بهرِیَزان وه‌ك خۆتان ئاگادارن ئێمه ماوه‌ی مانگێكه دهستابهكاری كۆمه‌لێك كار‌و چالاكی بووین سه‌باره‌ت به جولاندنی كێشه‌ی په‌نابه‌ران و یاساورِێساكانی حكومه‌تی فینلاند‌و بارودۆخی كوردستان وعیراق به‌گشتی. كه دیاره بهرِادهیهكی باش پێشوازی له‌و كارانه كراوه‌و رِهنگدانهوهیهكی به‌رچاویان هه‌بوو چ له ده‌زگاكانی رِاگهیاندنداو هه‌ندی له حزب و رِیَكخراوهكانی ئه‌م كۆمهلگایهداو چ لهنیَو په‌نابه‌راندا. بۆیه ئێسته جێگه‌ی خۆیه‌تی ههنگاویَكیتری عه‌مه‌لی و گشتگیربنێن و ئامانج و داواكاریه‌كانمان ئاراسته‌ی حكومه‌ت و ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كان بكه‌ین.
له‌مباره‌شه‌وه ئه‌وه‌ی كه له ئیَستهدا دهبیَت هه‌ولی بۆ بده‌ین كۆكردنه‌وه‌ی زۆرترین ژماره‌ی واژۆی په‌نابه‌رانه بۆ خستنه‌رووی داواكاریه‌كانمان. چونكه چ له وه‌لامه‌كه‌ی سه‌رۆكی به‌شی په‌ناخوازانی فه‌رمانگه‌ی كۆچبه‌ران( یوها سیمیله)دا، وه بهشیَوهیهكی گشتی لایه‌نه به‌رپرسه حكومه‌یه‌كانی فینلاند، ئاراسته‌ی باسه‌كانیان زۆر گرنگی به‌وه ده‌ده‌ن كه گوایه په‌نابه‌ران خۆیان خوازیاری گهرِانهوهی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ن. كه دیاره ئیَمه هیچ رِیَگریهكمان له گهرِانهوهی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی هیچ كه‌سێك نیه، به‌لام نابیَت باز به‌سه‌ر ئه‌وه‌دا بده‌ین كه ئه‌مه بكریَته چهكیَك دژ به دریَژكردنهوهی ماوه‌ی مانه‌وه‌و به‌ده‌ستهینانی مافی په‌نابه‌ری بۆ زۆربه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه نایانهویَت بگهرِیَنهوه. نابیَت رِیَگه بده‌ین كه ئه‌مه بكریَته پاساوی داسه‌پاندنی یاساكانی خۆیان و گهرِانهوهی چوار كه‌س له‌سه‌ر حسابی سه‌دان كه‌سیتر تهواوبیَت. بۆیه زۆرگرنگه ههركهسیَك له رِیَگهی خۆیه‌وه هه‌وڵ بدات ئه‌م كارانه بكات:
یه‌كه‌م/ ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه ئیَمه سه‌باره‌ت بهكیَشهی په‌نابه‌ران دهیانخهینهرِوو هه‌وڵ بدریَت له‌لای خۆتان شیَری بكه‌ن تا زۆرترین ژماره‌ی په‌نابه‌ران لێی ئاگاداربن.
دووهه‌م/ هه‌وڵ بده‌ن به‌تایبه‌ت ئه‌و بابه‌ته‌ی كه له لڤیندا بلاوكراوه‌ته‌وه به‌ناوی (حكومه‌تی فینلاند‌و په‌تای گه‌رانه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندا چی له پشت سه‌ردایه؟) كه له فه‌یسبووكه‌كه‌ی ئیَمهدا هه‌یه به‌ناوی (به‌ها عمر)ه‌وه له‌لای خۆتان شیَری بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه زورترین په‌نابه‌ر بیبینیت و تاله ناوه‌رۆكی مه‌سه‌له‌كان باشتر حالیبن.
سیهه‌م/ هه‌ول بدریَت كه هه‌ر كه‌س له‌لای خۆیه‌وه ئه‌و فۆرمی واژۆكردنه پریند بكات و ناوی خۆی بنووسیَت و هاوكات زانیاریه داواكاراوهكانیتریش پرِكهنهوه. كه دیاره هاوكات ده‌توانن واژۆی هه‌موو هاورێ و دۆستانیتریشی له‌سه‌ر بكریت كه هیَشتا مافی په‌نابه‌ریان وه‌رنه‌گرتووه یان ( ئیقامه‌ی ب )یان هه‌یه.
چواره‌م / دهكریَت ئه‌م رِیَنمایانه بنیَریَت بۆ هه‌ر هاورێ و دۆستیكی خۆتان له هه‌ر شار‌و كه‌مپ و ناوچه‌یه‌كی فینلاندا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش به‌هه‌مان شیَوه ئه‌و كاره ئه‌نجام بده‌ن كه لیَرهدا ئاماژه‌مان پیَكراوه.
پێنجه‌م / هه‌روه‌ك له رِیَنمایهكهی فه‌رمانبه‌رایه‌تی كۆچكدا هاتووه له‌به‌رواری 16/6 /2015دا، ئه‌گه‌ر هه‌ر كهسیَك ئیقامه‌كه‌ی بۆ تازه نهكرایهوهو هقوقهكهیان برِی وه‌ك بژوی ژیان، كرێ خانوو، خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی. . . به زووترین كات ئیَمه ئاگاداربكه‌نه‌وه.
شه‌شه‌م / ئه‌گه‌ر هه‌ر پهنابهریَك ده‌ناسن كه نه‌خۆشی كوشنده‌ی وه‌ك شیرپه‌نجه ( سه‌ره‌تان) ههبیَت و كاربه‌ده‌ستان هیچ چارهسهریَكی بۆ نه‌كه‌ن، به زووترین كات ئیَمه ئاگاداربكه‌نه‌وه. كه دیاره لیَرهدا مهبهستامان ته‌نیا په‌نابه‌رانی كوردزمان نیه، به‌لكو هه‌ر پهنابهریك كه (ئیقامه‌ی ب )ههبیَت چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كه‌ی نه‌كه‌ن.
حه‌وته‌م / ئه‌گه‌ر ئاگاداربوون له‌وه‌ی كه هه‌ر پهنابهریَك ده‌ست به‌سه‌ر دهكریَت و یان مه‌ترسی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ره به زووترین كات ئاگادارمان بكه‌نه‌وه. هاوكات ئه‌گه‌ر ئاگاداربوون له‌وه‌ی كه هیچ ژن و خیزانیك له‌و شوینانه‌دا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن كه وه‌ك دهستبهروان به‌زووی ئیمه ئاگاداربكه‌نه‌وه.
له كوتایدا هیوادارم هه‌ر ئینسانیَكی ئازادیخواز‌و هه‌موو ئه‌و بهریزانهی كه ته‌نانه‌ت خۆیان هیچ كیشه‌یه‌كی په‌نابه‌ریان نیه بتوانن هه‌ستیاربن له‌به‌رامبه‌ر به ژیان و چاره‌نووسی هاوشیوه‌كانی خۆیاندا‌و چاو له‌و هه‌موو ره‌نج و ناره‌حه‌تیه نهنوقینین كه ئه‌مرۆ به‌رۆكی به سه‌دان و بگره هه‌زاران په‌نابه‌ر گرتووه. بۆیه چاوهرانیم له‌یه‌ك به‌یه‌كی هه‌موو ئه‌و ئینسانانه‌یه كه هه‌ست به‌به‌رپرسیاریه‌تی ده‌كه‌ن له كه‌مپه‌ینی واژۆكوكردنهوهدا بهتهنگهوهبن و هاوكاریكی باشمانبن .
له‌گه‌ل ریزماندا
به‌ها عمر ناسراو به ’’ ریبوار عارف ’’
به‌رپرسی فیدراسیونی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی له فینلاند
- 8. 2015
