
وشه‌ی نوخبه واته: هه‌لبژارده، هه‌لبژێردراو، دانیسقه، نموونه، نایاب، . . . . هتد. له سۆنگه‌ی ئه‌وه‌وه كه ئه‌مڕۆ له كوردستان سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ی حیزبایه‌تی و ئینتیمای حزبی به شێوه‌یه‌كی نێگه‌تیف و زۆر به‌سه‌ر كاروباره‌كانی كۆمه‌لگه و حوكمرانی دا زاله، ئه‌وه‌ش كۆمه‌لی گیر و گرفت و سه‌لبیاتی به‌رپاكردووه، ولات به‌ره و خراپی ده‌ڕوات، زۆر گرنگه خه‌لكێكی هه‌لبژارده و دانسقه له خه‌لكی ئاقل و دانیشمه‌ند و رۆشنبیری و هۆشیار و بێدارو بیریار و زانا و دانا و كار به ده‌ست و ریش سپی و وتار بێژ و دوانده‌ر و گۆیا و نوسه‌ر و قه‌له‌م به‌ده‌ست و بانگخواز و پیاو ماقول و. . . هتدی دلسۆز و كاریگه‌ر راسته‌وخۆ یا ناراسته‌وخۆ ببنه نوخبه‌ی نیشتیمانی هه‌رێمی كوردستان، خۆیان له لایه‌نگری حزب و ره‌گه‌ز په‌رستی و ده‌مارگیری و زۆر شت دا بمالن، به‌لكو زیاتر به بی لایه‌نی و دادپه‌روه‌ری و دلسۆزی كار بكه‌ن، ئاسایشی نه‌ته‌وه بپارێزن و كۆمه‌لگه و ده‌سه‌لات چاك بكه‌ن، هه‌ر كه‌سه و له‌بواری خۆی كار له سه‌ر ئه‌وه بكا، جا ئه‌و كه‌سانه له میانه و چوار چێوه‌ی رێكخراو ێكدا بن یا هه‌ركه‌سه و له ئاقاری خۆی به‌و ئاراسته‌یه‌دا كار بكا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌لات و كۆمه‌لگه راست و ئاراسته بكه‌ن و حسابییان بۆ بكری، وه‌لی ده‌بی ئه‌وانیش له‌و ئاسته بن كه كۆمه‌لگه و ده‌سه‌لات باش بكه‌ن، نه‌ك به شێوه‌یه‌كی ده‌مارگیر و خراپ كار بكه‌ن.
11 / 11 / 15
