- Details
- Category: دڵکەش قادر
- Hits: 431

ئەگەر من مردم
تۆ لە کام چاوگەی هیواوە سەردەردەکەی؟
لە کام ئولفەتی خۆشەویستییەوە
پێکەنین بەیان دەکەی؟
ئەگەر من بوومە قوربانی،
تۆ لە کام چاوگەوە دەڕۆیت و
داوای هیوا دەکەی؟
لە کام پێکی مەمکەوە داوای پاکبوونەوە دەکەی؟
ئەگەر من گوومبووم
لەکام باخچەدا پشوویەک دەنۆشی و خەیاڵێک دووگیان دەکەی و بەدیار چاوی دڵکەشەوە دەگری؟
لە کام کۆشکدا سەرخەوێ دەشکێنی بەبێ گریان؟
ئەگەر من لە هیچ شوێنێ نەبووم
ئەو ڕۆژە دێت
چاوەکانت بە شوێنما دەگەڕێن
هەمووجێ لە چاوتا
لە هزرتا
لە خەیاڵتا
دەبنە وەسوەسەی نەدۆزینەوە و
گەڕان.
ئەوکاتەی دڵتەنگ بووی
سەرێک بدە لە ماڵە چۆڵەکەی سینەم و
تەماشای شکڵە هەڵواسراوەکان بکە
چۆن بە دیواری دڵمەوە
چۆن بە تاقی سینەمەوە
بەبێنازی سەمای تەنیایی دەکەن
چۆن بەبێهیوایی سەیری خۆرئاوابوون و
ئاسۆغەمگینەکان و
شەکەتی ڕێگای ونبوون دەکەن.
ئاخ بێنازی گووشین و
بێ مەیلی مەستبوون.
سلێمانیی
دڵکەش قادر
- Details
- Category: دڵکەش قادر
- Hits: 476

ئەی شار، لەڕوانینما
لەگفتووگۆما
ھەرناوت
ھەر سیمات
ئاسمانت دەبینم .
لەو ھەستەساددەیەمەوه،
بۆت دەنووسم
ھۆگرتم،
کە خەمی گەڵایەکتم،
کەچی تا ئێستا
گوڵێکت بۆنی نەکردم،
شەقامێكت ئاوەدانی نەدا پێـم،
دارێكت سێبەرێکی بۆ نەکردم
وەك منداڵانی شار
لە باوەشت نەگرتم
لەو ھەستەوه بؤت ئەنووسم
كە چەند ھؤ گرتم
سلێمانیی
لەدیەکانما
تۆم چاندووه،
کانی و کارێزەکانت
ئارامین بۆ دڵکەش و
قادری باوکیت لە باوەشگرتووە.
سلێمانیی
11/11/2014
دڵکەش قادر
- Details
- Category: دڵکەش قادر
- Hits: 263

ئێوارەیەک دەچینەوە نێو شادومانییە کورتخایەنەکان
شادومانی درۆیەکی حیکایەتبێژانی دوای سەعات دوانزەی شەوە
شەو بێداربوونەوەی شاعیرانە بەتامی ڕۆمانسییەت و
ڕاگرتنی خەزان
ڕۆمانسیبوون ئەو درۆیە نازداریە کە بێداری شەو دەکاتە ئەژدیهایەکی شیرین
خەڵوەتی من
ئەوساتەیە کە دەچمەوە نا ئینجانەکانی غەمگینی و بۆنی میسک و عەمبەر دەڕژێنم
دەچینەوە سەر ڕەگەزەکانی بوخوورد و
میلی کاتژمێری تەمەن شێدار دەکەین
ختووکەی ئێوارە لە گۆرانییەکی غەمگیندا دەکەین بە مووناجاتێک لە کاڵبوونەوە
ئێوارە لە سەر زمانی منداڵێ نووقمی سەما دەکەین
لە خۆم دایدەبڕم
ئەدا لە زمانی شاعیران وەردەگرمەوە
لە جێی هەر گوللەیەک ژێی کەمانێ دەکەم بە مایسترۆی شەڕ
لە هەر جێنزرگەیەک
میلۆدییەکی غەمگین دەکەم بە دار العسای خەیاڵ و
خەون دەکەم بە مایسترۆی بینین.
لە سەر ستەیجی شانۆ ئیجرای هەموو ئەوانە دەشێوێنم
کە دەچنەوە سەر ڕەگەزی چاوی شین
لە بڵندگۆی مزگەوتەوە هاوار دەکەم
شاردا هی خەیاڵی ئەوانەیە کە لە خەونەوە دەچنەوە سەر نزا
نزا تووڕەیە
خەتا دڵی شکاوە
تۆ بە دەستێک
سڵاو بکە و
بە دەستێګ خەتا لە دڵشکانی نزا بپارێزە.
سلێمانیی
دڵکەش قادر
- Details
- Category: دڵکەش قادر
- Hits: 332

دڵم لەنێوانی دوو جار خولانەوە و
دووجار بەجێهێشتن لەسەر سەحفەکانی مەلوولی
لێدەدات
لێدانی دڵ
گێڕانەوەی ئەو غەمگینیانەیە کە کەوتن نەیتوانی دایببڕێ
گوشینی ئەو زیکرەیاتانەیە
کە خەیاڵ لەیادەوەریماندا گنگل دەدا
ئەوە ئێمەین ناتوانین لە خۆمان دوورکەوینەوە
ئەوە تۆی پەنجەی شایەتمانت لە نێوان دوو سێودا ونکرد
ئەوە منم لەسەر خوانی چێژ بەجێمام
هاتنەوە
هەنگاوێکە بۆ بینیاتنانەوەی خەیاڵ و
ساڕێژکردنی ئەو وێنانەی نەمانتوانی تەواوی بکەین
چ دەبوو ئێستا لە نێو نەسیمی بەیانیانی ئەزمەڕ ون نەبام
وننەبوون خەیاڵێکی پووچە لەگۆیژە کەوتەخوارەوە
ئێستا لە مەگروون پیرترم
لە ئاسمانی فرمێسکەوە دەکەومە نێو چاوانت
ئێمە دوو نەوڕەس بووین
لەسەر گوڵێکی مۆر
خەریکی جوانترکردنی خەیاڵ بووین.
سلێمانیی
دڵکەش قادر
- Details
- Category: دڵکەش قادر
- Hits: 344

تۆ،
جوانترین ماچی به سهر لێوهمهوه
درێژتیرین قهسیدهی به سهر زمانمهوه
جوانترین نیگای له نێو دیهمهوه
ئهی میلی کاتژمێری تهمهنم
تۆ ئهو خۆرهی که ئاوا نابیت
له نێو خهیاڵـما جوانرین کۆشکی
که لێتهوه دهرووانم بۆ شهپۆلهکانی دهریا و
من ئاوێزانی ئهو گریانه دهکهی
که له ماچێك کهوتنه خوارهوه
دوو گوڵ له نێو یهك گوڵدان دا
دیلی دوو خهیاڵن
که ئازادیش ناتوانێ دیلیان بکا
دوو باڵێن له سهر فڕێنی پشتی نهوڕهسێکا
دوو دێڕین له قهسیدهیهکی نهنووسراو
من خهون بهو ڕۆژانهوه دهبینم
که له ماڵی تۆ سهرخهوێ بشکێنم
تۆ خهون بهو رۆژانهوه دهبین
که له ژیر ساباتێكا
یهکتری بنووسینهوه
تۆ خهیاڵ دهکهی له سهر زمانت دیل بم
من خهیاڵ دهکهم
له نێوچاوتا ماڵێك به زمانی عیشق
بینا بکهین.
من و تۆ
دوو خهیاڵی تهواو نهکراوین
#سلێمانیی 21/11/2019
دڵكەش قادر