لەم سەری ساڵە
بابا نوئیل مەتۆرێنن
لانەی منالانی کورد مەشێوێنن
عروبەی شەڕخواز
کوردستان مەکەنەوە
بە گۆڕەپانی جنگ
بەعسئاسا دەست
مەکەنەوە بە زەبروزەنگ
عروبەی شەڕخواز
کورستان و خاکی بێوەی
مەشارنەوە خەندە و بزەی
بابا نوئێل بۆ لای کورد دێت
ئیشی نیە بە عروبە و
جاهیل و شێت
بابا نوئێل هی سەردەمە و
مۆدێرن و نوێ یە
کەی دۆستی کۆنەخواز و
دڕندەیە
ئەو نامەی ژیانی پێیە
ئەم سەردەمە پێشکەوتنە
لای ئێوەش جەنک و خوێنڕشتنە
کوردستان لە کاروانی گەلاندایە
کاروانی ئێوەش لە مردندایە
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
