
گه‌ر هه‌ریه‌ك له ئێمه به‌وردی لاپهڕكانی مێژووی نه‌ته‌وه‌كه‌ی ههڵداتهوهو به‌ئه‌رێنی بیخوێنێ ئهوائهو ڕاستیه ده‌زانێ و بوَدهركهوی له نێوان مێژوی مادده‌كان تاده‌گاته سه‌ده‌ی بیسته‌م جگه لهمێژوویهكی خوێناوی و بڕكارهسات و زوڵم و زۆر‌و تراژیدای جه‌رگ بڕ نه‌بێ چیتر نابینی، وه‌هه‌روه‌ها ئه‌و ڕاستیه‌شی بۆ ده‌رئه‌كه‌وی ئێمه‌ی كورد سه‌ره‌ڕای ته‌واوی ئه‌و مهینهتانهی كه‌وا به واقیعی ڕۆژگاری ڕه‌ش و تاڵ هاتووه‌ته سه‌رماندا به گه‌واهی مێژوو له هیچ سات و وه‌ختێكدا ده‌ستبه‌رداری بستێك له‌خاكی نیشتمانه‌كه‌شی نه‌بوو، به‌ڵكو زیاتر ئینتمای بۆ خاكی خۆی زیاتر لا به‌رجه‌سته بووه وه‌ك گه‌لێكی هه‌میشه كوڵنهدهر خۆی بینیوه‌ته‌وه!! تا گه‌یشتن به ئاوات و ئامانجه‌كانی نموونه‌ی یه‌ك له‌وانه ئه‌وه‌یه كه ئه‌مڕۆ جێی شانازی هه‌مووانه له باشووری كوردستانی مهزنماندایه بووینه به خاوه‌نی حكوومه‌ت و كیانی نیمچه سه‌ربه‌خۆییه، ، هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌ش هه‌روا به‌سانایی بۆ ئهمڕوَی گه‌له‌كه‌مان نه‌هاتووه‌ته دی دیاره ئه‌وه‌ش به چه‌ندین ساڵ خه‌باتی بێ وچان و ده‌یان هه‌زار شه‌هید رووباریك خۆین بووه، جا بۆیه ئه‌ركی هه‌رتاكێكی كورده له كوردستاندا رێز له‌مێژووی بگرێ و ئه‌م ده‌سكه‌وته لای زۆر گرنگ بێ و بیپارێزی له‌ئه‌گه‌ری هه‌ر ههڕشهوه مه‌ترسییه‌ك وه‌یان له‌هه‌ر قه‌یرانێك چی وه‌ك (سیاسی، ئابووری، دارایی، كۆمه‌ڵایه‌تی) . . . هتد. وه‌كو ئه‌م قه‌یرانه‌ی ئێستای ئه‌فسووس له هه‌مبه‌ر ئه‌م ئهزموونهماندا وه‌ستاوه‌ته‌وه، لێره‌دا بێشك ئه‌ركی هه‌موانه بالای خۆیه‌وه هه‌ستی به‌رپرسیارێتی له خاك ونیشتمانه‌كه‌ی له هزری دا بجووڵێ خۆی لێ دوور نه‌گری و بیده‌نگ نه‌بی َ ئه‌وه‌ی له توانایدایه چ به‌كردار، به‌زمان، به پێشنیار، به‌نووسین، هه‌وڵی خۆی چڕ كاته‌وه تا بۆئه‌وه‌ی ئه‌م قه‌یرانه‌ی ئێستای گه‌له‌كه‌مان گه‌وره‌تر نه‌بی به‌زووی بگاته رێكاری چاره‌سه‌ری بنه‌ڕتی چوونكه لێ ئه‌وه‌شدا له قوناغێكی پڕ هه‌ستیار و مه‌ترسیدایه. . بۆیه ئێمه لای خۆمانه‌وه دهبێژێن بۆچاروسهری وه‌ك ئه‌م قه‌یرانه‌ی ئێستامان و نه‌خواسمه له داهاتووشدا گه‌ر ڕوو بدا‌و ئاوهاش چاره‌سه‌ری گران بووه‌ستێته‌وه و ببێته زه‌نگی مه‌ترسی، پێویسته ئێمه‌ی كوردیش مه‌رجه‌عی گشتی به خۆمان هه‌بێ هاوشێوه‌ی گه‌لانی جیهان و ناوچه‌كه له‌وانه وه‌ك گه‌لانی ئه‌مریكا دبینرێت كه‌چه‌ند سیناتوَر یه‌كیان به‌ربژار كردووه به‌ناوی (كونگرسی ئه‌مریكا) ئیدی بۆ چاره‌سه‌ری هه‌ر قه‌یرانێ له وڵاته‌كه‌یاندا هه‌بێت وه‌لێ سه‌رجه‌م سیاسه‌تی ستراتیجی حكوومه‌ته‌كه‌یان ده‌گه‌ڕینه‌وه بۆ كۆنگرس و پرس و ڕای وه‌رده‌گیری و ئه‌و كات كاری رێكه‌فتن و سازدان له نێوانیاندا ده‌كرێت، پێم وابی هه‌مان شت له وڵاتانی ڕوسیا‌و فه‌ڕه‌نساشدا هه‌یه، ، هه‌روه‌ها له‌لای نزیكترین گه‌لانی ناوچه‌كه له‌ئێمه‌ی كورد وه‌ك (عه‌ره‌ب توورك فارس) كه ئه‌مانش به هه‌مان شێوه هه‌ریه‌كه‌وه خاوه‌نی مه‌رجه‌عی تایبه‌تی خۆیانن وه‌ك ده‌سته‌ی باڵای ده‌ست ڕۆیشتووی له‌وڵاته‌كه‌یاندا هه‌ژماری ده‌كه‌ن له ته‌واوی پرسه نیشتمانهكانیاندا گوێڕایه‌ڵی ده‌بن، بۆنموونه تووركه‌كان (پێنج جنڕاڵ) یان كردووه به مه‌رجه‌عی خۆیان، فارسه‌كانیش عه‌لی خامنه‌ئی رێبه‌ڕی شۆڕش كردووه به مه‌رجه‌عی خۆیان، عه‌ره‌بیش كه‌وا له دوو به‌ره‌ی سوونه‌و شیعدا خۆیان ده‌بیننه‌وه چی وه‌ك شیعه ئه‌وه (سیستانی) كه یه‌كه پیاوی ئاینی مهزههبهكهیانه كردووه به مه‌رجه‌عی تایبه‌تی خۆیان و به‌ری مه‌زهه‌بی سوونهكا نیش به زۆری وڵاتی (سعوودییه) یان هه ڵبژاردوه، له كۆتایدا ئه‌وه دیسانه‌وه دووباره ده‌كه‌ینه‌وه با ئێمه‌ی كوردیش كار بۆ مه‌رجه‌عی تایبه‌ت به خۆمان بكه‌ین له پێناو چاره‌سه‌ری هه‌ر گرفت و كێشه‌یه‌ك كه ڕووبه‌ڕوومان ببێته‌وه، ، باشتر ئه‌وه‌یه گه‌ر خۆمان به گه‌لێكی ئیسلام خواز ده‌زانین ده كرێ چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی ئاینی پایه به‌رز و باوه‌ڕ پێكراو هه‌ڵبژێرین و بیانكه‌ین به مهرجهعیك، ، وه یان خۆمان به علمان خواز ده‌زانیین ئه‌وا باچه‌ند كهسایتیهك له سیاسه‌ت مه‌دارو پیرمه‌ند رۆشنبیری ئه‌كتیڤ مان هه‌یه بكرێن به‌مه‌رجه‌عی گشتی هاو شیوه‌ی ئه‌و گه‌لانه‌ی كه‌وا له بابه‌ته‌دا ئاماژه‌مان پێدا، ئیدی پێم وابی بێشك هه‌ر قه‌یرانێك له هه‌ر پرسێكدابێ ده‌توانرێت له رێگای بوونی مه‌رجه‌عه‌وه رێگری لێ بكرێ به زووی چاه‌سه‌ری بۆ ده‌كرێ وه‌ك نممونه‌ی قه‌یرانی ئێستای سه‌رۆكایه‌تی هه‌ریم و هه‌مواركردنی ده‌ستوور ئه‌فسووس بینرا ته‌واوی ده‌رگاكانی چاره‌سه‌ری لێ داخراو گه‌وه‌ره بووه‌وه تاكار گه‌یشته ئه‌وه‌ی ناوبژیوان له وڵاتانی ده‌ره‌وه‌و (un) خۆی تێدا ببینێته‌وه، ، ئه‌گینا كارنهده گه‌یشته ئه‌وئاسته‌و وه‌كو كورد ئێمه‌ش قه یرانی ناوبراوی خوَما ن به خوَمان ئه وهندهی نهدهخایاندو له‌ڕێگای مه‌رجه عهوه ده گه یشته ڕێكه‌وتن و درێژه‌ی نهئهخایند و به زووی كۆتای پێدههێنراوه ده‌گه یشته ئه‌نجام و چاره‌سه‌ری یه‌كسانی، له خوَیشیدا وه‌توانای خودی كورد یشی ده سه لماند له پیش چاوی گه‌لانی جیهان وناوچه كه دا. .
