مام خۆی فيکره‌و يه‌کيه‌تيه و خۆی بۆ يه‌کيه‌تی پارێزه‌ری ئه‌و يه‌کيه‌تيه‌يه ...لوقمان به‌رزنجی
زۆرێک له خه‌ڵکی ساده و کاڵفام پێيان وابوو يه‌کيه‌تی نيشتيمانی کوردستان به‌و نه‌خۆشيه‌ی به‌رێز مام جه‌لال دووچاری شڵه‌ژان و په‌رته‌وازه‌بوون ده‌بێت.ئه‌و بۆچوون و به‌هه‌ڵه تێگه‌يشتنه ساده‌يه وای له هێندێک که‌سی کرد بيريان بچێت له‌دوای 47 چل و حه‌وت ساڵ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر جه‌لاليزم هێشتا ئه‌و جه‌لاليزمه لای زۆرێک له بنه‌ماڵه‌کانی کوردستان و نه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه هه‌ر به زيندووی ماوه‌ته‌وه و ته‌نيا مام به فه‌رياد ره‌سی کورد ده‌ناسن و به‌و بۆ چوونه جه‌لاليزمه هێشتا کۆتايی نه‌هاتووه و له ناو نه‌چووه.ئه‌وه له‌کاتێکدا جه‌لاليزم ته‌نيا له‌سه‌ر ئينتما و خۆشه‌ويستی تاکه که‌سێکی بيرمه‌ند سه‌رچاوه‌ی گرتبوو له‌و قۆناغی شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوو
جا ئه‌وانه‌ی له فه‌راغی نه‌خۆشی به‌ڕێز هه‌ڤاڵ مام جه‌لال بير له لاواز بوون و ته‌حجيم بوونی يه‌کيه‌تی ده‌که‌نه‌وه هه‌ڵه‌يه‌کی گه‌وره و گره‌وله‌سه‌ر خه‌ياڵی عه‌قڵی خۆيان‌دا ده‌که‌ن.يه‌کيه‌تی نيشتمانی کوردستان له‌سه‌ر چه‌ند کۆڵه‌گه‌يه‌کی ئه‌ندازياری فيکری و سياسی دامه‌زراوه و هه‌ر حزبێک له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک کۆڵه‌گه‌و پڕه‌نسيپی پڕ له ديسپڵێن دامه‌زرابێت ئاوا به ئاسانی به شنه‌بايه‌ک ناهه‌ژێت يا داناڕمێت..به‌رله هه‌موو شتێک بيرۆکه‌ی دامه‌زراندنی يه‌کيه‌تی نيشتيمانی کوردستان له‌ئاکامی زه‌روره‌تێک و فه‌راغێکی فيکری نه‌ته‌وه‌يی درووست بوو نه‌وه‌ک له‌سه‌ربنه‌مايه‌کی خۆرسک و بێ ئامانجێکی دياريکراو و خاوه‌نی دامه‌زراندنی ئه‌و بيرۆکه‌يه‌ش به‌ڕێز هه‌ڤاڵ مام جه‌لال بووه هه‌ڤاڵ مام جه‌لاليش ئه‌و يه‌کيه‌تيه‌ی له‌سه‌ر فيکر و به‌رنامه‌يه‌کی نه‌ته‌وه‌يی درێژخايه‌ن دامه‌زراندوه و يه‌کيه‌تی نيشتيمانی کوردستان به له‌دايک بوونێکی ئاسايی له که‌ش و هه‌وايه‌کی ئاسايی له‌دايک بووه.نه‌وه‌ک له ئاکامی کاردانه‌وه و ئينشقاق کردن له حزبێکی ديکه.درووست بوونی يه‌کيه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی فيکری بوه به سوود وه‌رگرتن له تاقيکردنه‌وه‌ی سياسی و شۆڕشگێری گه‌لان له‌سه‌رئه‌و بنه‌مايه‌ش‌داکاری حزبی و چه‌کداری خۆی پڕاکتيزه‌کردوه .به‌هه‌مان شێوه‌ش ئه‌ندام و دۆست و لايه‌نگرانی خۆی جۆشکردوه.يه‌کيه‌تی له‌سه‌ر بيروبۆچوونی جياجياو ئازادی بيروڕا سه‌رچاوه‌ی گرتوه و هه‌ميشه باوه‌ڕيشی به سه‌رکردايه‌تی ده‌سته جه‌معی هه‌بووه، .ڕاسته‌يه‌کيش هه‌يه که يه‌کيه‌تی هه‌ر له سه‌رتايی دامه‌زراندنيه‌وه تا ئه‌مڕۆش لايه‌نگرو دۆستی له ئه‌ندامه‌کانی زۆرتربوونه ئه‌وه‌ش ڕاستيه‌که هيچ که‌سێک ناتوانێ نکوڵی لێ بکات.دياره له ڕوانگه‌ی ئه‌و هه‌موو پڕه‌نسيپانه‌ی ئاماژه‌مان بۆکردن وای له هێزو باوه‌ڕبه‌خۆ و به کاديرو پێشمه‌رگه‌کانی يه‌کيه‌تی کرد که بتوانن له قووڵای گه‌رميانه‌وه تا ده‌گاته لووتکه‌ی چياکانی کوردستان بکه‌نه به‌ره‌ی شه‌ڕگه‌ی ده‌سته‌ويه‌خه و شه‌ڕو ململانێی سياسی و عه‌سکه‌ری له‌گه‌ل پێنجه‌مين زه‌به‌لاحترين له‌شکری دونيا دا و سه‌روه‌ريه‌کی بێ وێنه له مێژووی خه‌باتی نه‌ته‌وايه‌تيدا تۆمار بکه‌ن.له‌وانه‌يه خه‌ڵکانێک هه‌بن بڵێن ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌گوترێ وه‌ختی به‌سه‌ر چووبێت و به‌که‌ڵکی ئه‌مڕۆ نه‌يه‌ت، به‌ڵام گه‌وره‌ی ئه‌و يه‌کيه‌تيه له‌ودايه که حزبی خۆ نوێکردنه‌وه‌يه و ده‌توانێت له‌گه‌ل هه‌موو بار‌و دۆخێکی سياسيدا خۆی بگونجێنێ و دان به‌خۆ دابگرێت.قسه‌يه‌ک هه‌يه ده‌ڵێت ( ئه‌و گورزه‌ی که پێم ده‌که‌وێت گه‌ر نه‌م کوژێت به‌هێزترم ده‌کات) نه‌خۆش که‌ووتنی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال که‌لێنێکی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر يه‌کيه‌تی درووستکرد به‌ڵام نه‌سيحه‌ت و ئاراسته‌کانی به‌ڕێزی هه‌ميشه ئاماده‌بوونێکی به‌هێزی له نێو سه‌رکردايه‌تی و ڕێکخستنه‌کانی خواره‌وه دا هه‌يه .بوون و مانه‌وه‌ی يه‌کيه‌تی له گۆڕه‌پانه‌که وه‌ک هێزێکی سياسی و عه‌سکه‌ری زه‌روره‌تێکه که سه‌رکردايه‌تی و ئه‌ندامانی ئه‌و حزبه به گرنگی ده‌زانن.دانانی به‌ڕێز کاک کۆسره‌ت وه‌ک برا گه‌وره بۆ ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌رکه‌کانی سکرتێری گشتی وه‌ڵامێکی به هیز بوو بۆ ئه‌وانه‌ی پڕۆپاگه‌نده‌ی ژه‌هراوی جياجيايان بۆ يه‌کيه‌تی بڵاوده‌کردوه .بۆ دانانی کاک کۆسره‌ت هه‌موو ئه‌ندامانی سه‌رکردايه‌تی کۆک بوون له‌و دانانه و پابه‌ندبوونی خۆيان نيشاندا به‌رامبه‌ر به هه‌موو ئه‌و خاڵانه‌ی که له په‌يڕه‌وی يه‌کيه‌تيدا هاتووه‌و کۆنگره بڕياری له‌سه‌رداوه و ئه‌وه‌ش چاکترين وه‌ڵام بوو بۆ ئه‌و ده‌زگا ڕاگه‌ياندنانه‌ی به په‌رده‌و ژێر په‌رده که‌ووتبوونه شه‌ڕی ده‌روونی و کاروپيشه‌يان ببوه ڕيزکردنی پڕوپاگه‌نده و درۆ هه‌ڵبه‌ستن له‌دژی يه‌کيه‌تی و خۆيان وه‌ک فه‌تحه‌فال نيشانی خه‌ڵک ده‌دا که به دوورکه‌ووتنه‌وه‌ی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال يه‌کيه‌تی ( بچووک ده‌بێته‌وه، نامێنێ، ده‌بێته چه‌ند حزبێکی بچووک، ئه‌ندامانی به‌سه‌ر حزبه‌کاندا دابه‌ش ده‌بن، هتد....) به‌ڵام جارێکی ديکه‌ش يه‌کيه‌تی ئيسپاتیکرد که حزبێکه له‌سه‌ر بيرو هزرو ڕێنمای و په‌روه‌ردکردنی شۆڕشگێڕانه‌ی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال درووست بووه و هێچ هێزێک و ڕه‌شه‌بايه‌ک و ڕه‌شه ڕاگه‌ياندنێکی چه‌واشه ناتوانێ سانتيمێک له بيرو باوه‌ڕی يه‌کيه‌تيه‌کان و دۆست و لايه‌نگرانی بگۆڕێت.يه‌کيه‌تيه‌ک که پشت ئه‌ستور به فيکری سياسی و ئازادی بيرو ڕاو بۆ چوونی جياجيا درووست بووبێت.مه‌حاڵه وا به‌ئاسانی به گورزێکی بچووک يا فه‌راغێکی کاتی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال بپوکێته‌وه.ئاراسته‌و نه‌سيحه‌ته‌کانی مام خۆی فيکره و خۆی بۆ يه‌کيه‌تی پارێزه‌ری ئه‌و يه‌کيه‌تيه‌يه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
