هەڵبژاردن پرۆسەیەکی دیموکراسیە بروامان بە ئیرادەی گەل هەیە و یەکیتی یەکەم پارتی سیاسی کوردستانە لەم پێناوەدا کاری کردوە و کاری بۆ ئەکات.
هیوادارین هەموو کات پروسەیەکی سەرکەوتوو بیت نمونەیەکی جوان بدات بە ناوچەکە و جیهان دوور لە توندوو تیژی.
ئەم جارە ئەوەی جێگەی باسە ڕێژەیەکی باش بەشداری کردوە، بێگومان هەموو پرۆسەیەکی هەڵبژاردن بێ کەم و کوری نابێت، بەڵام پرۆسەکە لە چاو ووڵاتانی عارەبی و ناوچەکە لە هەمویان سەرکەوتوتر بوە ئەمە گرنگی خۆی هەیە بۆ گەلی کورد و یەکێتی.
زۆر جار ئەم پرۆسەیە ئەنجامی چاوەروان نەکراو ئەهێنێت و کەس ناناسێت پارتێکی وەکو یەکێتی نیشتمانی کوردستان دوور ئەخاتەوە لە دەنگی یەکەمی کە یەکەم هێزی خەبات و تێکۆشانی ناو خاکی کوردستان بوە و خاوەنی هەزاران شەهیدە، یەکێتی هەربە خۆڕاگری مایەوە هەتا ئێستا و بەردەوامیش ئەبێت بۆ ئایندە.
زۆر گرنگە هۆکارەکانی بزانین، کار بکەین بۆ چارەسەرکردن.
ئەوەی من هەستی پێئەکەم و ئەیبینم لە شوێنی خۆمەوە وەکو ئەرکێک بە پێوستی ئەزانم بیخەمە بەدەمی بەڕیزتان بە هیوای جێگەی چارەسەر بێت.
١ - بێگومان نابێت پەشیمان بین لەوەی بە تەنها هاتینە پرۆسەی هەڵبژاردنەوە، سەنگ و رەنگی خۆمان زانی ووریا کردنەوەیەك بوو بۆ پیادە چونەوەی کەم و کوریەکانمان.لەم ژمارەیەوە دەست پێبکەین کە ئەنجامی هەڵبژاردن بەرمان ئەکەوێت.
٢ - بێگومان بۆ ئەم هەڵبژاردنە ناوی بەڕێز (ما جەلال) سەنگ و هیزی خۆی هەبوو ئەگەر ئامادە بوایە بێگومان ئەنجامەکان بە شێوەیەکی تر ئەکەوتەوە، بەداخەوە باری تەندروستی رێگەی نەدا.
لێرەدا پرسیار زۆر دێتە ئاراوە.
لەدوای روخانی رژێمی عیراق، ئەرکی گرنگی سەرکردایەتی یەکێتی بۆ بەشداری کردنیان لە ئایندەی عێراقدا و بەڕێز (مام جەلال) بە سەرۆك کۆمار هەڵبژێرا بۆ نەتەوەی کورد دەسکەوتێکی مەزن بوو لەسەر ئاستی وولاتانی عارەب و جیهان سەنگ و گرنگی کوردی نیشاندا لە عێراق و ناوچەکە،
کەسێکی کورد و پێشمەرگە ئیمرۆ سەرۆك کۆماری عیراقە مێژوو خەباتی بەڕێزی هاندەری یەکەم بون بۆ سەرۆك کۆماری.ئەمە بۆ ئاستی نەتەوەیی زۆر گرنگ بوو.
بەڵام بۆ ناو یەکێتی لەدەست دانی بریار دانی ناوەند بوو بۆ مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و وەکو ئەوەی بینیمان کە چیمان بەسەر هات ناوچەگەری و دەستەوتاقم و دواجاریش برادەرانی گۆران جیا بونەوە، بە داخەوە جیا بونەوەی گۆرانیش نەبوە هۆی سەرلە نوێ خۆ ئامادە کردنەوە و پیا چونەوەی هەلەکان و سود وەرگرتن.
کەواتە زۆرێك لە ئەندامان و دۆستان و پێشمەرگە دێرینەکان پەراوێزخران کە براوایان بەم جۆرە کارە نەبوو زۆریان هەوڵدا لەگەڵیدا بۆ چارەسەر سودی نەبوو، لە یەکێتیدا مانەوە تەنها بۆ پاراستنی دەسکەوت و سەروەریەکانی خۆیان پاراست لەم کێشانە.
٣ - دانانی ژمارەیەکی زۆر بە ناوی کادر و ئەندام مەکتەب و ئەندام مەڵبەند و ئەندامی پەیوەندیەکان هتدددد، هەر ئەندامێک پیاوی بەرپرسێکە بە بی رەچاوکردنی پلەی حزبایەتی، ئەمانە تەنها لەسەر حسابی یەکێتی ژیاون و دژایەتی ئەندامە دلشۆز تێکۆشەرەکانیان کردوە بە ئێشتاشەوە.
بۆ دامەزراندنی هەموو ئەندامێك (cv) پێشکەش بکرایە بێگومان ڕۆژمان نە ئەگەشت بەم ڕۆژە و بەرپرسەکان سنورێکی دیاری کراو هەبوو بۆ کار کردنیان.
٤ - داوامان کرد هەڵبژاردن لە ڕیکخستنەکانەوە بکرێت بۆ پالێوراوی پەرلەمان لە ووڵاتی هۆلندا نەمان بینی و نەمان بیست بۆچی نەبوو بە دەیان کەسی شارەزاو باشی تیایە.
راگەیاندن:
١ - بە تەلەفزیون و چاپەمەنیەکانەوە داهاتیان لەسەر بودجەی یەکێتیە، راگەیاندن پشکی گەورەی بەرئەکەوێت لە نە دۆزینەوەی چارەسەر کردن و نە خوێندنەوەی هەموو چین و توێژەکانی ناو کۆمەڵ
کوردسات تەنها بۆ چەند دەم چاوێکە ئەم هەفتەیە کۆمەڵی یەکەم هەفتەی دووەم کۆمەڵی دووەم بە پێچەوانەوە.
لە ساڵێکدا ٢- ٣ جار یادی کەسێک ئەکرێتەوە بە بێ رەچاو کردنی هەزاران شەهید و هەزاران پێشمەرگە و زیندانی سیاسی و خەڵکی تێکۆشەر، وادیارە خۆیان بەرنامەکان نابینن.
٢ - هەردوو کەناڵەکە کرابونە جێگەی ململانێی نێوان یەکێتی و گۆران، پارتی و ئیسلامیەکان بینەری ئەم شەرەی نێوانمان بون و بوە دەسکەت بۆ ئەوان.
نمونەیەك:
پاش بیست ڕۆژ لە ململانێ تێرمان نەخوارد، دوو رۆژی پێش هەڵبژاردن پێوستە ئارام بین.گۆران ناوی چەند بەرپرسێکی پارتی بلاو ئەکاتەوە کە کە پلەی وەزیر خانەنشین کراون،
یەکێتی تۆ بۆ ئەچیتە سەنگەرەوە لە گۆران وەلامی ئەدەیتەوە، ئایا تۆ دەم راستی پارتیت، راگەیاندنی پارتی بێدەنگی هەڵبژارد تا نیوەی دووەمی دووەم رۆژ وەڵامی گۆرانی دایەوە ئەویش لەبەر خاتری یەکێتی وەڵامی دایەوە، زیانێکی زۆری هەبوو نەك قازانج کاتەکان هی ئەوە نەبوو.
٣ - ڕۆژنامەکان ئەگەر بەشان و باڵی یەکێتیدا هەڵنەدەی بۆت بڵاو ناکرێتەوە، تاپۆکراوە لەسەر چەند کەسێکی دایاری کراو.
٤ - گرنگی نادرێت بە چالاکیەکانی کوردەکانی ئەوروپا.
٥ - بۆ کاندیدەکان چاوپێکەوتن و ناساندنیان بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان نایەکسانی زۆری تیا بوو.
حوکمەوت ؛
١ - بە درێژایی رابوردوو هەرچی دەسکەوت هەبوو پشکی گەورە بۆ پارتی بوو، قبولی نەبوو لەژێر دەسەڵاتی زەرد یەك زیادەرەوی بکرێت، هەرچی هەڵەی حوکمەتیش بوو بەرەورووی یەکێتی ئەبوە و باجی هەلەکانی پارتیش یەکێتی ئەیدایەوە، کە ئەمەش بەرپرسارێتی گەورەش برادەرانی مەکتەبی سیاسیە.
٢ - درێژ کردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتی، ئایا یەکێتی چۆن هەڵی سەنگان بەلام خەڵکی کوردستان دژی بون، لەمەش سەرکردایەتی و ئەندام پەرلەمانەکان بەرپرسیارن.
٣ - بە داخەوە سەرکردایەتی دوور بین نەبون بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن، ئایا چۆن وەلامی خۆیان و ئەندامان ئەدەنەوە، ئەوەندەش لە خۆیان رازی بون کێشە و ناکۆکیەکانیش رۆژانە لە هەڵکشاندا بون.
پێوستە گۆرانکاری نیمچە بنەرەتی بکرێت لە هەموو مەکتەبەکانی یەکێتی و کار بە شارەزایی و ئەزمون و کەسایەتی ناکۆمەڵ بکرێت.
ئەکرەم محـدئەمین ئەحمەد
٢٥/٠٩/٢٠١٣
