زۆر به‌رێز گه‌وره‌ی گه‌نده‌ڵان. . . ئاسۆ شێخ كه‌مال

تو چاوی ئه‌و سۆزانیه‌ی

بچوك بوی له‌ ئاست پێڵاوه‌كانی

تو بسكی ئه‌و له‌شفرۆشه‌ی

ئه‌فڕیت له‌نێو باڵه‌كانی

تو هه‌ناسه‌ی ئه‌و منداڵه‌ی

هاوشێوه‌ی كۆرپه‌كانتانه‌

هه‌ر تۆزێكی به‌شی كورێكتانه‌

تو مه‌چه‌كی ئه‌و شۆخه‌ ناسكه‌ی

هه‌ر شه‌وه‌ی سه‌رینی یه‌كێكتانه‌

تو گه‌ردنی ئه‌و نازداره‌ی

جێی قه‌پاڵی هه‌موتانه‌

به‌سه‌ ئیتر باسی شه‌ره‌ف مه‌كه‌ن

ئه‌وه‌ی ناوی شه‌ره‌ف به‌ری

هه‌ر به‌یاسا به‌ره‌و دۆزه‌خ به‌رێی بكه‌ن

گه‌وره‌م، گه‌وره‌ی گه‌نده‌ڵان

لێیان مه‌بوره‌

تو لێوی ئه‌و چاوگه‌شه‌ی

لمۆزی دوا به‌یه‌كتانی سركردوه‌

تو قامكی ئه‌و خروخه‌پانه‌ی

به‌ ته‌وێڵی زۆرتان یاری كردوه‌

تو سینگی ئه‌و نه‌شمیلانه‌ی

عه‌ره‌قی شه‌رمه‌زاری یه‌ك به‌یه‌كتانی بردوه‌

تو سمتی ئه‌و كیژۆڵه‌ی

به‌زمانی ئێوه‌ بازاری خۆی گه‌رم كردوه‌

بریار بده‌ن ئیتر زمان له‌كار بخری

نه‌ با باسی ناعه‌داله‌تی ئێوه‌ی پێبكری

گه‌وره‌م، گه‌وره‌ی گه‌نده‌ڵان

لێیان مه‌بوره‌

قه‌سه‌م به‌ گیرفانی پر و

مێشكی به‌تال و

چاوی حیز و

ده‌سی پیس و

زنجیری كراوه‌ی پانتۆڵه‌كانتان و

به‌نه‌خوێنی شلی شه‌رواڵه‌كانتان

ته‌نها ئێوه‌ شایانی تاجی زێرینن

شایانی كورسی و

ژماره‌ی بانكی و

فه‌رمان و

مێژووی دێرینن

هه‌رچی ویستم سوكتان بكه‌م

چه‌ندی گه‌رام له‌ فه‌رهه‌نگا ریسواتان كه‌م

نه‌توانیم وه‌ك لمۆزی هیچ ده‌عبایه‌ك باستان كه‌م

نه‌ ئه‌توانم خوانه‌خواسته‌

به‌ په‌نجه‌ی پێی له‌شفرۆشێك

وێناتان كه‌م

به‌ڵام زانیم له‌ حورمه‌تا

بچوكترن له‌ ئاستی ده‌ڵ

له‌ بۆنیشا ناگه‌ن به‌وه‌ی

هه‌راجی ئه‌كا درزی ناوگه‌لڕ

گه‌وره‌م، گه‌وره‌ی گه‌نده‌ڵان

لێم ببوره‌


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

 

بابەتی زیاتری نووسەر