له رِوالهتدا چه‌ند گه‌نجێكی بێكاری شار‌و چه‌ند دهستفرۆشیكی قه‌راغ شه‌قامه‌كان له چله‌ی گه‌رمی هاوینداو به زمانی بهرِۆژوهوه هه‌رچی بای سكیانه بههوتافكیشان خالیانكردوه به‌سه‌ر كچیكی نیمچه قول رِوتداو پهلكێشیانكرد به‌رده‌م دادگای سنووربه‌زاندنی داب و نه‌ریته‌كان و سه‌وابته‌كانی ئیسلام، بۆیه له‌هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا ده‌بێت ئه‌و دیوهزمهبیت له‌سه‌ر سنگی نیوه‌ی كۆمه‌ل مۆلبخوات و بتوقینیت، كه ره‌نگه تائیسته‌ش هیشتا قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر فه‌توای تیرۆری كه‌س نه‌بیت و پیویست ’’به‌هیچ هاتوهاورایك نه‌كات’’. به‌لام له رِاستیدا هێماكانی پشت ئه‌م نماییشه ره‌نگدانه‌وه‌ی كیشمهكشیكی گه‌لیك گه‌وره‌تری نیوان بزوتنه‌وه كۆمه‌لایه‌تیه‌كانی ئه‌مرۆی كوردستانه‌و له خویندنه‌وه‌ی روكه‌شیانه‌ی سه‌رشه‌قام و نیو مه‌حفه‌لی رۆشنبیرانی بندیوار گه‌لیك مه‌ترسیدارترو ئامانجدارتره!
به‌پیچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی زۆری ئه‌و لیكدانهوانهی كه له‌مباره‌وه ده‌كریت، ئه‌وه ته‌نیا هێرش نه‌بوو بۆ كچێك، هێمایه‌كه بۆ شهرِێكی گه‌وره‌ترو پهرچهكرداریكیشه دژ به‌و سهنگهربهندیهی كه ئهمرِۆ لهمهیدنایه. ته‌نانه‌ت ئه‌وه ته‌نیا بوون و نه‌بوونی مافی پۆشین و ئازادی نمایشكردنی جه‌سته‌مان نیه؛ به‌ڵكو مه‌ترسی نمایشكردتی سه‌وابیته دینیه‌كان و دهخالهتكردنه له ژیانی تایبه‌تی ئینسانهكاندا. ئه‌وه‌ی كه رِوویدا ته‌نیا نیشانه‌ی لوتكه‌ی پاشاگه‌ردانی ئه‌م دههسهلاتهو په‌رله‌مانه بنكه فراوانه‌كه‌ی نیه، به‌ڵكو نامۆبوونی پۆلیس و ده‌زگا ئه‌مینه‌كانی مه‌مله‌كه‌ت و یاسا‌و رِێسایه له‌باره‌ی ئه‌منیه‌تی و ئاسایشی ژیانی هاولاتیانه‌وه!
بیهێننه پێشچاوی خۆتان له ناوه‌ندی شاری سلیمانیدا ئاپوریهكی لهرِادهبهدهر به هۆتافكیشان ئاسمانی ئه‌م ناوچه‌یه بتهنیتهوهو پۆلیس وئاسایش وهێزه ئه‌منیه‌كانیش نه بایان دیوه‌و نه‌باران. كاریككیان به‌م سیناریویه‌وه نیه‌و دوورنیه وه‌ك سه‌رگه‌رمیه‌كی ئێوارانی گه‌نجانی شار ته‌ماشایان كردبێت. چیبكه‌ن ئاخه‌ر ده‌خاله‌تكردن له‌م رِووداوانهدا به ئه‌ركی سه‌رشانی ئه‌وان نه‌زانراوه‌و فه‌رمانی له‌و چه‌شنه‌یان پینهكراوه. ده‌نا مه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌م پۆلیس وئاسایش و هێزه ئه‌منیانه نه‌بوون كه له 19ی . . . رِژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و پیادهرِهوی هه‌ر سێكهسیكیان قه‌ده‌غه دهكردو لیكیان دهترازانن. به‌ڵی ده‌شێ وابێت چونكه ئه‌و رِۆژانه ئاسایشی شار‌و ئارامی ده‌سه‌لات وا ئیحابی ده‌كرد. به‌لام ده‌بینین ئهمرِۆ ته‌نیا یه‌ك پۆلیس و یه‌ك هێزی ئه‌منی له‌به‌رامبه‌ر به‌م رِووداوهدا چركه‌یان لیوه نه‌هات دژ به هوتافكێشانه، چونكه هیچ مه‌ترسیه‌كی بۆ ئه‌منی قه‌ومی و ئه‌زموونه‌كه‌مان نه‌بوو. كه‌واته پیده‌چێت به‌دواچوون و رِوونكردنهوهی هێزه ئه‌مینه‌كان وئاسایشی سلیمانی وهیزهكانی دژه تیرۆر‌و كاربه‌ده‌ستانی حكومی چاوهرانیهكی بیفایدهبێت، جا ئه‌گه‌ر تۆ پێتوایه كه ده‌بووایه یه‌كه‌مین مانۆری په‌رله‌مانتاره میلیتارو چه‌كداره‌كان بۆ بلاوه پێكردنی ئه‌و خهڵكهبیت كه ده‌نگی پێداوان تاقی بكرایه‌ته‌وه، ئیتر ئه‌وه خۆشخه‌یالی و گوناهی خۆته بیزانه. ئاخه‌ر ئه‌وان دابه‌شكردنی چه‌كیان بۆ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان وه‌ك داهێنانێكی نوی له قه‌له‌م ناده‌ن به‌لكو له‌راستیدا ده‌زانن كاسه‌ی سه‌بری ئه‌و خه‌لكه تاكوێ پربوو، ئه‌ی خۆ به‌چی داكوكی له‌خۆیان بكه‌ن، مه‌گه‌ر له‌بیرتان ئه‌و رِۆژانهی كه ده‌یان ووت ئێمه به‌خۆین هاتوین و بهخوینیش نه‌بیت نارۆین.
بێده‌نگیه‌كی پرِمانا!
ئه‌گه‌ر گۆمانێك له‌پشت ئه‌م رِووداوهوه نه‌بێت، ئه‌و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و یه‌كیه‌تی زانایانه‌ی كه هه‌میشه توپخانهكهیان له‌حاله‌تی ئاماده‌باشدا بۆ هه‌ر رِووداوێك كه به‌رۆك به ده‌سه‌لات بگریت، بۆ هیچ پاكانه‌یه‌كی نه‌بوو بۆ لكهدارنهكردنی ’’داب و نه‌ریته ئاینیه‌كان’’. ئه‌ری بهرِاستی نه‌ده‌كرا كه حزبه ئیسلامیه‌كان به‌هه‌مان ئاوازی ته‌بای و برایه‌تی موسلمانان قسه‌یه‌كیان بكردایه، یان رِهنگه ئه‌مانه چاوهرِوانیهكی بێهودهبێت له‌كاتێكدا كه ئه‌و حزب و هێزانه‌ی به‌ناهه‌ق ناوزه‌د ده‌كرێن به عیلمانی له په‌رله‌ماندا له‌سه‌ر ماف و ئازادیه‌كانی هاولاتیان و رِووداوێكی گه‌وره‌ی له‌م چه‌شنه بێنه‌سه‌رخه‌ت و قسه‌یه‌ك بكه‌ن . كه‌واته بۆچی هه‌موو ئه‌م حزب ولایه‌نانه‌و په‌رله‌مان وئاسایش و هێزی ئه‌منی و كاربه‌ده‌ستانی حكومی له‌مباره‌وه قسه‌یه‌كیان نه‌بوو خۆیان كرده كه‌ره‌ی شه‌ربه‌ت فرۆش؟
له رِاسیتدا ئه‌م رِووداوه سه‌نگی مه‌حه‌كی به‌رهه‌ق بوونی ئه‌و هێزه‌یه كه ئهمرِۆ هاتووته مه‌یدان بۆ گۆرِینی ده‌ستووری هه‌رێم به دهستووریكی سیكۆلار. به‌ده‌ر له‌ویست و ئاره‌زوی ئه‌و هێزانه‌ی كه پیداگری ده‌كه‌ن له مانه‌وه‌ی ئه‌و به‌ندو برگانه‌ی كه تایبه‌ته به پاراستنی سه‌وابیتی ئیسلام ته‌نانه‌ت وه‌ك داهینانیكیش تۆبه به حكومه‌ته‌كه‌شی ده‌كه‌ن و ده‌یكه‌نه ئایندار بۆ پاراستنی ئه‌و دابونهریتانهی كه ئه‌م جۆره كارنامانه به‌دوای خۆیاندادێنن. كه‌واته به راستیدا ئه‌م رِووداوه پێماندهلیت كه ئاخۆ جهوههرو ناوه‌رۆكی ئه‌و كێشمه‌كێشه‌ی كه ئه‌مرۆو له‌م ساته وه‌خته‌دا كۆمه‌ڵگای كوردستان دابه‌ش بوو به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا بۆ گورینی سه‌راپای ئه‌و ده‌ستووره، كامیان ئاسایش و شارستانیه‌ت و ئینسانیه‌تی كۆمه‌لگا ده‌پاریزن؟
ئه‌گه‌ر تۆ ئازادی دینداربوون و بێ‌دین بوون بهرِهسمیهت نه‌ناسیت، ئه‌گه‌ر تۆ ئازادی عه‌قیده‌و بیروباوه‌ر به رِهسمیهت نه‌ناسیت، ئازادی جلپۆشین و شیوازه‌كانی خۆنمایشكردن به‌ره‌سمیه‌ت نه‌ناسیت، ئه‌گه‌ر ئاین ده‌ستكۆتا نه‌كریت له ده‌خاله‌تكردنی ژیانی فه‌ردی و مه‌ده‌نی هاولاتیاندا، ئه‌وا خولقاندنی ئه‌م كاره‌ساتانه ده‌بنه رِووداوگهلی رِۆژانه. چونكه له رِاستیدا هیچ به‌ربه‌ستێك له‌به‌رده‌م دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م رِووداوانهدا نیه. كێ ده‌توانیت گرنتی ئه‌وه بدات، كه له خوێن هه‌ڵكێشانی جه‌سته‌ی فهرخهندهكانی ئه‌فغانستان و تیزاب رِژانهكهی بۆكان، له جه‌رگه‌ی شاری سلیمانیدا چه‌ند باره نابێته‌وه. مه‌گه‌ر هه‌ر له‌گه‌رمه‌ی ئه‌م رِووداوهدا نه‌بوو كه له مالپه‌ری رِۆژ گوڵدا، فتوای تیزاب كردن به‌ده‌مووچاوی گونا سعیدی هه‌لسوراوی بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخواز‌و به‌رابه‌رخوازی بلاوكرایه‌وه، ئه‌ی كوا به‌دواچوونی ده‌سه‌لات و لێپێچینه‌وه‌ی له‌و كه‌ناله رِاگهیاندنانهی كه تیدا ژه‌هری تێزاب رِاژاندن بلاوده‌كه‌نه‌وه. ئاخه‌ر شه‌رمه بۆ ئه‌و پۆلیس و ئاسایش و ده‌سه‌لات و ده‌زگای رِاگهیاندنهی كه رِۆژانه تیرۆری گه‌نجانێك ده‌كه‌ن كه له‌به‌ر بیكاری و هه‌ژاری و نه‌داری په‌نا بۆ دزی كردن ده‌به‌ن بۆ بژوی ژیانیان و ده‌یانهێننه سه‌ر شاشه‌ی تهلفزیونهكان و كه‌سایه‌تیان ورد ده‌كه‌ن و پاكانه‌یان پێده‌كه‌ن و تیرۆری كه‌سایه‌تیان ده‌كه‌ن، كه‌چی نه‌ك هه‌ر له‌به‌رابه‌ر به ئاسایشی هاولاتیان و فتوای گۆنا سیعدهكان بیدهنگین، به‌لكو له ماوه‌ی چاره‌كه‌سه‌ده‌یه‌ك نه‌مابینی ته‌نیا بۆ یه‌ك جار ئاماژه‌یه‌ك به‌كارنامه‌ی دژه راسته‌قینه‌كان و حهپهلوشكهره میلیاردیرهكان بكات كه هه‌ر رۆژه له‌م وه‌زاره‌ت و به‌ریوه‌به‌رایه‌تی و له مه‌كته‌بی سیاسی و له ئورگانه جواروجۆرهكاندا خه‌ریكی سهرقهبلاندن و دیژهبهدهرخونكردنی ملیاردها ملیارد دۆلارهكانن و له‌باشترین حاله‌تدا وه‌ك مانیشتیك له‌سه‌ر دیارنه‌مانی ده ملیون دۆلاری فلانه وه‌زاره‌ت رِادهگهیهنن.
ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه بیلین ئه‌وه‌یه، كه ئه‌م رِووداوه رِهنگدانهوهی ئه‌و رِاوهستانهوهو كێشمه‌كێشه‌یه كه ئهمرِۆ له كوردستاندا به‌دیده‌كرێت له نێوان دوو به‌ره‌ی دژ به‌یه‌كدا به‌ره‌یه‌ك كه ده‌یه‌ویت ئینسانه‌كان ملكه‌چ و بێئیراده بكات له‌به‌رامبه‌ر به‌هه‌ر جۆره دهخالهتیك له ژیانی تایبهتیانداو ماف‌و ئازادیه فه‌ردی ومهدهنیهكانیان پیشیل بكات و هه‌موو ئه‌وداب و نه‌ریتیكی دواكه‌وتوانه بكه‌نه تۆپخانیهك بۆ تالكردنی ژیانی هاولاتیان و پیشمه‌رجی ده‌ستووریك كه به‌دلنیای له‌داهاتووتدا باجگهلكی گه‌لیك گه‌ورترمان لێداوادهكات. بهرهیهكیتر كه‌خوازیاری دهستووریكه كه له ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر ئاین و ئایدۆلۆژیایهكدابیت؛ ده‌ستووریك كه شایسته‌ی خه‌لكی كوردستان بێت هێمایه‌ك بێت بۆ شارستانی بوونی ئه‌م كۆمه‌لگایه كه ئه‌ویش له‌گره‌وی ده‌سته‌به‌ركردنی دهستووریكی سیكولاردایه. له‌بیرمان بیت زۆریك له‌و هیزانه‌ی كه ئه‌مرۆ هینده ’’میهره‌بان و ئاشتیخوازن له په‌رله‌ماندا’’ له نه‌وه‌ده‌كاندا گورانی و مۆسیقا‌و شادی و رهقسو سه‌ما و ته‌نانه‌ت ریشتاشین و هاتنه ده‌ره‌وه‌ی ژنیانیشان قه‌ده‌غه‌كردو رِایانگهیاند كه نابیت ته‌قه‌ی پێی پێلاوی ژنان بیت له شه‌قامه‌كاندا، كه‌واته ئیسته تیگه‌شتن له هوتاف كیشانهكهی ئه‌م رۆژانه‌ی سلیمانی هیماو پهرچكرداریكه بۆ نیشاندانی كیشمه‌كیشی نیوان ئه‌م دوو بزوتنه‌وه‌ی كه كۆمه‌لگای كوردستانی له‌به‌رده‌م دوو چاره‌نووسی جیاوازدا راگرتووه‌و پاش ئه‌م رووداوه گه‌لیك زیاتر كاتی ئه‌وه هاتووه كه عه‌زمان جه‌زم بكه‌ین بلین به‌لی بۆ دهستووریكی ییكولار له كوردستاندا!
