
گه‌ر به‌وردی گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌رێنی له ڕابوردماندا بكه‌ین و بگه‌رێنه‌وه بۆ لاپه‌ره شاراوه‌كانی مێژووی ئه‌ده‌بیاتی گه‌له‌كه‌مان له‌ته‌واوی ناوچه جیاجیا كانی كوردستاندا چ له‌شارو لادێكاندا ئه‌وكات بۆت لا روون ده‌بێت ودهرئهكهوێت ئێمـــهیمیللهتی كورد له‌كوردستانی مه‌زندا خاوه‌نی چ شارستانێكی دهولهَمهندین له نیشتمانی پیرۆزماندا چه‌ندین كه‌سایه‌تی له (رووناك بیر‌و، شاعیر‌و فه‌یله‌سوف و هونه‌رمه‌ند) هتد. . . تێدا ههڵكهوتون هه‌ریه‌كه‌و بهڕێبازێك ڕاهاتووه له‌بوارێكدا خزمه‌تی گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌ی كردووه به‌ڵام ئه‌فسوس گه‌لێك له‌و كه‌ڵه پیاوانه له دیرۆكی مێژووماندا به‌هۆكاری نه‌داری و دژایه‌تی كردن و داب ونه‌ریتی كۆمه‌ڵگا به‌رهه‌مه‌كانیان ئه‌وه‌نده بایه‌خی پێنه‌دراوه‌و زۆربه‌یان له‌گه‌ڵ خۆیاندا ئه‌سپه‌رده‌ی خاك بوونه به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش گهلێكیانیش هه‌بوو توانویه‌تی گرنگی به به‌رهه‌مه‌كانی بدات هه‌وڵی پاراستنی داوه توانویه‌تی له‌لای سنگی خه‌ڵكه‌كانی تر‌و لهدهسونسدا به‌جیان بیڵێ چونكه ئه‌وه‌نده ئاستی باری هۆشیاریان به‌رزبووه ویستیانه بانه‌وه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی گه‌له‌كه‌یان لێ سودمه‌ندبن بۆیه ئیمه‌ش لای خۆمانه ده‌بێژین و هه‌ق وایه وه‌ك ئه‌ركێكی ئه‌ده‌بی و نیشتمانی با هه‌ر تاكێك له‌ئێمه كه هه‌ر به‌رهه‌مێك چ وه‌ك (ئه‌ده‌بی، ڕۆشنبیری، هونه‌ری، زانستی) لا ماوه‌وه له ئه‌رشیفدا پاراستویه‌تی باڵای خۆیه‌وه بێ هیچ دوو دڵییه‌ك هه‌وڵی خۆی چڕكاتهوه له‌پێناو ساغــكردن زینكردنهوهیاندا ده‌توانی له ده‌رگای ئه‌و ده‌زگایانه بدات كهتایبهتی له‌بۆ بواری ته‌واوی چهمــكه ئه‌ده‌بی رۆشنبیر یه‌كانی تردا، بێگومان دیاره ئه‌و كارهیشه له‌خۆیدا خزمه‌ت كردن وهه‌ست كردن به به‌رپرسیارێتی له هه‌مبه‌ر مێژووی بژاڤی رۆشنبیری گه‌له‌كه‌یدا.
ئه‌وه‌ی كه‌وا زیاتر لهبابهتهدا مه‌به‌سته‌و تیشكی ده‌خه‌ینه سه‌ر شاعیر‌و كه‌سایه‌تی مێژووی ڕۆشنبیری و ئه‌ده‌بی گه‌له‌كه‌ماندا كه خاوه‌نی به‌رهه‌می شیعری زۆر بوو به‌ڵام له‌وده‌مه‌ی قۆناغی ژیانیدا دیاره ئه‌وه‌ی بۆ نه‌ڕه‌خساوه كهبخرێته به‌ر دیده‌ی خوینه‌ری، به‌ڵام لێ ئه‌وه‌شدا ئه‌و كاره‌ی كردوه له‌دوای خۆی له فه‌وتان به‌رهه‌مه‌كانی ڕزگاریان بوبێ نه‌ك لێ خۆیدا بچنه ژێر گڵه‌وه زوریهك لهبهرههكانی ده‌ست نووس كردوه خۆشبه‌ختانه له‌لای كه‌سێكی به‌رێز هزر پڕلهرۆشنبیرو خاوه‌ن قه‌ڵه‌م پارێزراوه ئه‌ویش شاعیری نه‌ناسراوی گه‌له‌كه‌مان (حسه‌ینه فه‌ندی بابه‌جان) ه.
كوڕی دكتۆر میراز به‌دیعه نازناوی میراز بابهجانهو به‌رپرسی پزیشكی پاشای بابان بوو له سلێمانی كۆچی دوای كردوو، حسه‌ینه فه‌ندی له‌ساڵی (، 1855ز) وانه‌ی فقهو وزانستی ئایینی لای حاجی كاك ئه‌حمه‌دی سلێمانی خوێندووه له ساڵی 1277 ك – 1855 ز چووه‌ته ئه‌سته‌مبۆل بۆ خوێندن له قوتابخانه‌ی پزیشكی شاهانه‌دا خوێندوویه‌تی له ساڵی 1302 ك – 1880 ز بڕوانامه‌ی دبلۆمی وه‌رگرتووه، كه پزیشكی ته‌واو ده‌كات پله‌ی (یوزباشی) ئه‌ده‌نێ وئهیكهن به پزیشكی سوپا وڕهانهوهی ئوردووی شه‌شه‌م له سلێمانی ده‌كرێت تا ساڵی (1327 ك – 1905ز) كه سوڵتان ڕه‌شاد دێته سه‌ر ته‌خت ئه‌كرێ به پزیشك له پایه‌ی (قائیمقامی) سوپاییدا، به‌ڵام ئه‌و كاره ناكاو له كه‌ركوك نیشته‌جێ ئه‌بێ له زستانی ساڵی (1343 ك – 1921 ز) به‌سواری ئه‌سپ دێت بۆ سلێمانی كه ده‌گاته لای پرده‌كه‌ی قلیاسان وڵاخه‌كه‌ی سه‌ركێشی ئه‌كاو ئه‌یخاته خوارێ ئیتر به‌و هۆكاره مخابن ده‌ست به‌جێ ئه‌مرێ وبه یه‌كجاری ماڵ ئاوایی ده‌كات، شاعیری ناوبراو شیعری به كوردی وفارسی وتوركی هه‌یه، ئه‌مه‌ش كۆپڵهیهك لهشیعرهكانییهتی كه له ساڵی 1921 ز دا پێش كۆچ كردنی بۆ شێخ مه‌حموودی حه‌فید نارد و كه له هیندستان بووه.
چیمه له خاڵی ماوهری ڕووی مه‌هجه بینه‌وه
چیمه له بۆنی عه‌تر و گولــَی یاسهمیــنهوه
چیمه له سه‌یری فهێڵی به‌هاران سهوزهزارهوه
گیانی سه‌وزه نشینی دڵ كه بهاوێته شینه‌وه
دنیا له لام ئه‌وه‌نده به ته‌نگ دێته‌وه به‌ر نه‌زه‌ر
هیــچ ویسعه‌تی نییه بهســهماو وزهمــینهوه
مه‌زڵوم ئه‌خاته به‌رده‌ستی زۆرداری بێ ئه‌مان
ڕهحمـــی نییه بـــه ئاهۆ دڵ پـــڕگرینـــهوه
لایه نه‌هه‌نگ میلله‌تی پێ چاره قووت ئه‌دا
لایـــه پڵنگ هه‌ڵمه‌تی بردۆته چیتــــهوه
غهمخواری عاله‌می به‌شه‌رم هه‌ر كه‌سێ بێ
خۆداخی ئێوه خاێه گڕی خستهژینـــهوه
سه‌رچاوه
رۆژنامه‌ی هاوكاری
نووسه‌ر / جه‌مال محه‌مه‌د ئه‌مین
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.