
- هه‌ركه ئهلقهرِێزی ده‌رگای رِارِهوهكه باده‌درا گوێقولاغی كردنه ژووره‌وه‌ی زیندانیه‌ك ده‌بووین؛ له‌وێوه هیمایهك خۆی نیشانده‌دا سه‌باره‌ت بهوهكهسهی كه دیته ناومان. ئه‌گه‌ربه شه‌ق ولێدان و پاڵپێوه‌نان وقسهپیوتن ئاشنایانكردیایه پێمان، واپێده‌چوو كه جه‌ماعه‌تی ’’مغهرب’’بیت، بۆیه به‌رله هاتنه ژووره‌كانه‌وه گۆیبیستنی شتێكی مانادار ده‌بووین ئه‌گه‌رچی رووكهشیشبێت. لهپرِ دوو گه‌نجی سهروكهله كوتراو بهسیمایهكی زیندوی دلێرانه‌وه بهتیارمانیكی خێراوه سلاویان كرد گیرسانه‌وه. یه‌كه‌میان گه‌نجێكی قه‌ڵه‌می بالابه‌رزی هێمن كه ناوی محمه‌د بوو دووهه‌میشیان گه‌نجێكی ئیسقان ئه‌ستووربوو كه ده‌بوو ده‌رفه‌تت بهێنایه رِوخساریت به‌بێ زه‌رده‌خه‌و میهره‌بانی ببینیبا كه‌ناوی سدیق بوو. هه‌ردووكیان به‌دواییه‌كدا هاتنه ژووره‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه به‌دوای كه‌سێدا بگهرِێن چاویان ده‌گێرا، له‌پر له‌سه‌ر چاوی من نیشتنه‌وه به زهردهخهیهك منیان پهلكێشكرد به‌دوای خۆیاندا، بێ ئه‌وه‌ی كه هه‌رگیز له رِابردودا یه‌كمان بینبیت زهردهخهنهیهكمان له‌گه‌ل یه‌كدا گۆرییهوهو پاشان له‌خوار ئیمه‌وه له نزیك ده‌رگاكه جێگه‌یه‌كیان بۆخۆیان كرده‌وه‌و دانیشتن و له ژێر لێوه‌وه له‌گه‌ل یه‌كدا ده‌دوان ! دواتر ده‌ركه‌وت، فه‌ریدون كه پیشمه‌رگه‌یه‌كی حزبی شیوعی بوو هه‌مان رِۆژ بردبوویان بۆ لێكوڵینه‌وه بهرِێكهوت له رِارهوهكهدا رایانگرتبوو، ئه‌ویان بینیبو ناسیبوویانهوهو دوو قسه‌یان پیكه‌وه كردبوو وه‌ك دڵنیابوونێك ناونیشانی منی دابوو به حمه‌و سدیق بۆ خۆنزیكردنه‌وه. . .
- كاتی نانخواردنی نیوهرِۆ، خواردن هات ده‌رفه‌تی لێكنزیكبوونه‌وه‌یه‌كی زیاتر په‌یدابوو سدیق سه‌یرێكی منیكردو ووتی: شتێكی باشه لێره به نۆبه رِادهوهستن بۆ خواردن. منیش ووتم به‌ڵی، دیاره هێشتا قاپوكهوچكتان پێنیه، ده‌توانن به‌و دوو كه‌سه بلین كهخواردنهكه دابه‌شده‌كه‌ن بۆتان دابین ده‌كه‌ن. . . مام خدر‌و كریم و براكه‌ی كه‌هه‌ر سیكیان خه‌لكی دۆلی شاور بوون نازانم به‌هۆی زاراوهكهیانهوه بوو یاچۆن زانیان كه ئه‌م دوو گه‌نجه خه‌ڵكی ناوچه‌ی پشده‌رن. بۆیه هه‌ستیان به ئاشنایه‌تیه‌كی زیاتر دهكردو مام خدر كه‌وته شۆخیكردن له‌گه‌لیان. . . سدیق گه‌نجێكی فرزو دانهماوبوو لهپرِ سه‌رنجی چووه سه‌ر چامێكی باغه كه جاربه‌جار له به‌لوعه‌ی ئاوده‌سته‌كه‌ی ته‌نیشتمان ئاومان پێدهخواردهوه، سه‌یرێكی منیكردو پرسی ئیشكالی هه‌یه ئه‌گه‌ر به‌ئه‌ندازه‌ی لاستیكێك له‌م جامه بگرمه‌وه؟ پرسیاره‌كه‌م بۆ سه‌یربوو شانێكم ههڵتهكاندو ووتم بۆچیته ؟ ووتی ئه‌گه‌ر كێشه‌نیه ئێسته پێتدهلێم، له‌گه‌ڵ خۆی جامه‌كه‌ی برده ئاودهستهكهو له‌ویش ته‌نه‌كه‌یه‌كی رِۆنی شاپه‌سه‌نی لێ‌بوو كه ئاوی ’’تاراتگرتنی’’ تێده‌كرا. قهراغێكی زۆر تیژههبوو هه‌ڵیگرتوو نازانم چۆن پارچه‌یه‌كی زۆرتهنك وبچوكی له باغه‌كه بریهوهو ووتی كاره‌كه‌مان سه‌ریگرت. . . پاشان له‌شوێنه‌كه‌ی خۆیدانیشت و گونیهكهی ژێرخۆی ده‌رهێنا كه تاڵی رِیشال رِیشالی هه‌بوو. . . چه‌ند تاڵێكی به‌هێواشی دهركێشاو پاشان تاڵێكی كرده كونی باغهكهوهو هه‌روه‌ك دهرزیودهزو لێكیههلكێشاو كه‌وته دورینه‌وه‌ی كراسه‌كه‌ی به‌ری.
دوای ته‌واوكردنی رِوویكرده جه‌ماعه‌ت ووتی: هه‌ركه‌سێكتان جله‌كانتان درِاوه بمداتی با بیدورمهوه. شه‌فیق قه‌لادزێی پیشمه‌رگه‌ی یه‌كیه‌تی بوو كه‌سیكی سوعبهچی و قسه‌خۆشبوو سه‌یریكی منی كرد ووتی: لێده ئه‌وه خه‌یات و پینهچییشمان بۆ هات. . . هاوكات ئه‌وانه‌ی جله‌كانیان وێران بوو كه‌وتنه خۆیان و چه‌ند پارچه جلێكیاندا به سدیق . . . ئه‌ویش یه‌كه‌م پارچه جلی لهخدر وهرگرتو پاش سهیریكردنێك به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كه‌وه كراسه‌كه‌ی بۆ خدر رِاكیشا بیداته‌وه، ووتی مام خدر من ووتم ئه‌گه‌ر جله‌كانتان درِاوه بمدهنی بیدورمهوه به‌لام كراسه‌كه‌ی تۆ جێگه‌ی دورینه‌وه‌ی نیه هه‌موو جی تهقهلهكان پرن له گه‌رای ئه‌سپێ ده تۆ كه‌مێك پاكیكهرهوه تابزانم چۆن ده‌یدورمه‌وه، خدریش سه‌یرێكی منیكردو ووتی ئه‌م مامۆستایه پیووتین كه ته‌نیا ئهسپیكان بكوژین باسی گهراومهرای نه‌كردوه كاكه، چنینیه نا، مامۆستا سدیق تۆ تهقهلانی لێده هه‌م گه‌رای له‌ناو دهبهیتو هه‌م دهشیدوریتهوه. . . جه‌ماعه‌ت دایانه قاقای پیكه‌نین وسدیقی رۆح شیرینش لێوه‌رگرته‌وه‌و كه‌وته دورینه‌وه‌ی كراسه‌كه‌ی . .
- ئێواره‌یه‌كیان بێده‌نگ ده‌رگای رِارِهوهكه كرایه‌وه‌و ئه‌مجاره‌یان به پێچه‌وانه‌ی جارهكانتر هیچ ده‌نگی جوێن و لێدان نه‌بوو، به‌لام لهپرِ یه‌كێك له ئه‌منه‌كان هاواریكرد، ئه‌مه به‌رنه ژووره‌وه. . . كه سه‌یرمانكرد گه‌نجیان كێشكرده ژووره‌كه‌ی ئێمه كه وه‌ك دواتر زانیمان ئه‌م گه‌نجه ناوی رزگاری شێخ محمود ( رِزه په‌یكه‌رتاش)بوو، به گۆمانی كاروباری رِێكخستنی كۆمه‌له‌ی رِهنجدهران گیرابوو. كاتێك كهدایانا سه‌رباری لاوازی جه‌سته‌ی له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا به‌ته‌واوی شهكهتیانكردبوو، به‌جۆرێك كه له‌زمان كه‌وتبوو. . . پاش كه‌مێك من و سدیق ده‌ستبه‌رداری سێرِیسكێنهكهمان بووین و چوینه ته‌نیشتیه‌وه له‌به‌ر بێجوڵه‌ی سهریمكرده سه‌ر رِانی خۆم و كه‌مێك كه‌وتینه ئه‌م دیو ئه‌ودیوكردنی و به‌په‌نجه‌كانی ده‌ستم كه‌وتمه شانه‌كردنی قژی. . ، سدیقیش ده‌ستێكی خستبووه ناو هه‌ردوو ده‌ستی خۆیه‌وه، گه‌نجه‌كه پاشكهمێك چاوی هه‌ڵهێناو ده‌ستی سدیقی گوشی و پێووت ئه‌م ده‌ستانه گه‌لێك كاری پێده‌كرێت، سوپاستان ده‌كه‌م. . . سدیقیش ووتی: ئه‌گه‌ر ئێمه به‌مجۆره ده‌ستمان له ناوده‌ستی یهكدابێت ئازاره‌كان زۆر زوو سارێژده‌بن، ئه‌ویش خۆی رِاستكردهوهو ووتی: بۆیه ئێسته هه‌ست بههێزدهكهم و پێده‌چێت باشبم. له رِاوڵهتدا ئه‌م ده‌ربرینانه زۆر ساده‌و ساكارن، به‌لام ئه‌و ساتانه‌ی كه تۆ له پشت دیواری زیندانهكانهوهی برِواو گورِوتینێكی سه‌یرت پێده‌به‌خشیت و رِهگی ئومێد له‌دڵتا به‌هێزتر ده‌كات.

- رۆژێكان ئه‌وه‌نده‌مان نه‌زانی دوو ئه‌من پیاوێكی به‌ته‌مه‌نی ئه‌ختیاری رِیش ماشوبرنجیان هێنایه ژووره‌وه كه رِهنگی به به‌ره‌وه نه‌مابوو سپی سپی ده‌تگوت خامه، به‌لام هیچ شوێنی لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌ی پێوه دیارنه‌بوو پاش به‌خێرهاتنی، ووتی باشم گرنگ ئه‌وه‌یه له‌و ژووره نه‌عله‌تیه رِزگارم بوو. . . شه‌فیق ووتی: مامه‌گیان بۆ لێره نهعلهتیتر هه‌یه ؟ به‌سنیه تۆ ساغوسلامهتی، ساغوسلامهتهكهی ئێره منم ئه‌وه‌ته دوو دانیان بۆ هه‌لگرتووم نازانم بۆ متحهفیانه یان گه‌ر رِۆژێك لێره ده‌رچووم موحته‌ره‌مانه ده‌یكه‌نه زهرفیك و ده‌مده‌نه‌وه. . . قاقای پیكه‌نینی جه‌ماعه‌ت درِی بهبێدهنگیداو مامه‌ی رِیشسپیش ووتی: كورم برینه‌كانی جه‌سته ئاسانتر سارِێژ ده‌بن له برینه‌كانی رِۆحمان، من زیاتر له شه‌ش مانگه له ژورێكی ته‌نیاو تاریك و پر تهرهشوعدابووم، ئه‌وه‌ی كه منی به دنیای ده‌ره‌وه ده‌به‌سته‌وه ته‌نیا بۆنی زیرابهكان بوو. (شه‌ماڵ) مندالێكی بچوكی خۆین شیرینی ته‌مه‌ن 15 سال بوو كه به تۆمه‌تی هاوكاری پارتی گیرابوو، ووتی: مامه زۆر سه‌یرن ئاخه‌ر ئه‌مانه كاریان بهمن وتۆ چیه، ئه‌وه‌تا منیش چوار مانگه گیراوم خۆشم نازانم بۆچی. . . مامه‌ی رِیشسپی سهیرێكیكردو ووتی: باوكه‌كه‌م ناوت چیه ئه‌ویش ووتی شه‌مال، لێره پێمدهلین به‌چه. مامه‌ی رِیشسیش هه‌روه‌ك هه‌لێكی بۆ رِهخسابێت، بۆخۆناسن ووتی: منیش ناوم عبدلایه كه به عبه‌ی قه‌یوان ناسراوم، كه ئه‌ویش له‌سه‌ر حزبی شیوعی گیرابوو. سدیق و حمه سه‌یرێكی یهكتریانكردو هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی كه بیناسن زیاتر لێنزیك بوونه‌وه. . . لهپرِ دكتۆر ستاری رِۆخۆش و میهربانیش كه به گۆمانی كاركردن له رِێكخراوێكی چه‌پ و ماركسیستیدا گیرابوو سه‌یرێكی منی كردم ووتی: بزانن كێ جلوبه‌رگی زیاده‌ی هه‌یه بیده‌ین به‌مامه عه‌به با جله‌كانی بگۆرِێ. لێره هه‌ندیك كاروباری ناو ژوره‌كه‌ی خۆمان رٍێكخستبوو كه یه‌كیك له‌وانه دكتۆر ستار به‌رپرسی ته‌ندوستی وپاكوخاویًنی بوو. بۆیه له‌خه‌می گورِینی جلوبهرگو پشكنینی مامه عه‌به‌دا بوو. خێرا حمه داوای لهفهریدون كرد شانه‌كه‌ی بداتی، به‌مشێوه‌یه زیاتر لێنزیك بووه‌وه‌و هه‌ستمكرد كه شتێكی به‌گۆێ مامه عه‌به‌دا چپاندو پاشان كه‌وته پشكنینی سه‌روریشی، به‌لام كاتێك سه‌رنجی شانهكهماندا كه ده‌یهێنا بهرِیشیدا ئه‌سپی لێههڵدهوهرا. بۆیه حمه ناچار كراسه‌كه‌ی به‌ر مام عبدلای داكهندو وه‌ك به‌روانكه‌ی مندال شۆریكردهوه به شانوملیداو به شانه ئه‌سپێكانی دهوهرانده سه‌ر كراسه‌كه . . . دواتر به‌ناچار چۆنه ژووره‌كه‌ی ئه‌ودیوو داوایان له پیشمه‌رگه‌یه‌ك یه‌كیه‌تی كرد كه‌ناوی براهیمی . . . ئاغابوو، كه مقه‌سته بچكۆله‌كه‌ی بهرسمێلی خۆی بداتی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رِیش وسمیلی مامه عه‌به. . پاش ماوه‌یه‌كی زۆر هه‌رچۆن بوو رِیشو قژیان بۆ تاشی و بردیان له ئاودهستهكهدا به ئاوی سارد شتیان و دواتر شهروالو كراسێكی پاكیان پێداو. . پاش كه‌مێك كه مام عه‌به گه‌رایه‌وه ناومان به‌هیواشی ووتی نا ئێسته له‌به‌شه‌ر ده‌چم .
- ماوه‌یه‌ك بوو ته‌نیا نان و برنجی وشكیان بۆ ده‌هێناین ناوبه‌ناو حه‌بێكی ئیسپرین و نۆفۆلچینیان بۆ ده‌هێناین ئه‌ویشیان برِی وخواردنهكهشیان زۆر كه‌مكردبوه‌وه، ئێمه‌ش شه‌و پێكه‌و دانیشتین و قسه‌وباسی خۆمانكرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سبه‌ی مان ده‌گرین له‌خواردن. . . جه‌ماعه‌ت هه‌مووی رِازیبوو دواتر چوینه ژووره‌كه‌ی ئه‌ودیومان و ئه‌وانیشمان رِازیكرد، ئه‌وه‌ی كه مایه‌وه ژوورێكی بچكۆلهیتربوو كه 5 پیشمه‌رگه‌ی یه‌كیه‌تی تیدابوو كه كه‌سانێكی كرده‌و لیبراوئامادهبوون به تایبه‌ت به‌هادین و سه‌لاح كه به ’’بههه چاوجوان، ، و ’’سه‌لاحه چاوزه‌ق’’ ناسرابوون ئه‌وان هه‌رچیه‌كیان بوتایه جهماعهتهكهیتر له قسه‌یان ده‌رنه‌ده‌چوون و لهبهردهگاكهو سه‌لاح وه‌لامی دامه‌وه ووتی بێخهبن ئێوه چیدهلین وا ده‌كه‌ین. سبه‌ی نانی به‌یانیان هێنا كه‌س نه‌چوو به‌لایدا ئه‌وه‌نده نه‌بێت كه‌پێمان ووتن، ئێمه مانمانگرتووه نان ناخۆین. دیاربوو ئه‌وان گالته‌یان لێده‌هات. . . به‌هه‌رحال نیوهرِۆ به‌هه‌مان شێوه خواردنیان هێنا سهیرهكهن هێشتا گوێنیه نانه‌كه خالی نه‌كراوه‌و هه‌روه‌ك خۆی دانراوه، هه‌رچه‌نده كه‌مێك هاتوهاواریان كرد به‌لام بێفایدهبوو، ووتمان برِۆن مدیر بانگكهن. . . پاش كه‌مێك به‌هاتوهاوار گهرِانهوه به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌سێكی به‌رپرسیارن له‌گه‌ل بێت هه‌ر ئه‌وه‌نده ووتیان گه‌وادینه مانده‌گرن كه‌وتنه وێزهمانو پاشان شه‌ش كه‌سیان لیجیاكردینهوه بردینیانن، من و حمه به‌ر ئه‌م رِهشبگیریه نه‌كه‌وتین خۆمانكرد به‌ناو ئه‌و شه‌ش كهسهیتردا به كێبڵ تێمان كه‌وتن ووتیان كی به‌ئێوه‌ی ووتووه وه‌رن، ووتمان ئاخه‌ر ئێمه‌شیان لهگهلدابوون، ووتی ئا لێره‌ش هه‌ر خه‌ریكی تخریبن، حمه ووتی ئێمه مخریب نین داواكاریمان هه‌یه. . ووتی باشه ئه‌فه‌نی تۆ ناوت چیه ووتی حمه‌ی مه‌لا كه‌مال ئه‌منه‌كه وه‌لامی دایه‌وه رِاستهكهی گه‌واد ده‌بێت تۆیان له‌گه‌ل بیت ئه‌ویان پهلكێشكردو منیان به‌شه‌ق كرده‌وه ژوره‌وه. ئه‌م حاڵه‌ته بۆ من زۆر ناخۆشبوو به‌لام جه‌ماعه‌ت ئاگاداری كێشمهكێشهكهبوون كه‌خۆم نهدزیهوه به زۆریش خۆم هه‌ڵواسی نه‌یان بردم. . . پاش دوو سه‌عات جه‌ماعه‌تیان بهپاڵكردهوه به رِارِهوهكهداو ئێمه‌ش له‌ده‌وریان كۆبووینه‌وه‌و ئه‌وانیش ده‌ستیانكرد به گیرانه‌وه‌ی باسه‌كان كه زیاتر هه‌ره‌شه‌و گورِهشه بوو ته‌نیا شتێك كه دواتر حه‌مه ئیشاره‌ی پیكرد ووتی: مهتحهته سوور ووتی گه‌وادینه ئێوه له ده‌ره‌وه یه‌ك ده‌كوژن و كه‌چی لێره شهرِدهكهن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كه‌ستان بێبه‌ش نه‌كه‌ین له لێدان وسزا، ئه‌م قسه‌یه نیگه‌رانیه‌كی بیده‌نگی به‌دوای خۆیدا هێناو به‌لام ماندهتوانی پێشبینی ئه‌وه بكه‌ین كه‌چی رِوویدابێت. بۆ سبه‌ینی له‌گه‌ل نانی به‌یانیدا سهیرهكهین كه دوو سی جۆر حه‌بیان هێناو نیوهرِۆش دوو قابله‌مه مریشك و شله‌یان كرد به‌ژووردا، شه‌ماله بچكول سه‌یرێكی حمه‌ی كرد‌و ووتی كاكه حمه تێههڵدانهكهتان به فیرۆ نه‌چوو سه‌یرێكی مهنجهلهكانیكردو ووتی قاچیان بهخێربووه، جه‌ماعه‌ت پیكه‌نین و چوینه سه‌ره‌ی خواردن وه‌رگرتنه‌وه.
- ئێواره‌ی هه‌مان رِۆژ لهپرِ ده‌رگای رِارِهوهكه كرایه‌وه‌و بانگی منیانكرد، هه‌ستام ووتم پێده‌چێت ئه‌وه‌ی ئهمرِۆ خواردومانه له كونی لوتمانه‌وه دهریبینن. . . شهفیقش ووتی نا خه‌مت نه‌بێت ئه‌وه قهرزهكهی دوێنێت ده‌ده‌نه‌وه كه ویستت بتبه‌ن و به‌لام به‌زۆریش نه‌یان بردیت. . . رِۆشتمهبهردهم ده‌رگاو ووتیان تۆ به‌های ووتم به‌لی. . . پێشیانكهوتم كه گه‌شتمه به‌رده‌م ژووری لیكۆلینه‌وه بۆ ماوه‌ی نزیك به سه‌عاتیك رِاینگرتم پاشان بردمیانه ژووره‌وه. . . دنیایه‌كی زۆر سه‌یربوو له‌باتی جوێن و ئیهانه‌و لێدان . . . ووتی دانیشه، كه دانیشتم یه‌كسه‌ر ووتی ده‌زانین كه دوێنی تۆش یه‌كیك له فهوزاچیه سه‌ره‌كیه‌كان بوویت، به‌لام ئهمرِۆ وویستمان قسهیهكیترت له‌گه‌لدا بكه‌ین. ده‌ستبه‌جی كه‌وتمه‌وه بیری ئه‌وه‌ی كه هیچ جۆره لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ل ئه‌و جه‌ماعه‌ته‌ی دوێندا نه‌كرابوو له‌باره‌ی رِێكخستنی مانگرتنهكهوهو ئێسته ده‌یانه‌ویت له‌گه‌ل من قسه‌بكه‌ن، بیرم لای چۆنیه‌تی وه‌لامدانه‌وه‌یان بوو. . . به‌لام پێده‌چوو كه من به هه‌ڵه‌دا چووبم. . . یه‌كه‌م قسه‌ی ووتی تۆ جه‌ماعه‌تی نه‌وشیروان مسته‌فای وانیه ؟ منیش كه‌مێك بێده‌نگ بووم و پاشان ووتم ئێوه خۆتان ده‌زانن كه‌من كێمو چیم ئیتر بۆ ده‌پرسن. . . به‌جۆرێك له مه‌سخه‌ره‌وه ووتی نا مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه كهپێتبڵین هه‌رچه‌نده نه‌وشیروان خۆی وادیاره پیاوێكی شوجاعیه به‌لام زۆریك له عوسادهكانی ده‌وروبه‌ری له‌م رِۆژانهدا تیاچوون. . . بهتیارامانێكهوه گوێمگرتبوو سه‌ره‌داوی باسه‌كه‌م بۆ نه‌ده‌دۆزرایه‌وه. دواتر ووتی: له‌مرۆژانه‌دا شیوعیه‌كان داویانه به‌سه‌ریانداو دوو سه‌د كه‌سیكیان له جه‌ماعه‌تی نه‌وشیروان كوشتووه. . . بۆیه ئێسته‌ش تۆمان بانگ‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی جاریكتر نه‌كه‌ویته‌وه داوی ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌و به قسه‌ی ئه‌وان ههلنهخهڵهتێت باسزاكهت زیاتر نه‌بێت. هه‌رچه‌نده مغرب هه‌ر مغربه به‌لام ئه‌م شیوعیانه مفسید فی ئهرزیشن و پرِن لهخراپكاری. . . درێژه‌یدا به‌قسه‌كانی، ووتی رِهنگه رِۆژێك له رِۆژان جه‌لال تاله‌بانی و جه‌ماعه‌ته‌كه‌ی بیانه‌وێت وه‌ك هاولاتیه‌كی سالح بگه‌رینه‌وه باوه‌شی میری به‌خشنده، به‌لام تازه لیبوردن بۆ ئه‌وان نیه بۆیه ئێسته برِۆرهوه ژووره‌كه‌ی خۆت و ئاگات له‌خۆت بێت دڵنیابه هه‌ر له رِێگهی ئه‌و شیوعیانه‌ی ده‌وروبه‌رته‌وه مراقهبهت ده‌كه‌ین و ئاگام له‌هه‌ر شتیتكت ده‌بیت باشتره خۆت ئهوهندهیكه بارگران نه‌كه‌یت. دواتر بردمیانه‌وه بۆ ژووره‌كه‌ی خۆم، كه‌له‌ی سه‌رم ده‌تگوت شارهزدهوالهیه دلنیابووم شتێك رِوویداوه به‌لام چی به جه‌ماعه‌ت بلێم ئاسان نه‌بوو. . . ئاخه‌ر لهلایهكیتریشهوه من و مامۆستا پێشره‌و كه كه‌سێكی جه‌ربه‌زه‌ی زیندان بوو، هه‌ردووكمان كادری كۆمه‌ڵه‌ی رِهنجدهران بووین له‌سه‌ر ئه‌وه رِێكهوتبووین كه‌هه‌ر بابه‌ت وههوالێكی هه‌ستیاروگرنگ هات پیش‌تر پێكه‌وه قسه‌وباسێك بكه‌ین و پاشان بۆ جه‌ماعی باسكهین، كه ئه‌ویش وانه‌بوو هه‌موو رِۆژێك یه‌كتر ببینین، چونكه ئه‌ویان به‌ته‌نیا له ژووری گیراوه عه‌ره‌به‌كان دانابوو كه‌متر ده‌هاته ناو رِارِهوهكه. . . به‌رله‌وه‌ی كه پێبنێمه ناو رِارِهوهكهوه، ده‌رگاكه كرایه‌وه هه‌ستم به حاله‌تێكی نامۆ یان ترسناك ده‌كرد بێده‌نگی نه‌ك ته‌نیا ژوره‌كه‌ی ئێمه به‌ڵكو هه‌موو رِارِهو ژووره‌كانی ته‌نیبووه. . . كه چوومه ژووره‌وه وورده وورده جه‌ماعه‌ت وه‌ك كوره‌ی هه‌نگ له‌ده‌ورم كۆبوونه‌وه كهسهرنجمدا، محه دیار نه‌بوو، ووتم كوا حمه ووتیان هه‌ر كه‌مێك پاش تۆ هاتن ئه‌ویشیان برد. . بههه چاوجوان له ژووره‌كه‌ی ئه‌وبه‌ره‌وه بانگی كرد‌و ووتی هاورێ خه‌به‌ر چیه؟ منیش ووتم به‌هادین گیان ئێستهدێم با كه‌مێك له‌گه‌ل ئه‌م براده‌رانه قسه‌بكه‌م. . . به‌ناچار هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م لادركاندن ووتم ههرِهشهیان لێكردوین كه جاریكتر هه‌رچی ئاژاوه‌یه‌ك رِوو بدات تۆ به‌رپرسیاریت ئێمه ده‌زانین كه چوار پینج كه‌س ته‌واوی ئاژاوه‌كانی ئه‌م شوێنه دورست ده‌كه‌ن، بۆیه باشتره كه سه‌ری خۆتان كزبگرن . . . پاش دوو سه‌عات هاتن بۆ میزكردن ده‌رگای ژووره‌كانیان كرده‌وه، له‌و ده‌رفه‌ته‌دا من چوومه به‌رده‌م ده‌رگای رِارِهوهكهو سه‌رم به‌دیوی ئه‌و دیودا لاركردهوه ’’جه‌واد’’ی ئه‌من كه خۆی پێشتر له جادی خورمال نزیك به دێی كولكنی مه‌فره‌زه‌یه‌ك سه‌یته‌ره‌مان دانابوو، جه‌وادی تێكه‌وت، به‌لام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه من ئاگاداری لێكوڵینه‌وه‌كه‌ی بووم زۆر ده‌ترساو پێوابوو كه رِهنگه شتێكی له‌سه‌ر بلیم كه له رِاستیدا منیش دوو ئه‌وه‌نده له‌و ده‌ترسام نه‌بادا شتێكم له‌سه‌ر بڵێت، به‌لام بهرِێكهوت قسهوباسیكمانكرد پێكه‌و یه‌كترمان دلنیاكرد كه هیچ نا‌لێن و وه‌ك ئه‌وه‌ی كه هه‌رگیز یهكیشمان نه‌بینیبێت. . . جه‌واد كه منی له ده‌رگای رِارِهوهكهدا بینی هه‌ستیكرد كه چاوه‌روانی مامۆستا پیشرهوم، یه‌كسه‌ر چوو به ئیشاره بانگیكرد. . . پاش كه‌مێك مامۆستا پیشرِهو هات و پاش ئه‌حوال پرسین یه‌كسه‌ر ووتی تۆشیان بانكگرد. . . ووتم ئا بۆ تۆشیان بانكگرد ووتی ئا ده‌بێت ئاگامان له‌خۆمان بێت پێده‌چیت له ده‌ره‌وه شهرِی گه‌وره روویدابیت له‌نیوان حزبی شوعی و یه‌كیه‌تیدا. . . ووتم هه‌ست ناكه‌یت ئه‌مانه بیانه‌ویت ئه‌و شهرِه بگوازنه‌وه بۆ ئیره، ووتی رِاستیهكهی منیش بیرم هه‌مان مه‌سه‌له ده‌كرده‌وه، دروستوایه، چونكه له قسه‌كانیاندا زۆر ته‌ئیكدیان له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرده‌وه كه چه‌ندین فه‌رمانده‌ی گه‌وره به‌ده‌ستی شوعیه‌كان كوژراوه‌و ته‌نانه‌ت چه‌ند مندالكیشیان كوشتووه. . . ووتم باشه بابزانین چی به حه‌مه ده‌لین. . . ده‌رفه‌تمان نه‌بوو وه‌ك پێویست قسه‌بكه‌ین به‌لام له‌سه‌ر ئه‌وه رِێكهوتین كه هه‌وڵ بده‌ین دۆخه ئارام راگرین. . . دره‌نگانێك حه‌مه‌یان هێنایه‌وه به‌لام زۆرێك له زیندانیه‌كان خه‌وتبوون، چه‌ند كه‌سێكمان چوینه پال حه‌مه‌و ووتمان ده‌نگوباس، ووتی سه‌رم زۆر ئیشی هه‌ست ده‌كه‌م زۆر توانای قسه‌كردنم نیه حه‌زده‌كه‌م پشوویه‌ك بده‌م، جه‌ماعه‌ت لێگهرِان وپاش ئه‌وه‌ی كه ژووره‌كه به ته‌واوی بیده‌نگ بوو ئیشاره‌ی لێكردم كه بچمه‌لای. . . كه‌وتینه قسهوباسو دیاربوو شتی زۆر رِۆشنتریان به حمه ووتبوو لێكدانه‌وه‌كه‌ی من و مامۆستا پیشره‌و زۆر دروست ده‌رچوو. . . ده‌ركه‌وت كه یه‌كیه‌تی زه‌ربه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ی داوه له حزبی شیوعی له قه‌رناقه‌و پشتاشان ته‌نانه‌ت وێنه‌ی چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌كی شیوعیشیان به كوژراوی پیشانی حمه دابوو كه چه‌ند ژنیكیشی تیدابوو، بۆیه له‌سه‌ر ئه‌وه رِێكهوتین كه تاسبه‌ی به‌ر لهنانخۆرادن له‌گه‌ل جه‌ماعه‌ته‌كه‌ی خۆیان قسه‌بكات و منیش به‌یانی زوو بچم بۆ لای ژوری پینج كهسیهكهو قسه‌یان له‌گه‌لدا بكه‌م، هاوكات هه‌ر كه گهرِامهوه سه‌ر شوێنه‌كه‌ی خۆم ماجدی هاورێم تیگهیاند چونكه هیچ ترسێكم له‌و نه‌بوو هه‌ر شتێك ده‌بوو ده‌ستبه‌جی پێمده‌گوت. بۆ سبه‌ینی كه هه‌ستاین، چومه لای جه‌ماعه‌ت و قسهوباسیكمانكردو پاش نانخواردنی به‌یانی حه‌مه ده‌ستیكرد به قسه‌و باس‌و گیرانه‌وه‌ی مه‌سه‌له بانكردنهكهی دوێنێمان و ئامانجی بانگكردنی هه‌ردووكمان. . . دواتر یه‌كێك له زیندانه‌كان كه ناوی حاجی جه‌لال بوو ووتی جا كاكه وه‌زعی خۆمان زۆر خۆشه له‌م زیندانه ئێسته نۆبه‌ی دووباره‌كردنه‌وه‌ی شهرِهكانی ده‌ره‌وه‌شمان لێره. . . بابه وه‌لاهی ئه‌وه‌ی شه‌رافه‌تی هه‌بێت بیر لهكاریوا ناكاته‌وه. . . من و حمهش ووشیارانه پشگیریمان له قسه‌كانی كرد‌و پاش قسه‌وباسی چه‌ند كهسیكتر هه‌رچه‌ند رووداوه‌كان گه‌لێك ئازارده‌ر وناخۆش بوون به‌لام دۆخه‌كه هێدی هێدی ئارام بووه‌وه‌و له‌پر مام خدر ووتی ئه‌مانه به‌كه‌ر ناویرن به كورتان فێرن چما ئێمه ده‌ردمانه لێره‌ش بكه‌ینه خۆمان، جه‌ماعه‌ت دایانه قاقای پیكه‌نین و دۆخه‌كه ئاسای بووه‌وه.
- پایزی هه‌مان سال واته سالی 1983 ئێمه‌یان برد بۆ بغداد بۆ دادگا‌و پاش سێ جار دادگایكردن و دان نهنانمان به‌هیچ كام له‌و حالتهنهی كه ده‌یان ویست ئێمه‌ی پێدادگابكهن سه‌رئه‌نجام (دادگای مجلسی سوره) دانپیانانه‌كانی خۆمانیان خوینده‌وه‌و حوكمی عروفی خۆی راگهیاندو من و ماجد حمه‌عه‌لی هاوریشم كه پیكهوهبووین بریاری سزای لهسیداردانیان بۆ ده‌ركراو بردییانین بۆ زیندانی ابو غریب بۆ له‌سیداره‌دان. . . ماوه‌ی نزیك به دوو مانگ له‌هۆلی چاوهرِوانی له‌سیداره‌دان ماینه‌وه، به‌یانیه‌كیان دووباره پاش نانخواردنی به‌یانیان ده‌رگایان كرده‌وه پاش كه‌میك بینیمان ئه‌وا حمه‌ی ملا كه‌مال و سدیقیشیان هێنایه ژووره‌كه‌ی به‌رامبه‌رمان. پاش چه‌ند رِۆژێك هه‌ولیاندا كه بێنه ژوره‌كه‌ی ئێمه، بۆئه‌م مه‌به‌سته له‌گه‌ل یه‌كێك له‌و زیندانیانه‌ی كه 5 كورِی له‌گه‌ل خۆیدا حكومی اعدام درابوون رِێكهوتن كێشه‌یه‌ك دروست بكه‌ن، ئه‌و بلیت من ئاماده نیم له‌گه‌ل كه‌سێكی شیوعیدا له‌ژێر سه‌قفی ژورێكدا بژیم. . . به‌م بۆنه‌وه هه‌وڵ بده‌ن كه‌بێنه ژووره‌كه‌ی ئێمه‌وه، ئه‌مه لهحالێكدابوو كه یه‌كێك له كورِهكانی ئه‌و پیاوه‌ی كه‌سه‌ر به حزبی ده‌عوه بوو له ژووره‌كه‌ی ئێمه‌دابوو، هیواداربوو له‌و ده‌رفه‌ته‌دا ئه‌ویش بگوازنه‌وه. . بۆیه له‌مباره‌وه له‌گه‌ل ئه‌بو ماجد كه ته‌نیا زیندانیه‌كی سه‌ر به حزبی ده‌عوه بوو ماوه‌ی سێ سالێك خزم و كه‌سوكاره‌كه‌یان بهواستهوه پاره‌یه‌كی زۆر هێلابوویانهوه كه اعدام نه‌كرێت؛ بۆیه سهرجانهكان گوییان لێده‌گرت. ابو ماجد دواتر قسه‌ی له‌گه‌ل سهرجانهكهداكردو له‌سه‌ر ئه‌وه رِێكهوتن كه ئه‌و دووكه‌سه بگوازنه‌وه بۆ ژووره‌كه‌ی ئێمه به‌لام كوری كابرایان نه‌گواسته‌وه چونكه هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌و خیزانه‌یان لیكدابریبوو. ئه‌وه دواتر حمه‌و سدیق هاتنه لای ئیمه.
- ماوه‌یه‌ك بوو له‌سێداره‌دانی زیندانیانی سه‌ر به یه‌كیه‌تی رِاوهستابوو، وه‌ك بڵی چاومان دهفرِی و خۆمان به‌خۆمان ده‌گوت هه‌ر رِۆژهی چه‌ند كه‌سێك ده‌به‌ن بۆ له‌سێداره‌دان و كه‌چی هیچ هه‌والێكی ئێمه نیه، چیه مه‌سه‌له‌كه حالی نه‌ده‌بووین. . . ده‌نگوی گواستنه‌وه‌ی یه‌كیه‌تیه‌كان كه‌وته سه‌رزارو هاوكات باس له‌وه‌ش ده‌كرا كه سالی رِابردو جه‌ماعه‌تی كۆمیته‌ی ئاگرینی كركوكی سه‌ر به كۆمه‌له‌ی رِهنجدهران ( مه‌لا محیدین و. . . )ئه‌وان به‌هه‌مان شێوه له‌سێداره دراون سه‌ره‌تا بردویانن بۆ موسل وپاشان له‌وێ لهسێدارهیاندان. رِۆژێكیان ابو ماجد قسه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرم ده‌یگوت خوا كریمه وای بۆ ده‌چم ئێوه رِزگارتان بێت، هه‌واڵی ئه‌وه هاتووه یه‌كیه‌تی له نزیكی رِانیه شه‌ریكی گه‌وره‌ی كردوه‌و سه‌دان سه‌ربازو پله‌داری گرتووه تهسهوردهكهم ئالوگۆرتان پێبكه‌ن بۆیه دهتانگوازنهوه. . . ئه‌مه ته‌نیا قسه‌یه‌ك بوو پاش دوو رۆژ هاتن ده‌رگایان كرده‌وه‌و وه‌ك رِۆژانیكه ناویان خوێنده‌وه، ئێمه‌ش تا خۆ ئاماده‌كردنمان دیقه‌تم ده‌كرد به‌گشتی لیستی یهكیهتیهكانه كه نزیك به 19 كه‌س ناویان خوێنرایه. . . سدیق و حمه له رِاستوچهپهوه باوه‌شیان پێداكردم و بهتیارِامانێكی پرِماناوه خۆمان به‌یه‌كه‌وه نووسان دواتر حمه ووتی ئه‌گه‌ر بر‌دیانن بۆ موسل و شانسی ئه‌وه‌تان هه‌بوو كه ماڵه‌وه‌تان ببینن هیوادارم په‌یامێك بگه‌ینن به‌مالی من و سدیق وه له هه‌والی ئێمه ئاگاداریان بكه‌نه‌وه، شتێكی زۆر گرنگیش ئه‌وه‌یه كه به ( . . . ) خۆشه‌ویستم بلین حمه بۆ هه‌میشه خۆشیده‌وێت دوا په‌یامیشم ئه‌وه‌یه كه هیوادارم بتوانێت ژیانێكی نوێی سه‌ركه‌وتو سه‌رفرازانه بۆ خۆی دروست بكاته‌وه !
دواساته‌كانی ژووری زیندان هێشتا من له‌به‌رده‌م شیشی ژوره‌كه‌ی خۆمدا بووم هه‌ردووكیان به‌تاسه‌وه سه‌رنجییان ده‌داین و حمه ووتی داوات لێده‌كه‌م ته‌نیا یه‌ك دێری پایز پایزهكهم بۆ بڵیته‌وه، چونكه پێده‌چێت ئه‌مه دواجاربێت، خۆت ده‌زانی ئه‌و گۆرانیه‌م كه به‌ده‌نگی تۆ له‌ئه‌ندازه به‌ده‌ر پێمخۆشه . . . به‌ڵی ئه‌وه دواچركهساتهكانی چاولێكتروكانمان بوو، ئیتر هه‌رگیز هه‌رگیز یه‌كترمان نه‌بینینه‌وه، به‌لام هه‌میشه داستانه‌كانی جه‌سارت و جوامیری ئه‌م ئینسانانه‌م له‌بیرناچێته‌وه. رِهنگه تۆ مرۆڤه به‌هێزه‌كان له زیندانا نه‌بینیت كه‌چۆن له‌به‌رامبه‌ر جۆره‌كانی تعزیب وسزادا رِادهوهستنهوه، چ جه‌ساره‌ت و لهخۆبوردهیهك له‌خۆنیشان ده‌ده‌ن، چۆن نهینیهكان له‌گۆرستانی دلیاندا ده‌نیژن. به‌لام هه‌ندێجار جه‌ساره‌تی ئینسانه‌كان سنووری ژێر كێبلی جه‌لاده‌كان تیدهپهرێنیت و ده‌ماوده‌م تپیماندهگات. به‌تایبه‌ت كاتیك كه چركه‌و خولهك و سه‌عات وشهورِۆژو هه‌فته‌و مانگه‌كان پێكه‌وه ده‌بن له ژوریكداو لهتهنیشتیهكدا ئه‌وكاته كه‌سایه‌تی و هه‌لویست وههلسوكهوتیان، ده‌بیته نازنامه‌ی كارنامه‌یان و ئه‌وجا تیگه‌شتن له مه‌زنی ئه‌و ئینسانانه كاریكی گران نابیت.
هه‌ربۆیه كاتیك حمه‌و سدیقم بیردیتهوه ناتوانم نه‌ڵێم له‌وباره‌وه پشكی شێریان بهردهكهویت، ئه‌وان دوو ئینسانی به‌مانای ووشه جوان بوون كه سیما‌و هه‌لسوكه‌وتیان لێوان لێوبوو له دلسۆزو فیداكاری. دواتر ئه‌وه‌ش بلیم ئه‌وه راسته كه ئێمه له دوو رِێكخراوی جیاوازدابووین، به‌لام له رۆح‌و ناخماندا هه‌ستمان به نزیكایه‌تی و به‌رپرسیاریه‌تی گه‌وره ده‌كرد، بۆیه فهراموشكردنیان مه‌حاله مه‌حال !
به‌رزو بهرِێزبێت یادو بیره‌وه‌ری ئه‌م دوو ئهزیزهو به‌رده‌وام بێت ئامانج برواو جیهانبینیان و رؤحيان شاد!
تیبینی / ئه‌م نووسینه گۆشه‌یه‌ك له بیره‌وه‌ریه‌كانی زیندانه كه‌هێشتا بلاونهكراوهتهوه، لێره‌دا به‌بۆنه‌ی تێپه‌ربوونی 31 ساڵ به‌سه‌ر له سێداره‌دانی دوو هاورِێ زیندانم دوو پیشمه‌رگه‌ی حزبی شیوعی عیراق، كة لة 22/7/1984 دا لة ابوغريب له‌سێداره‌دان بلاوي دةكةينةوة .