نامه‌ی چاوان ..تابلۆ حه‌سه‌ن
پانتایی چاوانت مۆڵگای مه‌رگ و خۆشه‌ویستییه
ئایا مۆڵگای منێکی ون ده‌ده‌یت له هه‌رده‌کانت
دوایش نوغرۆی پشتی پێلووه‌کانت بێت
بۆ ئه‌وه‌ی ساتێک له گه‌ڵ مه‌رگی خۆم بم ؟
ئه‌و شتانه‌ی خۆشم‌ویستن هیچیان موڵکی من نین، ، ،
ده‌ریا هی من نیه،
جاربه‌جارێک له ئامێزم ده‌گرێت
دوایش ده‌متفێته‌وه
ده‌مکاته خۆراکی تیشکی هه‌تاو
پایز هی من نیه،
گه‌ڵا په‌پوله‌کانی به ده‌ورمدا به‌ده‌م سه‌ماوه ده‌رۆن
دوایش شوو ده‌که‌ن به خاک
خۆشویستیت هی من نیه،
حیلکه‌ت سه‌ره رێگه‌م لێده‌گرێت و
له ناخمدا برینێک به‌جێ دێڵێ
ئه‌م رێگایه ده‌مباته دۆڵی مه‌رگم
به په‌تای بیره‌وه‌ریم ده‌به‌خشێت
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
