
چه‌ند ته‌وه‌رو بنه‌مایه‌كی گرنگ و سه‌ره‌كی سه‌باره‌ت به په‌یكه‌ری رێكخستن (الهیكل التنڤیمی) ده‌خه‌ینه روو بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له شێواز‌و بنه‌ماكانی په‌یكه‌ری رێكخستن تی‌چ بگه‌ین.
1 پێناسه: بریتی یه له‌زنجیره‌یه‌ك كه ئه‌ندام و ئۆرگانه‌كانی رێكخستن و حیزب به‌یه‌كه‌وه ده‌لكێنإ و په‌یوه‌ستیان ده‌كا به‌یه‌كه‌وه بۆ وه‌رگرتن و دانه‌وه له‌نێوانیان دا.
چه‌ند نموونه‌یه‌ك له‌سه‌ر په‌یكه‌ری رێكخستن:
- دره‌خت باشترین نمونه‌ی رێكخستنه دابه‌شی چه‌ند لق و پۆپ وره‌گێك ده‌بیت
2- خودی په‌یكه‌ری جه‌سته‌یی مرۆڤ باشترین نمونه‌ی رێكخستنه دابه‌شی چه‌ند لق و ئه‌ندام و ره‌گ و ده‌مارو ره‌گه‌زوبه‌شێك ده‌بێت.
گرنگی هه‌بوونی په‌یكه‌ری رێكخستن:
گرنگی هه‌بوونی په‌یكه‌ری رێكخستن له‌م خاڵانی خواره‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وإ وخۆی ده‌نوێنإ.
1 - دیاری كردنی جۆری په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌ندام و ئۆرگانه‌كان و سه‌رإ و خوارإ.
2 - فره‌بوونی ئه‌ندام و ئۆرگانه‌كان پێویست به رێكخستن و پۆلێن (تێنیف) كردنیان ده‌كات.
3 - نه‌هێشتنی وه‌لائی: كه‌سی و ناوچه‌یی و چین و توێژ‌و عه‌شیره‌ت و نه‌ته‌وه و ده‌سته‌گه‌ری. . .
4 - په‌روه‌رده‌كردن و راهێنانی ژماره‌یه‌كی زۆر‌و هه‌موو كه‌س له‌سه‌ر مه‌بده‌ئو مه‌به‌سته‌كانی حیزب وكار به‌رێوه‌بردن.
5 – نواندن و جإ به‌جإ كردنی سونه‌تی پێغه‌مبه‌ر (ێلی الله علیه‌وسلم) كه كه‌س بإ برا گه‌وره‌و كۆمه‌لڕ نه‌بإ وهه‌ركه‌سه‌و به‌پإی پسپۆری خۆی له‌شوێنی خۆیدا ده‌ست به‌كارده‌بإ.
جۆره‌كانی په‌یكه‌ری رێكخستن: له‌رووی رێكخستنی حزبی یه‌وه ئه‌م جۆره په‌یكه‌رانه هه‌ن:
1 – په‌یكه‌ری قوچه‌كی (الهیكل الهرمی) / ئه‌مه‌ش له‌دووجۆر پێكدإ كه ئه‌مانه‌ن:
ڕ- په‌یكه‌ری هه‌ڕه‌می ته‌سك: له‌م جۆره په‌یكه‌ره‌دا ژماره‌ی ئه‌ندامان له‌هه‌موو ئۆرگانه‌كان كه‌مه كه‌لای كه‌می (2 – 3) و لای زۆری (3 – 5) ئه‌ندامه، ئه‌م جۆره په‌یكه‌ره كاتإ كه‌حیزب قاعیده‌ی ته‌نزیمی فراوان بإ په‌نای ده‌باته به‌رو به‌كاری دێنإ وسه‌ركه‌وتوه، نموونه وه‌ك په‌یكه‌ری ته‌نزیمی حزبه بچوكه‌كان.
ب- په‌یكه‌ری هه‌ڕمی فراوان: له‌م جۆره په‌یكه‌ره‌دا ژماره‌ی ئه‌ندامان وئۆرگانه‌كان زۆر‌و فراوانه و ئه‌ندامان دابه‌شی سه‌ر چه‌ند ئۆرگانێك ده‌كرده‌بن، بۆنموونه ئۆرگانی (شانه) یه‌ك پێك دإ له (10 -20) ئه‌ندام و (پۆل) ێك پێكدإ له (چه‌ند) ه ها شانه، ، ئه‌م جۆره په‌یكه‌ره له‌كاتإ به‌كاردإ وسوودی هه‌یه كه‌حیزب له‌حاڵه‌تی ئاشكرا دایه‌و قاعیده‌ی جه‌ماوه‌ری زۆر فراوانه. نموونه: وه‌ك په‌یكه‌ری ته‌نزیمی (پدك – ینك) ی ئێستا له كوردستان.
- په‌یكه‌ری هاوته‌ریب (الهیكل المتوازی) تیایدا په‌یوه‌ندی تاكه‌كه‌س به‌تاكه‌كه‌سه‌وه ده‌بإ. ئه‌م په‌یكه‌ره بۆكاتإ باشه كه‌ئه‌ندامان زۆركه‌م بن وه‌كو حزبه بچوكه‌كان، یا بۆ قۆناغی نهێنی باشه.
په‌یكه‌ری هاوته‌ریب ئه‌م سلبیاتانه‌ی هه‌ن:
وه‌لائی كه‌سی دروست ده‌بێت
كه‌سه‌كان یه‌ك ئه‌قلڕ وفیكرو بۆچون ده‌بن
كه‌سه‌كان په‌روه‌رده‌ی شه‌خسی ده‌بن.
ئه‌ندام و ئۆرگانه‌كان زیاتر ته‌وجیه له كه‌س وه‌رده‌گرن
په‌یكه‌ری هاوته‌ریب زیاتر له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه په‌سند و باشه:
1- بۆكاتی گیرانی ئه‌ندامه‌كان
2- بۆقۆناغه‌كانی نهێنی ومه‌ترسی دار
3- بۆلایه‌نی موخابه‌راتی
4- بۆ ئاسان كۆبونه‌وه‌و ته‌وجیه‌ده‌ركردن
5- بۆپاراستنی نهێنی یه‌كان وئه‌منی ته‌نزیم (حزب)
3- په‌یكه‌ری تێكه‌ڵاو (الهیكل المختلگ) له‌م جۆره په‌یكه‌ری دا تاڕاده‌یه‌ك به‌شێوه‌ی هه‌ڕه‌می داده‌به‌زإ ودوایی له‌پله‌یه‌كی دیاریكراو به‌ره‌و خوار ده‌بێته شێوه‌ی په‌یكه‌ری هاوته‌ریب (متوازی)
- په‌یكه‌ری هێشووی (عنقودی) له جۆری تێكه‌لاو نزیكه، به‌ڵام له ئۆرگانێكی دیاریكراودا ده‌بێته هێشوویی وه‌ك نموونه‌ی/4
ئه‌و هۆیانه‌ی كار له‌په‌یكه‌ری رێكخستن ده‌كه‌ن بۆگۆڕان وزیادو كه‌مكردنی پله‌كانی په‌یكه‌رئه‌مانه‌ن:
1- زۆری ژماره‌ی ئه‌ندامان و فراوانی قاعیده‌ی ته‌نزیم
2- بارودۆخ و قۆناغه‌كانی ته‌نزیم / وه‌ك قۆناغی نهێنی و ئاشكرا
3- رادده‌ی تێگه‌یشتنی ئه‌ندامان و هاوچینایه‌تی
4- جوگرافیا‌و ناوچایه‌تی
5- سه‌ره‌تای حیزب كه‌تازه دروست ده‌بإ.
له‌رووی په‌یكه‌ره‌وه (حیزب) دوو جۆره:
ڕ – حیزبی ساده (به‌سیت) : حیزبێكه زنجیره‌ی په‌یكه‌ری ته‌نزیمی له‌سإ په‌یژه (قادرمه) زیاتر نییه: نموونه/ وه‌ك حیزبی ئیسقلال كه پێك دإ له‌م ئۆرگانانه (مركز عام – فرع – شعبه)
ب – حیزبی تێكه‌لا و ئاوێته‌كراو (مركب) : حیزبێكه زنجیره‌ی په‌یكه‌ری ته‌نزیمی له‌سإ په‌یژه (قادرمه) زیاتره، نموونه وه‌ك حزبی (پارتی و یه‌كێتی. . . ) .
تێبینی/ هه‌ڵسه‌نگاندن: حزبی ساده له حیزبی تێكه‌لا و ئاوێته‌كراو (مركب) باشتره له‌رووی: په‌یوه‌ندی نێوان قیاده و قاعده‌و یه‌كترناسینی ئه‌ندام و ئۆرگان و ناوچه‌كان و كه‌شف نه‌بوونی ئه‌ندام و ئۆرگان و نهێنی و زانیاریه‌كان.
نموونه‌ی په‌یكه‌ری چه‌ند حیزبێكی كوردستان له‌سه‌رإ بۆ خوارإ:
پارتی + پازك یه‌كێتی بزوتنه‌وه پاسۆك یه‌كگرتوو كۆمه‌ل
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی (س) سه‌كردایه‌تی سه‌كردایه‌تی سه‌كردایه‌تی سه‌كردایه‌تی سه‌كردایه‌تی
لق (فرع) مه‌ڵبه‌ند (مركز) مه‌ڵبه‌ند مه‌ڵبه‌ند مه‌ڵبه‌ند مه‌ڵبه‌ند
ناوچه (منگقه) كۆمیته ناوچه ناوچه لق ناوچه
رێكخراو (منڤمه) كه‌رت رێكخراو رێكخراو ناوچه رێكخراو
شانه‌ی سه‌ره‌كی پۆل (ێف) پۆل لیژنه كه‌رت پۆل
شانه (خلیه) شانه شانه شانه ئوسره
شێواز‌و جۆره‌كانی په‌یوه‌ندی نێوان ئۆرگانه‌كانی حیزب / ئه‌مانه‌ن:
- په‌یوه‌ندی شاقووڵی (عمودی) : واته ئۆرگانه‌كانی خواره‌وه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ستن به‌ئۆرگانه‌كانی سه‌ره‌وه‌و به‌بإ پرس و فه‌رمانی سه‌ره‌وه هیچ ناكه‌ن.
خاڵه چاكه‌كانی په‌یوه‌ندی شاقووڵی ئه‌مانه‌ن:
1- پاراستنی نهێنی یه‌كان و ئه‌منی ته‌نزیم باشتر ده‌بإ
2- گوێڕایه‌لی و مه‌ركه‌زیه‌ت باشتر په‌یدا ده‌بإ
3- گرفته‌كان ناهێلی و نه‌خۆشیه‌كان ته‌شه‌نه ناكه‌ن
4- حزب له‌ته‌كه‌تتول و فره ئه‌فكارو مه‌ناهج ده‌پارێزرإ
تێبینی: زۆربه‌ی ئه‌حزابی سیاسی دونیا ئه‌و شێوه به‌خۆوه ده‌گرن.
- په‌یوه‌ندی ئاسۆیی (ڕفقی) : واته ئه‌و ئۆرگانانه‌ی كه‌له‌سه‌ر یه‌ك ئاستن ده‌توانن پرس و راوێژ به‌یه‌كتر بكه‌ن و پێكه‌وه بڕیار ده‌ربكه بإ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ره‌وه وه‌ك ناوچه‌كان و مه‌ڵبه‌نده‌كان.
3- په‌یوه‌ندی تێكه‌ڵاو: لێره‌دا قاعیده‌ی گشتی ئه‌وه‌یه كه‌په‌یوه‌ندی نێوان ئۆرگانه‌كان شاقووڵی بێت، به‌ڵام حیزب رێگه به‌وه ده‌دات كه‌چه‌ند ئۆرگانێكی دیاری كراوی هاو ئاست پرس و راوێژ به‌یه‌كتری بكه‌ن و پێكه‌وه بڕیاری له‌قه‌ده‌ر خۆیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ناوچه‌و ئۆرگانه‌كان یان ده‌ربكه‌ن.
تێبینی: ئه‌مجۆره په‌یكه‌ره دووحاڵه‌ت به‌خۆیه‌وه ده‌گرإ به‌پإی پێویست زۆرجار به‌كارده‌برإ وپه‌سنده.
خاله‌چاكه‌كانی په‌یوه‌ندی ئاسۆی ئه‌مانه‌ن:
1- باشتر په‌ل ده‌هاوێته نێو جه‌ماوه‌ر و لق و پۆپ ده‌رده‌كا.
2- ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه‌كاری تیاده‌كه‌ن باشتر به‌ڕێوه ده‌چإ.
3- سوود له‌ئه‌زموونی یه‌كتری وه‌رده‌گرن.
4- ره‌یی و ده‌سه‌ڵاتیان به‌هێزتر ده‌بێت
5- له‌كاتی ته‌نگانه‌و كتوپڕدا زوتر رێك ده‌بنه‌وه.
6- برایه‌تی و یه‌كڕیزو هاوبیرو باوه‌ڕی حیزبیان ده‌بإ
تێبینی: ئه‌مجۆره كاتإ كه‌حیزب قاعیده‌ی فراوانه و ئۆرگانه‌كان له‌مه‌ركه‌زو قیاده دورن رێگه‌یان به‌وه پإ ده‌درإ.
جۆرێتی په‌یوه‌ست بوونی نێوان ئۆرگانه‌كان:
به‌گشتی رێكخستنه‌كان له‌م روه‌وه دوو جۆری سه‌ره‌كین:
ڕ- رێكخستنی به‌هێز: ئه‌و ته‌نزیمه‌یه كه‌په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌ندام و ئۆرگان و ناوچه‌كه‌كانی توند‌و تۆڵ و به‌هێزه.
ب- رێكخستنی لاواز‌و بإ هێز: ئه‌و ته‌نزیمه‌یه كه په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌ندام و ئۆرگان و ناوچه‌كه‌كانی لاواز‌و شل وسست و خاو و ناڕێكه.
ئه‌و هۆكارانه‌ی كارده‌كه‌نه سه‌ر جۆری په‌یوه‌ست بوون له ئۆرگان و په‌یكه‌ردا:
1- رادده‌ی دلسۆزی و حه‌ماسه‌تی ئه‌ندامان.
2- رادده‌ی چاڵاكی و كاریگه‌ری و هه‌وڵكاری ئه‌ندامان.
3- چۆنیه‌تی و شێوه‌ی دروست بوونی حیزب.
4- ژماره‌و رێژه‌یی ئه‌ندام و ئۆرگانه‌كان.
5- راده‌ی ئاقلیه‌ت و رۆشه‌نبیری و تێگه‌یشتنی ئه‌ندامان.
6- رادده‌ی ئیلتیزام و جیدیه‌تی كادیر‌و سه‌ركرده‌كان.
7- رادده‌ی متمانه‌و بڕاو هه‌بوونی ئه‌ندامان به‌مه‌سه‌له‌كه.
8- رادده‌ی شێوه‌ی ته‌وجیه‌و به‌رێوه‌بردنی رێكخستن (حزب) وئۆرگانه‌كان له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی یه‌وه.
9- رادده‌ی به‌هێزی و واقیعیه‌تی به‌رنامه‌كانی كاركردنی حزب.
10- رادده‌ی داهێنان و بیركردنه‌وه‌ی ئه‌ندامان. . . . هتد.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.