
ده‌ستپێك: به‌كورتی هه‌ندێ پرێنسیپ وبنه‌ما سه‌باره‌ت به توند‌و به‌ندی (الچبگ و الربگ) باس ده‌كه ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له هه‌ڵه‌و كه‌موكوڕی و درێغی و كۆسپ و ته‌گه‌ره‌و گیروگرفته‌كانی (حیزب، كۆمپایا، فه‌رمانگه، ئۆرگان، . . . ) چاره‌سه‌ر بكا‌و متمانه‌و بڕوا‌و هاوكاری و ته‌بایی و گوإ رایه‌ڵی زیاتر په‌یدا بكات.
پێناسه: له رووی زمانه‌وانیی یه‌وه به‌كوردی واته: توند‌و به‌ند، ڕێكار، ڕێك و پێك، به‌عه‌ره‌بی (الچبگ و الربگ)، به ئینگلیزی دیسپلین.
له رووی زاراوه‌یی یه‌وه بریتی یه له‌و بنه‌ماو رێنوێنی یانه‌ی كه (كاروباره‌كان) ی (حیزب، كۆمپایا، فه‌رمانگه، ئۆرگان، . . . ) به‌باشترین شێوه‌ی سه‌ركه‌وتوو به‌ڕێوه ده‌بات.
- زه‌بت و ڕه‌بت: هه‌ڵه‌و درێغی و كۆسپ و ته‌گه‌ره‌و گیروگرفته‌كانی (حیزب، كۆمپایا، فه‌رمانگه، ئۆرگان، . . . ) چاره‌سه‌ر ده‌كاو متمانه‌و بڕوا‌و هاریكاری و ته‌بایی و گوإ رایه‌ڵی. . . په‌یدا ده‌كات.
- زه‌بت وره‌بت: تاكه هۆكاری رێكخستنی كاروباره‌كانی ئه‌ندام و ئۆرگانانه‌كان و وڕاگر و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یكه‌رو چوار چێوه‌ی حیزبه.
لایه‌نه‌كانی زه‌بت وڕه‌بت
بۆ پیاده‌كردن و به‌ده‌ست هێنانی لایه‌نه‌كانی (زه‌بت وره‌بت) ده‌بإ ئه‌م رێگایانه بگردرێنه به‌ر:
1- په‌یوه‌ست بوونی ئه‌ندام و ئۆرگانانه‌كانی (حزب) به (به‌رنامه‌و و په‌یڕه‌و و ڕێنمایی وبڕیارو ته‌وجیهات و هه‌لوێسته‌كانی. . . حزب. ) كه ده‌بإ هه‌موو ئه‌وانه به‌وردی (بإ دواكه‌وتن) له‌كاتی خۆیاندا جێبه‌جإ بكرێن. وه بۆ جإ به‌جإ كردنیشیان پێویستیان به‌م لایه‌نانه هه‌یه.
ڕ- حه‌زو ئاره‌زووی كه‌س: كه‌متمانه‌و بڕوا‌و قه‌ناعه‌تیان پإ بإ و به‌ئاره‌زووی خۆیان هه‌ولڕ بده‌ن و جێ به‌جێی بكه‌ن.
ب- راهێنان و په‌روه‌رده‌كردنی (ئه‌ندام و ئۆرگانانه‌كان) به‌ته‌وجیهات و كۆر‌و سیمینار‌و ۆركشۆپ و ده‌وره و سه‌فه‌ر له‌لایه‌ن حزب له‌رووی (ماددی و مه‌عنه‌وی) یه‌وه.
ج- پاڵپشتی كردن و ڕإ خۆشكردنی (ئه‌ندام و ئۆرگانانه‌كان) له‌لایه‌ن حیزبه‌وه.
ه- لێپرسینه‌وه‌و چاودێری و موراقه‌به‌كردنی (ئه‌ندام و ئۆرگانانه‌كان) له‌لایه‌ن باڵا (سه‌ره‌وه) .
2- باس نه‌كردنی كاروباره‌كانی ئه‌ندام و ئۆرگانانه‌كانی حیزب و كێشه‌ناوخۆیی یه‌كان به‌ره‌و خواره‌وه و له‌ده‌ره‌وه‌ی حیزب. واتا دركاندن وباس كردنی هه‌ڵه‌و كه‌موكوری وگیرو گرفت وكێشه‌كانی حیزب كۆسپ و ته‌گه‌ره‌و وگیرو گرفت وكێشه دروست ده‌كه‌ن.
هه‌ڵه‌و كه‌موكوڕی و گیر‌و گرفت و كۆسپ و ته‌گه‌ره وكێشه‌كانی ئه‌ندام و ئۆرگانانه‌كان (حزب) له‌م رێگایانه‌وه ده‌بن:
1- گوإ پإ نه‌دان و فه‌رامۆشكردن ولائوبالی.
2- گێژی‌و ساویلكه‌یی و فامكالی.
3- نه‌زانی و نه‌فامی
4- شانازی به‌خۆوه‌كردن وخۆهه‌ڵكێشان
5- به‌ئانقه‌ست و به‌ده‌ست و به‌نیازگڵاوی
6- په‌لكێش كردن (ئیستدراج)، لێوه‌رگرتن و لێ ده‌رهێنان
7- له‌رێگای متمانه هه‌بوون به‌كه‌سانإ به‌ئه‌مانه‌ت باسكردن
8- له‌رێگای خۆشه‌ویستی وخاوخێزان و خزمایه‌تی ونزیكایه‌تی
زیانه‌كانی ئه‌م دیارده‌یه ش ئه‌مانه‌ن:
1- له‌ده‌ست دانی سام و شه‌وكه‌وت (هیبه) ی حیزب
2- كه‌شف بوونی نه‌خشه‌و پلان و به‌رنامه‌كانی حیزب كه‌به‌هۆی ئه‌وه ئاراسته‌ی كاری حزب ده‌گۆڕإ ودواده‌كه‌وێت.
3- به‌گشتی سوود به‌دوژمنان گه‌یاندن له‌هه‌موو روێكه‌وه.
4- خۆخه‌ریككردن و دواكه‌وتن له‌گه‌یشتن به (ئامانج و ده‌ستكه‌وته‌كان گرنگ و بالاكان) ی حیزب.
5- ساردبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامان.
6- نه‌هێشتنی متمانه‌و بڕوای ئه‌ندامان به‌خه‌بات و ده‌ستكه‌وته‌كانی حیزب
3- ره‌چاوكردنی شێوازی ره‌خنه‌گرتن له یه‌كتری.
پێویسته له‌ره‌خنه‌گرتن دا ئه‌م شتانه له‌به‌رچاو بگیرێن:
1- ره‌خنه‌كان له‌جإی خۆیان بن
2- ره‌خنه‌كان دروست كه‌ر بن نه‌ك ڕوخێنه‌ر
3- ره‌خنه‌كان سارێژكاربن و زامدار كه‌ر نه‌بن
4- كاتی ره‌خنه‌كان هاتبإ و چاره‌سه‌ریشیان له‌گه‌ڵدا باس بكرإ
5- ره‌خنه‌گرتنه‌كان به‌نهێنی بن
6- له ره‌خنه‌گرتنه‌كان مه‌به‌ستی پإ خوا‌و باوه‌ڕپێ هێنان بإ
7- له ره‌خنه‌گرتنه‌كان مه‌به‌ستی پإ ئابڕو بردن نه‌بإ.
4- دروست نه‌كردنی خه‌ت و بلۆك وز ده‌سته‌گه‌ری (تكتول) له‌نێو خۆی حیزب.
دروست كردنی خه‌ت و بلۆك وز ده‌سته‌گه‌ری (تكتول) له‌نێو خۆی حیزب له‌م رێگایانه‌وه ده‌بن:
1- هاتنی كۆمه‌ڵێكی داخراو (مغلق) بۆنێوخۆی حیزب
2- هه‌بوونی مونافه‌سه‌و ناكۆكی و دوبه‌ره‌كی نا شه‌ریف و ناته‌واو
3- هاتنی كه‌سێكی به‌تواناو ناوداری به‌ده‌ست (خائن) وئامانجدار
4- متمانه‌و بڕوا نه‌بوونی هه‌ندإ مسئوله‌كان به (به‌رنامه‌و فیكره‌و عه‌قیده‌و قیاده‌و ئامانج وبه‌رێوه‌چوونی) حزب
5- نه‌بوونی ته‌وجیهات وئیداره‌و بإ سه‌روبه‌ری
6- هه‌بوونی وه‌لائ له‌سه‌ر بنچینه‌ی: كه‌سی و چین و توێژ‌و ناوچه‌گه‌ری و بنه‌ماڵه‌و تیره‌و هۆزو خزمایه‌تی و عه‌شیره‌ت و قه‌ومیه‌ت و. . . هتد.
7- شێوه‌ی سه‌ره‌تای دروست بوونی حیزب له‌رووی هاو (ته‌نزیم و به‌رنامه‌و هاوبیرو بۆچوون وقوه‌ت و. . . هتد) .
8- به‌یه‌كتر گرتنی چه‌ند كۆمه‌لڕ و ته‌وژمێك
9- هه‌بوونی سلبیات و نه‌نگ و عه‌یب وعاره‌كان
10- بازدانه ئه‌ندام و ئۆرگان و به‌رپرسه‌كان به‌سه‌ر یه‌كتردا له كار‌و باری ئیداری و یه‌كتر نه‌خوێندنه‌وه.
5- بوونی یه‌ك (به‌رنامه‌و فیكره‌و عه‌قیده‌و قیاده‌و ته‌وجیهات وسه‌رچاوه‌ی بڕیار‌و شورا‌و مه‌ركه‌زیه‌ت و. . . )
6- بوونی (موڕاقه‌به‌و لێپرسینه‌وه‌و موحاسه‌به‌و موتابه‌عه‌و سه‌واب و عیقاب و. . ) .
هۆیه‌كانی بإ هێزی و لاوازبوونی زه‌بت وره‌بت
له‌به‌ر ئه‌م هۆیه سه‌ره‌كیانه‌ی خواره‌وه زه‌بت وره‌بتی حزب نابإ و به‌رێوه‌چوون لاواز‌و شپرزه ده‌بێت:
1- كه‌می له‌خواترسان و پارێزكردن (تقوی)
2- دانه‌نانی كه‌سی شیاو له‌شوێنی شیاو وگونجاوی خۆی
3- ناڕێكی و سارد‌و سوڕی به‌رپرسه‌كان
4- لاسایی وچاولێكه‌ری سلبیانه
5- نه‌بوونی گوێڕایه‌ڵی ئه‌ندامان و نه‌خوێندنه‌وه‌ی ته‌وجیه‌و بڕیاره‌كان
6- ده‌ست وه‌ردان له‌كاروباری یه‌كتری
7- خۆبه‌ستنه‌وه به‌پاره و پول و به‌ه‌یه‌كتری.
8- كێشه ناوخۆییه‌كان وكه‌موكوڕی قیاده له‌هه‌موو روێكه‌وه
9- خۆخه‌ریكردن به‌كاری تر‌و لاوه‌كی.
10- چه‌ند كاركردن پێكه‌وه.
رێگاكانی زه‌بت و ڕه‌بت ئه‌مانه‌ن:
- نه‌بوونی په‌روه‌رده‌و راهێنان له رووی:
1- ماددی. وه‌ك (زانسته شه‌رعی و سیاسی و ته‌نزیمی وئیدارو عسكری و پێویستیه‌كانی كاری رۆژانه‌ی حیزبی)
2- مه‌عنه‌وی. وه‌ك (نه‌چه‌سپاندنی متمانه‌و بیروباوه‌رو ته‌قواو. . . هتد له دلڕ وده‌روون و ناخ و مێشك وهه‌سته‌كانی ئه‌نداماندا.
- پاداشت دانه‌وه له رووی:
1- ماددی وه‌ك (خه‌لات و دیاری، به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌و پایه‌ی، گه‌شت پإ كردن، سوپاس و ستایش كردنی، . . . )
2- مه‌عنه‌وی وه‌ك (هاندان، دوعا بۆكردن، مه‌دحو سه‌ناكردن، . . . )
- موحاسه‌به‌و سزادان له‌رووی:
1- ماددی وه‌ك (پاره لێبڕین، به‌ندكردن، هه‌لپه‌رساردن، خه‌لات نه‌كردن، دابه‌زاندنی پله‌و پایه‌ی، گه‌شت پإ نه‌كردن، سوپاس و ستایش نه‌كردنی، ) هتد كه‌كاری ماددی تێ ده‌كات.
2- مه‌عنه‌وی وه‌ك: (زه‌مكردن، ڕاگراتن، . . هتد كه كاری سه‌لبی تێ ده‌كات)
4- به‌دواداچوون (متابعه) كردنی ئه‌ندامو ئۆرگانه‌كان
5- هه‌بوونی (ته‌وجیهات و به‌رنامه‌و رێنوێنی و هه‌ڵوێست) روونی به‌رده‌وام
6- دانانی كه‌سی شیاو وپسپۆرو به‌توانا له‌جإی خۆی.
7- دابین كردنی پێویستییه‌كان (مستلزمات و وسائیل) ی كاروباری ئه‌ندام و ئۆرگانه‌كان.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
