هه‌ژار وتی دوو و دوو
ئه‌كاته یه‌ك ناكاته چوار
كه‌چی لێره یه‌ك خۆی دووه
هه‌ر یه‌كێكیش له‌و دوانه ئه‌بن به چوار
هه‌ر یه‌كێكیش له چواره‌كه
ئه‌بنه هه‌زار
یاخود ئه‌ڵێی كه ده‌ستكرده سنوری چوار
كه‌چی ئێره پره له سنوری خود كار
سنوری هه‌ر كامیان بگری
پره له ئه‌ژدیهاو له مار
به بی لۆزان هه‌موو گه‌ره‌كێك
ئه‌كه‌ینه ده‌وڵه‌ت نایكه‌ینه شار
ئه‌یكه‌ین به دوو یه‌كێك له چوار
ئه‌ملا و ئه‌ولای له یه‌ك بێزار
ئه‌ری پێم ناڵێی مام هه‌ژار
چۆن ئه‌بی به‌یه‌ك، چوار
هه‌تا ئێسته‌ش له ده‌ڤه‌رێك
قه‌ده‌غه‌یه وشه‌ی خوێندكار
له لایه‌كیش سارێژ ناكری
شه‌قامی پر زام و بیمار
ئه‌وه‌ی ره‌نگی خۆی بگۆری
خۆی لی ئه‌بێته سه‌ردار
ئه‌ری پێم ناڵێی مام هه‌ژار
له وڵاتی پر له دۆلار
وڵاتی كه‌مترین كریار و زۆرترین فرۆشیار
به چ پێوانه‌یه‌ك داتناوه
كه بكاته یه‌ك، چوار
خوێنی ئه‌مبه‌ر له‌لای ئه‌وبه‌ر
چه‌نیش برژی
دڵیان ئه‌كا شاد و به‌ختیار
هه‌رچی ره‌نگی وڵات هه‌یه
تینوی خوێنی كردن رۆژگار
له پێناوی كورسی و دینار
هه‌راجیان كرد خوێنی هه‌ژار
ئیتر پێم ناڵێی
چۆن ئه‌بی به‌یه‌ك چوار
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
