حزب و جاران له‌گه‌ل جاران ڕۆيشت ...لوقمان به‌رزنجی
جاران حزب ئامرازێکی به‌هێزبوو، بۆ ڕێکخستن‌و گه‌له‌کۆکردنی ميلله‌ت دژ به ديکتاتۆريه‌ت.جاران حزب نه‌سيحه‌ت کار بوو .جاران حزب ئه‌ندامی کاراو لێهاتوو و گيانفيدای ده‌هێنايه به‌رهه‌م.جاران حزب بايه‌خی زۆری ده‌دا به ڕۆشنبيرکردنی ئه‌ندام .جاران حزب له هيچ که‌سێک و ئه‌ندامێکی خۆی قه‌بوڵنه‌ده‌کرد به ناهه‌ق ده‌ستدرێژی بکاته سه‌ر موڵک و ماڵی ده‌وڵه‌ت و هاووڵاتيان ئه‌و کاره هێڵی سور بوو..جاران حزب به‌به‌رنامه خه‌ڵکی ئه‌و ووڵاته‌ی له‌خۆ کۆده‌کرده‌وه و فێری ئه‌لفا بێی سياسه‌ت و خۆشه‌ويستی وخاک و نيشتيمان په‌روه‌ری ده‌کردن، جاران حزب ده‌م ڕاست و جێگه متمانه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان بوون.جاران سه‌رکرده‌کان هه‌ميشه له‌ناو خه‌ڵک بوون خۆشه‌ويستی خه‌ڵک بوون.جاران له‌ناو حزب سيستمی ڕه‌خنه‌و ڕه‌خنه له‌خۆگرتن هه‌بوو .جاران ئه‌گه‌ر پرسيارێکیت ئاراسته‌ی سه‌رکردايه‌تی بکردايه له ماويه‌کی کورت وه‌ڵامی پرسياره‌که‌ت به نامه‌و مۆره سوره‌که‌ی سه‌رکردايه‌تی وه‌رده‌فته‌وه .جاران په‌يوه‌نديه‌کی ڕوحی هه‌بوو له نێه‌وان سه‌رکرده‌و و ئه‌ندام و پێشمه‌رگه.جاران سه‌رکرده ده‌ستيان له‌سه‌ر دڵ بوو تا پۆلێ پێشمه‌رگه چالاکيه‌کيان ئه‌نجام ده‌دا و خوای ئه‌وه‌يان ده‌خواست که هيچ پێشمه‌رگه‌يه‌ک له‌و شه‌ڕه‌دا په‌نجه‌ی بريندار نه‌بێت جاران سه‌رکرده‌و پێشمه‌رگه هه‌ردووکيان ناویان پێشمه‌رگه بوو جاران هه‌موو سه‌رکرديه‌ک پڕۆژه‌ی شه‌هاده‌ت بوو له گه‌رم و گوڕی شه‌ڕ و زرم کووتی تۆپ و ته‌قه سه‌رکرده‌کان بوێرانه له مه‌يدان بوون و سنگيان قه‌ڵغانی گوله بوو .ناوی يه‌که‌يه‌که‌ی پێشمه‌رگه‌کان و ناووچه و شوێنی له‌دايک بوونيان ده‌زانین .جاران سه‌رکرده‌کان ميلله‌تيان له‌خۆيان خۆشتر ده‌ويست و پێيان وابوو که شه‌رف و ناموسی هه‌رکوردێک شه‌رف و ناموسی ئه‌وانه .جاران حزب ته‌مبێ که‌ری ناحه‌زان و دووژمنانی گه‌له‌که‌مان بوون .جاران ووشه‌ی جاسوس عه‌يب و عاراێک و په‌ڵه‌يه‌ک بوو هه‌رگيز سڕينه‌وه‌ی بۆ نه‌بوو به‌تايبه‌تی بۆ که‌سێکی ديارو ناسراو ئه‌گه‌ر فايلدار بوايه ، جاران و جاران و جاران...هه‌تا کار گه‌يشته ئه‌مڕۆ حزب و سه‌رکرده‌کان به‌خه‌ڵک ده‌ڵێن جاران له‌گه‌ل جاران ڕۆيشت و نان ئه‌و نانه ئه‌مڕۆ له‌خوانه چيتر له‌سه‌ريشی مه‌ڕۆ و بيبڕه‌وه ئێسکی خۆشت گران مه‌که.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
