
دایکی ملیۆنه‌ها کچه ئه‌ستێره و
باوکی تاریکی و
تیشیکی زێوینی مانگه شه‌و
***
خه‌ڵکی شه‌و
هه‌ڵبه‌ست ده‌هووننه‌وه
به وێنه‌ی ملوانکه و
پێشکه‌شی ده‌که‌ن
به دڵدارانی شه‌و
***
خه‌ڵکی رۆژ
زمانییان، تیژتره تیژتر
له کێردی قه‌ساب
به پێنووسه‌کانیان
فیتنه‌یی ده‌نووسنه‌وه
به بێ حیساب
***
تۆ نه‌بای ئه‌ی شه‌و
بۆ کێم بدرکانایا
ئه‌م باره خه‌مه‌ی
چه‌نده‌ها ساڵه
قه‌تیس ماوه
وه‌ک ده‌ریایه‌کی مه‌نگ
له‌ناو دڵمدا
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
