ژیان ئه‌و كاته به‌رز و پیرۆز و شكۆداردهبێت ئیمه‌ی مرۆڤ پێكڤه له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بین بۆ ئه‌وه‌ی تابتوانین زیاتر گه‌شه به خۆش گوزه‌راندن له‌ژیانی مرۆڤه‌كاندا بده‌ین، وهههروه ها ڕێز له پێوانه‌و رێسا‌و یاساكانی و جوانی سرووشتهكانی بگرین!!گه‌لیك كه‌سایه‌تی ناودار له‌زاناو فه‌یله‌سوف و تێكۆشه‌ر هه‌ڵكه‌وتوون و هه‌وڵ و تێكۆشیانیان خستووه‌ته گڕو كاری باشی به ئه نجام گه یاندوه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هێڵن ژیان له‌لایه‌ن ده‌سته ڕه‌شه‌كانه‌وه ناشرین بكرێ ڕێگای سه‌ختیان گرتووه‌ته‌به‌ر هه‌ڵبه‌ته له‌و پێناوه‌شدا گه‌لێكیان بوونه به قوربانی، شه‌هید (دڵشاد) نموونه‌ی ئه‌و مرۆڤانه بوو.
له‌ساڵ یادی شه‌هیدبوونیدا وه‌ك تاكیك له ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان له زیدی شاری خورماتووی ده‌لالدا له‌ناخی دڵه‌وه سه‌ری ڕێز و وه‌فاداری له‌بۆ شه‌هید مامۆستا سه‌فه‌ر عه‌بدولكه‌ریم زه‌نگه‌نه ناسراو به (دڵشاد) وه تیكڕای شه‌هیدانی بزاڤی ئازادی خوازی گه‌له‌كه‌مان دائهنوینم، وه‌لێ ئه‌وه‌شدا بكوژانی ڕسواو ئاراسته‌ی زبڵبدانی مێژوو ده‌كه‌ینه وه.
دیاره ئه‌وكه‌سه‌ی كه هه‌موو ژیانی بۆ كێشه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگاكه‌ی ته‌رخان ده‌كا ئه‌وه‌ش بێگومان سه‌لیقه‌و توانای ئه‌و مرۆڤه ده‌گه‌یه‌نێ، پێم وابی ئه‌وه‌ش له‌خۆیدا داهێنانێكی زۆر گه‌وره‌و پیرۆزه به‌تایبه‌تی له ناوچه‌یه‌كی جه‌نجاڵدا كه تیایدا ژیان كێشهوئالیشه یه‌خه‌ی گرتووبێ وه‌ك له‌م كوردستانه‌ی ئێمه‌دا كه ئه‌ویش ناوچه كێشه لهسهرهكانمانه دیاره شاری خورماتوویش یه‌ك له‌و ناوچانهدهبێ كه له‌دوای ئازاد كردنه‌وه‌یه‌وه له پرۆسه‌ی ئازادی عیراقدا به‌حوكمی ئه‌وه‌ی كه شارێكی نه‌ته‌وه جیاواز دوومه‌زهه‌به، چه‌ندین كێشه‌ی سیاسی نه‌ته‌وه‌یی ئاینی و مه‌زهه‌بی تێیدا سه‌رهه‌ڵده‌دا
بێگومان شه‌هیدی ناوبراو لهبوَ هێوركردنه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر كردنی ته‌واوی كێشه‌كان رۆڵی به‌رچاوی ده‌بێ له‌و ده‌مه‌دا له نێوشاری خورماتوودا،، بۆ ئه‌م پرسه هه ڵبته ئه‌وه دانیشتوانی شاری ناوبراو به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه گه‌واهی ده‌ری توانا‌و لێهاتووی ئه‌وه‌ن، شه‌هید دلشاد ته‌نانه‌ت له پێش پرۆسه‌ی ئازادی له‌شاری سلێمانی ماڵی تایبه‌تی خۆی كردبووه جه‌شنی دێوه‌خان ئاسایه ك له بوَ گه‌لیك له دانیشتووانی شاره‌كه‌ی بۆیه ده‌بێته دڵسۆزی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه به‌بێ جیاوازی ئیدی له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادیشه‌وه باره‌گای پارته‌كه‌ی (ی ن ك) له شاری خورماتوودا هاوشێوه‌ی ماڵه‌كه‌ی ده‌بێ،، له بۆچاره‌سه‌ركردنی چه‌ندین كێشه‌ی وه‌ك، نه‌ته‌وایه‌تی و مه‌زهه‌بی و كومه‌ڵایه‌تی و، وهكێشهی نێوان تاكه‌كانیشدا وه‌ك ماندو نه‌ناسێك ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی خۆی ده‌خسته گڕ تازیاتر برایه‌تی له نێوان نه‌ته‌وه‌كانی شاره‌كه‌یدا بچه‌سپێت وه هه‌روه‌ها سه‌قامگیری و ئاسایشی شاره‌كه‌ی بهرقهرابی وهدرووست كردنی پێكه‌وه‌ژیان و له‌یه‌ك تێگه‌یشتن له پێناو ژیانێكی ئاسووده له‌بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی شاره‌كه‌ی بێته كایه‌وه،، دیسانه‌وه ده‌یڵیین و دووباره‌ی ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌و هه‌وڵ و كۆششانه‌ی ته‌نها بۆ مێژوو دانیشتووانی شاری خورماتوو گه‌واهی ده‌ری ته‌واوی كاره پیرۆزه‌كانی شه‌هید (دڵشاد) ن.
شه‌هیدی ناوبراو له ساڵی (1965) له شاری خورماتوو چاو به ژیان هه‌ڵدێنێ له بنه‌ماڵیه‌كی نیشتمان په‌روه‌ر كه‌یه‌ك له‌و بنه‌ماڵه ناوداره‌كانی سنووره‌كه‌یه ئه‌ویش بنه‌ماڵه‌ی (حاجی عه‌بدولكه‌ریم سه‌فه‌ر ئاغای زه‌نگه‌نه) یه كه‌خاوه‌نی پێگه‌ی كه‌سایه‌تی خۆی بووه له نێو شۆڕشی كوردیدا وه‌ك شۆڕشی ئهیلوول و شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان، شه‌هیدی ناوبراو له سه‌ره‌تایی لاوێتییه‌وه هه‌ست به زوڵم زۆرداری چه‌وساندنه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌ی ده‌كات هزری دڕك به‌و سیاسه‌ته‌ی ئه‌و ده‌مه‌ی ڕژێمی كۆنه په‌رستی به‌عس له‌ناخیا ده‌جووڵێ ئیتر بڕیاری قبووڵ نه‌كردنی ئه‌و واقیعه ڕهشهدهدا، له سه‌ره‌تایی ساڵی هه‌شتاكانه‌وه په‌یوه‌ندی ده‌كات به‌ڕێكخستنه‌كانی (ی ن ك) وه به‌رده‌وام ده‌بێت له كار‌و چالاكی نهێنی تاوه‌كو ساڵی 1985 ئه‌وه ده‌مه خوێندكاری زانكۆی سلاحه‌دین ده‌بێت به‌شی زمانی عه‌ربی، دیاره به‌هۆی ئاشكرابوونی شانه نهێنییه‌كانی ناوشار له ترسی ده‌ستگیر كردنی له‌لایه‌ن ده‌زگاكانی ئه‌منی ئستخباراتهوه، به ئاگا ده‌كرێته‌وه و به موعجزه ڕزكاری ده‌بێ و ڕوو ده‌كاته شاخ دبێته پێشمه‌رگه له تیپی (51) ی گه‌رمیان.
مخابن شه‌هید (دڵشاد) له دوای چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك خه‌بات و تێگۆشان له دوای گه‌یشتن پێنج ساڵ له‌ئازادی له سه‌رتاپای كوردستانی باشوور، له به‌رواری رۆژی سێشه‌ممه (3/6/2008) له‌شاری خورماتوو له ده‌روازه‌ی گه‌ڕه‌كی ڕزگاری نزیك ته‌نكی كۆنه‌كه به گوولله‌ی شه‌مشه‌مه‌كوێره‌كانی تاریكستانی شه‌هید دكرێ و ده‌گاته كاروانی نه‌مران و بۆ یه‌كجاری ماڵئاوایی له كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی شاره‌كه‌ی و هاو خه‌بات و هاوسه‌نگه‌رانی ده‌كات و ده‌بێته گه‌شاوه ترین ئه‌ستێره‌ی ئاسمانی شاری خورماتوو.
شه‌هید (دڵشاد) به‌دوای خۆی ئه‌وه‌ی كه‌وا به‌جێی هێڵا بۆ گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌ی سێ منداڵی سێ كیژی چاوگه‌ش بوو به‌ناوه‌كانی (لاڤه‌و لیزان ولهرێَ) له كۆتایدا هه‌زاران سڵاو له گیانی ڕوحی به‌رزه فڕی شه‌هید مامۆستا دڵشاد و تێكڕای شه‌هیدانی كورد و كوردستان.
