یه‌كه‌م/ پێناسه‌ی سیاسه‌ت: بریتییه له‌چۆنیه‌تی هه‌لسوكه‌وتكردن و كار به‌رێوه‌بردن و ، كۆمه‌ڵإ كاروچالاكی و نواندنی ئیداری ئامانجداری دیاریكراوی دارێژراو له‌سه‌ر ئاستی تاك و كۆمه‌ل، بهشێوازوهۆكاری جیاجیا، له شوێن و قۆناغی جیاجیا.
دووه‌م/ گرنگی سیاسه‌تكردن: بێگومان سیاسه‌تكردنی راسته‌قینه له چه‌ندان رووه وه سودو قازانجی زۆره و ، له‌میانه‌ی كاری سیاسی و رێكخراوه‌یی و كارگێری و بابه‌ته‌كه، گرنگی سیاسه‌ت ده‌ر ده‌كه‌وێت.
سی یه‌م/ مێژووی سیاسه‌تكردن: كردار‌و پرۆسه‌ی سیاسه‌تكردن، له‌سه‌ر ئاستی تاك و كۆمه‌ڵ له هه‌مو ناوچه و له نێو هه‌موو كۆمه‌لگه و میلله‌ته‌كان شتێكی مێژوویی و دێرینه، كه‌م تا زۆر به‌چه‌ندان هۆكارو شێوازی جیاجیا ئه‌نجامدراوه.
چواره‌م/ ده‌سكه‌وت و سوده‌كانی سیاسه‌ت:
1- ناسینی تاك و كۆمه‌لگه.
2- شاره‌زابوون له كاری رێكخراوه‌یی و سیاسی.
3- ناسینی واقیعی ژیان.
4- به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی وشیاری.
5- دانای به‌رنامه‌ی هه‌مه‌لایه‌ن بۆ پارت و كۆمه‌لگا.
6- دیاری كردنی نه‌خشه و پلانه ئیستراتیژیهكانی كۆمه‌لگه و ده‌وله‌ت.
7- به‌ده‌ست هێانانی ئامانج و مه‌به‌ست و ده‌سكه‌وته‌كان.
8- رزگاركردنی خاك و ولات و گه‌ل و میلله‌ت.
9- به‌ده‌ستهێنانی حوكم و ده‌سه‌لات له ولاتدا.
10- وشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌لگا.
11- ڕابه‌رایه‌تی كردنی كۆمه‌لگه.
12- دانانی یاسا و ڕێره‌وێك بۆ به‌رێوه‌بردنی ولات.
13- به‌رهه‌مهێنانی ئابوری یه‌كی زه‌به‌لاح و گه‌شه‌دار.
14- به‌دیهێنانی ئاسایش و خۆشگوزاری له‌ولات.
15- وه‌لانانی ململانی و ناكۆكیه‌كان.
16- چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی و كێشه و گیروگرفته‌كان.
17- به‌ده‌ستهێنانی سامان و ده‌سه‌لات.
18- هه‌لومه‌رجی سیاسی.
پێنجه‌م/ بنه‌ما و پێداویستیه‌كانی سیاسه‌تكردن:
1- زانستی سیاسه‌ت.
2- هۆكار و ئامراز و میكانیزمه‌كانی سیاسه‌ت.
3- كار پی كردن و جی به جی كردنی سیاسه‌ت.
4- پارت و ڕێكخراوی سیاسی و پیشه‌یی.
5- حوكم و ده‌سه‌لات.
6- دیاری كردنی ئامانجه سیاسیه‌كان.
7- هه‌ولدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه سیاسیه‌كان.
8- بووونی نه‌خشه و به‌رنامه و پلانی سیاسی.
9- ئه‌زموونی سیاسی.
10- ره‌گه‌زو بنه‌ماكانی سیاسه‌ت.
11- سیاسه‌تمه‌داران.
شه‌شه‌م/ شێوازه‌كانی سیاسه‌تكردن:
1- شێوازی دیالۆك و لێك تێگه‌یشتن.
2- شێوازی ڕێككه‌وتن وسازان.
3- قۆستنه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی سیاسی.
4- شێوازی دبلۆماسیانه.
5- به‌كارهێنانی هێز و فشار‌و توندوتیژی.
6- به‌كارهێنانی یاسا و ده‌ستور.
7- به‌كارهێنانی رێكخراوه نێو ده‌وله‌تییه‌كان.
8- به‌كارهێنی كارته‌كان.
9- به‌كارهێنی دیكۆمێنت و رێككه‌وتننامه‌كان.
10- به‌كار هێنانی سیاسه‌تمه‌داران.
11- پرس و راوێژكردن.
12- پێكهێنانی هاوپه‌یمانی.
