
لاپه‌ڕه‌كانی مێژووی ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوڕاست ئه‌وه‌ی تۆمار كردووه كه‌له‌و ده‌مه‌دا حكومه‌تی ڕوسیای ئه‌و سه‌رده‌مه ئه‌وه‌ی كه‌وا زیاتر تموحی له‌سه‌ر بووه ده‌ست به‌سه‌را گرتن و داگیركردنی چه‌ند دهربهستێك له‌ناوچه‌ی (به‌لقان) بووه، ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی گێڕانه‌وه‌ی یه‌كیتی سلاڤیا تابۆ ئه‌وه‌ی بێگێڕێتهوه ژێر ڕكێفی ده‌سه‌ڵاتی خۆی، كه له‌جه‌نگی (قڕم) دا له‌نێوان ساڵانی (1854_1856ز) له‌ده‌ستی دا بوو، ، ئه‌وه‌ی كه‌وا له‌م بابه‌تدا زیاتر مه‌به‌سته‌و له‌سه‌ری دپهیڤین، (ڕۆڵی كورد له جه‌نگی نێوان ڕوسیا‌و عوسمانید) ا! دیاره به درێژای مێژوو كوردیش وه‌كو ته‌واوی گه‌لانی جیهان و ناوچه‌كه له تێكڕای ئه‌و ڕووداو و گۆڕان كارییانهی كه‌وا سه‌ری هه‌ڵداو و به‌ره‌و ڕووی خاك و نیشتمانه‌كه‌ی بووه‌ته‌وه هه‌میشه وه‌ك گه‌لێكی خاوه‌ن بڕوای بته‌و له پێناو داكۆكی له‌مانه‌وه‌ی ناسنامه‌و كلتووری له زێدی خۆیدا كه ئه‌ویش كوردستانی مه‌زنه رۆڵی كارا‌و مێژووی هه‌بووه، ، سه‌ره‌ڕای ئه‌و زه‌بر و توند‌و تیژیانه و پیلانانه‌ی كه‌وا ده‌رهه‌قی كراوه، به پێی سه‌رچاوه مێژووییه‌كان له ده‌ست پێكی ساڵی (1875ز)، وه ڕوسه‌كان هه‌رده‌م له‌هه‌وڵی درووست كردنی قه‌یران و نانه‌وه‌ی ئاژاوه بوونه له‌ناوچه‌كه‌دا تا بۆئه‌وه‌ی بوار به وڵاتانی بیانی بدا ده‌ست تێوه‌ردانی سیاسی لهدهوڵتی عوسمانی‌دا وه‌ردن داواكاری سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌كانی به‌ڵقان ده‌كاته پاساو، وه لێ ئه‌وه‌شدا به ئاشكرا بانگه‌شه‌ی هاندانیان ده‌كه‌ن داوا له وڵاتانی ناوچه‌كه‌و جیهان ده‌كه‌ن به به‌ستنی كۆنفراس له ئستنبوڵ، ، به‌ڵام حكومه‌تی عوسمانی ئه‌و داواكارییه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه ناڕه‌زایی خۆی ده‌رده‌بڕێ و به‌هیج جۆری ڕێگه نادا ده‌ست تێوه‌ردان له كاروباری ناوخۆیدا بكرێ، دیاره ده‌رئه‌نجامی ئه‌م ڕتكردنهوهیه ده‌بێته هۆكار كه حكومه‌تی ڕوسیا بڕیاری جه‌نگ له دژی ده‌وڵه‌تی عوسمانی له (24\4\1877) ڕاگه‌یه‌نێ، ، دیاره هاوكات عوسمانیهكانیش به دوای ئه‌و شهڕخوازییهیی ڕوسه‌كان ده‌كه‌ونه ههڵوهدی ئه‌وه بوَ ئه‌وه‌ی زیاتر پاڵپشتی له جه‌نگه‌كه‌یدا مسوَگهركا له‌لایه‌ن گه‌وره پیاوی ئاینی ئه‌وده‌مه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانیه‌كان 0 (حه‌سن خیروالله) دوو بڕیاری یاسایی (فتوی) ڕاده‌گه‌یه‌نێ یه‌كه‌م نازناوی هیڕش به‌ر (الغازی) بدرێ به سوڵتان عه‌بدولحه‌میدی دووه‌م. . . دووه‌م بانگه‌شه‌ی جیهاد كردن به‌شداریكردن وه‌ك جه‌نگی ڕه‌وا له‌پێناو به‌رگری له‌ئاینی ئیسلام و سه‌رجه‌م بوسڵلمانانی ناوزه‌ندی كردووه، بوَیه داوای كردووه ده‌كرێ ته‌واوی بوسڵلمانان تێیدا به‌شداربن. . ئیدی ده‌بێه ده‌ستپێكی جه‌نگ و، سوپای رَوسیا دابه‌ش ده‌بنه دوبه‌ره‌دا به‌ره‌ی یه‌كه‌م له‌ناوچه‌ی (به‌ڵقان) بووه به‌ره‌ی دوه‌مییش له ناوچه‌ی (قه‌فقاس) وسنووری ناوچه كوردییه‌كان!!سه‌باره‌ت به به‌ره‌ی دووه‌م و نزیك بوونه‌وه‌ی له‌خاكی كوردستان هه‌ڵبته گه‌لی كوردیش وه‌ك گه‌لێكی كارا‌و دیار له ناوچه‌كه‌دا هه‌میشه خاوه‌ن هه‌ڵویستی نه‌ته وه‌یی ونیشتمانی خوَی هه‌بووه، به‌سروشت گه لێكی ئاشتی خواز‌و شهڕنهویست بووه، له‌هه‌مان كاتیش‌دا خاك ونیشتمانی خوَی خوَشویستووه به‌دل َ وگیان پارێزگاری لێكردوه به‌هیچ جوَرێ ڕێگه‌ی نه‌داوه خاكی داگیركری كه‌رامه‌تی پێشێل كرێ وه‌له‌و پێناوه‌شدا هه‌میشه ئامادوی قوربانیدان بووه، هه‌روه‌ها وه‌ك گه‌لێكی بوسڵلمان به‌دڵ ئاینی پیروَزی ئیسلامی بهرزڕاگردوه له مێژویدا خوَیبهپارێزهری زانیوه، دیاره عوسمانیه‌كان له‌م ڕوانكهی پابه‌ند بونی كورد به‌ئایینه‌وه ده‌توانن پشتگیری و ڕوڵی كورد لهجهنگهكهیدا به‌ده‌ست بهێنن بوَئهم مه‌به‌سته خویان نزیك ده‌كه‌نه‌وه له‌چه‌ند پیاوانی ئاینی و كه‌سایه‌تی ئه‌وده‌مه‌ی كورد، نمونه‌ی وه‌ك (عوبێدهڵلهی نه‌هری و كاك ئه‌حمه‌دی شێخ) تابوَ ئه‌وه‌ی له‌ڕیگه‌ی ئه‌وانه‌وه به‌پیر بانگه‌شه‌ی جیهاد بێن و هاوكاریان بن له‌دژی ڕوسه‌كان، ده‌رئه‌نجام له‌لایه‌ن شێخ عوبێدهلڵهی نه‌هریه‌وه وڵامی داواكاریكه یان ده‌درێته‌وه وه‌ك گه‌وره‌ترین سهروَكی كوَمهڵی ئاینی (التجمعات الاسلامیه) ئاماده‌یی خوَی ده‌ربڕێوه لهموریدو هه‌وادارانی و لهخڵكی تر به سێسه‌ت جه‌نگاوه‌ر به‌شداری جه‌نگ ده‌بێ، هه‌روه‌ها له بوَ هه‌مان مه‌به‌ست سوڵتان عه‌بدولحه‌مید نیردراوی هه‌نارده‌ی لای كاك ئه‌حمه‌دی شێخ له‌شاری سلێمانی ده‌كا داوای سه‌ردان كردنی ئه‌سته‌مبوڵی لێده‌كا، به‌لام لهبوَئهو داكارییهی سوڵتان نوێنه‌ری تایبه‌تی ئاراستهدهكاو ئه‌و داواكارییهیی سوڵتان په‌سه‌ند ده‌كا، وهبهسهروكایهتی شێخ سه‌عید برای به‌ناوی جیهادو پارێزگاری له‌ئاینی ئیسلام ژوماره‌یه‌كی زوَر له‌موریدانی و جه‌نگاوه‌ر ِرهوانه به‌ره‌ی جه‌نگی ناوبراو ده‌كا، ، هه‌روه‌ها سهروَك هوَزی هه‌مه‌وه‌ندیش به‌له‌شكرێكی دیاره‌وه له هاوشانی عوسمانیه‌كاندا به‌شداری جه‌نك بووه، بوَیه بوَپاداشت كردنی به‌بڕیاری سوڵلتانی فه‌رمانڕوا ده‌سه‌ڵاتی له‌سنووری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ له ناوچه‌ی بازیان فره‌وانتر ده‌كرێ وپانتاییهكی زوَر له زه‌ویی كشت وكاڵ مافی خاوه‌ن موڵكداری پێده‌درێ، ، هه‌روه‌ها له جه‌نگی نێوان ڕوس و عوسمانی‌دا ئافره‌تێكی كورد به ناوی (فاتیمه ڕه‌ش) به‌له‌شكرێكی (500) سواره‌وه پاڵپشتی عوسمانیه‌كانی كردووه توانویه‌تی گه‌ره‌ترین سه‌ركه‌وتن له به‌ره‌كانی (ئهرزهرم وفارس وئهردههان) توَماركا به‌وئاسته دهنگوَی له‌چه‌ند مانشێتی ڕوژنامهكانی ئه‌وسه‌رده‌مه‌ی (میسر) بڵاوبووه‌ته‌وه و باسی قاره‌مانیه‌تی ژنی كوردیان كردووه، ، به‌دوای ده‌ركه‌وتنی ئهوههڵوێست وپشتگیریهی كورد له عوسمانیه‌كان سوڵلتان عه‌بدولحه‌مید به‌باشی ده‌زانێ له یه‌ك چه‌تردا بهسهروَكایهتی یه له كوڕه‌كانی به‌درخان به‌گی گه‌وره كَوكاتهوه وه‌بڕیاری ئه‌وه‌ش ئه‌دا ته‌واوی ئه‌و جهنگاوهرانیهی كه‌وا به‌شداری جه‌نگیان كردوه پاره‌و سامانیان باشیان پێبدرێ. .
سه‌رچاوه/
په‌رتوكی الكورد والدوله العپمانیه_ نوسهرمحهمهد زه‌كی به‌رواری
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
