مۆڕاڵ و سياسه‌ت و که‌مێکيش وه‌فا ...لوقمان به‌رزنجی
له ديرۆکی گه‌له‌که‌مان و گه‌لانی دونيا گوێبيستی ده‌يان و سه‌دان حه‌قايه‌ت و داستانی وه‌فاو و مردن له پێناو براده‌رو هاوڕێی وقوربانيدانی جۆراجۆر بووينه.هه‌ريه‌ک له‌و چيرۆکانه‌ش به شێوه‌يه‌ک گووزارشی له هه‌ڵوێست و وه‌فاداری هاوڕێیه‌تیدا کردوه.ئه‌و ديرۆکه ڕاسته‌وخۆ کاريگه‌ريه‌کی ده‌روونی له‌سه‌ر ئێمه‌شدا جێهشتووه تا ڕۆژگاری ئه‌مڕۆ.وای لێکردووين که هه‌رگيز هه‌ڵوێستی ئه‌و دۆست و براده‌رانه‌مان له بير نه‌که‌ين که له ڕۆژگارێکی سه‌ختدا هاو ڕاو هاو خه‌بات و هاوسه‌نگه‌رمان بوونه.يا له کێشه‌يه‌کی کۆمه‌ڵايه‌تيدا له‌ته‌کاماندا وه‌ستاون تاکۆتايی کێشه‌که.ئه‌و چيرۆک و حه‌قايه‌ته شکۆمه‌ندانه زۆر شتی جوانی فێرکردووين له‌سه‌رووی هه‌مووشيانه‌وه ( وه‌فا) بۆ براده‌رو ياهه‌ر که‌سێک له ساته‌وه‌ختێکی پێويستو ڕۆژگارێک ده‌ستی هاوکاری و برايه‌تی بۆ درێژ کردبين.ئه‌رێ گه‌لۆ ده‌کرێ که‌سێک ساڵانێک يا ته‌مه‌نێک هاوڕێ و هه‌ڤاڵی ڕۆژه سه‌خت و ناخۆشه‌کانت بێت له چاونووقانێکدا هه‌موو ئه‌و نان و نمه‌ک و هاو خه‌باتيه له بير بکات بێت سه‌نگه‌ری دووژمنايه‌تیت لێبگرێت له پێناو حه‌زێکی تايبه‌تی خۆی ؟ به‌وه‌ش نه‌وه‌ستێت ماکينه‌يه‌کی ئيعلامی گه‌وره‌ش بخاته گه‌ڕ بۆ ناو زڕاندت؟ ڕاسته وه‌ک ده‌ڵێن سياسه‌ت دايک و باوک مۆڕالی نيه.به‌ڵام گه‌لۆ خۆ له ناو ئێمه‌ی کورد مه‌به‌ستم ( کورد به کورد ) هێشتا سياسه‌ت نه‌بۆته ئه‌و ئيحترافه تا ئه‌و قورساييه‌ی درووست کردبيت.ئه‌وه‌نده ڕق ئه‌ستوور بين له‌گه‌ل نزيکترين دۆست و هه‌ڤاڵانی خۆمان و مێژووێک له هاوڕێيه‌تی هاوسه‌نگه‌ری له‌بير بکه‌ين و بوختانی جۆراوجۆر بۆ هه‌ڤاڵانی دوێنێمان هه‌ڵبه‌ستين.ياهيوای مردن بۆنزيکترين که‌سه‌کانی خۆمان بخوازين و له پێناوه‌ش هه‌موو ڕۆژێک کۆڵێک درۆ‌و پڕۆپاگه‌نده به‌ناوی سه‌رچاوه‌ی وه‌همی بۆ مه‌رگی ئه‌و هاوڕێ دڵسۆزه‌مان بڵاو بکه‌ينه‌وه و په‌له له‌و مه‌رگه‌دا بکه‌ين که له‌سايه‌ی ئه‌ودا بووينه‌ته خاوه‌نی ئه‌و پله‌و پايه‌و که‌سايه‌تيه.ئه‌و هه‌موو ناهه‌قيه و خۆله‌بيرکردن و نان نمه‌ک له‌بيرکردن و هاوخه‌بات له‌بيرکردن ته‌نيا له پێناو حه‌زێکی شێتانه‌ی نه‌رجسی که دووره له هه‌موو عورفێکی کوردانه که پێی ده‌گووترێ جوامێری و وه‌عدو وه‌فا.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
