هه‌مو شته‌کان له دونیادا یه‌کتر ماچ ده‌که‌ن
نینۆک و په‌نجه،
یاسا‌و ریسا،
شه‌و ئه‌ستێره،
ئاژه‌ڵ و مرۆف،
مرۆف و ئاژه‌ل،
چاو برۆ،
گوێ و بیستن،
سه‌ر و هزر، ،
ده‌م و دان،
ده‌ست و بازو،
له‌یل و مه‌جنون،
شیرین و فه‌رهاد،
وه‌لی و شه‌م،
تاریکی و ته‌م،
ئاو و به‌له‌م،
تینوێتی و زه‌مزه‌م،
زۆر و که‌م،
ئازار و خه‌م،
چاو و دیده‌م،
شیر و ره‌م،
هه‌مو شتێک هه‌مو شتێک،
ماچ،
ژیانی عاشقانه،
به‌ڵگه‌ی لێقه‌وماوانه،
بۆ هه‌مو نه‌خۆشیه‌ک ده‌رمانه،
ماچ،
هه‌م برینه هه‌م خوێنه‌و هه‌م زامه،
ماچ،
هه‌م تاڵیه و هه‌م تامه،
ماچ،
مادیه‌کی خامه، هه‌مو ماده‌کان ده‌زانن ماچ چیه و
چی ده‌گه‌یه‌نێت ته‌نها ئێمه نه‌بێت ئێمه ماچ لای ئێمه ئه‌و په‌ری سنوری حه‌رامه‌کانه،
ماچ،
لای ئێمه گه‌وره‌ترین تاوانه
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
