وابزانم ئه‌م جاره‌ش دۆڕاین ...سالارکه‌رکوکی
هه‌رچه‌نده سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆکی حوکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان (نێچیره‌ڤان بارزانی) به‌بایه‌خێکی زۆره‌وه له‌لایه‌ن وڵاته ئاشتی خوازه‌کانه‌وه نرخێندرا، وه پشتگیریان لێکرد :
به‌ڵام به‌بڕوای من ئه‌مجاره‌ش وه‌ک ڕابردوو ده‌بێت، هیچ ئاکام‌و به‌رو بومی نابێت.
نه‌بونی به‌روبومی دانیشتنه‌کان نه‌ک له‌لایه‌ن شاندی کوردیه‌وه‌یه به‌ڵکو له ناڕاستگۆیی نا پاکی به‌غداوه دێت.
له‌دوای ۲۰۰۳ وه حوکومه‌ته یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی حکومه‌تی فیدراڵی ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه که له به‌ڵێن زیاتر هیچیتر به‌کورد ناده‌ن، هه‌رچه‌نده ئێمه ده‌بێ له‌هه ر‌کات و شوێنێک بێت بچین بۆبه‌رژه‌وه‌ندێکانمان، به‌ڵام ده‌بێ به‌هه‌مان شێوه په‌ند له‌ڕابردومان وه‌ربگرین .
ئه‌گه‌ر بێ‌و ئه‌مجاره‌ش سه‌ردانی شاننده‌که به‌ماچێ چون به‌ماچێ گه‌ڕانه‌وه کۆتایی پێهاتبێت ئه‌وا حوکومه‌ت مه‌تمانه‌ی زیاتر له‌ده‌ستده‌دا له‌لایه‌ن خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستانه‌وه.
ئێستا هه‌لێکی باشه بۆفشارخستنه‌سه‌ر مالکی و ده‌وڵه‌تی یاسا، ئه‌وان وه‌ک ده‌بینین فشار‌و ڕه‌خنه‌ی ناوه‌کیو ده‌ره‌کیان زۆرله‌سه‌ره، بادانیشتنه‌کان له‌سه‌رکه‌سێ باش‌و یه‌کێ خراپ نه‌بێ،
باگفتوگۆکان جدی و ئاشکرابن، له‌سه‌ر خاک‌و نه‌ته‌وه‌بن نه‌ک له‌سه‌ر چه‌ند ملێۆن دۆڵارێ بێ،
ئه‌ویش بۆکۆمپانیاکانه نه‌ک بۆخه‌ڵکی کوردستان، هه‌رچه‌نده که‌س ناتوانێ نکۆڵی له‌گرینگی پاره‌بکا به‌ڵام بێگومان خاک‌و نه‌ته‌وه هه‌میشه گرینگتره.کشانه وه‌ی ئه‌ندام په‌ڕله‌مانه‌کانمان یان وه‌زیره‌کانمان، له‌په‌ڕله‌مان و حکومه‌تی ناوه‌ندی باله‌سه‌ر مافه‌چاره‌نوس سازه‌کانبن باله‌سه ر خاک‌و نیشتیمانبێ نه‌ک بڕه پاره‌یه‌ک، چ گرنته‌ک هه‌یه ؟ئه‌مجاره‌ش به‌ڕێک کوتنه‌کانه‌وه پابه‌ندبن.واپێده‌چێ ئه‌م جاره‌ش که‌ڕه و‌شه‌که که‌مێک هێوه‌ربێته‌وه مالکی جارێکی‌تر پاش گه‌زبێته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ گرنتیه‌ک نیه له‌و ڕێک که و‌تنانه‌ی که ئه‌نجام دراوه‌ن.
پێویسته کورد ئاگری شه‌ڕخۆش بکات له‌نێوان شیعه و سونه هه‌رچه‌نده ئێمه‌ی کورد به‌وه تاوانبارکراوین و ده‌کرێن له‌لایه‌ن عه‌ره‌به‌وه، بابۆبه‌رژه‌وه‌ندێکانمان بیر له‌ته عاتف نه‌که‌ینه‌وه .
ئێمه‌ش وه‌ک عه‌ره‌ب ئه‌وه‌ی باشه بۆخۆمانی بکه‌ین دوور له‌عێراق چێتی .
سالارکه‌رکوکی:
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
