كاتێك باس له زیندانیانی سیاسی ده‌كرێت ناتوانرێت به مێژووی خه‌بات و تێكۆشانی ئازادیخوازیدا نه‌چینه‌وه و باسی ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی ئازادیخوازان نه‌كه‌ین له نێو گرتوخانه‌كاندا كه به‌رده‌وام قوربانی بوون له پێناوی ژیانێكی باشتر و ئاینده‌یه‌كی روناكتر. ئه‌وه زیندانیانی سیاسی بوون هه‌میشه سه‌رله‌وحه‌ی داواكارییه‌كانی ئۆپۆزسیۆن بوون له هه‌موو سات و ئانێكدا و كارتی فشار بوون له مه‌حفه‌له نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا. چونكه ئه‌وان به‌شێكی گرنگ بوون له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا و هه‌میشه داكۆكیكار و خۆبه‌ختكار بوون له‌پێناوی هه‌رچی زیاتره هێنانه كایه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌ك مافی تێیدا پارێزراو بی.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانیه میلله‌تی كورد له زۆرێك له گه‌لانی دونیا زیاتر دوچاری ئازار و مه‌ینه‌تی بۆته‌وه و زۆری رۆڵه‌كانی روبه‌روی ئه‌شكه‌نجه‌دان و زیندانی بوون كراونه‌ته‌وه و رێژه‌یه‌كی زۆری گه‌نجه‌كانی به هۆی خه‌بات و تێكۆشانه‌وه و له كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌ركی نیشتمانیدا كه‌وتونه‌ته بۆسه‌كانی رژێمی له‌ناوچوو و ترنجێندراونه‌ته نێو گرتوخانه‌كانه‌وه، به‌ڵام وه‌ك پێویست ئاوریان لێنه‌دراوه‌ته‌وه و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و پارته‌كانی نێوده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنیش نه‌یانتوانی له ئاست ئازار‌و مه‌ینه‌تییه‌كانی ئه‌و توێژه ماندووه هه‌ڵوێستی باشیان هه‌بێت و به یاسایه‌ك كه‌مێك له ئازار و مه‌ینه‌تییه‌كانیان كه‌مبكه‌نه‌وه.
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقی له به‌رواری 8/1/2006 یاسای ژماره چواری ده‌زگای زیندانییه‌سیاسیه‌كانی عیراقی په‌سه‌ند كه له 24 مادده پێكهاتووه و په‌رله‌مانی كوردستانیش له به‌رواری 30/6/2011 یاسای ژماره 11 ی ماف و ئیمتیازاتی زیندانی كرا‌و و گیراوی سیاسی كوردستان كه له 10 مادده پێكهاتووه.
ئه‌و پێشه كیه ته‌نها بۆ ئه‌وه بوو كه هیچ كه‌س و لایه‌نێك نان و پیازی پێوه نه‌خوات و داواكاری وه‌ك ئۆپۆزسیۆن سه‌یر نه‌كرێت و ئۆپۆزسیۆنیش به‌شێكی گه‌وره‌ی ئه‌و پشتگوی خستنه‌ی زیندانیانی سیاسیه له هه‌رێمی كوردستان.
له یاسای ژماره (11) ی په‌رله‌مانی كوردستاندا و له‌برگه‌ی چواره‌می مادده‌ی یه‌كه‌م پێناسه‌ی زیندانیكراوی سیاسی كراوه به‌مشێوه‌یه " ئه‌و كه‌سه‌یه كه گیرابێت یا زیندانی كرابێت به‌هۆی ناره‌زایی ده‌ربرینی بۆ رژێمه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كان له عیراق تا 9/4/2003 ی رۆژی رووخانی رژێم له عیراق، له‌سه‌ر را ده‌ربرین و بیر و باوه‌ر یان ئینتمای نیشتمانی یا سیاسی، یاخود لایه‌نگیری كردنی ئۆپۆزسیۆن، یان یارمه‌تیدانیان یاخود به‌شداریكردنی له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان و بریاری حكومكردنی له‌لایه‌ن یه‌كێك له دادگاكان یاخود ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌ر به رژێمه ناوبراوه‌كان درابی".
به‌ڵام پێناسه‌ی زیندانی سیاسی له‌برگه‌ی یه‌كه‌می مادده‌ی پێنجه‌می یاسای ژماره چواری عیراقی‌دا به‌مشێوه‌یه كراوه"زیندانی سیاسی: هه‌ركه‌سێك گیرابێت یا زیندانیكرابی یا ده‌ستبه‌سه‌ركرابێت به‌هۆی نه‌یاری رژێمی له‌ناوچوو له بیروبۆچون یا باوه‌ر یا ئینتمای سیاسی یا هاوسۆزی و هاوكاری ئۆپۆزسیۆن".
له نێوان ئه‌و دوو پێناسه‌یه‌دا خوێنه‌ر هه‌ست ده‌كات له‌یاسای ژماره 11 ی په‌رله‌مانی كوردستان زیاتر هه‌وڵی زۆركردنی وشه دراوه نه‌ك ناوه‌رۆك و چه‌ند وشه‌یه‌كیش به‌شێوازی جۆراوجۆر دوباره‌كراونه‌ته‌وه. به‌واتایه‌كی دیكه‌ش ئه‌وه‌ی له برگه 4 ی مادده‌ی یه‌كه‌می یاساكه‌دا هاتووه ناتوانرێت وه‌ك پێناسه وه‌ربگیرێت، چونكه زیندانی سیاسی په‌یوه‌ندی به‌كات و به‌رواره‌وه نیه، زیندانی سیاسی هه‌موو ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه كه به‌هۆی بیر و دیدی سیاسیه‌وه زیندانی ده‌كرێن له هه‌رشوێن و كات و له‌سه‌ر ده‌ستی هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك بی ئه‌گه‌ر دادگایه‌كی یاسایی بێلایه‌ن تۆمه‌تی تیرۆر و تێكده‌رانه‌ی به‌سه‌ردا نه‌سه‌پێنی. ئه‌و دیاریكردنه له یاسای ژماره چواری عیراقیشدا هاتووه، به‌ڵام به‌ئه‌ندازه‌ی یاساكه‌ی كوردستان نه‌كه‌وتونه‌ته هه‌ڵه‌وه، چونكه له‌وی یاساكه یاسای ده‌زگایه‌كه نه‌ك یاسای په‌رله‌مان و په‌رله‌مان ته‌نها په‌سه‌ندی كردوه وه‌ك یاسای هه‌ر وه‌زاره‌تێكی دیكه. له‌یاساكه‌ی هه‌رێم كورتبینی تێدا به‌دیده‌كرێت و جۆرێكیش له بوغرایی پێوه‌دیاره كه ئیدی هه‌رێمی كوردستان بۆته ده‌وڵه‌تێكی یاسایی و مافی مرۆڤ تێیدا سه‌د ده‌ر سه‌د پارێزراوه و جارێكی تر دوژمنی نیه له ده‌سه‌ڵاتی عیراقدا و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌نیه حكومه‌تی عیراقی له‌سه‌ر مافی نه‌ته‌وه‌یی كورد هیچ كه‌سێك ده‌ستگیر بكات یا كێشه‌ی بۆ دروست بكات. ئیدی له‌بیرچووه هێشتا هه‌رێمێكی گه‌مارۆدراوه به كۆمه‌ڵێك دوژمنی سه‌رسه‌خت و له‌هه‌موو كاتێكدا ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه هه‌موو ئه‌و تیرۆر و ده‌ستدرێژیانه‌ی ده‌كرێنه‌سه‌ر كورد له ناوچه دابرێنراوه‌كان په‌ره‌بستێنی و زیندانی كردنی خه‌ڵكانی به‌هه‌ڵوێست و نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی لی بكه‌وێته‌وه. هه‌روه‌ك له‌یاساكه‌دا بیرچووه كه هێشتا له‌هه‌رێمی كوردستاندا ده‌سه‌ڵاتێكی دامه‌زراوه‌یی نیه و ئۆپۆزسیۆن بوون و ناره‌زایه‌تی خه‌ڵك بوونی هه‌یه و له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌رپرسی نا مه‌سئول بنه‌بر نه‌كراون و پێشلكاری به‌رده‌وام هه‌یه. له‌برگه‌ی پێنجه‌می مادده‌ی یه‌كه‌می یاسای ژماره 11 ی په‌رله‌مانی كوردستاندا هاتووه: گیراوی سیاسی: هه‌ركه‌سێك گیرابێت، یان گلێندرابێته‌وه، یان راگیرابی به‌بی ئه‌وه‌ی بریاری حوكمی له‌باره‌یه‌وه له‌لایه‌ن دادگایه‌كی تایبه‌تمه‌نده‌وه ده‌رچووبی به‌پێی هه‌مان هۆیه‌كانی كه‌له برگه‌ی (چواره‌م) ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه"، به‌ڵام له‌برگه‌ی دووه‌می مادده‌ی پێنجه‌می یاسای ژماره چواری عیراقی به‌مشێوه‌یه"گیراوی سیاسی: هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌هه‌مان هۆكاره‌كانی زیندانی سیاسی گیرابن ده‌گرێته‌وه كه‌له پێناسه‌ی زیندانی سیاسی‌دا هاتووه".
له هه‌ردوو یاساكه‌دا زیندانی سیاسی و گیراوی سیاسی جیاكراونه‌ته‌وه، به‌ڵام له یاساكه‌ی هه‌رێمدا تێكه‌ڵیه‌كیان دروستكردوه. له عه‌ره‌بیه‌كه‌دا معتقل و سجین دوومانای جیاوازیان هه‌یه و وه‌رگیرانی ده‌قه‌كه‌ش بۆ كوردی و به‌كارهێنانی له دوو برگه‌ی جیاوازدا دیسانه‌وه هه‌مان شێوه‌یه له مانا جیایی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه له شه‌رحكردندا جارێكی دیكه له‌یاساكه‌ی هه‌رێمدا تێكه‌لیه‌ك دروستكراوه‌ته‌وه و مه‌فهومی ته‌واو نه‌دراوه به‌ده‌سته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێیت كاریان له‌سه‌ر زۆركردنی رسته‌كه كردبێت. له‌برگه‌ی یه‌كه‌می یاساكه‌ی هه‌رێمدا هاتووه" بریاری حكومكردنی له‌لایه‌ن یه‌كێك له دادگاكان یاخود ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌ر به رژێمه ناوبراوه‌كان درابی"، ئه‌گه‌ر به واتاكه‌ی خۆی زیندانی سیاسی وه‌رگیرابێت، بێگومان پێویستی به‌و ده‌سته‌واژه‌یه نه‌بوو كه باسی حكوم بكرێت، چونكه یاساكه زیندانی و گیراوی لێك جیاكردۆته‌وه له‌دوو برگه‌ی جیاوازدا. ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌ش زۆرترین وشه‌یه ئه‌وا له‌یاسای ماف و ئیمتیازات چۆته ده‌ری و ته‌نها موزایه‌ده‌یه‌كی سیاسیه په‌رله‌مانتاران له نێو كوتله‌كانی خۆیان شه‌ری یه‌كتریان پی كردوه.
مادده‌ی دووه‌م له‌یاساكه‌ی هه‌رێم ده‌ڵێت" ئامانجی ئه‌م یاسایه ده‌سته‌به‌ر كردنی ئیمتیازاتی زیندانی كرا‌و و گیراوی سیاسی و رێزلێنانه به جۆرێكی وا كه له‌گه‌ڵ قه‌باره‌ی ئه‌و قوربانییانه‌ی داویانه بگونجێت و ئازار و مه‌ینه‌تییه‌كانیان كه‌م بكاته‌وه". به‌ڵام له‌یاسای ژماره چواری عیراقی‌دا و له‌مادده دووه‌م و سێیه‌م به جۆرێكی دیكه ئامانجه‌كان ده‌ست نیشانكراون.
له‌مادده‌ی دوودا هاتووه: ئامانجی یاسای ده‌زگای زیندانییه‌سیاسییه‌كان چاره‌سه‌ركردنی باری گشتی زیندانیان و گیراوانی سیاسییه و قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌یانه به دارایی و مه‌عنه‌وی كه هاوتای قه‌باره‌ی قوربانی و ئازاره‌كانیانه كه چه‌شتویانه كاتی زیندانی و گیرانیان.
له مادده‌ی سێیه‌میش كه دیسانه‌وه تایبه‌ته به ئامانجه‌كان و له 7 برگه پێكهاتووه، زیاتر پێداگیری له‌و ئامانجانه ده‌كات كه به‌رژه‌وه‌ندی زیندانیان و گیراوانی سیاسی تێدایه.
مادده‌ی (3)
ئامانجه‌كانی ده‌زگا:
ئامانجی ده‌زگایه كه چاودێری زیندانیان و گیراوانی سیاسی بكات زیاتر له‌وه‌ی له‌م یاسایه‌دا نوسراوه به‌پێی بنه‌ما یاساییه‌كان.
1 ـ په‌سه‌ند كردنی ناوی زیندانی و گیراوی سیاسی به‌پێی برگه‌كانی ئه‌م یاسایه.
2 ـ ده‌سته‌به‌ركردنی زۆرێك له ئیمتیازات بۆ ئه‌وانه‌ی ئه‌و یاسایه ده‌یانگرێته‌وه له رێگه‌ی هاریكاری له‌گه‌لڕ ده‌زگا نافه‌رمییه‌كان له هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا.
3 ـ قه‌ره‌بوی زیندانی سیاسی و گیراوی سیاسی، قه‌ره‌بویه‌كی ماددی وا كه هاوتا بێت له‌گه‌لڕ قه‌باره‌ی ئه‌و زیانه‌ی پێی كه‌وتووه به پێی ئه‌و رێنماییانه‌ی بۆ ئه‌ومه‌به‌سته ده‌رده‌كرێن.
4 ـ ده‌سته‌به‌ر كردنی هه‌لی كار و خوێندن بۆیان به شێوه‌یه‌ك كه بگونجێت له‌گه‌ڵ توانایاندا و له‌ریزی پێشه‌وه بن بۆ وه‌رگرتن.
5 ـ پێشكه‌شكردنی ئاسانكاری و هاوكاری به شێوه‌یه‌ك كه ئاستێكی باشی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ خۆیان و خێزانه‌كانیان ده‌سته‌به‌ربكرێت له بواره‌كانی ئابوری و یاسایی و چاودێری ته‌ندروستی و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌موو بواره‌كانی دیكه.
6 ـ به‌رزراگرتنی قوربانی و فیداكاریان و نرخاندن و به‌زیندوویی راگرتنی له كۆمه‌ڵگادا له رێگه‌ی چالاكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی له بواره‌كانی هونه‌ر و هه‌موو شێوازه‌كانی میدیا.
7 ـ كاركردنی ده‌زگا به‌شێوه‌یه‌كی چۆنایه‌تی كه بتوانی بانگهێشت و هاندانی هه‌بێت له‌ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تیدا بۆ پێشكه‌شكردنی هاوكاری ماددی و مه‌عنه‌وی.
من هه‌رگیز خوازیاری ئه‌وه نه‌بووم په‌رله‌مانی كوردستان یاسایه‌كی هاوشێوه‌ی یاسای ژماره 4 ی عیراقی په‌سه‌ند بكات، چونكه ئه‌و یاسایه‌ش بی كه‌موكورتی نیه و به‌رونی د‌رك به پاراستنی مافی زۆرینه‌یه‌كی نیشته‌جێی عیراق ده‌كرێت، نه‌ك ئاستی قوربانی و ئازار و مه‌ینه‌تییه‌كان، له روی یاساییشه‌وه گه‌لێك له مادده‌و برگه‌كانی نارونن و ده‌ستنیشانی جۆری هاوكاری و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له جێبه‌جێكردن نه‌كراوه، به‌ڵام چاوه‌رێی ئه‌وه‌ش نه‌بووم له پاش ئه‌و منه‌ته‌ی به‌رپرسه حزبی و حكومییه‌كان ده‌یانكرد به‌سه‌ر زیندانیانی سیاسی دواجار یاسایه‌كی كرچ و كاڵ بێته به‌رهه‌م و ناچار بم به‌یاسای ژماره چواری عیراقی به‌راوردی بكه‌م.
له نێوان ئامانجه‌كانی ئه‌و دوو یاسایه‌دا هه‌رچه‌نده هیچیان بی كه‌موكورتی نین، به‌ڵام یاساكه‌ی عیراق توانیویه‌تی له‌گه‌لێك ده‌رگا بدات و زۆرترین ئامانج دیاری بكات كه له‌رێگه‌یانه‌وه بواری ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م ماوه به رێنمایی كه‌لێنه‌كانی پی پربكرێته‌وه و لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری تێدا ده‌ستنیشان بكات له جێبه‌جێكردنی ئه‌و ئامانجانه‌دا. هه‌رچی یاساكه‌ی هه‌رێمه ته‌نها برگه‌ی سێه‌می یاسای ژماره چواری عیراقی وه‌رگێراوه‌ته سه‌رزمانی كوردی و له مادده‌یه‌كدا جێگه‌ی كردۆته‌وه.
كێشه‌كه له‌وه‌دا نیه به‌ته‌نیا یاساكه كه‌موكورتی تیابێت، به‌ڵكو له‌وه‌دایه په‌رله‌مانتارانی كوردستان بیریان چۆته‌وه ئه‌وه ئه‌شكه‌نجه‌ی زیندانیه‌سیاسیه‌كان بوو كه ئه‌مرۆ ئه‌وانی گه‌یاندۆته نێو په‌رله‌مانێكی ئازاد و ئه‌و زیندانیانه مافیان به‌سه‌ریانه‌وه هه‌یه.
له‌مادده‌ی چواره‌می یاسای ژماره 11 ی په‌رله‌مانی هه‌رێم باس له پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌كات به‌مه‌به‌ستی پشتراستكردنه‌وه‌ی دۆسێی زیندانی و گیراوی سیاسی، ئه‌وه‌ی سه‌یره له‌و مادده‌یه‌دا ئه‌وه‌یه كه حوكمی یاسایی و كۆتایی ده‌رده‌كات و مافی ته‌واوی هه‌یه دۆسێیه‌ك پشت‌راست بكاته‌وه به‌هه‌ردوو ئه‌گه‌ری زیندانی بوون و نه‌بوونی خاوه‌ن دۆسێی، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و مافه‌ی نه‌داوه ئه‌گه‌ر نارونیه‌ك له حوكمی لیژنه‌كه‌دا بوو خاوه‌ن دۆسێی مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێت داوای پێداچونه‌وه و تێهه‌ڵچونه‌وه بكات. ئه‌مه‌ش له هیچ شوێن و ده‌سته‌یه‌كی یاساییدا نیه كه ته‌نها و یه‌ك لایه‌نه بریاربدات مه‌گه‌ر دادگایه‌كی سه‌ربازی رژێمێكی تۆتۆلیتاری. خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌ندێكی جارنامه‌ی گه‌ردوونی مافی مرۆڤیشیان تێدا به‌دی بكردایه و وه‌ك مرۆڤێك سه‌یریان بكردایه ده‌بوو ئه‌و مافه‌یان پێدایه و بیانچه‌سپاندایه كه داكۆكی له‌خۆی بكات. له جارنامه‌ی گه‌ردونی مافی مرۆڤدا هاتووه"11- هه‌موو مرۆڤێكی تاوانبار كرا‌و به تاوانێك بێگوناحه، هه‌تا له دادگایێكی ئاشكرا به پێی یاسا تاوانه‌كه‌ی ده‌سه‌پێندرێت و ده‌بێ له‌و دادگایه دا هه‌موو گه‌ره‌نتێه‌كی پێویست بۆ دیفاع كردن له ئه‌ودا دابین كرابێت. كه‌س بۆ ئه‌نجام دانی یا نه‌دانی كارێك كه له كاتی ئه‌نجام دانیدا به پێی یاسای نیشتمانی یان نێوده‌وڵه‌تی به تاوان دانه‌نراوه، سزا نادرێت هه‌ر وا سزایێكی قورستری به سه‌ر دا ناسه‌پێندرێ و له‌و سزایه‌ی كه له كاتی ئه‌نجام دانیدا به سه‌ری دا سه‌پێندراوه. ".
قسه كردن له‌سه‌ر یاسای ژماره 11 ی ساڵی 2011 ی په‌رله‌مانی كوردستان زیاتر هه‌ڵده‌گرێت له‌وه‌ی كه ده‌وترێت، به‌ڵام نه‌ك به مانشێتی سه‌ر رۆژنامه‌كان و سوكایه‌تی كردن به زیندانیانی سیاسی وه‌ك چۆن ده‌بینین مه‌سه‌له‌ی 20 ملیۆن و زه‌وی ده‌یان جار كرا به مانشێت و هیچیش دیار نیه و ئه‌گه‌ر دیاریش بێت ئه‌وا قسه زۆره له‌سه‌ری و ئه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك ناچێته خانه‌ی ئیمتیازه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی چه‌واشه‌كاری و به‌كه‌م زانینی زیندانیانی سیاسی تێدایه. چونكه مه‌سه‌له‌ی 20 ملیۆن دینار وه‌ك وه‌ك عه‌قار شاردنه‌وه‌ی چه‌ندین 20 ملیۆن دیناریه له زیندانیان و كه وه‌ك ماف له یاساكه‌ی عیراقدا چه‌سپاوه. بۆ نمونه پێدانی رۆژانه‌ی زیندان كه له عیراقدا كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه ته‌نها ئه‌وه ساڵی یه‌كه‌م ده‌كاته 14600000 دینار بۆ هه‌ر زیندانیه‌ك یه‌ك ساڵ زیندانی كرابێت. ئه‌مه جگه له‌سه‌فه‌ر و ده‌یان ئیمتیازی دیكه‌ی ماددی و مه‌عنه‌وی كه له په‌رله‌مانی كوردستاندا به حه‌رام ناوده‌برێت. هه‌وڵ ده‌ده‌م ته‌واوی ماف و ئیمتیازه‌كانی به‌غداد له داهاتودا به بابه‌تی جۆراو جۆر بخه‌مه روو تا ته‌واوی زیندانیانی سیاسی كوردستان بزانن له هه‌رێمی كوردستاندا له‌بری به‌رز راگرتنی خه‌باتی تێكۆشه‌ران سوكایه‌تیان پێده‌كرێت یاساكه‌شیان ته‌نها بۆ سوكایه‌تی پێكردنه نه‌ك ئیمتیاز.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.