مرۆڤێکی هەڵوەشاو ...ئەکرەم محمدئەمین ئەحمەد

 گوتەیەکی جوان هەیە ( ژیان بە نرخترین دیاری خوایە ) .

پرسیار ئەوەیە چۆن ژیانێك، خوای گەورە مرۆڤی دروست کردوە جەستەیەکی باشی تەندروستی داوەتێ بۆ ئەوەی لەسەرپێی خۆی خۆی پێبگەیەنێ و سودی هەبێ بۆ کۆمەڵ و چواردەور .

بەڵام زۆر جار کێشە کۆمەڵایەتیەکان ڕێگە نادەن کەسێکی باش ئامادە بکەن .

بەهۆی ململانێی کۆمەڵایەتی و سیاسی و گرفتی توێژە تایبەتیەکانی ناو کۆمەڵ و تەنانەت کاریگەری تەکنلۆجیاش رەنگدانەوەی هەیە، کەواتە کەسی ناو ئەم بابەتە توانای گفتوگۆ و وەرگرتن و پێدانی نابێت زوو هەڵئەچێ هەست بەنەخۆشی دەرونی ئەکات خۆی بە لاواز ئەبینێ .

لای خۆمان سەرکەوتنی ناسروشتی زۆرن و ئەمانخاتە پرسیار و ترسەوە بۆیە هەندێك جار ترس خراپ نیە بە ئاگات ئەهێنێتەوە لە کردارە سروشتیەکان ووریامان ئەکاتەوە .

سەرکەوتنی ناسروشتی وەکو ئەوە وایە :

 مناڵێك بهێنی بڵێ سەرکەوە بەم پلیکانەیەدا ناتوانێت لە یەکەم پلیکانە سەرکەوێت، لەبەر ئەوەی مناڵە توانای جەستە کەمە بیرکردنەوەی نیە ئەزمونی نیە .

بەڵام هەر هەمان مناڵ بێنە دەستی بگریت و بیخەیتە پلیکانەی ژمارە (١٠) چی ئەبینێ .

ئەبێنێ لەسەروی هەمومانەوەیە، پێکەنینی دێت، تۆش پێکەنیت دێت،  سەری گێژ ئەبێت و خۆی لێوون ئەبێت تاوای لێدێت ئەگەر زوو دای نەگریت بەسەردا ئەکەوێتە خوارەو هەڵئەوەشێت .

کەسی دانراوی ناسروشتی پێگەی کۆمەلایەتی بێ هێزە، ئامادەیە هەموو کارێکی ناشیاو بکات بۆ مانەوەی دەسەڵاتی، پەیامی درۆ ئەگەیەنێ راستیەکان لەدەسەڵات ئەشارێتەوە، بروای بە پێکەوە کارکردن نیە، توانای خۆ دۆزینەوەی نیە،  دژی کەسانی چالاك و تێکۆشەرە لاوازی خۆی بەم کارە نابەجێیانە بەسەر ئەبات .

کادری بەتواناو سەرکەوتو هەمیشە لەکارە چاکەکاندا گەشبینە و هاوسەنکی ئەکات لەگەڵ ئامانجی کارکردندا، بروای بە پێکەوە کارکردنە و دیموکراتی و ئازادی بیروبۆچونەکان بەسەرچاوەی سەرکەوتنی کارەکانی ئەزانێ و گرنگی پێئەدات .

پێویستە هەموو ڕێکخراو سەندیکا پیشەییەکان سەربەخۆبن، ئەگەر وا نەبێت ناتوانێت کۆمەڵێکی شارستانی بنیات بنێ .

گرنگی کارکردن لە چوار چێوەی بەرنامەی کارکردندا، سەربەخۆی دەسەڵات ئەنجامی کاری باشی هەوڵ و هیمەتی تاکەکان بە ئەنجام ئەگات .

 نەك وەکو میکانۆ بەکار بهێنرێیت و نەزانیت جێگەی کارکردنت کوێیە سەرت لێتێك ئەجێت و بە ملدا ئەکەوێت و هەڵئەوشێت .

 

 

 

 

                 

١٩/٠١/٢٠١٣

 

 

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

بابەتی زیاتری نووسەر