به‌ر له هه‌موو شتێك پێویسته بڵێم نه‌ك واژۆ بۆ زیندانیانی سیاسی كورد له هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستاندا و له ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك و حكومرانێكدا بێت خۆم واژۆ ده‌كه‌م، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ نه‌هێشتنی زیندانی سیاسیم له‌سه‌رتا سه‌ری جیهان و هه‌ر گیز ناخوازم به هیچ جۆره ناو و تۆمه‌تێك گیراوی سیاسی له‌سه‌ر گۆی زه‌وی هه‌بێت، به‌ڵام مه‌به‌ستم له ناوه‌رۆكی ئه‌و ناونیشانه بێگومان دوفاقی سیاسی پارته‌كانی باشوری كوردستانه به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له یه‌ك كورسیه‌وه تا زۆرینه بونیان له پارله‌مانی كوردستانی باشوردا هه‌یه.
زیندانی سیاسی بۆ هه‌میشه به‌شێكن له فشار:
ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌گوزه‌ری له كوردستانی گه‌وره‌و ته‌واوی وڵاتانی جیهان، كۆكردنه‌وه‌ی واژۆیه بۆ ئازادكردنی رێبه‌ری نه‌ته‌وه‌یی ئۆجه‌لان و هاوه‌ڵه‌كانی له گرتوخانه‌كانی توركیا به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی فشار له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئانكه‌ره بۆ ئازادكردنیان له رێگه‌ی پارله‌مانی ئه‌وروپی و هێنده‌ش كه له هه‌وڵه‌كان ئاگادار بووم لیژنه‌ی باڵای كۆكردنه‌وه‌ی واژۆكان كه زۆربه‌ی پارته سیاسیه‌كانی كوردستانی تێدایه، به نیازن زیاتر له پێنج ملیۆن واژۆ به‌ده‌ست بێنن، ئه‌وه‌ش نه‌ك ته‌نها لای كورد و بۆ ئازاد كردنی ئۆجه‌لان و هاوه‌ڵه‌كانی، به‌ڵكو له‌ته‌واوی كاری سیاسی‌دا هه‌میشه زیندانیانی سیاسی به‌شێكی دانه‌براو بوون له خه‌بات و تێكۆشانی هه‌ر نه‌ته‌وه و گروپ و ئایدیایه‌ك و زیندانی بوونیشیان پێچه‌وانه‌ی برگه و مادده‌كانی جارنامه‌ی گه‌ردوونی مافی مرۆڤه، بۆیه له روانگه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیه‌وه وه‌ك پێشێلكاری دژی ماڤی مرۆڤ و ئازادی راده‌ربرین هه‌ژماركراوه و ده‌كرێت و پارتی سیاسیش به‌مه‌به‌ستی وه‌ده‌ست هێنانی هه‌ر ئامانجێكی خۆی ئه‌و زیندانیه سیاسیانه وه‌ك كارتی فشار به‌كار ده‌هێنێت. له روی مرۆییشه‌وه ئه‌وه ئه‌ركی هه‌ر مرۆ دۆستێكه به‌شداری بكات له هه‌ر جۆره هه‌وڵ و فشارێك تاوه‌كو ئازادی فه‌راهه‌م بێت بۆ ته‌واوی تاكه‌كان و به تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی له‌به‌ر هه‌ڵوێستی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی خزێندراونه‌ته نێو گرتوخانه‌كانه‌وه.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه زۆرینه‌ی پارته سیاسیه‌كانی باشوری كوردستانیش به‌شدارن له هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی واژۆ بۆ ئازادكردنی زیندانیانی سیاسی باكور كه ئه‌وه جێی رێز و پێزانینه و پارته به‌شداربووه‌كان ئه‌ركێكی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی خۆیان به جێده‌گه‌یه‌نن، به‌ڵام پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌و پارتانه دوای ئازادكردنی زیندانیانی سیاسی رێز تێكۆشان و قوربانیان ده‌گرن؟ ئایا وه‌ك چۆن ئێستا داوای ئازادكردنیان ده‌كه‌ن له ئاینده‌شدا ئه‌و زیندانی بونه‌یان له‌به‌رچاو ده‌گرن و به به‌شێك له خه‌بات و خزمه‌تی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ژماری ده‌كه‌ن؟
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌و پرسیار گه‌لێكی دیكه‌دا ده‌ڵێم نه‌خێر ته‌واوی پارته‌سیاسیه‌كانی باشوری كوردستان به ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنه‌وه ته‌نها كار له پێش چاوی كامێرا ده‌كه‌ن و له‌و ساته‌دا سیاسه‌ت ده‌كه‌ن كه سۆزی هاوڵاتی تێدا بجوڵێت و له‌گه‌ڵ هه‌ر وه‌رچه‌رخانێكیش ئه‌وا ده‌قاو ده‌ق پێچه‌وانه كارده‌كه‌ن و هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن نمونه‌ی زیندووش خولی ئێستای په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستانه كه لای من به خولی سوكایه‌تی كردن به مێژووی خه‌باتكاران چه‌سپاوه (له‌گه‌ڵ رێزی بی پایانم بۆ چه‌ند په‌رله‌مانتارێك كه كه‌مینه‌یه‌كی زۆر كه‌می دڵسۆزن له ناو په‌رله‌مان)، چونكه له‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا یاسایه‌ك به‌ناوی ماف و ئبمتیازاتی زیندانیانی سیاسی دارێژراو په‌سه‌ند كرا كه سه‌رله‌به‌ری یاساكه‌یان سوكایه‌تی پێكردنه به مێژووی ئه‌و پارتانه‌ی ئێستا له په‌رله‌ماندان و رۆژانێكیش وه‌ك چۆن ئێستا واژۆ بۆ ئازاد كردنی ئۆجه‌لان و هاوه‌ڵه‌كانی ده‌كه‌ن، هه‌رواش ئه‌و زیندانیه سیاسیانه‌ی خۆیانیان كردبۆیه خاڵێك بۆ فشار خستنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی پێشوو و خۆیان پێده‌ناساند له مه‌حفه‌له نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به‌ڵام كاتێك كورسی حكومرانی و ئیمتیازاتی ناو په‌رله‌مانیان بۆخۆیان ده‌سته‌به‌ر كرد ته‌واوی ئه‌و مێژووه‌یان له بیر كرد و هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ سرینه‌وه‌ی هه‌موو ئاسه‌واره‌كانی خه‌بات و قوربانیدان. له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیار گه‌له‌شدا ئه‌وه‌یه كه پارته سیاسیه‌كان له كوێدا بۆیان بره‌خسی ته‌نانه‌ت خه‌ڵكانی خۆشیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان به‌كار ده‌هێنن كه جگه له به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی هیچی تر نیه و له كوێداش به‌ده‌سه‌ڵات و ئیمتیاز گه‌یشت ئه‌وا ته‌واوی ئه‌و مێژووه‌ی خۆشیان له‌بیرده‌كه‌ن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
