خانمە نووسەرەکان

ە یادی وەرگێڕ و نووسەری لەیادنەچوو کاک حەکیم کاکەوەیس ... ڕووناک شوانی

لە نێو ئەم ژاوەژاوە تاقەتپڕووکێنە و سەرگەردانییەی زمان و ئەدەبدا، مافی خۆمانە بیری چرایەکی ئەدەبیی، مرۆڤێکی جوان و خاکەڕا، قەڵەمێکی سفت و بەهێزی وەکو حەکیم کاکەوەیس بکەین و لە نێو زەریای زمانە پاراو و خەیاڵە فراوەنەکەیدا قل قل مرواری وشە گرد کەینەوە و فێری دەربڕینی ناوازە ببین. لە ژێر دەواری عیشقە ئەبەدییەکەیدا گوێ بۆ ئەڵاوەیسی و خاوکەری هەڵپڕووکان و زامە بێهەتوانەکانی نیشتمان ڕادێرین.
هەر بۆ یادی کاکە حەکیم هیواخوازم دڵسۆزێک، یان دڵسۆزانێ تەواوی بەرهەمەکانی لە بەرگێکی نوێدا چاپ بکەنەوە، یان هیچ نەبێ بە خوێنەرانی بناسێنن، بۆئەوەی نەوەکانمان و کتێبخانەی کوردی لە نووسینە گەوهەرئاساکانی بێبەش نەبن.
لیستی ناوی کتێبەکانی مامۆستا حەکیم کاکەوەیس. تکایە گەر کەموکوڕی لە لیستەکەدا هەیە، لە کۆمێنت بۆم بنووسن.
١ـ خێرت دەگاتێ عەزیز نەسین و. لەفارسییەوە ١٩٨٧
٢ـ نامەکانی مەسعوود محەمەد ٢٠٠٦
٣ـ دەموودووی هزر، لە عەرەبییەوە ٢٠١٣
٤ـ زمانی کورد، لە عەرەبییەوە ٢٠١٠
٥ـ هاوسەنگکردنەوەی تەرازووی سەنگەلا، لە عەرەبییەوە ٢٠١٠
٦ـ بۆ گۆرباتشۆڤ ، لەعەرەبییەوە ٢٠١٤
٧ـ بۆچوونێک لەسەر لێکدانەوەی مرۆیی مێژوو،لە عەرەبییەوە ٢٠٠٩
٨ـ کۆمەڵگای مرۆڤایەتی،بۆچی بە شێتخانە دەچێ؟ لە عەرەبییەوە ٢٠٠٩
٩ـ رۆمانی ١٩٨٤جۆرج ئۆروێل لە سویدییەوە ٢٠٠٥
١٠ـ گورگی رووتەلان لە سویدییەوە ٢٠٠٧ هێرمان هێسە
١١ـ پرسیارەکان هێشتا تینووی وەرامن، چاوپێکەوتن لەتەک هەلۆ بەرزنجەیی دا ٢٠١٠
١٢ـ کۆلارەفڕێن، لە سویدییەوە خالید حوسەینی
١٣ـ تارپا… ئەسپە کێویلە لە سویدییەوە ٢٠١١ستیڤن ڤێرنستوێم
١٤ـ دۆن کیشۆت، لە سویدییەوە سێرڤانتێس ١٩٩٩
١٥ـ ئەوەی نابێ بگوترێ دەبێ بگوترێ، دیداری کاکەوەیس لەگەڵ ئەمجەد شاکەلی ٢٠٠٤
١٦ـ شاخەکانیش دەنگیان دایەوە، خالید حوسێنی ٢٠١٤
١٧ـ تەونی جاڵجاڵۆکە،حەکیم کاکەوەیس رۆمان ٢٠٠٨
١٨ـ کۆچ هەڵیبژاردم اسماعیل عتمان و ماتیاس شیلین لە سویدییەوە ٢٠١٢
١٩- گەلەلورانی دەشتوودەر جاک لندن ٢٠٠٤ لە سویدییەوە
٢٠ـ بازنەی ترس حوسێن سومێدە و کاڕوڵ جیڕۆم ٢٠٠١ بەناوی خوازراوی کاوێس عەبدوڵا لە ئینگلیزییەوە
٢١ـ مەملەکەتی سەگەکان حەکیم کاکەوەیس ٢٠١٧
٢٢ـ تاوان و سزا، فیۆدۆر دۆستیۆڤسکی ٢٠١٥ لە سویدییەوە
٢٣ـ حەجێکی تر بۆ بەردەرگای (خەتێ)ی زانا لە عەرەبییەوە
٢٤ـ نەتەوایەتی کورد و ئیسلامەتییەکەی،حەکیم کاوەیس
٢٥ـ تیرۆژێ بە شەوەزەنگەکەی (حەمە سەعید حەسەن)دا
٢٦ـ سەگەکەشیان چوارەمیان بوو، رۆمان حەکیم کاکەوەیس
٢٧ـ بەردیش بەدەنگ دێ منداڵیی لە کەمبۆجیا مۆلیدا ژیموسیاک لە سویدییەوە ٢٠٠٦
٢٨- کیمیاگەرەکە/ نووسینی پاولۆ کۆیلۆ_ لە سوێدییەوە

Related Articles