ریز راوه‌ستن
له‌به‌ر ده‌رگای دیوه‌خانی كاك سیاسی
ئاو بگێرن بۆ میوانانی چاو برسی
ملتان له م‌و باریكتر بێ
گوێتان له گوێی مشكه بۆریش
با سوكتر بێ
هه‌ر كه فه‌رمان له‌دیوه‌خان هاته ده‌رێ
كاكی سیاسی دوای كۆبونه‌وه‌و ململانێ
بریاریدا له‌گه‌ڵ دوژمن
به‌ره‌و كوڵگه رێگه ببرێ
ئه‌مشه‌و شه‌وی راوه كه‌وه
دوای دۆرانی ته‌سبیحه‌كه‌ی
زانی كه دوژمن تێر خه‌وه
دوای چوار سه‌عات له مشتومر
ئینجا زانی قه‌زوانه‌ی
ئه‌بڵه‌ق نیه و كراوه سر
بۆیه هه‌ركا كۆبونه‌وه
گه‌یشته جێمی سێیه‌می
روی ماشێنتان له‌جه‌نگه‌ڵ بێ
بلاجیكتۆر ئاماده‌بێ و
تاپریشتان له‌سه‌ر پێ بێ
ئه‌بێ گۆشتی ئه‌م ئێواره
یان كه‌و، یا ده‌عبایه‌كی كێوی بێ
كۆبونه‌وه بریاریدا
ئه‌بێ لیژنه‌ی داوه‌ر هه‌بێ
بۆی بزانرێ كامه لایه‌ن
ده‌سی راسته‌و
گۆشتی چه‌وری پێ راوئه‌كرێ
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
