یەكێتی بەس ماندوو بکەن ... ئەکرەم محمدئەمین ئەحمەد

یەكێتی بەس ماندوو بکەن ... ئەکرەم محمدئەمین ئەحمەد

هەموومان شانازی ئەکەین کە یەکێتین خەباتێکی سەخت و قوربانی زۆرمان داوە لەم پێناوەدا بۆ گەیشتن بە ئامانجی گەلەکەمان .

یەکێتی لای ئەندامان و دۆستانی ( قیبلە و پەناگابوو هیواو ئامانج و ژیان بوو ) .

بۆ دوژمنیش ( دۆزەخ و خەزان بوو ) .

دەسەلاتێکی ئیداری باش ئەتوانێت خزمەتگوزاری باش و ئاسایش بەرکەمال بکات بۆ کۆمەڵانی خەڵکی و هەموو هاوولاتیەك بە بێ جیاوازی بیروڕا خزمەتی گەل و نیشتمان بکات .

ئەی ئەگەر بەڕێوبردنی دەسەلات باش نەبوو، یان کاریگەریە ناوخۆی و دەرەکیەکان و ناوچەییەکان هەموویان رەنگدانەویان هەبوە جا چەند پەیوەندی بە خودی حزبەکەتەوە هەبێت یان نا ئەمیش بەرپرسیارە بەرامبەر کەم و کوڕییەکان،

با باشتر و رونتر جیاوازیەکان باس بکەین تا خوێنەر و ئەندامانی یەکێتی لە شتەکان باشتر بگەن و منیش وەکو خۆم ( یەکێتی ) ئازارەکانم کەمێك ساڕێژ بکەم .

١ - جاران یەك بریاری ناوەندی هەبوو بۆ راپەراندنی کارەکانی یەکێتی، ( کۆمەڵە و شۆڕشگێران ) بەرنامەو پەیرەوی خۆیان هەبوو بۆ کارەکان و هەموو ئەندامێك لەبەری بوو کاری بۆ ئەکرد .

# - ئێستاش بریار و ووتاری جیاواز ئەیبینین و ئەیبیستین هەست بە بونی ناوەند ناکەین .

٢ - یەکێتی بە هێزترین و یەکەمین دەسەڵاتی سیاسی و پێشمەرگایەتی سەرخاکی کوردستان بوو .

# - ئێستا هاتوینتە پلە ( ٢ بەرەو سێ گەر نەچین باشە ) .

٣ - نە کتلە و ناوچەگەری هیچی مانای نەبوو، شەرم بوو باس کردنی .

# - ئێستا کتلەو ناوچە گەرێتی شەکەت و ماندو بونی بۆ یەکیتی هێناوە .

٤ - جاران پارەو سامان هیچ مانای نەبوو، بیر و باوەر و ویژدان و شەهید بون لەسەروی هەموانەوەبوو .

# - ئێستا پلە و پارەو سامان بۆ کۆمەڵێك کەس رەخساوە، گەر تۆش نیتە هەر لە وورگی خۆت بە .

٥ - هەموو هێزە سیاسیەکانی ناو کوردستان بە کۆن و نوێوە ئاواتیان بوو لە ڕێگەی یەکێتیەوە بێنەوە بۆ کوردستان و چاویان بەکەس و کاریان بکەوێت یان جەولەیەك بکەن .

# - خاوەن ماڵەکەی کوردستان خەریکە ئەبێتە میوان .

هەموومان بەرپرسیارین لە ماندوو بون و هیلاك کردنی یەکێتی گەیشتن بەدەسەڵات لە ماوەی چەند ساڵی ڕابوردودا زیانی پێگەیاندوین و هاوپەیمانیکەش زیاتر .

 ئەگەر بەم شێوەیە کاربکرێت یەکێتیش لەدەس ئەدەین و ئەو کاتە خەو بەدەسەڵاتەوە ئەبینین .

بۆ سەرلە نوێ بۆ هێزکردنی پێگە و گەرانەوەی جەماوەرەکەی یەکێتی وا باشە پشویەکی خولی بدەین بە یەکێتی بۆ پێدا چونەوەی کەم و کوڕییەکان و بەستنی کۆنگرە، کەواتە خۆمان بەدوور بگرین لە بەڕێوبردنی دەسەڵاتدا وەکو ئۆپۆزیسۆن بمێنینەوە .

گەر وانەکەین سەرلەنوێ ئەبینەوە بە خۆراکی هەلەی میکانزمی بەکارهێنانی هاوپەیمانی و زۆر گرانتر ئەوەستێتەوە لەسەرمان، سەرکردایەتی بەرپرسی یەکەم ئەبێت،

هاوپەیمانی لە پێناوی ئاسایش و گەیشتن بە ئامانجەکان باوەشی بۆ ئەکەینەوە، بەلام نەك وەکو ئێستا .

هەڵبژاردنی سەربەخۆی یەکێتی زۆر گرنگە بریارێکی باشە تا هاوکێشەی کاری خۆمان بزانین لە هەڵبژاردنێکی پاکدا .

( سەرکەوتن کاتێك بەدەست دێت، دان بە هەڵەکاندا بنرێت ) .

 

 

                 ئەکرەم محمدئەمین ئەحمەد

١٣/٠٤/٢٠١٣

 

 


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.