ده‌توانيت به ئازادی بنووسيت و قسه بکه‌يت به‌مه‌رجێ له هێڵی سور نه‌ده‌يت ؟ ...لوقمان به‌رزنجی
ده‌گێڕنه‌وه ده‌ڵێن له‌سه‌رده‌می بلۆکی سۆڤيه‌تی داته‌پيوو.له‌کۆنگره‌يه‌کی ڕۆژنامه نووسيدا له مۆسکۆ ڕۆژنامه‌نووسێکی ئه‌مريکی به هاوکارێکی سۆڤيه‌تی خۆی ده‌ڵێت.له ووڵاتی ئێمه ڕاگه‌ياندن بێ سانسۆره و هه‌موو ئازاديه‌ک به پێی ياسا ڕێکخراوه و ده‌توانێت به‌بێ ترس ڕه‌خنه‌ی تووند له سه‌رۆک کۆمار‌و حکوومه‌ت و سيناتۆره‌کان و حزبه‌کان بگرين.له‌به‌ر ئه‌وه ڕاگه‌ياندنانه‌مان زۆر به ئازادانه ده‌نووسن و ده‌دوێين..ڕۆژنامه نووسه سۆڤيه‌تيه‌که‌ش ده‌ڵێت لای ئێمه‌ش هه‌روايه .ده‌ڵێت گه‌ر باوه‌ڕ ناکه‌يت فه‌رموو بڕۆ ته‌ماشای ئه‌رشيفی ڕۆژنامه‌و ڕاگه‌ياندنه‌کانمان بکه بزانه چ حه‌شرێکمان به ئه‌مريکاو ئيمپرياليه‌تی ڕۆژئاواکردوه‌و هه‌زارو يه‌ک کاريکاتيرمان له‌سه‌ر سه‌ۆکی ئه‌مريکا و ڕۆژئاواکردوه هيچ که‌سيش لێ پێچينه‌وه‌مان له‌گه‌ل ناکات بگره زۆريشيان پێخۆشه.ده‌سه‌ڵاتی کرملين خۆيان ئه‌و فه‌زايه ئازاده‌يان بۆ فه‌راهه‌م کردووين که به‌بێ دڵه‌ڕاوکێ و سڵه‌مينه‌وه ئه‌وه‌ی بمانه‌وێ به ئيمپرياليه‌تی ئه‌مريکاو ڕۆژئاوا بلێين .له کوردستانيش هيچ ده‌زگايه‌کی ڕاگه‌ياندنی حزبی نيه له ( مايک ئازاده‌که‌ی) گۆڕانه‌وه که خۆی به‌ڕابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ئازادی ڕاگه‌ياندن ده‌زانێ.تا ڕاگه‌ياندنی حزبه‌کانی ديکه هه‌ريه‌ک به‌شێکیان بۆ بيروڕای سه‌ربه‌ست له ڕۆژنامه‌و که‌ناڵه‌کانيان له‌ژێر ناوێکی ئازاد ته‌رخان کردوه تا خه‌ڵک به‌ئازادی بيروبۆچوونه‌کانی خۆيان به ئازادی بخه‌نه‌ڕوو به‌ڵام کام ئازادی ؟ بۆ نموونه مينبه‌ره‌کانيان له ژێر ناوی ( سه‌کۆئازاد) يا (مه‌کۆی سه‌ربه‌ست) يا( بڵندگۆ) يا( ڕای سه‌ربه‌ست) يا( ڕای ئازاد هتد..) ( بوێرانه ده‌دوێم ) خۆشی ئه‌و مينبه‌ره‌ئازادانه‌ش له‌وه‌دايه وه‌ک ئازاديه‌که‌ی کابرای سۆڤيه‌ت وايه پێت ده‌ڵێت لێره بۆت هه‌يه چی به ئيمپرياليه‌ت و نۆکه‌رانی ده‌لێيت يا ڕه‌خنه له‌کام حزب و ڕێکخراو و ده‌زگای حکوومی و گه‌نده‌ڵی ده‌گری ئازاديت به‌مه‌رجێک ئه‌و نووسينه دووروو نزيک په‌يوه‌ندی به حزبه‌که‌ی من و که‌سايه‌تی حزبه‌که‌ی من نه‌بێت.چونکه ئه‌وه هێلی سوره و ئازادی به‌زاندنه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
