کوردستان نێت ٢٠٢٢
Open menu
  • ئێمە لەسەر فەیسبووک
  • گەڕان
  • بابەتی گشتی
    • هەواڵی هونەری
    • پارتە سیاسییەکان
    • ڕێکخراوەکان
    • هەواڵی گشتی
    • حکومەتی هەرێمی کوردستان
    • کاریکاتێر
    • دیمانەی تایبەت
  • نووسەرەکان
    • وێنەی نووسەرە ناسراوەکان
    • نووسەرەناسراوەکان
    • خانمە نووسەرەکان
    • نووسینی عەرەبی
    • نووسەری دیکە
  • پەیوەندی
  • سەرەتا

بۆ دەبێ ... ئاوێزان نوری

Details
Category: ئاوێزان نوری
Published: 23 January 2022
Hits: 334
بۆ دەبێ
ژیاننامەی درەختەکان
دارەمەیت و دەرگاو کلکی ماسحەو گۆپاڵ و دەرخۆنەبێت
بۆ دەبێ ناسنامەی ژیان مردن و
مردنیش قەدەرنامەی وجود بێ
بۆ دەبێ بۆننامەی خاک خوێن و
خاکیش مشتێ خۆڵی دەستەمۆکراو
بۆ دەبێ پەیماننامەی پێغەمبەران فەلسەفە کەسکەکان و
عەمامەو عەباش شایەنی موفتیەکان بێت
بۆ دەبێ سەفەرنامە پێناسەی جانتابێ
حەقیقەتیش گەر بڕوانامەی نەبێ
لەزهنیەتی هیچ کەس و زاکیرەی (با)دا جێگیرنابێ
ئێوە نامەو
ئەوان نامەو
من نامە
چوزانم
زەهر نامەو دەردنامە
هەموویتان بەمن خوێندەوە
من چی لەم هەموو نامانە بکەم
کە بەڵگەنامەی شوشە شکان و
ماستەری پایزیش هەڵوەرین بێت؟....
لەدەقی پەنجەرەنامە
 

چەمکی ژن لە زمانی شیعردا و ڕەوتی سەردەم ... سوھەیلا مێھەمی

Details
Category: سوهەیلا مێهەمی
Published: 12 February 2022
Hits: 719

 

شیعر وەک ئەسپێكی یاخییە کە دەستەمۆ ناکرێ و ئەگەر دەستەمۆی بە سەردا بسەپێ کە واتە لە ڕیچکە و شێوازی خۆی لایداوە، شیعر نابێ خۆی بە دەسەڵاتەکانەوە ببەستێتەوە و ڕەوتی دەست بە سەرڕاگرتن لە شیعردا؛بێ بایەخ و بێ بەهایە و خۆی لەوە دوور دەکاتەوە شیعر هەروەها کە بۆ زۆربەی شاعیران لە ئازار و ڕەنجەکانیانەوە دەستی پێ کردووە و ڕۆچنەیەک درووست دەکا بۆ دەربازبوون لە بێدەنگی و شیکردنەوەی ڕەنجەکان؛ قامک لە سەر هۆکارەکانی ئەو ئازارانە دادەنێ کە مرۆڤی بە خۆییەوە سەرقاڵ و داماو کردووە. کەواتە شیعر دژی هەر سیستەمێک دەوەستێتەوە کە مرۆڤی یاخی لە خۆییدا دیل دەکا، شیعری نەمر ئەوە دەقەی لەخۆی گرتووە کە بۆ هەتایە لە دڵی خەڵکدا دەمێنێتەوە ؛ چۆن قامکی لە سەر بەربەستەکانی مرۆڤی ئازاد داناوە . شیعر خۆی لە خۆیدا دژی شێوازی قسە کردنە واتە لە ڕەوتێکی ئاسایی بەرەو شێوازێکی ڕەها لە ڕەوتێکی ئاسایی بۆ ڕەوتێکی جوانیناسانە. لە لایەنێکی دیکەوە شێعر تەنانەت بنەماکانی زمان و زمانەوانی و ڕێزمان تێکدەشکێنێت کە لە چوارچێوەیەکدا ئەم چەمکانە بە سەر زماندا زاڵە. دەتوانم بڵێم شێعر وەکوو شەڕڤانێکی سەربەخۆ دژی هەموو ڕێسا و قانوونی داسەپێنراو دەوەستێتەوە و دەستەمۆی هیچ دەسەڵاتێکدا نابێ. و بە سەر هەموو ئەو مانا و واقیعانەدا ڕێ دەکا و هەر دەم لە حاڵی تازەبوونەوە و نوێگەریدایە. زۆر جار دەست دەبا بۆ گۆڕانی ئەو بازنەیەدا کە لە ڕووی عادەت، بیر و بڕوامان پی بووە و نەمانتوانیوە یا نەمانزانیوە دیلی ئەو چەمکە ماوین. لێرەدا دەبێ بڵێم شێعر دەست بۆ کاولکاری مرۆڤ نابات کاولکاری کە لە شێعرەوە ڕوو دەدا بیر و بڕوای هەڵە و بە دیل کردنی مرۆڤە کە دەست بۆ ڕۆخانی دەبات.

ئەمانە ئامانج و ڕێکاری شێعرە.

بەڵام وەکوو هەر دیاردەیەکی فەرهەنگی و ئابووری و سیاسی کە بمانهەوێ بۆ چینەکانی کۆمەڵگا بە تایبەت چینی لە پەراوێز نراو وەکوو ژنان لێکدانەوەیەکێ بۆ بکەین کە ژن لە دەقەکاندا چۆن سەیر کراوە کە لە کۆمەڵگای هەر سەردەمێکدا بە پێی ئاستی ڕۆشنبیری کۆمەڵگادا جیاوازی هەیە ؛ و پیاوسالاری ڕەگی لە هەر شتێکی کۆمەڵگای ئێمەدا داداوە کە باسەکە ئەدەبی کوردەواری بێ شوێن ئەندێشەی پیاوسالارانە زۆر زەقە. لە شێعرە کۆنەکاندا زیاتر بنەمای لە سەر ڕۆمانتیسمدایە و باسی خۆشویستن خاڵی گرینگی ئەم سەردەمەیە ژن وەکوو کاڵایەکی سیکسی دەردەکەوێ لە شێعرەکاندا کە لە لایان پیاوانەوە نووسراوە. واتە وەکوو کەرەستەیەک کە بە هۆی چەندین چەمکی جەستەیەوە پێناسە دەکرێ . ڕەنگە ئەم زمانە بە هۆی ڕەوت و هەل و مەرج و کات و ساتدا بگۆڕدرێت بەڵام ناوەڕووکەکە هەر لە سەر نیگای غەریزە جنسییەکەوە دانراوە.

دیارە کە عەشق و خۆشویستن لایەنێکی گرینگی مرۆڤایەتییە بەڵام ئەگەر ئەم لایەنە ببێتە نیگایەک بەس لە غەریزەی سیکسییدا و لایەنی هزری و فیکری کاڵ بکاتەوە دیارە ئەدەبێکی لاوازە. ئەم دیاردەیە لە شێعری فولکلووردا زۆر زەق کراوەتەوە تا ئەو شوێنە کە لە گۆرانییەکانی سەردەمی کۆندا تا کوو ئێستایش هاتووە باس لە سەر کچێکی چواردەساڵە دەکرێ بۆ چێژ بردنی پیاو کە ئێستا لە سەردەمی ئێستادا دەربڕین و کردەوەی ئەو وتەیە تاوانە، دەبێتە . . . یا لە هەندی گۆرانی پیاوانەدا بۆ ئەوەی کارەکانی ڕۆژانەی بەڕێوە بچێ چەندین ژن دەهێنێ . . . شێعری فولکلۆر بە درێژایی مێژووی مرۆڤ لە دایک بووە و ڕەنگدانەوەی کۆمەڵگای سەردەمە جیاوازەکانی مرۆڤە . دیارە شێعری فولکلۆر لە سەردەمی کۆنەوە هەتاکوو ئێستا لە سەر زاری خەڵک لە سووڕاندایە و کە زۆربەیان هەستی پیاوان لە خۆی دەگرێ لە بوارە جیاوازەکان بە تایبەت ژن و خۆشویستنی کاڵایەکی جنسی کە مەمکی ژن بە لیمۆ و شەکرەسێو کۆڵمی هەناری و سمت و ڕانی بەفرین و . . . کە پڕن لە وشەی سیکسی لە شیکاری و هەڵچوون بە باڵای ژندا. ڕەنگە دەربڕینی کۆمەڵێک لەم وشە سیکسییانە بە لای کۆمەڵگاوە ئاسایی بێ بەڵام کاتێک دەگاتە ژنێکی نووسەر لە لایەن کۆمەڵگا و دەسەڵات و ئایینەوە بێ شەرمییە ژنێک بەو شێوازە بنووسێت. ئەم کاردانەوە، ڕەنگدانەوەی زۆر لە سەر شێعری ژناندا داناوە هەر لە کۆنەوە ئێمە دەبینین ژنە شاعێری کورد مەستوورە ئەردەڵان کاتێک باسی خۆشویستنی مێردەکەی دەکات زۆربەی ئەو ئاماژانە و دەستەواژانە کە بە کاری هێناوە زۆربەی لە تەشبیهات و هێمای پیاوانە کەڵکی وەرگرتووە، کە باسی دڵداری دەکا هیچ وشەیەکی جنسییەتی لە دەقەکەیدا نادۆزرێتەوە. لە ئێستادا کە کەسەکان ئەو گۆرانی و شێعرە ئیروتیکانە بە چێژەوە گوێبیست دەبن و ڕەنگە ڕەخنە بێ بۆ فمێنیستەکان بەڵام بە لێکدانەوەی ئەم دەقگەلە و دەرخستنی مێژووی ئەوان من وا بیر دەکەمەوە ئەمانە دەگەڕێتەوە بۆ چاخی ئووستورەکان و سەردەمی زۆر کۆنی دایکسالاری

واتە سەردەمێک کە ژن واتە دایک بڕیاردەر بووە و کشت و کاڵ و بوارەکانی ژیان لە ژێر ڕکیفی ئەودا بووە، کاتێک ئوستوورە و خوداکان ژن بوون، و مرۆڤ تێکەڵی سروشت بووە و هەموو پێداویستییەکی لە سروشتەوە بە دەست هێناوە و وەکوو جوانیناسانە باسی مەمکی ژن بە پرتەقاڵ و لیمۆ کراوە کاتێک جەستەی بە بەفر شوبهاندووە ؛ کە واتە ئەمانە ڕەنگە سروودە ئایینییەکانی مرۆڤی ئەو سەردەمە بێ کە وەکوو سەرچاوەی ژیان و بەردەوام بوونی نەسڵی مرۆڤ بەر ستایشی جەستەیی کەوتووە بەڵام ڕۆڵی جینسی و ئوبژیکتیوی ژن هاتە نێو کتێبەکان و دەقەکان و ئەم چەمکە لە سەردەمی ئێستادا کە ژن و پیاو هەنگاو بۆ یەکسانی کۆمەڵگا هەڵدەگرن و دەبێ چەمکی ئەندێشەیەکی ئازاد زەق بکرێتەوە ؛ ئەم ئەندێشە هەڵگری بچووک کردنەوە مرۆڤی ژندا جەستەی نەماوە واتە باوی نەماوە، کە لە ئێستادا لە ڕووکەشێکی نوێیدا بەڵام هەر ناوەڕووکێکی کۆن بەردەوام بێ کە لە دەقە ئەدەبییەکاندا ژن وەکوو مەعشووقە و پیاو وەکوو عاشقێکی سووتاو سەیر بکردرێت و هەندێ جاریش ئەو ژنەی کە وەکوو ئوستوورە پیاهەڵوتنەوەیان کردووە دەبێتە کەسێکی بێ ئەمەگ و دەبێ بەردباران بکردرێت و شاربەدەر، لە ڕاستییدا کە دەبوا قەڵەم قامکی لە سەر ئەندێشەیەکی ژنانە دابنێ ؛ داینەناوە . ئەمەیە کێشەکە. . .

شێعری ئێستا زۆر گۆڕانکاری بە پێی هەڵ و مەرج و ڕەوتی جیهان و کۆمەڵگاکاندا بە سەری هاتووە، واتە ڕەوتی گۆڕانکاری فیکری و هزری لە هەر ناوچەیەکدا ڕەنگدانەوەی هەیە لە سەر هەر شتێکی باو لە ئەو ناوچەدا، و لە کارتێگەری لە سەر ڕەوتی شێعر ؛ بزووتنەوەکانی وشیارییخوازییە لە سەر ڕێگا هەڵەکان کە مرۆڤ دوور دەکاتەوە لە پێشڤەچوون و داهاتووێیکی گەشاوە ؛ وەکوو هەر بزوتنەوەیەک ڕەنگیشە سەرکەوتوو نەبن بەڵام هەر ئەمانە وەکوو دەنگێکە بۆ وشیار کردنەوە چینەکانی کۆمەڵگا، بەڵام بزووتنەوەکانێک کە ژن و پیاو شان بە شانی یەکدا بۆ ژیانێکی باشتر هەنگاو هەڵدەگرن لە نێو کۆمەڵگای کوردیدا بوونی هەیە، وەکوو شۆڕشی ڕۆژئاوای کورد کە بۆ کەرامەتی مرۆڤ ژن و پیاو شکۆی مرۆڤایەتیان بە جیهان پیشان دا و دیارە ئەمە لە سەر ڕەوتی ژن لە شێعردا گۆڕانکاریەکی مەزنی خوڵقاندووە و ئەو پەیامەی بە ژنان دەدا کە ژن وەکوو مرۆڤێک بە دوای داخوازیە مروویانەی و ڕۆڵی واقعی خویدا هەنگاو هەڵبگرێ ڕەنگە ئەمە هێشتا سەرتای ڕێگا بێ بەڵام ژنی کورد ئاگادار بووتەوە و ژنی نووسەری کورد تێگەیشتووە بە وشە و شێعر و ڕوماندا بەرەنگاری کەرامەتی مروویی خۆیدا بێ و پیاوی نووسەریش بەو ڕاستییە گەیشتووە کە ژن بەشێکی گرینگ و گەورەی کۆمەڵگایە و دەبێ لە نووسیندا بە بیر و هزرێکی قووڵەوە لە ئەندێشە ی ژندا بنووسێ.

ژنی شاعیر لە دەقەکانیدا هەوڵ دەدا لە مرۆڤێک بدوێ پێویستی بەم هەموو زەنجیر و کۆت و بەندەوە نییە تا کوو ژنێکی فریشتەیی بێ لە چاوی پیاواندا تا کوو ژنێکی لە چاوی سیستەمی باوکسالاریدا ژنێکی بێدەنگ بێ ژنێکی ڕوماننووس حەول دەدا ژنان لە بنمیچ و چوارچێوەکان بهێنێتە دەرەوە و بەشداری بکات لە هەموو بوارەکانی کۆمەڵگا ژنی نووسەر یا پیاوی نووسەر بە دوای کۆمەڵگایەکی یەکسانیخواز و دادپەروەردا دەبێ قەڵەمیان لە سووڕاندا بێت.

 

سنە

سوهەیلا مێهەمی

پەیکەر ... کەژاڵ نوری

Details
Category: کەژاڵ نوری
Published: 10 April 2022
Hits: 391
 
 
پەیکەرێکم دەوێ بۆ شەهید نەسرین و ، پەیکەرێکیش بۆ گویلەن کایا.
پەیکەرێکم دەوێ بۆ گوڵتان کشاناک و پەیکەرێکیش بۆ زەینەب جەلالیان
ئەی پەیکەر بۆ غاندییەکانی کوردستان بۆ دانانێن؟ لە کاتی شەڕی داعشدا، کاتێک ژنە ئازا و دلێرەکانی کورد و یەپەژە و یەپەگە بەرگرییان لە خەڵکی شەنگال کرد و، بە شاخەکەوە بوون بە قەڵغان بۆیان. کاتێکیش کە خەریک بوو کەرکوک و مەخمور و هەولێر و حکومەتی هەرێمیش بکەوێتە ژێر چنگی دڕ و تیژی داعش و، پێشمەرگە رای کرد، ئەوەی شەڕی سووری لە پێناوی پاراستن و نەکەوتنی هەرێم کرد، کچ و کوڕە ئازاکانی سەر ئەو شاخانە بوون، کە ئەردۆی گەورە کورد کوژ، بە پێشکەوتووترین چەکی بایۆلۆجی و تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو لێیان ئەدەن. کەچی هەموو پاداشتێکی دەسەڵاتدارانی ئەو هەرێمۆکەیە دەست خستنە ناو دەستی دوژمن بوو لە دژییان.
پەیکەر بۆ غاندی دروست ئەکەن و غاندیە قارەمانەکانی خۆمان بە تیرۆر تاوانبار ئەکەن و لەگەڵ دوژمن پێکدێن بۆ لێدان و لەناوبردنیان؟
بەڵێ غاندی قارمانێکی گەل و نەتەوەی هند بوو، بەڵام غاندی بە تۆی کورد چی؟
ئەگەر راست ئەکەن و پەیکەر بۆ غاندی دروستئەکەن، ئەی بۆ دوای فەلسەفەکەشی ناکەون؟ فەلسەفەی ناتوندوتیژی، فەلسەفەی پێکەوەژیان و ئاشتی. فەلسەفەی پاراستنی کەرامەتی مرۆڤ. ئێوە زۆر سەیرن! گۆشتەکە ناخۆن و دەمدەخەنە ناو گۆشتاوەکەیەوە؟ پەیکەر بۆ غاندی فەیلەسوفی داهێنەری فەلسەفەی ناتوندوتیژی دروست ئەکەن، بەڵام ئێوە خۆتان پیاوکوژ و ژنکوژ مرۆڤ کوژ و میللەت کوژ و ئاییندە کوژن؟
پەیکەری بۆ دروست مەکە و شوێن فەلسەفەکەی بکەوە. لە بری ئەو خۆت هەزاران غاندیت بە قەندیلەوەیە، لە زیندانەکانی تورکدایە، لە زیندانەکانی ئاخونددایە، هەزاران کچە شۆخ و شەنگی شەهید و مامۆستای پاکیزەی وەکو شەهید نەسرینت هەیە و نەک پەیکەری بۆ دروست ناکەیت، هەر نایشی ناسیت؟
چ بەرپرسێکی گەواد شەهید نەسرین ئەناسێ؟ ئەو مامۆستا شۆڕشگێڕەی کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستان کە عەلی کیمیاوی لە 1987 لە گەڵ خێزانەکەیدا سەری بڕین؟ کام لە ئێوە گویلەن کایا دەناسێ؟ ئەو گەرێلا قارەمانەی کە هەموو پەنجەکانی لە شەڕی دژی داگیرکەراندا قرتا و، ئێستا بە مەچەکەکانی قەڵەم ئەگرێ؟ کێ لە ئێوە ناتوندوتیژە تا رۆژانە لە رووی بێ بە بەردەم پەیکەری غاندی مەزن دا تێپەڕێ و شەرم لە خۆی نەکات؟ هەرچەندە ئەزانم ئێوە ئەوەندە بێ شعورن هەستکردن بە شەرمکردنتان تیاسڕاوەتەوە.
غاندییەکانی کوردستانتان باش! ئەو غاندییە پرچ و پەلک درێژانەی یەپەژە و گەریلا کە خۆیان لە ژێر چەپۆکی دوژمندا بوون و، کەچی لە تەنگانەدا هاتن ئێوەیان پاراست و، بە هەزارانیان لێ شەهید بوون، ئەو غاندییانەی کە خاکی شەنگالییان لە دەست دوژمن بۆ دەرهێنان و، لەدوای تەواوبوونی شەڕ پێتان وتن ( فنش ، فنش )ٚ، بڕۆنەوە شوێنی خۆتان، ئێوە = ت-ی-ر-ۆ-ر-ی-س-ت-ن.
پەیکەر بۆ غاندی دروست مەکەن، نە غاندی ئێوە ئەناسێ و نە ئێوەش فەلسەفەکەی ئەو. ئەوەی ئێوە ئەناسێ غاندییە پەلک شۆڕە، نێونەمامە، کەڵەئاسکە، چنگ بەورە، تەوار و هەڵۆکانن کە بەو شاخانەوە چاودێری جوڵەکانی دوژمن دەکەن و هەرکاتێک ئەو دوژمنە کەوتە جوڵە بۆ لای ئێوە، ئەوان بۆی دابەزن و بە دەنوک چاوییان دەردێنن.
نا ببورن، پەیکەرییان بۆ دروست مەکەن، پێویستیان بە پەیکەری ئێوە نیە، چونکە ئەوان هەر خۆیان دوای شەهید بوون دەبن بە پەیکەر، چونکە ئەوان هەرخۆیان بەو شاخانەوە بە هەزاران پەیکەرە شەهیدییان لە دڵی شاخ و شۆڕش و مێژودا لێدروست بووە.

.. کۆڵەگەی گێلی ... ئیلهام مورادی

Details
Category: ئیلهام مورادی
Published: 25 December 2023
Hits: 101
 

 
بەرگەی ئەو هەموو ژانە ناگرم
پاڵمداوەتە کۆڵەگەی گێلی و
زانیارییەکان دەئاڵۆزکێنم
زەمەن جەختی لە بەختم نەدا
شەمەندەفەری تەمەن دەفڕێ و لە جێی خۆم وەستاوم
تێناگەم لە خۆم
لە وێستگەکانی خەیاڵ
هەوڵەدەم جوان بژیم
ئیتر فریای گێڕانەوەی برینی ڕژاوی تەمەن ناکەوم
بەجێما لە خۆم
لە گەنجینەی شاران
ئیتر ئاسمانی تەمەن ڕوو لە کزی
زانیارییەکانم
دەمئاڵۆزکێنن و لێم دەسەنن بیرکردنەوە.

هەورامان
ئیلهام مورادی

Subcategories

دڵکەش قادر

ڕووناك شوانی

دڵسۆز حەمە

دەریا هەڵەبجەیی

ئاوێزان نوری

سوهەیلا مێهەمی

کەژاڵ نوری

ئیلهام مورادی

Page 5 of 5

  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5