بڕيارم دابوو تا کۆتايی ژماره دووی ئه‌ره‌ب ئايدول هيچ شتێک نه‌نووسم.سه‌باره‌ت به ڕۆڵ و ئادای ژنه جوان و خۆشه‌ويسته‌که‌ی هه‌موومان په‌رواز حوسين، به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێن خه‌ڵکانێکی واهه‌ن به‌رد ده‌هێننه زمان.هه‌موومان ده‌زانين که ته‌مه‌نی سينما و تياته‌ر و موزيک له ووڵاتێکی وه‌ک ميسر له نۆهه‌د ساڵی تێپه‌ڕکردوه ئه‌گه‌ر زياتريش نه‌بێت.له‌وه ماوه زه‌مه‌نيه دووروو دڕیژه‌شدا هيچ کاتێک ده‌زگای ( ئه‌زهه‌ری شه‌ريف) که به‌گه‌وره‌ترين مه‌رجه‌عی فه‌توای موسڵمانانی سونه ده‌ژمێردرێ له جيهان و باره‌گاکه‌ش له قاهيره‌ی پايته‌ختی ميسه‌ره ڕۆژێک له ڕۆژان نه‌مان بيست ئه‌و مه‌رجه‌عه به‌ڕێزه هه‌ڵايه‌ک بنێته‌وه له‌سه‌ر کارێکی هونه‌ری يا سوکايه‌تی به هونه‌رمه‌ندێکی ئه‌و ووڵاته بکات.له کاتێکدا بينيمان به‌درێژای ئه‌و نۆهه‌د ساڵه هيچ فليمێکی ميسری خاڵی نه‌بووه له ڕه‌قس و سه‌ما و ديمه‌نی ڕووت .ميسريش وه‌ک گه‌وره‌ترين ووڵاتی ئيسلامی پێناسه ده‌کرێت له دونيای ئيسلامه‌تی و به‌يه‌که‌م سه‌رچاوه‌ی دامه‌زرێنه‌ری بزاڤی سياسی ئيسلامی ( ئيخوان موسلمين) ده‌ژمێردرێ که مێژووی دامه‌زراندنی ئه‌و بزاڤه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌ستپێکی ساڵانی بيسته‌کان له سه‌ده‌ی ڕابردوو له‌سه‌ر ده‌ستی ( حه‌سن البنا و دواتر سه‌يد القطب و تا ده‌گاته عومه‌ر التلمساني و ئه‌وانی تر.له‌سه‌رده‌می تازه‌ش ووڵاتی تونس وه‌ک نموونه‌ی شۆڕشی به‌هاری عه‌ره‌ب و سه‌رکردايه‌تی به‌هێزترين ته‌ياری ئيسلامی که له بزاڤی ( النهضه‌ی ئيسلامیه) دا ڕه‌نگده‌داته‌وه‌و که سه‌رۆکه‌که‌ی ڕاشد الغنوشه و حزبی ده‌سه‌ڵاته له تونس.تا ئێستا هيچ فه‌توايه‌کی عه‌جيب و غه‌ريبی به قه‌ده‌غه‌کردنی گۆرانی مۆزيک ده‌رنه‌کردوه‌و به‌ڵکو ژيانی خه‌ڵک زۆر ئاسايی ده‌ڕوات له‌ووڵاته و هيچ مينبه‌رێکيش له‌دوای نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی بن عه‌لی نه‌که‌وتۆته هيرێشکردنه سه‌ر هونه‌رمه‌ندان و به‌هره‌دارانی ئه‌و ووڵاته، منيش و خه‌ڵکی کوردستان زۆر چاک تێده‌گه‌ين که بۆ چێ هێندێک له کۆلکه به‌ناو ( مه‌لا) يانه‌ی لای خۆمان سه‌نگه‌ريان له زاراوه جوانه‌کانی مرۆڤ گرتووه و له ده‌رفه‌تێک ده‌گه‌ڕێن که جه‌هالت و بێ ئاگايی خۆيان له ئاين به‌سه‌ر زانا ئايينيه به‌ڕێزه‌کان و خه‌ڵکی کوردستاندا بفرۆشنه‌وه.به‌وبيانۆيه‌ی که ئه‌وان له پارێزه‌ری ئاينی پيرۆزی ئيسلامن له کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری بێ ئه‌وه‌ی له هيچ پرسێکێان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ مه‌شوه‌رتکردن له‌گه‌ل مه‌رجه‌عه باڵاکان له يه‌کيه‌تی زانايانی ئاينی يا وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف که ئه‌وان له چاو ئه‌و مه‌رجه‌عه ئاينيه به‌ڕێزانه ناکه‌نه دڵۆپێک له ده‌ريايه‌ک.هه‌موو ئاينيیک بۆ ته‌بايی و خۆشگووزه‌رانی و پاراستنی که‌رامه‌تی مرۆڤ و عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵايه‌تی و يه‌کسانی بوون هاتووه.هيچ ئاينێک و مه‌زهه‌بێکش ڕێگه به‌هيچ که‌سێک نادات سه‌روه‌ريه‌جوانه‌کانی مرۆڤ بشێوێنێ و مينبه‌ره‌کانيش بکاته شوێنی سوکايه‌تیکردن به هێما جوانه‌کانی خوا که ئه‌ويش مرۆڤه.هيچ مه‌لايه‌ک و پياوێکی ئاينیش نه‌کراوه‌ته وه‌کيل له‌سه‌ر ئه‌رز تا چه‌کی لێبووردن ( صک الغفران ) نی چوونه به‌هه‌شت بداته خه‌ڵک.که‌واته هه‌ر زێده ڕۆیيه‌ک له ئايين مانای کوێری عه‌قڵ و تێپه‌ڕاندنی پيرۆزيه‌کانی خوای گه‌وره ده‌گه‌يه‌نێ.وه‌ک ئه‌وه‌ی له جاڕی گه‌ردوونی مافی مرۆڤيشدا هاتووه که ( مرۆڤ به‌ئازادی له‌دايک ده‌بێت و ده‌بێت و هيچ که‌س بۆی نيه ئه‌و ئازاده‌يه‌ی لێ زه‌ووت بکات) مينبه‌ری پيرۆزی مزگه‌ووت بۆ نمايش بازو و ململانێی و کێبڕکێی هات و هاوار و ڕيکلام بۆ خۆکردن و ناوبانگ ده‌رکردنی که‌سێک يا گروپێک نه‌هاتووه.به‌داخه‌وه له‌م چه‌ندڕۆژه‌ی ئه‌م دوایيه دوو ده‌نگی نه‌شاز يه‌کێکيان له‌سه‌ر مينبه‌ری مزگه‌ووتێکی کوردستان و ئه‌ويتريشيان له‌دوری هه‌زاران کيلۆ مه‌تر له کوردستان بۆ خۆده‌رخستن هه‌ڵساون به فه‌توای ته‌کفير کردنی چه‌ند مليۆن که‌سێک به‌و توومه‌ته‌ی که چوار مليۆن مه‌سجی پشتيوانيان بۆ په‌رواز حوسينی ده‌نگ خۆش ناردووه.ئه‌و ده‌نگه نه‌شازانه ته‌نيا له‌ده‌نگی مێشک به‌ردينه‌کانی ئه‌فغانسان ده‌چن که دونيايان ڕيش چڵکن و جه‌هاله‌ته‌ی خۆيان مه‌شغول کردوه.و ئه‌فغانستانيان کردۆته تونێلێکی مه‌رگ بۆ خه‌ڵکی بێ ديفاعی ئه‌و ووڵاته.کوردستانی ئه‌نفال و له خوێن گه‌وزاو زۆر گه‌وره‌تر و چاوکراوه‌تره له قسه‌ی ئه‌و کورته‌باڵايانه‌ی ده‌يانه‌وێ زه‌فه‌ر به جوانی و خه‌نده‌ی سه‌ر لێوی خه‌ڵکی کوردستان ببه‌ن و خه‌ڵکی کوردستان چاوکراوه‌و ئاگاداره له جريوه‌ی شه‌مشه‌مه کوێره‌کان هه‌رگيز ناتوانن زه‌فه‌ر به کوردستانی نوێمان ببه‌ن.هه‌موو کورد و ئازاديخوازن و دۆستانی کورد مه‌سجی خۆشه‌ويستی بۆ په‌رواز حوسين ده‌نێرن و منيش په‌رواز به سێهه‌مين شۆڕشی نووێی گه‌له‌که‌مان ناوده‌به‌م هيوای سه‌رکه‌ووتنی بۆ ده‌خوازم و حه‌زده‌که‌م هه‌ر به‌و بۆنه‌يوه به‌تێک شيعری شاعيری گه‌وره‌ی کورد مامۆستا گۆران پێشکه‌ش به په‌رواز حوسينی ده‌نگخۆش بکه‌م که د‌ڵێت.
من ئه‌و ديله‌م ئامانجم قيبله‌ی گشته
باسامداربێ پڕدڕک بێت ڕێی ڕاستم
مادام هێزی زۆربه‌ی گه‌لم له پشته
دڕک گوڵه و ترس ئارامه بۆ خواستم.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
