ئه‌مجاره‌ش که‌رکوک ...تابلۆ حه‌سه‌ن
ئه‌ی که‌رکوك بن‌و،
له ژێر ته‌وژمی ئازاره‌کانتا بن‌و
ئه‌وه هه‌زار ماچ بگره
ئه‌گه‌ر گه‌رمی ماچ بشێ ساڕێژی بۆ برینه‌کانت
سووتانی هه‌ردوکمان یه‌ك سووتانه
له‌نێوانی لێوه‌کانما بتوێره‌وه
وه‌کو کڵۆیه‌کی شه‌کر
بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی تر ده‌ردی دوری نه‌چێژین من و تۆ
که‌رکوك ئه‌وه‌تای نوغرۆی کپی بوی
دوای سه‌دان تۆفان،
زه‌ریایه‌ك گریان،
هه‌ڵکۆڵینی چاوان
که‌رکوک هۆ که‌رکوک،
شه‌وه‌زه‌نگ تاڵه ته‌نانه‌ت باسکردنیشی
خۆزگه هه‌مو ئازاره‌کانت،
لافاوی خوێنی برینه‌کانت،
ئۆپه‌ڕاسیونی ته‌عریب و ئه‌نفاله‌کانت،
ته‌نها خه‌ونێک بوایه له خه‌ونه‌کانم،
که‌رکوک هۆ که‌رکوک،
هه‌تاوی ئه‌م جاره
له‌نێو چاوه‌کانی تۆوه هه‌ڵدیت
هه‌لهه‌له‌ی هه‌وری ئه‌مجاره
له زه‌ماوه‌ندی تۆدا لێده‌دریت
به‌ره‌به‌یانی ئه‌م شه‌وه زه‌نگه
له مه‌یدانه‌کانی تۆدا به‌یان ده‌کرێ
نووستوه‌کان با له‌خه‌و هه‌ستن
ئه‌وانه‌ی ڕاخه‌ریان پێستی هه‌ژارانه،
ئه‌وانه‌ی به‌خوێنی شه‌هیدانت که‌رکوک،
باده ده‌گۆڕنه‌وه له‌گه‌ڵ سۆزانیه‌کانی هه‌مو جیهاندا،
برۆن بۆ مه‌زاری بارزان،
به‌ڕوحی مسته‌فا بڵێن،
که‌رکوک وا ده‌سوتێ و
ڕێگاکانیش به‌ره‌و که‌رکوک مه‌یسه‌ره،
که‌چی هه‌ندێ لایه‌ن هه‌ن له‌م جه‌مسه‌ره،
ئه‌لێن مه‌رۆن بڤه‌یه خه‌ته‌ره
هۆ که‌رکوک،
که‌رکوکی ئه‌حمه‌دی خانه‌قا،
مه‌رگ بۆ نه‌یارانت بۆ تۆش به‌قا،
هۆ که‌رکوکی عبدلخالق ئه‌سیری،
هه‌ر کۆتای دێت دیلی و ئه‌سیری
هۆ که‌رکوکی له‌تیف هه‌لمه‌ت،
به‌عه‌زم و هیمه‌تی میلله‌ت،
نزیک بوه ڕۆژی هه‌لمه‌ت،
هۆ که‌رکوکی شه‌هیدان
چاوه‌رێین،
که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه باوه‌شی کوردستان
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
