌ش به ئازادییه‌وه! عه‌قڵ له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی به‌رده‌وامی مه‌عریفه كار ده‌كات و بیركردنه‌وه له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی به‌رده‌وامی ئازادییه‌وه وه‌ستاوه. . . ئاراسته‌ی سێیه‌م له‌سه‌ر (دووباره خوێندنه‌وه‌ی كه‌له‌پور) خۆی بونیاد ده‌نێت و (ئازادیخوازه‌كان) نوێنه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن.
به‌ڵام كۆمه‌ڵگای كوردی نه خاوه‌نی دابڕانێكی مه‌عریفییه تاكو پارێزگاری له‌و سه‌ربه‌خۆییه‌ی بكات و نه‌هێڵی خودی پڕ له داهێنانی شێلو ببێت، نه توانیوویه‌تی له‌خۆی بێته‌وه و بونیادێكی هه‌نووكه‌یی له‌به‌ر رۆشنایی مه‌عریفه‌ی ئه‌ویدیكه فه‌راهه‌م بكات؟!
باوه‌ڕ/ ترس له بۆشایی
باوه‌ڕ له باره‌ی راستییه‌وه ده‌كری حاشای لێبكرێت، به‌ڵام حاشا له راستی ناكرێت. به‌و مانایه‌ش وه‌ك (كریشنا مۆرتی) له كتێبی "یه‌كه‌مین و دوایین رزگاری"دا[3] ده‌ڵێت ده‌توانین بی پشت به‌ستن به باوه‌ڕ كار بكه‌ین، به دیوه‌كه‌ی دیكه له كۆی به‌رهه‌مه‌كانیدا هه‌میشه هانمانده‌دا به دوای خۆناسین و مه‌عریفه‌وه بین! ئه‌وه به‌و مانایه نایه‌ت، كه باوه‌ڕ خاوه‌نی مه‌عریفه‌ی خۆی نییه؟! باوه‌ڕی سیاسی، ئایدیالۆژی، باوه‌ڕ به خوا، به ئایین، به ئایینزا، به مه‌زهه‌ب، به دابونه‌ریت، به كه‌س. . . به‌ڵكو به‌و مانایه دێت، كه راستی ده‌بی له رێگای تێگه‌یشتن و راڤه‌كردنه‌وه، له رێگای دید و مه‌عریفه‌ی جیاوازه‌وه كه‌شف بكرێت، راستی شتێك نییه كه له رێگای فیكره‌وه بناسرێت، له رێگای عه‌قڵه‌وه دیاری بكرێت، چونكه عه‌قڵ به‌رهه‌می ناسراوه‌كانه، به‌رهه‌می یاده‌وه‌رییه، عه‌قڵ به‌رهه‌می پێداچوونه‌وه و ته‌ته‌ڵه‌كردن و رێكخستنه‌وه‌ی رابردووه، عه‌قڵ به زه‌روره‌ت مانای ئه‌و شتانه نییه كه فیكره، به‌ڵكو ئاماژه به (كار) ده‌كات، عه‌قڵ ته‌نها رووییه‌كی راستی ناس ده‌كات، عه‌قڵ و بیركردنه‌وه راستی كه‌شف ناكه‌ن، بیركردنه‌وه به‌رهه‌می ئازادییه. . .
پرۆسه‌ی كه‌شفكردن، هه‌نگاونانه به‌ره‌و نادیاری، به‌ره‌و نه‌ناسراوی، به‌ره‌و تاریكی. . . تێگه‌یشتن و راڤه‌كردن واته رێگادان به راستی بۆ ئه‌وه‌ی بدوێت، یان بۆ ئه‌وه‌ی له رێگای په‌رده‌پۆشین و په‌رده‌نه‌پۆشین به كرده‌ی كه‌شفكردن رابێته‌وه، به‌ڵام راستی لای كه‌س نییه، راستی ده‌بی هه‌وڵی كه‌شفكردنی بدرێت، راستی به بیركردنه‌وه و یاده‌وه‌ری كه‌شف ناكری، عه‌قڵ و بیركردنه‌وه و یاده‌وه‌ری به‌رهه‌می رابردوون، عه‌قڵ و بیركردنه‌وه ده‌شی رووییه‌كی راستی بناسێنن، به‌ڵام راستی ره‌ها بوونی نییه! به‌شێكی گه‌وره‌ی راستی ده‌كه‌وێته نادیاره‌وه، عه‌قڵ و بیركردنه‌وه رێگا بۆ راستی خۆش ده‌كه‌ن به ئازادی كار بكات، عه‌قڵ و بیركردنه‌وه پۆشین و نه‌پۆشین وه‌ك مه‌عریفه لێكجیا ده‌كه‌نه‌وه. . . لێره‌وه دكتۆر (محه‌مه‌د كه‌مال) له كتێبی ( (فه‌لسه‌فه‌ی بوون- لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له هزری پاش میتافیزیك، ل9-10) دا ده‌ڵێت: بڕوا له‌سه‌ر جۆرێك له مه‌عریفه دروست ده‌بێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ جێگیربوونی ده‌بێت به دۆگما و له ئاستی ئه‌گه‌ری جیاوازدا ده‌بی به رێگر، چونكه بڕوا بانگه‌شه‌ی دوا راستی و دوا قۆناغی بیركردنه‌وه ده‌كات. . . كۆی ئه‌و قسانه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنی كه "نفێری" ده‌ڵێت زانینی نه‌گۆڕ و جه‌هلی نه‌گۆڕ یه‌ك شتن.
به‌ڵام مرۆڤ چۆن (باوه‌ڕ) قبوڵ ده‌كات، چۆن به ده‌ستی ده‌هێنی، چۆن ده‌كه‌وێته ناو سنوره دیاریكراوه‌كانی باوه‌ڕه‌وه؟ ئایا ته‌ماشاكردنی مرۆڤ وه‌ك (بوونه‌وه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی) سه‌ره‌تای بڕواهێنان نییه. . . یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ئاره‌زوو بۆ قبوڵكردنی باوه‌ڕێك، ترسه. چوونه نێو كۆمه‌ڵ جگه له خۆشاردنه‌وه له هه‌رێمه تاریكه‌كانی ئه‌ویدیكه، شتێكی دیكه نییه، سنوره نادیاره‌كان زۆر له سنوره دیاره‌كان گه‌وره‌ترن، رووبه‌ره نهێنییه‌كان زۆر له پانتاییه كه‌شفكراوه‌كان به‌رفره‌وانترن. . . بۆیه ئه‌گه‌ر مرۆڤ باوه‌ڕ نه‌هێنی چی به‌سه‌ر دێت، ئه‌گه‌ر مرۆڤ خۆی نه‌داته پاڵ كۆمه‌ڵ، چۆن ده‌توانی به‌و هه‌موو لاوازییه‌وه خۆی بپارێزێت، ئایا نابێت له‌و شته‌ی كه له‌وانه‌یه رووبدات به تووندی بترسێت؟ مرۆڤ هه‌ر له ته‌ماشاكردنی وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی عاده‌تی به باوه‌ڕه‌وه گرتووه، ئه‌گینا خۆمان به گومبوو ده‌زانین! كه‌واته قبوڵكردنی باوه‌ڕ جگه له راكردن له ترس، جگه له خۆشاردنه‌وه، جگه له بڕوابوونێكی سه‌ره‌تاییانه، جگه له خۆخستنه پاڵ دیار. . . شتێكی دیكه نییه، مرۆڤی باوه‌ڕدار مرۆڤی عوسابییه، مرۆڤی نیرۆسی، هه‌ست به هێز ناكات، ده‌ترسی و ده‌سه‌وه‌سانه، مرۆڤی نیرۆسی هوشیار نییه و خۆی ناناسی. . . مرۆڤی عوسابی پێویستی به بوونی خۆناسی نییه، ته‌نها باوه‌ڕهێنان بۆ ئه‌و به‌سه.
له بیرمان نه‌چێت عه‌قڵ به‌رهه‌می رابردووه، عه‌قڵێك كه به باوه‌ڕه‌وه سیخناخه، عه‌قڵێكه له‌سه‌ر دووباره‌بوونه‌وه كار ده‌كات، عه‌قڵێكه سنوردار، مرۆڤی بنبه‌ستبوو بۆ ئه‌وه‌ی له ترس رابكات، بۆ ئه‌وه‌ی له خاڵیبوون رابكات، بۆ ئه‌وه‌ی له نهێنی ئه‌ویدیكه رابكات، هه‌وڵی تێپه‌ڕاندن نادات، به‌ڵكو خۆی به باوه‌ڕێكه‌وه كۆت و به‌ند ده‌كات، هه‌وڵی ئازادی نادات، خۆی ده‌خاته نێو بڕوابوونێكی سنورداره‌وه. . . ترسی مرۆڤ له ته‌نیایی، گۆشه‌گیری، ترسی مرۆڤ له مه‌ندبوون، له نه‌كران، له نه‌گه‌یشتن به شتێك یان شوێنێك، ترسی مرۆڤ له سه‌رنه‌كه‌وتن، ئه‌وه پرسیاره‌كه نییه، پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا له رێگای باوه‌ڕه‌وه به خۆناسین ده‌گه‌یین، ئایا له رێگای باوه‌ڕه‌وه به ئازادیدهگهیین؟
به‌های مرۆڤ نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه به سه‌ركه‌وتنه‌كانی، به چه‌ندێتی شتومه‌ك كڕینی له بازاردا، به‌وه‌نده سه‌رمایه‌ی هه‌یه‌تی، به موڵك و ماڵی، ئاده‌میزاد له گۆشه‌نیگای هێزی تایبه‌تی خۆی و توانای خۆشه‌ویستییه‌وه هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێت[4]. . . هه‌میشه مه‌عریفه كرانه‌وه‌یه و نه‌زانین داخران، هه‌میشه خۆشه‌ویستی قبوڵكردنی جیاوازییه و هه‌میشه هه‌وڵدان بۆ مه‌عریفه‌ی جیاواز گۆڕان دروست ده‌كات و باوه‌ڕ وه‌ستان، بۆیه هه‌ر چه‌نده سنوره‌كانی هوشیاریمان به‌رفره‌وان بێت، باوه‌ڕبوون كه‌متر ده‌بێته‌وه، چونكه باوه‌ڕ سنوری مه‌عریفه‌ی دیاره، به‌ڵام توانای مرۆڤ بی سنوره، مرۆڤ بوونه‌وه‌رێكی نه‌گۆڕ نییه و هه‌میشه له گۆڕاندایه، مادام ئێمه به دوای مرۆڤایه‌تی و خۆشه‌ویستی و ئازادییه‌وه‌ین، بۆ ده‌بی باوه‌ڕ بكه‌ینه هۆكاری دژ به یه‌كبوونمان، رق له یه‌كبوونمان، بۆ ده‌بی باوه‌ڕ بكه‌ینه په‌رده‌ی لێكجیابوونه‌وه‌مان، بۆ ده‌بی له‌سه‌ر باوه‌ڕ به گژ یه‌كدا بچینه‌وه، بۆ خۆمان به باوه‌ڕێكه‌وه ده‌به‌ستینه‌وه، بۆ خۆمان له كونجی باوه‌ڕێكه‌وه گۆشه‌گیر ده‌كه‌ین، بۆ ئازادی و خۆشه‌ویستی خۆمان بۆ دنیا به‌یان ناكه‌ین، بۆ خۆمان به باوه‌ڕێكه‌وه كۆتوبه‌ند ده‌كه‌ین. . . فیلمی (كۆنفۆ پاندا) ئیزدیواجیه‌تی خۆناسین و بیڕوابوونمان بۆ روون ده‌كاته‌وه، فیلمی (كۆنفۆ پاندا) گوزارشت له دیسپلینی سه‌ربازی رۆژهه‌ڵاتی ده‌كات و مه‌به‌ستی گه‌یاندنی جه‌وهه‌ری عیرفانی رۆژهه‌ڵاتییه، له هه‌مان كاتدا به پێی قسه‌ی (سلاڤۆ ژیژه‌ك) ئایرۆنییه و گاڵته به باوه‌ڕه‌كه‌ی خۆی ده‌كات، ئه‌وه‌ی زۆری سه‌رنجی ژیژه‌ك راده‌كێشی له‌و فیلمه‌دا گاڵته‌كردنه به ئایدیۆلۆژیا، به‌ڵام ئایدیۆلۆژیا هه‌ر ده‌مێنی! ژیژه‌ك له ته‌ماشاكردنی بۆ ئه‌و فیلمه ره‌نگه مه‌به‌ستی ئه‌وه بێت كه: "ئایدیۆلۆژیا له‌مڕۆدا بڕوایه‌كه به هه‌مان شێوه‌ی ئیمانی رۆژهه‌ڵاتی كار ده‌كات. " ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه (وه‌ك ئه‌وه‌ی من بیری لێده‌كه‌مه‌وه) هه‌م ئایدیۆلۆژیا هه‌ڵده‌سه‌نگێنی، هه‌م دیدی رۆژهه‌ڵاتی بۆ ئیمان ده‌خاته روو. دواجار ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه پێمان ده‌ڵێت: هه‌رگیز كه‌سی باوه‌ڕدار (وه‌ك بانگه‌شه‌كه‌ری دوا راستی) كه‌سی ئاشتیخواز نییه، هه‌رگیز كه‌سی باوه‌ڕدار كه‌سی ئازاد نییه، هه‌رگیز كه‌سی باوه‌ڕدار كه‌سی خۆشه‌ویست نییه، له پرۆسه‌ی خۆشه‌ویستیدا دووچاری رێگری ده‌بینه‌وه، له پرۆسه‌ی خۆشه‌ویستیدا جیاوازی جوانییه‌كانی خۆی ده‌نه‌خشێنێت، به‌ڵام له نێو باوه‌ڕداران و ئایدیۆلۆژكاراندا رق بوونه‌وه له یه‌كتر، نكۆڵیكردنی یه‌كتر، قبوڵنه‌كردنی یه‌كتر. . . هه‌ڵگری یه‌ك ئایدیۆلۆژیا و بیروباوه‌ڕن و یه‌كتری قبوڵ ناكه‌ن، دژ به یه‌كتر كار ده‌كه‌ن، چونكه هه‌ریه‌ك ده‌یه‌وی سنوری نه‌زانینی خۆی بپارێزی و به‌رگری له نه‌گۆڕی و كۆتوبه‌ندی خۆی بكات، هه‌ر كه‌س ده‌یه‌وی خۆی زێتر له به‌ندایه‌تی ئایدیۆلۆژیا و بیروباوه‌ڕه‌كه‌ی نزیك بكاته‌وه، خۆشتر خۆی راده‌ستی په‌ڕگیری بكات. . . ئه‌ی ئازادی و خۆشه‌ویستی و جیاوازی ده‌كه‌وێته كوێی مرۆڤایه‌تییه‌وه؟
له شه‌ڕی حه‌وته‌می سه‌لیبیدا كه (سانت لویس) سه‌ركردایه‌تی ده‌كرد، (ئیڤۆ لوبرۆتۆن) ده‌گێڕێته‌وه: رۆژێك له سه‌ره‌ڕێیه‌كدا تووشی پیرێژنێك بووم، كه ده‌فرێكی ئاگر به ده‌ستی راستییه‌وه و كاسه‌یه‌ك ئاویش به ده‌ستی چه‌پییه‌وه بوو. له وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و دووانه‌ی بۆچی هه‌ڵگرتووه پیرێژنه‌كه گوتی: ده‌مه‌وی به ئاگره‌كه وه‌ها به‌هه‌شت بسوتێنم هیچی لی نه‌مێنێته‌وه و به ئاوه‌كه‌ش وا ئاگری جه‌خه‌نه‌م خامۆش بكه‌م گڕێكی لی جێنهمێنی: چونكه ده‌مه‌وێت كه‌س نه بۆ پاداشتی به‌هه‌شت چاكه بكا و نه له ترسی ئاگری دۆزه‌خ. به‌ڵكو ته‌نها بۆ خۆشه‌ویستی خودا بیكات. [5]
ناسنامه/ په‌ڕگیری
ره‌نگه وشه‌ی (ناسنامه) وشه‌یه‌ك نه‌بی هاوشانی (یه‌كگرتنه‌وه له‌گه‌ڵ خود) هه‌نگاو بهاوێژێت، به‌ڵام ده‌شی پێكهاته‌ی ئه‌و وشه‌یه له زۆر رووه‌وه تێگه‌یشتنێك له باره‌ی ناسینه‌وه وێنا بكات! ناسنامه وشه‌یه‌كی ئاوێته‌یه و له (ناسین) و (نامه) پێكهاتووه، نامه‌ی ناسین ئه‌گه‌رچی حه‌قیقه‌تێكی ره‌های بۆ نموونه وه‌ك زمان و خه‌سڵه‌ته جه‌وهه‌ری و هاوشێوه‌كانی ناسین و ئاراسته‌ی ناسین دیاری ناكات، به‌ڵام به گشتی شتێكمان له باره‌ی ناسینه‌وه به شێوه‌یه‌كی بێلایه‌نانه پێڕاده‌گه‌یه‌نێت، كه‌واته ناسنامه وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌لاله‌تی ناسینی له‌خۆدا هه‌ڵگرتووه، شیاوی فره جۆری تێگه‌یشتنی تێدا ده‌بێته‌وه، ناسنامه نامه‌یه‌كی كراوه‌یه له باره‌ی ناسینه‌وه، به‌و مانایه‌ش زمانی كوردی به‌شدارییه‌كی بێلایه‌نانه‌ی له باره‌ی ناسینه‌وه هه‌یه.
ناسنامه وه‌ك زاراوه په‌یوه‌ندی تاك به كۆمه‌ڵگاوه دیاری ده‌كات و خه‌سڵه‌ته جه‌وهه‌ری و جیاواز و هاوشێوه‌كانی تاك و كۆمه‌ڵگا ده‌كێشێت، هیچ كۆمه‌ڵگایه‌ك بی ناسنامه وێنا ناكرێت، به‌ڵام به‌و مانایه‌ی كه پێكهاته‌كانی ناسنامه جێگیر نییه و به‌پێی بارودۆخ گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت: ناسنامه‌ی كه‌سی، ناسنامه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی. رۆشنبیریی، نه‌ته‌وه‌یی. . . له كۆمه‌ڵگای سێیه‌مدا هه‌ژموونی كۆ به‌سه‌ر تاكدا هه‌ژموومێكی گه‌وره‌یه و له ره‌فتاردا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وه‌ش ته‌واو پێچه‌وانه‌ی كۆمه‌ڵگا تاكخوازه‌كانی خۆرئاواییه، كه به شێوه‌یه‌كی گشتی تاكێتی زاڵه به‌سه‌ر ره‌فتاری رۆژانه و جۆری هاوبه‌شیكردن له نه‌خشه و پرۆژه‌كانی كۆمه‌ڵدا. . . له كۆمه‌ڵگای سێیه‌مدا ناسنامه‌ی كۆمه‌ڵ ناسنامه‌ی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی و رۆشنبیریی به شێوه‌ی سیاسی و ده‌روونی هه‌ژموونی هه‌یه، به‌ڵام له كۆمه‌ڵگا ته‌كنۆلۆژی و سیاسییه پێشكه‌وتووه‌كاندا چه‌مكی ناسنامه به تاك و دامه‌زراوه جۆراوجۆره‌كانه‌وه ده‌لكێت، یه‌كه‌میان ده‌شی به قه‌یرانی ناسنامه ناوی به‌رین، كه (داریوشی شایگان) له كتێبی (وه‌همه‌كانی ناسنامه) [6] وه‌ك (وێنه‌ی سه‌پێنراو به‌سه‌ر خود) قسه‌ی لێده‌كات. قه‌یرانی ناسنامه‌ش به تێگه‌یشتن و هۆشیاریی كۆمه‌ڵگاوه به‌نده. چونكه ناسنامه گوزارشت له ماهیه‌تی تێگه‌یشتن و هوشیاری ده‌كات، گوزارشت له ماهیه‌تی فیكر و رۆشنبیریی و ژیاری مرۆڤ ده‌كات.
پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگا له رووی تێگه‌یشتن و زانیاری و ته‌كنۆلۆژیا و میدیاوه ناسنامه‌یه‌كی گه‌ردوونی له‌خۆدا هه‌ڵگرتووه، ئه‌و ناسنامه‌یه به‌رگری له تاكێتی و رێژه‌گه‌رایی و ونبوونی سه‌رچاوه ئایدیۆلۆجی و ته‌قلیدییه‌كان ده‌كات و بۆ پرۆژه گۆڕانكارییه گه‌وره‌كانی نێو كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌و جۆره له ناسنامه له‌سه‌ر كرانه‌وه و پله‌ی سفری ئایدیۆلۆجیا و لێكبورده‌یی بی سنور و قبوڵكردنی جیاواز وه‌ستاوه و ماف به تاك ده‌دات هه‌ڵبژاردنی تایبه‌تی خۆی هه‌بێت. داریوشی شایگان پسپۆر له مێژووی ژیارییه‌كاندا پێیوایه ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ دنیا به‌ڕێوه ده‌بات ژیارییه‌كی گه‌ردوونی تازه‌یه، ئه‌وه‌ی ناسنامه‌ی تاكیش به‌ڕێوه ده‌بات توانای عه‌قڵییه، كه هه‌موو پابه‌ندبوونه رۆشنبیریی و ئیتنی و ئایینییه‌كان وه‌ك پابه‌ندبوونێكی رووت ده‌بینێت.
به‌ڵام چه‌مكی (په‌ڕگیری) په‌یوه‌ندیه‌كی راسته‌وخۆی به ره‌گه‌زپه‌رستی و دۆگماتیزمیه‌وه (Dogmatism) هه‌یه، په‌ڕگیری واته په‌یوه‌ستبوون به فیكرێك یان چه‌ند بیركردنه‌وه‌یه‌كی دیاریكراو و قبوڵنه‌كردنی دیباته و چاوپێداخشانه‌وه و په‌رستنی ئه‌و فیكر و بیركردنه‌وه‌یه وه‌ك ئه‌وه‌ی چه‌سپاو و ره‌ها بێت، له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌شدا ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌موو بیركردنه‌وه و بیروڕایه‌كی دیكه‌ی جیاواز. . . به‌و مانایه‌ش ده‌شی كوردبوون وه‌ك ناسنامه بنبه‌ستبوون و په‌ڕگیری و داخران بنوێنی. . . ده‌شی ته‌واوی فه‌زا جیاوازه‌كانی ژیانی كوردی له خۆیدا كورت بكاته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا تاكی كوردی له ده‌ره‌وه‌ی بیركردنه‌وه چه‌سپاو و ره‌هاكان و دامه‌زراوه سنورداره‌كانی ئایدوَلوَژیاوه له هه‌وڵی خۆی به‌رده‌وامه، داهێنان هه‌میشه له ئازادییه‌وه‌یه، له خۆناسییه‌وه‌یه! (سارته‌ر) ده‌ڵێت: دوژمنی سه‌رسه‌ختی رۆشنبیری راسته‌قینه خودی رۆشنبیری ساخته یان خوَفروَشه، كه هه‌میشه به‌رگری له ئایدوَلوَژیا ده‌كات.
كه‌واته ناسنامه چه‌شنی په‌ڕگیری به ته‌نگژه‌ی كرانه‌وه به رووی دنیا و ئه‌ویدیكه‌ی جیاوازه‌وه ناو ده‌برێت، چونكه مرۆڤ له په‌ڕگیری و ئاراسته‌كردنه‌وه، په‌یوه‌ندی به دنیا و ئه‌ویدیكه‌وه ده‌پچڕێت. . . مرۆڤ له رێگای ناسنامه‌ی داخراوه‌وه په‌یوه‌ندی به ئه‌ویدیكه‌ی جیاوازه‌وه سنوردار ده‌كات، به‌ڵام له رێگای خۆناسی و هوشیاری و په‌یوه‌ندییه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز به‌شداری له تێگه‌یشتنی دنیا و مه‌عریفه‌ی دنیادا ده‌كات، مه‌رج نییه له رێگای حه‌قیقه‌ته‌وه بێت، ده‌شی له رێگا بیركردنه‌وه‌ی جیاواز و تێڕوانین و چێژ و جوانییه‌وه بێت! هه‌میشه په‌یوه‌ندی مرۆڤ به مرۆڤ و په‌یوه‌ندی مرۆڤ به دنیاوه چاره‌سه‌ری به‌شێكی گه‌وره‌ی هوشیاری و خۆناسیمان ده‌كات، به دیوه‌كه‌ی دیكه‌ش ناسنامه‌ی داخراو و سنوردار وه‌ك شێوازێكی دیكه‌ی بنبه‌ستبوون و په‌ڕگیری و توندوتیژی ته‌ماشا ده‌كرێت، په‌یوه‌ندیكردن به ئه‌ویدیكه‌ی جیاواز، توانایه‌كه بۆ گه‌یشتن و راڤه‌كردن و داهێنان، توانایه‌كه بۆ گه‌یشتن به مه‌عریفه و جوانی حه‌قیقه‌تێكی دیكه‌ی جیاواز. . . مه‌رج نییه ئاسۆكانی په‌یوه‌ندی و كرانه‌وه به‌ره‌و حه‌قیقه‌تمان ببات، به‌ڵام بێگومان به‌ره‌و خۆناسی و خۆشه‌ویستی و داهێنان و ئازادیمان ده‌بات، جوانترین شێوه‌ی په‌یوه‌ندیكردنی مرۆیانه كار و داهێنانه، به‌و مانایه‌ی كه عه‌قڵ كار به‌ڕێوه ده‌بات و داهێنان له ئازادیدایه، به‌و مانایه‌ی كه عه‌قڵ له تێگه‌یشتن و راڤه‌كردنی به‌رده‌وامه‌وه دێته به‌رهه‌م و داهێنان له رێگای خۆناسی و ئازادییه‌وه! به‌ڵام ناسنامه‌ی داخراو و سنوردار و گۆشه‌گیری ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی په‌یوه‌ندیكردن و داهێنانه‌وه، ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی تێگه‌یشتن و راڤه‌كردنه‌وه، ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی خۆناسی و ئازادییه‌وه، ناسنامه‌ی داخراو هوشیارییمان سڕ ده‌كات، هه‌میشه ئاراسته‌مان ده‌كات. . . تێگه‌یشتن له مرۆڤبوون، تێگه‌یشتن له مرۆڤایه‌تی تێگه‌یشتنه له په‌یوه‌ندییه‌ك كه به‌ره‌و هوشیاری و مه‌عریفه و ئازادی و چێژ و جوانیمان ده‌كاته‌وه، نه‌ك ناسنامه‌ی داخراو. . .
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
[1] - ليَرةدا فانتازيا بةو مانا ذيذةكيية ديَت كة مامةلَكردن و ئالَوطؤِى نيَوان خودةكانة، كؤى ناونيشانى ئةو نوسينة طوزارشت لة شاردنةوةى هيض نةطوتن بةرانبةر ئةمرِؤ و سؤزى طةرِانةوة بؤ رابردوو وةك بابةت، بيركردنةوة، بيروباوةرِ، سياسةت... دةخاتة روو. دةمةوىَ بلَيَم (فةنتازياى كؤنةثةستى)طةرِانةوةيةكىئايينى و سياسيية، وةك كلتور و دابونةريت... ئايينيية، بةو مانايةى كة هةموودينيَك بريتية لة سروتى طةرِانةوة بؤ ساتى دامةزراندن. باوةرِهيَنانيَكى سياسييانةية، وةك ئةوةى كايةى ميَذوو كايةيةك بىَ خةونة سياسييةكانى ئةمرِؤى لةسةر بونياد بنريَت.
[2]- لة وشةى (culture)ى زمانى ئينطليزى و فرِةنسى هاتووة، لة زمانى عةرةبى (الثقافة) ناو دةبريَت، لة وشةى (ثقَف) هاتووة واتاى ريَكةوت و دةرككردن و وةرطرتن لة لايةك و لة لايةكى ديكة زيرةك و ليَزان و روناكبير... كةواتة كلتور دةلالةت لة روناكبيرى و زيرةكى و هةلَكؤلَين و ضاوديَرى و شارستانيةت دةكات، كلتور وةك ئةوةى وشةى (civilisation) زمانى ئةلَمانى دةلالةتى ليَدةكات، دوو رووى هةية: يةكيَك خوديية كة رؤشنبيريى عةقلَة، رووى دووةمى بابةتيية واتة ريَطاى ذيان و هةموو ئةوةى لة رووى كؤمةلاَيةتييةوة دةستى بؤ دةبةين. يةكةميان تةنها رووكارى ثيَشكةوتنى عةقلَ دةطةيةنيَت. دووةميان هاوطونجاندنى نيَوان مرؤظ و سروشت، تاك و كؤمةلَطا، بةهاى رؤحى و مرؤظايةتى... كةواتة كلتور نويَنةرايةتى كؤى دابونةريت و زانست و مةعريفة و هونةر و ئةدةب و ياسا و ريَسا و بةها كؤمةلاَيةتيةكان دةكات و بةثيَى جياوازى طةل و نةتةوةكان جياواز دةكةويَتةوة...
[3]-ج- كريشنا مؤرتى، يةكةمين و دوايين رزطارى، و: سةعيد سةيدى، دةزطاى تويَذينةوة و بلاَو كردنةوةى موكريانى، 2009.
[4] - ثةياميَك لة ئايندةوة، ئةريك فرؤم بيرمةندى هيومانستى... بةهزاد حةويَزى، هةوليَر، ض 1، 2010، ل101.
[5]- ثاريَزةرانى ئيمان. سلاظؤى ذيذةك، و: وةليد عومةر.
[6]-داريوش شايغان، أوهام الهوية ، دار الساقي، بيروت 1993، ترجمة محمد علي مقاد، ص127.