سیاسه‌تكردن به‌مانای كاری سیاسی و حزبی و ده‌وله‌تداری و حوكمرانی كردن ئه‌گه‌ر چی ئیجابیات و خێر و پاداشتی زۆره ئه‌گه‌ر به‌باشی بكری وبۆ خوا بێ، وه‌ك له قورئان و سوننه و ده‌قه پیرۆزه‌كاندا هاتووه، وه‌لی ئه‌گه‌ر به‌باشی نه‌كری گوناهو تاوان و خراپه كاری زۆره. هه‌ندی كه‌موكوری و نه‌خۆشی له سیاسه‌تكردندا هه‌ن، كه‌م تا زۆر به جۆره‌ها شێوه كه‌س و لایه‌نه ئیسلامی و عه‌لمانیه‌كان ده‌گرنه‌وه، هه‌ركه‌س و لایه‌نێك به ئه‌ندازه‌ی خۆی. واته: نه‌ك ته‌نها عه‌لمانیه‌كان توشی گوناهو تاوان ده‌بن له سیاسه‌تكردندا، به‌لكو هه‌ندی جار هه‌ندی كه‌س و لایه‌نی ئیسلامیش به‌ئه‌ندازه‌ی خۆیان تووشی گوناهو تاوان ده‌بن له سیاسه‌تكردندا، بۆیه ئینسان زۆرجار له كاری سیاسی و رێكخراوه‌ی ره‌ش بین و بی تاقه‌ت ده‌بی، نه‌فره‌ت له سیاسه‌ت ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌سل له كاری سیاسی لای عه‌لمانیه‌كان خزمه‌ت و ده‌سه‌لات و نه‌ته‌وه‌گه‌ریی یه و ، لای ئیسلامییه‌كانیش مه‌به‌ست و ئه‌سل ئاین و خوا و خێر و خۆشی و چاكسازی و دروستكردن و خزمه‌ت و.. .. هتدی چاكه. باشه سیاسه‌ت و كارێك ئینسان به‌مایه‌ی خۆی ههلنهستێتهوه و، له‌سه‌ری قه‌رزار بێته‌وه بۆ بیكات. بۆ نموونه زۆرجار لایه‌نه‌كان به‌گشتی لهسیاسهتكردندا تووشی ئه‌م گوناهو تاوانانه ده‌بن:
(گرتن، كوشتن، بی دینی، ناهه‌قی، درۆ و ده‌له‌سه، داگیركاری، قۆرخكردن، بوهتان، دژایه‌تی، خیانه‌ت، ململانی، توڕه‌بون، هه‌لچوون، داڕوخان، بی به‌شكردن، په‌ڕاوێز خستن، له نێو بردن، سته‌مكردن، غه‌دركردن، چه‌وساندنه‌وه، دكتاتۆریه‌ت، داوێن پیسی، ناعه‌داله‌تی، گه‌نده‌لی، دزی، گزی، به فیڕۆدان، به‌كارهێنان، نه‌زه‌ر، سیخوری، ئه‌لقه له گوی ی، وابه‌سته‌یی، فرۆشتن، پێشێلكردن، نیگه‌ران كردن، عه‌یب، خراپه، ڕیا، ڕق و كینه، حه‌ساده‌ت، گوناه، تاوان، نا شه‌رعی، حه‌رام، ڕێگری، قه‌ده‌غه‌كردن، غه‌یبه‌تكردن، نه‌میمی كردن، كێشه، شه‌ڕوشۆڕ، ئاشوب و ئاژاوه، لادان، لاساریكردن، زێده‌رۆیی ن ده‌ستدرێژی، په‌راوێز خستن، له‌ناوبردن، وێرانكردن، نه‌خۆشی بلاوكردنه‌وه، په‌روه‌رده‌كردنی خراپ،.. . هتد) له‌م كاره خراپ و نا شه‌رعی و ناشایستانه كه هه‌موویان تاوانی خراپ و گه‌وره‌ن و هه‌ركه‌س و حزبێك به ئه‌ندازه‌ی خۆی دوچاری ده‌بی، كه‌هه‌ندی كه‌س ولایه‌نی ئیسلامیش لێیان به‌ده‌ر نیه. كه‌واته زۆرجار ئینسان ده‌لی بۆ كاری سیاسی بكه‌م، كاتێك له‌سه‌ری گوناهبار و تاوانبار و قهرزباربین. كه‌واته: ئه‌گه‌ر هه‌ر ده‌شی كه‌ین با زۆر ئاگاداری دونیا و دوارۆژمان بین، به‌باشی و بهشهڕعی بیكه‌ین.
