ئه‌گه‌رچی ده‌زگاكانی رِاگهیاندن گه‌لیك كهملوتفن ده‌رهه‌ق به‌كارو چالاكیه‌كانی رِێكخراوی سێكولار؛ به‌لام به‌رده‌وام بوونی سیمینار‌و كۆر‌و كۆبوونه‌وه‌و چالاكیهكان له چه‌ندین شاری كوردستاندا، به‌ده‌ر له دهنگورِهنگو به‌دواچونی دهزگاكنی رِاگهیاندنیش رِنگدانهوهو ده‌نگدانه‌وه‌ی به‌رچاوی خۆی هه‌بووه‌و هه‌قیقه‌ت ئه‌وه‌یه كه‌ئیتر پێگه‌ی ئه‌م ریكخراوه ناشاریته‌وه‌و ناتوانری په‌راویزبخریت. ئاخه‌ر هاتنه سه‌رخه‌تی فازیل میرانی و پیداده‌گریت له ئیسلامی بوونی ده‌ستور، كاریكی رهكهوتوو بیئاراسته نیه. ووتاره شهرمنۆكهكانی ژماره‌یه‌ك له چالاكه‌وانانی گۆران و قه‌له‌م به‌ده‌ستانیان له سونگه‌ی داكۆكیكردن له سه‌وابتی دینی ناتوانن بیلایه‌ن بوون و نائیدلۆژی بوونی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه بشارنه‌وه، دژ به داخوازیه‌كانی ئه‌م كهمپهینهو داواكاریه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی ئهمرِۆیان كه نایه بۆ ماده‌ی شه‌شی ده‌ستوور. هه‌رلێره‌شه‌وه ده‌بێ بلین په‌رچه‌كرداری حزبه ئیسلامیه‌كان دژ به‌لابردنی ماده‌ی شه‌ش شتێكی چاوهرِوان نه‌كراو شاراوهنهبوو، دورنیه ئه‌گه‌ر هاوكیشه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندیاندا بووایه لهههرسوچی كۆلانیكهوه بلندگۆی مزگه‌وته‌كانیان بكرادیهته ناوه‌ندی فتوادان ولهخۆێن هه‌ڵكێشانی جه‌سته‌ی چالاكه‌وانانی بزوتنه‌وه‌ی سیكولاریزم له كوردستاندا. دواتر ئه‌وه‌ش بڵێم كه ئارهزوناكهم و خوازیاری ئه‌وه‌نیم به‌رله‌وه‌ی هه‌ڵوێستی فه‌رمی یه‌كیه‌تی نیشتمانی ببینم، پهلكێشیانكهینه سه‌نگه‌ری دژایه‌تی و رِاوهستانهوه دژ به‌م كه‌مپه‌ینه؛ ئاخه‌ر ئه‌وان بوونه‌ته دوو به‌ره‌و ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاران و كه‌سایه‌تیه‌كانیان هه‌لوێستی پشگیریكردنی خۆیان راگه‌یاندوه‌و هه‌ندێكیشان له خه‌می وروژانی شه‌قام واژۆكوكردنهوهدان و نیگه‌رن كه هاولاتیان پشگیری له دهستووریكی سیكۆلار ده‌كه‌ن. به‌هه‌رحال ئێسته پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه كه ئایا ئه‌و ژماره به‌رچاوه له په‌رله‌مانتارانی ئهمرِۆو دوێنی و گه‌لێك له سیاسته‌مه‌دارانی ئه‌م حزبانه، ئه‌وه به‌خۆیان رِهوادهبینن كه له په‌رماندا ببنه نووێنه‌ری ده‌نگ نا بۆ ماده‌ی شه‌شی ده‌ستوورو هه‌نگاوێك بنێن بۆ گورِینی هاوكێشه‌كان؟ لێگهرِێن با ئاینده وه‌لامی خۆی بداته‌وه.
تائیره رِهنگه جیاواز له گوزارشتێكی خێرا نیشاندانی لایه‌نی ئوبجیكتیفی كاره‌كانی رِێكخراوی سێكولار شتییكتر نه‌بێت؛ به‌لام ئه‌گه‌ر هه‌ژمۆنی و توانایه‌كانی سێكولاریزم له كۆمه‌لگای كوردستاندا به شێوه‌یه‌كی گشتی له‌به‌رچاو بگرین، رِهنگه ئاسایبێت كه چاوهرِوانیهكی گه‌لێك زیاترمان هه‌بێت. به‌تایبه‌ت له‌كاتیكدا كه ئێمه باس له سیكولار‌و سیكولاریزم وه‌ك بزوتنهوهكی كۆمه‌لایه‌تی ده‌كه‌ن له ده‌ره‌وه‌ی سنووری ’’رِێكخراوی سیكولاری كوردستان’’ لهگورِیدایه؛ بۆیه نابێت به‌وه‌ی كه هه‌یه رِازیبین و رِهنگه هه‌لوێسته‌یه‌ك له‌ئاست كاره‌كانی تائستهدا بتوانێت رِێگه خۆشكهربێت بۆ گه‌یاندنی ئامانج و مه‌به‌ستی ئێمه له رِۆلی ئه‌م رِێكخراوهیهو كهمپهینهكهیدا.
ئه‌گه‌ر ئه‌و گریمانه‌یه به دروست بزانین كه هه‌موو بزوتنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌لایه‌تی كۆمه‌لێك داب ونه‌ریت وسونه‌ت ومیكانیزمی كاركردن و ههلسورِانی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه كه له كۆمه‌لگادا پێێدهناسرێتهوه. دیاره واژۆكۆكردنه‌وه نه‌ریتێكی گشتگیره‌و ده‌كرێت وه‌ك شێوازێك زۆرێك له بزوتنه‌وه كۆمه‌لایه‌تیه‌كان بۆ مه‌به‌ست و ئامانجه‌كانی خۆیان به‌كاری بهێنن. به‌لام ئه‌وه‌ی كه له كه‌مپه‌ینی ’’به‌ڵێ بۆ ده‌ستورێكی سێکولار لە کوردستان’’دا هَیشتا ده‌ستی بۆ نه‌براوه‌و به ههقو به ناهه‌ق له مه‌یدانی واژۆ كۆكردنه‌وه‌دا خۆی له دانانی مێزیكی واژۆكوكردنهوهدا ده‌بینیته‌وه، كه چه‌ق به‌ستنمان له‌م ئاسته‌دا جێگه‌ی رِامان و پرسیاركردنه له‌خۆمان. به‌ڵی ده‌كرێ بڵین زۆرێك له چالاكه‌وانانی رِێكخراوهی سیكولار به هه‌ق ده‌ستیانداوه‌ته‌وه واژۆكۆكردنه‌وه و درێژه‌پێدان به‌م كاره، به‌لام به‌ناهه‌ق گه‌لێك ده‌روازه‌و رِێگهو میكانیزمیتر هه‌یه تائیسته ده‌ستمان بۆ نه‌بردوه؛ كه من لێره‌دا رِونتر ده‌چمه ناو ئه‌م باسه‌و ئامانجهكانمهوه.
رِۆشنه بهورِادهی كه كۆمه‌لگای كوردستان كومه‌ڵگایه‌كی سێكولاره، به‌هه‌مان رِادهش ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه پێویستی به رِێكخستن و رِابهریكردن وسهروسامان پیدانه. كه دیاره ئه‌م چاوهرِوانیه به‌ر له‌هه‌ر كه‌س ولایهنیكتر به‌رۆك به‌و رِێكخراوێك ده‌گرێت كه ئهمرِۆ به‌كرده‌وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌مه‌یدانایه. كه‌واته لێره‌دا پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه كه ئایا كاره‌كانی ئه‌م كهمپینهو رِێكخراوهكهی ته‌نیا له بازنه‌ی ئه‌و جۆره ئیمزا كۆكردنه‌وه‌ی مێزی سه‌ر شه‌قامه‌كاندا خولاسه ده‌كرێته‌وه؟ بێگومان نه‌خێر! پێشتر ووتمان كه هه‌ر بزتنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌لایه‌تی كۆمه‌لێك سونه‌ت و دابونه‌ریتی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، به‌لام بهبرِوای من ئه‌م كه‌مپینه هێشتا ده‌ستی بۆ گه‌لیك له‌و سونه‌ت و دابونه‌ریتانه نه‌بردوه كه به‌شێكه لهنازمهی خۆی وه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌كی ژیاندۆست و زیندو، وه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌كی شارستانی و خاوه‌ن دابونه‌ریت و سونه‌تی مه‌ده‌نیانه‌و رادیكال. كاتێك كه ئێمه پێداده‌گرین له‌وه‌ی كه سیكولاریزم به‌كرده‌وه ماف‌و ئازادیه‌كانی هاولاتیان ده‌پاریزێت وهه‌وڵده‌دات بۆ ژیانێكی شاد‌و شایسته‌و ئاسووده‌تر، دیاره هه‌وڵدان بۆ گۆرِینی یاساكان ناكریت ته‌نیا له‌چوارچیوه‌ی ئه‌و میكانیزمه‌دا خۆلاسه بكریته‌وه كه تائیسته به‌ده‌سته‌وه گیراوه. به‌ڵكو له رٍاستیدا شهرِی دابینكردنی ده‌ستورێكی سێكولار دهكریًت ده‌یان رِێگهو رِهوشت و میكانیزمی جیاوازی كۆمه‌لایه‌تی بگریتهخۆ . هه‌ربۆیه ده‌كرێت له‌مباره‌وه ئه‌م كه‌مپینه ده‌ست بۆ گه‌لیك رِێگهو رِهوشتیتری شارشتانی به‌رێت كه هێشتا هه‌نگاوی بۆ ههلنهنهینراوهتهوه. كه رِهنگه دیسانه‌وه سه‌رشه‌قام و شوێنه گشتیه‌كان باشترین مه‌یدانی ئه‌و میكانیزم و نمایشكردنانهش بیت. لێره‌وه با ئاورِێك بده‌ینه‌وه له‌وه‌ی كه تائیسته له رێگه‌ی ئه‌م واژۆ كۆكردنهوانهوهوه، ده‌یان كه‌سایه‌تی، نووسه‌ر، هونه‌مه‌ند، ئه‌دیب، وه‌رزشكار، سیاسه‌تمه‌دار، پهرلهمانتارو هه‌لسوراوی ناسراوی كۆمه‌لگا هاتوون و به‌شداریان له‌م كه‌مپینه‌دا كردوه. كه‌دیاره یه‌ك به‌یه‌كیان به قه‌ناعه‌ته‌وه بۆ رِێزلێنان له بیرورا‌و بۆچوونه‌كانی خۆیان به‌و كاره هه‌ستاون. كه‌واته ئه‌وه ئه‌م كهمپینهیه كه ده‌بێت چاورِواینهیهكی زۆر زیاتر له توانا‌و كه‌سایه‌تی ئه‌و بهرِێزانه بكات و بتوانیت له توانا‌و هه‌ولیان سوودمه‌ندبێت بۆ كارێك كه یه‌ك به‌یه‌كی ئه‌و ئینسانانه به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیانی ده‌زانن. له ولاتانی ئه‌وروپا له‌و كۆمهلگایانهی كه هێماو سێبه‌رو داب و نه‌ریت و سوونه‌ته‌كانی سكولاریزم له‌مه‌یدانایه زۆرجار رِێكخراوه جهماوریهكان و گه‌لیك له كه‌مپه‌ین و هه‌لبژاردنه‌كان سوود له توانا‌و كه‌سایه‌تی فنلانه گورانیبێژو هونه‌رمه‌ندو وه‌رزشكارو سیاسه‌مه‌تدار ده‌بینن و رِۆژێكی دیاریكراویان بۆ دیاری ده‌كه‌ن تا به‌شێوه‌یه‌كی تاییبهتر به‌شداری بكه‌ن وهاوكات ئه‌م گردبوونه‌وه‌یه ده‌كه‌نه مه‌یدانی دیدار‌و بهسهركردنهوهكی كورتی دۆستانی ئه‌و كهسایهتیانهو دۆستدارانیان، هاوكات ده‌رفه‌تێكی زیاتریش ده‌خولقینن بۆ ئه‌وه‌ی كه هه‌ریه‌ك له‌و كه‌سایه‌تیانه بانگه‌وازی خه‌لك بكات بۆ پشگیری كردن له‌و كه‌مپه‌ین و چالاكیه دیاریكراوه. كه‌واته ده‌كریت له كوردستانیش چه‌ندین رۆژ بۆ فلانه گروپی هونه‌رمه‌ندان، گروپی نووسه‌رو ئه‌دیبان، گروپی سیاسهتمهدارو په‌رله‌مانتاران و گروپی. . . ته‌رخان بكریت و له‌م رِێگهیهشهوه ئاپورهیهكی گه‌لێك زیاتر له ده‌وری مێزی واژۆكردنهكان كۆكه‌ینه‌وه. پێچه‌وانه‌كه‌شی ده‌كرێت دروستبی، جێگه‌ی خۆیه‌تی كه سبه‌ی هه‌ر هونه‌رمه‌ندو ئه‌دیب، نووسه‌ریك، هه‌ر سیاسه‌تمدارو په‌رله‌مانتاریك ئه‌و دهستپیخهریه بكات و له فه‌یسبووكه‌كه‌ی خۆیدا بنووسیت هاورێ یان به‌هیوای دیدارتان سبه‌ینی له‌به‌رده‌م باخی گشتیدا بۆ پشگیركردن له كه‌مپه‌ینه.
له‌راستیدا دیویكیتری په‌ره‌پێدانی ئه‌و داب ونه‌ریت و سوونه‌تانه ده‌كرێت به‌و شێوه‌بێت كه له زۆربه‌ی شارۆشارۆچكهكانی كوردستاندا ده‌یان گروپی مۆسیقا، شانۆ، ده‌یان ئه‌كته‌رو گۆرانیبیژی ناسراو هه‌یه، كه ده‌توانن له رِێگهی پێشكه‌شكردنی چه‌ند پارچه موسیقایهكهوه له ریگه‌ی نیمایشكی 5 دهقیهوه، له رِێگهی دوو گورانیه‌وه، له ریگه‌ی سه‌ماو دانسیكی سهرنجراكیشهرهوه، له رِێگهی هه‌رجۆره كارێكی هونه‌ریی و هه‌ر داهێناننیكهوه هه‌وڵبدریت بۆ رِاكیشانی ژماره‌یه‌كی هه‌رچی زیاتر جه‌ماوری ئازادیخواز له ده‌وری ئه‌م كه‌مپه‌ینه بۆ پشگیری كردن له ده‌ستورێكی سێکولار لەکوردستان’’ .
به‌كورتی و كوردی په‌رپێدانی ئه‌م سونه‌ت و شیوازه كاره له پال ئه‌وه‌دا كه رِێگهیهكی كارا‌و زیندو بۆ فراوانكردنهوهو كاریگهرتربوونی كه‌مپه‌ینه‌كه دابینده‌كات، هاوكات له جه‌وهه‌ردا ههنگاویكتری نمایشكردنی سونتگهلیكی شارستانی و سیكولاره كه ده‌توانیت ژیان به‌شێوازێكی جوانتر‌و شاد‌و ئاسووده‌تر ببینینه‌وه‌و هه‌ر لیره‌شه‌وه جیاوازیه‌كی زۆر ئاسای له‌نیوان ژیاندۆسته‌ی ئه‌م بزوتنه‌وه‌و سوونه‌ته مه‌رگ دۆسته‌كانی بزوتنه‌وه كۆنه‌په‌رسته‌كان نمایش بكه‌ین بهزمانیكی زۆر ساناش به كۆمه‌لگا بلین كه بۆچی خوازیاری ده‌ستورێكی سیكولارین!
