
دیاره ئه‌وه‌ی كه‌وا به‌مانای وشه خوێندنهوهبێ خوێندنه‌وه‌ی په‌رتووكه به‌دوای ئه‌وه‌شدا نامیلكه‌و گۆڤار و ڕۆژنامه‌یه، چونكه په‌رتووك له خۆیدا شێوه‌یه‌كی جوان و دڵگیری هه‌یه كه هه‌میشه سه‌رنجی مرۆڤی بۆ لای خۆی بردووه دیاره ئه‌وه‌ش به هۆكاری ئه‌و زانستیانه‌یه كه وا ناوهڕۆك و لهدووتوویی لاپهڕكانیدا، ، سه‌باره‌ت به بنچینه‌ی په‌رتووك چ سه‌رچاوه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی بۆ مێژووی داهێنانی و ژێده‌رێكی وانییه كه ئه‌وه پشت ڕاست كاته‌وه ته‌نها ئه‌وه‌نه‌بی كه‌وا نووسین بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی ده‌ست پێََكی په‌رتووك ئیدی دیاره به گه‌شه‌كردنی ژیانی مرۆڤ وه‌لێ ئه‌وه‌شدا پرسی پهرتووكشی خستووه‌ته هاوشانی و په‌ره‌ی به نووسین كۆنووس كردنی داوه له‌به‌ره‌به‌یانی مێژووه‌وه بووه به‌هانده‌ر له‌بوو پێویستی زانیاری مروَڤایهتی، ، شارستانیه‌تی نوی (كیشوه‌ری ئه‌مریكا) نه‌یتوانیوه ئه‌و داهێنانه شارستانیانه‌ی بگوێزرێته‌وه بۆ نه‌ته‌وه‌كانی تر دیاره ئه‌وه‌ش هۆكاری نه‌بوونی نووسینه‌وه‌ی بووه له‌و سهردهمهددا كه تاكه ئامرازی گه‌یاندنی گه‌شه‌كردنی زانست و زانیاری بووه بۆیه كاریگه‌ری ته‌واوی هه‌بووه له‌سه‌ر وونبوونی تێكڕای تاقیكردنه‌وه‌كانی مرۆڤ له شارستانیه‌تی نوێ‌دا.
به‌ڵام له‌شارستانیه‌تی كۆندا (ئاسیا، ئه‌فریقا، ئه‌وروپا) كه به یه‌كه‌م شارستانیه‌تی مروَڤایه تی ناوزه‌ند كراوه له‌وانه وه‌ك شارستانیه تی وه‌ك سوَمهر، میدیا، دۆڵی نیل، نێوان دوو ده‌ریا، زاگرۆس، تهپڵوكه كانی ئیران، هند، چین) توانیویانه بگه‌نه ئه‌وه‌ی داهێنانی بۆ بكه‌ن به نووسین ئیتر یه‌كه‌م شێوه‌ی په‌رتووك بهئنجام بگه‌یه‌نن ئه‌ویش به‌شێوازی قوڕین و دواجار له كوره‌ی ئاگریندا بیكه‌ن به نه‌قشی نووسین هه‌روه‌ها توانیویانه له‌سه‌ر به‌ردیش كاری نووسین به‌شێوازی ههڵكوَڵین بكه‌ن ئه‌وكات كاریانیش بوَئهوه كردووه شارستانیه‌تی جیهانی كۆن زۆربه‌ی په یام و تاقیكردنه‌وه‌كانی بگوێزێته‌وه وه‌چه‌ندین نه‌ته‌وه‌و گه‌لانی تر له جیهاندا. .
په‌رتووكخانه به زاراوه‌یه‌كی تر كتێبخانه بوونی له هه‌ر ماڵێكدا هه‌رچه‌نده كتێبه‌كانی نه‌خوێندرێته‌وه به‌ڵام بۆ خۆی جوانترین دیمه‌نی دره‌وشاوه‌ی سه‌ره‌نج ڕاكێشی ئه‌و جێگایه‌یه، ئێمه له‌م بابه‌ته‌دا باس له رۆشنبیری خۆیندنه‌وه ده‌كه‌ین وه لێ ئه‌وه‌شدا باس له په‌رتووك و میژووی درووستكردنی ده‌كه‌ین هه‌ڵبه‌ت په‌رتووك یه‌ك له‌و ده‌سكه‌وته مه‌زنه‌كانی مرۆڤایه‌تییه له‌مێژوودا دیاره ئاماژه به‌وه‌كراوه ئه‌وه‌ی كه‌وا له‌شارستانیه‌تی كۆندا هه‌یه ده‌بی تێكه‌ڵ به شارستانیه‌تی په‌رتووك بكرێت به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه چونكه به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كانی په‌رتووك پاڵده‌ری مرۆڤه تا بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری لای خۆشه‌ویست بێت دیاره هه‌ر له‌و سونگه‌ی ئه‌و خۆشه‌ویستییه بووه كه چینیه‌كان بتوانن له‌سه‌رده‌می ناوڕاستدا خامه درووست كه‌ن پاشان بگویزرێته‌وه بۆ (ئاسیای ناوڕاست و رۆژهه‌لاتی ئیسلام و ئه‌وروپا) به‌دوای ئه‌وه‌دا گه‌شه‌ی ته‌واوی به‌خۆوه ده‌بینی، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بازدانی باشی بووه له بڵاوبوونه‌وه‌و گه یاندنی زانیاری له‌وكاته‌دا، تا گه‌یشت به داهێنانی چاپه مه‌نی له‌ساڵی1557 ز له‌لایه‌ن هاوڵاتی ئه‌ڵمانی (جوَهان گونتبرك) دیاره به داهێنانی ئامێری چاپكردن كاریگه‌ری به رچاوی ده بێ كه زیاتر ریز و خۆشه‌ویستی په‌رتووك له هزری مرۆڤ دا پهرهبسێنی بكه‌ونه ههڵوهدی خوێندنه وه زوَر كردنی به رهه می په رتوك وكَوكردنی زانیاری تێیدا، ، بێگومان باسكردن له رۆشنبیری په‌رتووك گه ر لێ ئه وهشدا ده‌بێت ئاماژه زیاتر له مه ڕ پرسی ناوبراو له داهێنانی و دروستكردنی بكری، چونكه بابه‌ت گه لێكی ئاوها نا كرێ تێپه ڕاندی تێدا بكرێ. . هونه‌ری پێشڤه‌چوون و گڕخستنه‌وه‌ی پیشه‌سازی چاپه‌مه‌نی قوَناخێكی باشی برَیوه وه‌به‌تایبه‌تی له‌سه‌رده‌می زانستی ورده‌كاری تهكنهلوَژیادا دیاره بازدانی مه‌زن و هه‌نگاوی ئه‌كتیڤی هاوێشتووه له ژیانی چاپه‌مه‌نیدا وه به‌تایبه‌تی له‌م قۆناخه‌ی دواییدا، دیاره ئه‌وه‌ش به هۆكاری هونه‌ری ژماره‌یی هاتوه‌ته په‌ره‌سه‌ندن ده‌زگای چاپهمهنێكانی په‌رتووك به گشتی به‌شێوه‌یه‌ك كه به‌درێژایی مێژوو به خۆیه‌وه نه‌یبینیوه، ، ههلبهته ئه‌م پهرهسهندنهیش له‌چاپ گه‌یاندنی چ وه‌ك په‌رتووك گۆڤار و ڕۆژنامه. . . . هتد وه‌هه‌روه‌ها ئامرازه‌كانی تری زانیاری له (سایتی ئه‌لكترۆنی و تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی) كه‌وای كردووه ده‌رئه‌نجام له‌م سه‌ردمه‌دا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی پۆزه‌تیڤی له‌سه‌ر پرسی كتێب و ڕۆشنبیری خۆیندنه‌وه هه‌بی دیاره ئه‌م پرسه‌ش ده‌توانرێ ڕێگه چاره‌ی بۆ بگرێته به‌ر تا بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شه‌ی ڕۆشنبیری خۆیندنه‌وه كه له خۆیندنه‌وه‌ی په‌رتووك خۆی ده‌بینێته‌وه سه‌رله نوێ په‌ره‌پێدانی له نێوان ته‌واوی پێكهاته‌و چینه‌كانی كۆمه‌ڵگا پێبدرێ به مه‌به‌ستی زیندووكردنه‌وه‌و بڵاوه پێكردنی له پێناو به‌رز ڕاگرتن و سه‌رخستنی ڕۆشنبیری خۆیندنه‌وه له هزری تاكه‌كانی كَمهڵهڵگادا بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی باشتریان به جیهانی خۆیندنه‌وه هه‌بێ و لێی دانه‌بڕی، ، هه‌ڵبه‌ته ئه‌فسوس ده‌بینرێ كۆمه‌ڵگای كوردیش له‌م پرسه‌دا بێ به‌ری نییه له نێوانماندا له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا به‌ره به‌ره دوور خستنه‌وه‌ی تاكی كوردی له په‌رتووك سه‌ری هه‌ڵداوه، جا بۆیه ده‌بێژین وه‌ك ئه‌ركێكی رۆشنبیری بۆ هه‌مووان وه‌ك باوكان دایكان، ماموَستایانی قوتابخانه، ، با زیاتر ئه‌م به‌رپرسیاریه بخه‌نه ئه‌ستۆی خۆیان و هه‌وڵی بۆ چڕكه‌نه‌وه تا بۆ ئه‌وه‌ی ببنه پاڵپشتی نه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ئاراسته‌ی خۆیندنه‌وه و خۆشه‌ویستی په‌رتووكیان بكه‌نه‌وه تاگه‌یشتن به ئاسۆی جیهانی زانستی وه هه‌روه‌ها پێویسته له شوێنه پێرۆزه‌كان، جێگا گشتییه‌كان، ده‌زگا فه‌رمییه‌كانی حكومه‌ت، ڕیكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی بانگه‌شه‌و كاری ئه‌وه‌یان تێدا بكڕی له‌پێناو هاندانی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان به‌لای كتێب و خۆیندتهوهی دا، ، هه‌روه‌ها زۆر پێویسته له ماڵان‌دا له قوتابخانه‌كاندا له دام ده‌زگا فه‌رمی و نافهرمێكاندا و له یانه‌كاندا تا بگانه قاوه‌خانه‌كانیش پهرتووكخانهیان تێدا هه‌بێ، جگه له‌و شوێنانه كه‌وا ئاماژه‌مان پێدا له سه روی هه مویانهوه بونی په‌رتووكخانه‌ی گشتیه له تێكڕای نه ك ته‌نها له پارێزگا‌و قه‌زاكاندا گرنگه لهنهحیه كانیشدا بوونی هه‌بێ سه‌باره‌ت به‌م پرسه ده‌كرێ بۆ هۆشیاركردنه‌وه كوَمهڵگا میدیا وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی چوارم رۆڵی ته‌واو ببینی به‌تایبه‌تی كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن تابوَ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری ڕاسته‌و خوَی هه‌بێ لههوشیار كردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان هه‌بێ لهكَوتایدا ده‌بێژین خوَێندنهوهی په‌رتووكه‌كانمان به‌و ڕادهیهبێ لای تاهكانی كۆمه‌ڵگا وه‌كو خۆراكی ڕۆژانه بێ، وه ڕوژ بهڕوَژ زیاتر داكۆكی له ڕۆشنبیری خۆیندنه‌وه له‌نێو چین و توێژه‌كاندا بایه‌خی ئه‌رێنی پێبدرێ چونكه هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك به به رنامه خۆێندنه‌وه‌ی ته‌واو كامڵی هه‌بێ، ئه‌وا بێگومان رێگای خۆی بره‌و پێشكه‌وتن باش ده‌ناسێ و وه‌ك گه‌لێكی ڕۆشنبیر خوَی ده‌بینێته‌وه به سه‌ركه‌وتوی ده‌گاته ته‌واوی ئاوات و ئامانجه‌كانی.
سه‌رچاوه: گۆڤاری (پنار) ژ 45 ساڵ 2015
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
