
دوابه‌دوای پێكهێنانی حكومه‌تی ده‌سته راستی فینلاند پێشبینی ده‌كریت كه بارودۆخی په‌نابه‌ران دووچاری گه‌لیك كیشه‌و گیروگرفت بیت، كه بۆ به‌رگرتن به‌و بارودۆخه ئیمه چه‌ند ههنگاویكمانناوه كه لیره‌دا گۆشه‌یه‌كی ده‌خه‌ینه به‌ر دیدی خۆینه‌رانی به‌ریزه‌وه.
دوابه‌دوای ئه‌و ئاگاداریه‌ی فه‌رمانگه‌ی كۆچكبهران سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری تازه نه‌كردنه‌ی ئیقامه‌ی په‌نابه‌ران و ئه‌و یاسا‌و ریسا تازانه‌ی كه بریاره له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگی ته‌موزه‌وه جیبه‌جی بكریت، له به‌رواری 22. ته‌موزدا بابهتیكیمان به ناونیشانی ده‌بێ دۆخی په‌نابه‌ران باش بیت نووسی كه له ڕۆژنامه‌ی هیلسنیكدا بلاوكرایه‌وه. هاوكات له سونگه‌ی جیاوازه‌وه له مالیپهری هه‌مان ڕۆژنامه‌وه ڕهخنهگهلێكی جیاوازی لیگیرا. تا سه‌رئه‌نجام سه‌رۆكی به‌شی په‌ناخوازانی فه‌رمانگه‌ی كۆچبه‌ران، یوها سیمیله چه‌ند ڕۆژێ له‌مه‌وبه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له ڕۆژنامه‌ی هیلسنكیدا وه‌لامی بابه‌ته‌كه‌ی ئیمه‌ی دایه‌وه. لێره‌دا پۆخته‌ی نووسینه‌كه‌ی خۆمان و ده‌قی وه‌لامه‌كه‌ی به‌ریزیان وه‌رده‌گیرین و ده‌یخه‌ینه به‌ردیدی خوێنه‌ران.
له‌و نووسینه‌دا ئاماژه‌مان به‌وه‌كردبوو كه له پاش پێكهاتنی ده‌وله‌تی فینلاند كه له هه‌ر سێ حزبه راست و ناسراوه‌كه‌ی فینلاند پیكهاتبوو، كۆده‌نگیه‌كی ته‌واویان هه‌بوو له‌سه‌ر بڕینی گه‌لێك له بیمه‌و خزمه‌تگوزاریه‌كان، به شێوه‌یه‌ك كه‌ماوه‌ی دهسلاتداریهتیاندا بڕی 10 ملیارد ئیورۆ ده‌برن. كه‌دیاره بارگرانی ئه‌م دۆخه له‌پال ته‌نگ پیههلچنین به ژیانی كریكاران و زهحمهتكیشیاندا به‌رۆك به په‌نابه‌ران و كوچكردوانیش ده‌گریته‌وه‌و. بۆیه له مباره‌وه، كاركردی ئه‌م حكومه‌ته‌ی ئێسته بارودۆخی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی خراپتركردوه كه له فیلاندا ژیان به سه‌رده‌به‌ن. به‌تایبه‌ت ئه‌و به‌شه له په‌نابه‌ران كه بڕیاری نیگه‌تیڤیان وه‌رگرتووه پێگه‌یه‌كی لاوازتریان ده‌بێت. فه‌رمانگه‌ی كۆچبه‌ران له حوزیرانی ئه‌م سالدا زانیاریگه‌لێكی بلاوكردوه، كه به‌وپێیه به‌هره‌مه‌ند بوون له مافی په‌نابه‌ری سه‌ختر ده‌بیته‌وه، بۆ زۆربه‌ی هه‌رزۆری كه‌سانێك كه (ئیقامه‌ی ب)یان وه‌رگرتووه.
له‌و زانیاریانه‌دا ئاماژه‌به‌وه‌كراوه كه ئه‌گه‌ر پۆلیس داخوازیهكهت نوێ نه‌كاته‌وه، ئه‌وا داواكار ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی ئاره‌زومه‌ندانه بگه‌ڕێته‌وه ولاتی خۆی. وه ئه‌گه‌ر بێت‌و داواكار به‌شێوه‌یه‌كی ئاره‌زومه‌ندانه نه‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وا ته‌واوی خزمهتگوازاریهكانی ئه‌و ههلدهسپێرێت. واته بژیوی ژیان، كرێ خانوو، خزمه‌تگوزاریه ته‌ندروستیه‌كان و هه‌موو خزمهتگوزاریهكانیتر. به‌م پێیه ده‌توانین ئه‌وه‌مان بۆ ڕونبێته‌وه به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی كهئیقامهكهیان وه‌لامی ڕفزیان وه‌رگرته‌وه ده‌كرێت به‌شێوه‌یه‌كی نایاسای بمێننه‌وه له ولاتدا، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه كه ئه‌مه چۆن ده‌بیت به‌بێ بوونی بژوی ژیان و خانوو. كه‌دیاره ئه‌مه ئیمكانی تووندتیژی و كاری نایاسای له‌ولاتدا زیاد ده‌كات، چۆنكه ئه‌و ئینسانانه‌ی كه ئیقامه نایانگرێته‌وه، هه‌روه‌ها ڕێگه‌یه‌كی یاسایش نیه كه په‌نای بۆ به‌رن تا بژیوی ژیانیای پیدابین بكه‌ن. كه‌واته له‌كوێوه سه‌یری مافی مرۆڤ و به‌رابه‌ری بكه‌ین؟
بۆ نموونه ئێسته له‌عیراقدا دۆخه‌كه گه‌لێك نائهمنتره له دوو سال له‌مه‌وبه‌ر. تیرۆریستانی داعش و كوشتار‌و ته‌قینه‌وه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیانكردوه. یه‌ك له‌سه‌ر سێ ناوچه‌كانی عیراق له‌ژێر ده‌ستی داعشدایه، ئایا ئه‌و ئاره‌زوومه‌ندانه بۆ كام به‌شی ئه‌م ولاته بكهڕێنهوه ؟ بۆ كام شوێن و ولات كه ڕه‌نگه نه‌یان مابێت، خۆ هه‌موو عیراقهكان له به‌غدادا ناژین. حكومه‌تی فینلاند بۆ ماوه‌ی شه‌ش سال له‌گفتوگۆو ڕێكهوتندابوو له‌گه‌ل حكومه‌تی عیراق بهمهبهستسی گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بۆ عیراقی ئاسایش. به‌لام ڕێكه‌وتنه‌كان هیچ به‌رهه‌مێكی ئاسایشی و ئاشتیانه‌ی هه‌رگیس به‌دوای خۆیدا نه‌هێنا، له‌به‌رئه‌وه‌ی بارودۆخی عیراق خراپتر بووه له‌ماوه‌ی ئه‌م شه‌ش ساله‌دا. به‌شێك له‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه له فینلاندا (ئیقامه‌ی ب)یه‌كه‌یان درێژای ئه‌و شه‌ش ساله هه‌روا ماونه‌ته‌وه، ئایا به‌راستی دانی ئیقامه‌ی هه‌میشه‌ی به‌و كه‌سانه حه‌قی خۆی نیه‌و هۆكاریكی ئینسانی نه‌بوو؟ حكومه‌ت و كاربه‌ده‌ستانی ده‌بێت مه‌سه‌له‌كه سه‌رله‌نوێ چاوپیدا بخشێننه‌وه‌و چاكسازی له‌به‌خشینی ئیقامه‌دا بكه‌ن، ئه‌مه كارێكی ئنیسانیه له‌به‌رامبه‌ر به‌و په‌نابه‌راندا. دیاره حكومه‌تی فینلاند جارنامه‌ی مافی مرۆڤ و هه‌روه‌ها پرۆتۆكولی جنیفی واژۆكردوه له‌مباره‌وه.
فه‌رمانگه‌ی كۆچبه‌رانی فینلاند له نووسینیكدا وه‌لام به به‌هادینی حاجی به‌كر ده‌داته‌وه كه‌سانیك كه ئاره‌زوومه‌ندا ده‌گه‌رینه‌وه پشگیری مادییان ده‌كرێت
بەهادین عمر له ڕۆژنامه‌ی هیلسنكی 22. 7. سەیری بەوە دێت، کە بۆچی پپیوانهكانی دانی ئیقامە بۆ ئه‌و كه‌سانه سه‌ختر بووه‌ته‌وه كه بڕیاری ئیقامه‌ی كاتی له فینلاند ( ئیقامه‌ی ب ) دهیانگریتتهوه، نووسه‌ر ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه ده‌گرێت كه ئه‌مه بارودۆخی په‌نابه‌رانی خرپ ده‌كات. باکگراوەندەکە دەگەڕێتەوە بۆ بڕیاری یاسای خاریجی، گۆڕینی بەندی٥١. لە سەرەتای مانگی تهموزهوە بە پیی بەندی ٥١ دەکرێت ئیقامە بدرێت بە کەسانێک، کە ناتوانن ئارەزوومەندانە بگەڕێنەوە ولاتەکە جێبهێڵن. هەندێ جار دەستپیشخەری لە گەڕاندنەوەی ئارەزوومەندانەدا دەکرێت بە سەرکەوتن ده‌گات، ئەگەرچی بۆ دەرکردن ده‌زگا فه‌رمیه‌كان سه‌ركه‌وتووش نه‌بن. فه‌رمانبه‌رایه‌تی كۆچبه‌ران لێکۆڵینەوەی لەسەر داواکاری مافی پەنابەرێتی ئەو کەسانەی کردوەو بڕیایداوە، کە ئەوانە هیچ هۆکارێکیان نییە بۆ مافی مانەوە، یان دانی ئیقامە. ئەوانه پەنابەرنین و مافی پاراستنیان نییە. بەلام نەتوانراوە ئەم کەسانە دەربکرێن. بۆیە ئەوان (ئیقامەی ب)یان پێدراوە، کە ئەو یاسا کۆنە هەبوو. پاش گۆڕانکاری یاساکە لە داواکاری بەردەوامی مافی مانەوەدا، لێکۆڵینەوە لەسەر ئەوە دەکرێت، کە ئایا ئەو کەسەی (ئیقامەی ب)یان وەرگرتووە، دەتوانێت ئارەزوومەندانە بگەڕێتەوە ولاتی خۆیان. ئەگەر بتوانێت، ئەوا پۆلیس مافی مانەوەی لێرە پێ نادات. بهادین عمر لە نووسینەکەیدا باس لە ڕاگەیاندنەکەمان دەکات، کە لە مانگی حوزەیراندا بۆ ئەوانەمان پۆستکرد، کە بە پێی بەندی ٥١ مافی مانەوه‌یان پێ‌درابوو. باسمان لە گۆڕانکاری یاساکە کردبوو و سەرنجمان پێدان، کەدەتوانن لەسەر بنامەیەکی نوێ داوای مافی پەنابەرێتی بکەن، وەک کرێکار، خوێندکار یان ئەندامی خێزان. هەروەها باسمان لەوە کرد، کە ئەوانەی ئارەزومەندانە دەگەڕێنەوە، دەتوانن بۆ دابینکردنی سەفەرەکەیان و دووبارە جێگیربوونیان کۆمەک وەرگرن. کۆمەکەکە بریتییە لە پارەی دەستی، خزمەتگوزاری یان پێداویستی، کە بەو یارمەتیانە کەسەکە دەتوانێت بۆ نموونە کار پەیدا بکات. بۆنموونە لە شمالی عێراق پڕۆژەی ـ ئه‌گنێتی ڕێکخراوی كۆچبه‌رانی نێونەتەوەی IOM خزمەتگوزاری دۆزینەوەی کار پیشکەشی ئەو کەسانە دەکات کە دەگەڕێنەوە. یوها سیمیله / سه‌رۆكی به‌شی په‌ناخوازانی فه‌رمانگه‌ی كۆچبه‌ران .
دووباره دیلینهوه
فه‌رمانگه‌ی كۆچبه‌ران، خۆیان له كوچه‌ی عه‌لی ده‌ده‌ن وشانخاڵی ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌وه‌ی كه ئێمه له‌و بابه‌ته‌دا ئاماژه‌مان پیكردوه، دریژهپیدان به‌سیاسه‌تی هیشتنه‌وه‌ی پهنابهرانێكه كه زیاتر له 5 بۆ 6 سال له‌چاوه‌روانیدا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن. ئاماژه‌مان به بارودۆخی نائه‌منی عیراق و دریژپیدانی شه‌رو كوشتاری داعش كردوه. باسی پیشیلكاری یاسا نیونهتهوهیهكانمان كردوه كه ده‌بوو فه‌رمانگه‌ی كۆچبه‌ران خۆیان لێگیل نه‌كردایه. باسی ئه‌و سیاسه‌ته دژی ئینسانیهمانكردوه كه چۆن حكومه‌تی فینلاند به‌پاساوی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه ده‌یه‌وێت مافه هه‌ره سه‌ره‌تایه‌كانی هه‌ر ئنیسانیك له‌م كۆمه‌لگایه‌دا پیشیل بكات، وه‌ك بژیوی ژیان، كرێ خانوو، بیمهوخزمهتگوزاریه كۆمهلایهتیهكانیتره. به‌دلنیای ڕاوه‌ستانه‌وه‌ی ئێمه بهردهوامدهبێتو ئاسان ڕێگه ناده‌ین به‌وشێوه‌یه یاری به ژیان و چاره‌نووسی ئه‌و ئینساننیانه بكریت كه له كۆمهگاكانی خۆیان به‌هۆی نائه‌منی، شهر، بیكاری، گه‌نده‌لی، ناعه‌داله‌تی و ستهمو چه‌وسانه‌وه‌وه ناچار ده‌بن به رووكردنه هه‌نده‌ران و ئه‌م حكومه‌تانه‌ش له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان چاویان له هه‌موو ئه‌و تراژیدیا‌و كاره‌ساتانه نووقاندوه كه ڕۆژانه به‌رۆك به‌خه‌لكی ئه‌م ناوچه دهگرێتو ئێسته لوتفی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه به‌دانی 3 هه‌زار ئێوهرۆ ژیان بۆ ئه‌و خه‌لكه بنیادبنینهوهو ناچاریان بكه‌ن به گه‌رانه‌وه‌و بۆ ئه‌و كۆمه‌لگایه‌ك كه ئاو كاره‌باشیان له‌ژیر 45 پله‌ی گه‌رمدا پێرهوانابینرێت. به‌لام ئه‌م حكومه‌تانه به دیموكرات وئینساندۆست له‌قه‌له‌میان ده‌ده‌ن وستایشیان ده‌كه‌ن، ئاخه‌ر خالی هاوبه‌شی ده‌سه‌لاتدارانی جیهانی ئه‌مڕۆ له پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه چینایهتیهكانیاندا كه خۆی له كه‌ڵه‌كه كردنی سه‌رمایه‌دا ده‌بینیته‌وه، كه‌نابێت له ئاستیدا بیده‌نگبین، بۆیه دیسان ده‌یلینه‌وه كه پێویسته بارودۆخی په‌نابه‌ران باش بكه‌ن!