کام دیموکراسی ؟ ! . . . ئەکرەم محمدئەمین ئەحمەد

پرۆسەی هەڵبژاردن زۆر گرنگی خۆی هەیە لەسەر ئاستی ناوخۆو دەرەوە، لە هەمان کاتدا گرنگە بەڕیزەوە بە بێ فروفێڵ ئەم پرۆسەیە بەڕێ بکرێت .

ئەوەی پرسیاری دروست کردوە دەنگی مرۆڤەکانە .

ئایا بە چی پێوەرێك مرۆڤەکان دەنگ ئەدەن ؟ ئەوەندەی بزانم دوو پێوەر هەیە :

١ - رابوردوی ( مێژوی ) پارتەکان یان ڕێکخراوەکانی بەشدار بووی پرۆسەی هەڵبژاردن گرنگە لێبروانیت .

٢ - بەرنامە و کاری خزمەتگوزاری بۆ پرۆسەی دوای هەڵبژاردن .

ئەگەر باس لە مێژووی یەکیتی بکرێت لای هەموومان ئاشکرایە تەنها پارتی سیاسی شۆڕشگێری ناو خاکی کوردستان بوە لە دوای ( ئاش بە تاڵەوە ) خاوەنی هەزاران پێشمەرگە و دەیان سەرکردەی شەهیدە، سەرکردایەتی لە ناو خاکی کوردستاندا بوو ملمان بۆ هیچ دەوڵەتێکی دراوسێ کەچ نەکرد .

خاوەنی دەیان داستان و هەزاران چالاکی سەرکەوتوە، زۆر بە شانازیەوە باسی سەروەریەکانمان ئەکەین و شازی پێوە ئەکەین پێشمەرگەی یەکێتی بوین، چۆن بیرمان ئەچێتەوە بۆ چالاکی ناو شار بە دەیان خێزان و خەڵکی ئازاو دڵسۆزی شارەکەم دەرگای وەڵا بوو دوای چالاکیە میوانیان بین بۆ نان خواردنێکی خێرا .

یەکەم هێزی پشتیوانی بوین بۆ کوردانی ڕۆژهەلات و دەیان پێشمەرگەمان شەهید بوو بەرامبەر کۆماری ئیسلامی .

ئایا کام لەم پارتانەی ئیمرۆی ناو پەرلەمان هێندەی یەکیتی خاوەنی خەبات و کوردایەتیە یان ( یەك لە سەدی یەکێتی ) شەهیدی نەداوە . یان دژی داگیرکەرانی کوردستان نەجەنگاون، ئەمە مێژوویەکی زۆر دوور نیە هەر هەموی ڕاستیە چۆن لە بیر ئەکرێت، ئەی لە دیموکراسی کە بیوژدانە .

بەشی دووەم باسی ئایندەو بەرنامە و کاری خزمەت گوزاری .

١ - یەکێتی بە بەرنامەو پرۆژە و کۆمەڵێك کاندیدی باش و بە تواناوە هاتە مەیدانی هەڵبژاردنەوە .

٢ - یەکێتی بەدرێژایی چەند ساڵی ڕابوردوو پرۆژەی هەبوە و کاری خزمەتگوزاری پێشکەش کردوە لە لایەن خۆیەوە تەنها دەسەڵاتیش نەبوە لە حوکمەتدا، کاری زۆر باشێ ئەنجام داوە، بەڵێ کەم کوریش بوە .

پرسیار ئەوەیە لایەنی بەرامبەر بە هەمان شێوە هاوبەشی حوکمەت بوە لەگەڵ یەکێتی و زۆری کەم کوریەکانیش و نەبونی دیموکراسی لە ناوچەی زەرد بوە، خێرە پارتی دەنگی زیادی کردبێت و یەکێتی دەنگی لە کەمبوندا بێت،

سەرەرای هەردوو بەشی یەکەم دووەم کە مێژوو ئایندەمان زانی، ئەمەیە دیموکراسی و دەنگدان ؟

خۆمان ناشارینەوە لە کەم و کوریەکانی ناوخۆی یەکێتی بەڵام ئەوش دەنگی یەکێتی نیە .

بۆ یەکێتی گرنگە خۆی چۆن ئامادە بکات بۆ کابینەی نویی حوکمەت .

١ - تەبایی مەبدەئیانەی سەرکردایەتی تا کاتی کۆنگرە و ڕێز گرتن لە بیرو بۆچونەکان لە پێناوی پێشکەش کردنی دەست پێشخەری کارسازی و چاکردنی کەم و کوریەکانی ناوخۆی، کە جێگەی دڵخۆشی ئەندامان بێت .

٢ - ئاڵ و گۆرەکانی ناو ئۆرگانەکان ئەتوانرێت بوەستێنرێت تا کاتی کۆنگرە .

٣ - زۆر گرنگە کەسانی ئازاو بە ئاگا زیرەك بەشدار بێت لە حوکمەتدا، بەرپرس بێت لە چوار چێوەی کارەکەی خۆیدا، دژی دەسەڵاتێکی کارتۆنی بێت بۆ کەسایەتی خۆی و پارتەکەی زۆر گرنگە .

٤ - بە تەنها چونمان بۆ پێکهێنانی حوکمەت هەڵەیەکی گەورەیە و چارەسەرکردنی ئاسان نابێت، دەسەڵاتمان نابێت ئەگەر پلەی دەسەڵاتیش بەرز بێت،

بۆیە پێوستە کار بکەین حوکمەتێکی بنکە فراوان بێت و بە تێکرا بەرنامەو پرۆژەکان یەك بخرێت بۆ ئایندەی کابینەی نوێ و هەموو بەشدار بین لە خزمەت گوزاری و مافە نەتەوەیەکاندا .

لە ڕێگەی ئەندام پەرلەمانەکانمانەوە بە پێشکەش کردنی پرۆژەو کاری خزمەتگوزاری ئەتوانین دەنگی یەکێتی بگەرێنینەوە .

 

 

٠٦/١١/٢٠١٣


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.