ڕه‌نگه هیوای زۆربه‌ی ئه‌ندام و دۆستانی یه‌کێتی و چاودێرانی سیاسی کۆنگره‌ی چواره‌مینی یه‌کێتی بێت بۆ هه‌ڵسانه‌وه‌ی یه‌کێتی، به‌ڵام که‌من ئه‌وانه‌ی لێبراوانه کار له‌سه‌ر ئه‌و پرسه گرنگه ده‌که‌ن، ئه‌رکه‌کان و ئامانجی ئێستامان ڕوو له ئاینده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له ئاستی ئه‌رک و ئامانجه‌کانی ئاینده دابین و له ئاستی ئه‌و چاوه‌ڕوانیه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان بین که له یه‌کێتیان هه‌یه، پێداچوونه‌وه‌یه‌کی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی زانستی به سیسته‌می کاری حزبی و سیاسی خۆی بکاته‌وه، تا تێکۆشه‌رانی خۆیی و گه‌له‌که‌شمان به چه‌مکی نوێ و به‌که‌رسته‌ی نوێ بۆ ئاینده ئاماده‌بکاو له ناو پێکهاته‌ی حزب چاکسازی هه‌مه‌لایه‌نه بکات، پێویسته سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی حزبی گۆڕانکاری تێدا بکرێ، که له‌گه‌ل ڕه‌وتی سیاسی ئه‌مڕۆو گونجاو بێت، ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی ئه‌مڕۆ ڕه‌خنه‌باران ده‌کرێن، له ڕۆژانی سه‌ختی خه‌بات سه‌رکرده‌و تێکۆشه‌رێکی دڵسۆز‌و کوردپه‌روه‌ربوون و له دژوارترین و سه‌ختترین هه‌لومه‌رجه‌کاندا توانیویانه خۆڕاگربن و درێژه به خه‌بات له پێناوی ئازادی و ووڵات بده‌ن، بۆیه دروست وایه که ڕه‌خنه له بڕیاره نادروسته‌کان و سیسته‌می حزبایه‌تی بگیرێ نه‌وه‌ک که‌سه‌کان، خاڵی گرنگ ئه‌وه‌یه به‌دوای چاره‌سه‌رێکی بنه‌ڕه‌تی کێشه ناوخۆییه‌کانی یه‌کێتی بچین و په‌نجه له‌سه‌ر برینه قوله‌کان دابنێین و به شێوازێکی زانستیانه‌و دادپه‌روه‌رانه ساڕێژیان بکه‌ین، دوور له گیانی ئازاردان و شکاندنی که‌سایه‌تیه‌کان، ئه‌و دیارده دزێوانه‌ی ته‌کتول و ده‌سته‌گه‌ری و پاوانخوازی دووچاریان بووین ڕیشه‌کێش و بنبڕیان بکه‌ین و ده‌نگه ڕه‌سه‌ن و که‌نارگیرو په‌راوێزخراوه‌کان کۆبکه‌ینه‌وه، له خزمه‌تی گه‌شه‌کردن و پشخستنی ڕیزه‌کانمان و به‌ره‌وپێشبردنی پرۆسه‌ی سیاسی گه‌له‌که‌مان به‌کاریان بهێنین و به‌دوای هۆکاره‌کان بگه‌ڕێین، ئینجا هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنیان بده‌ین، هه‌ربۆیه پێویستیمان به لێکدانه‌وه‌یه‌کی بابه‌تیانه هه‌یه، تاکو به شێوه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی چاره‌سه‌ر بکرێن و ده‌ستبه‌رداری سیاسه‌تی پینه‌وپه‌ڕۆبین، ململانێ که‌سییه‌کان بخه‌ینه زبلدانی مێژوو و گیانی ته‌بایی و پێکه‌وه‌ژیان و لێکتێگه‌یشتن بکه‌ینه به‌ردی بناغه‌ی کاری ئێستا و ئاینده‌مان، ئه‌گه‌ر ئاوڕێک به خه‌باتی چه‌ندان ساڵه‌ی ی. ن. ک بده‌ینه‌وه، ده‌بینین به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رکرده‌کان له نێوان خۆیاندا ته‌بابوون، توانیان له دژوارترین ڕۆژگاره‌کانی سه‌خستی خه‌بات به‌سه‌ر هه‌موو نه‌هامه‌تیه‌کان زاڵ بن، به پێچه‌وانه‌وه له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه کاتێک سه‌رکرده‌کان له‌ناو خۆیاندا، وه‌کو سه‌رده‌می شاخ ڕێک و ته‌با نه‌مان، کێشه‌کان په‌ره‌یان ساندو پڕه‌نسیپ و دیسپلینی ناو ئۆڕگانه‌کان ڵاوازبوون و چاو له خراپه‌کاری و که‌م و کوری و که‌مته‌رخه‌می و گه‌نده‌ڵی تا ڕاده‌یه‌کی زۆر پۆشراوه، ئێستا پێویستیمان به ڕێکخستنێکی خاوه‌ن پڕه‌نسیپ و مۆڕاڵ هه‌یه، که بتوانین له‌گه‌ل ئه‌و گۆڕانکاری و ڕووداوانه هه‌ڵبکه‌ین و که هه‌یه‌و به‌ڕێوه‌ن، ناکرێت به‌و لۆژیکه ڕێکخراوه‌یه‌ی ئێستامانه‌وه به‌ره‌نگاری ئه‌و هه‌موو ئه‌رکه گه‌وره‌و گرانه ببینه‌وه که به‌رۆکی حزبی گرتووه. .
ده‌بێ یه‌کێتی به ئه‌جندایه‌کی ستراتیژ تۆکمه پشت به‌ستوو به بڕیاره گرنگه‌کانی سه‌رکردایه‌تی ئاوێته‌بوو، به گوێگرتن له ئه‌ندام و لایه‌نگرانی خواره سیاسه‌ته‌کانی ڕه‌نگڕێژ بکات، چونکه یه‌کێتی هێزێکی کاریگه‌رو دێرینی سه‌رگۆڕه‌پانی سیاسی کوردستان و ناوچه‌که‌یه، بۆیه ده‌بێت گه‌شه‌کردن و به‌هێزکردن و پاراستنی ڕیزه‌کانمان ئامانجی سه‌ره‌کی سه‌رجه‌م یه‌کێتی یه‌کان بێت، تاکو ئاماژه به‌و ڕاستیه بده‌ین، دوای کۆسپ و ته‌نگه‌ژه‌کان له جاران به‌هێزتر ده‌بینه‌وه‌و دێینه‌وه مه‌یدان، چونکه یه‌کێتی هه‌ڵقوڵاوی نێو جه‌ماوه‌ره‌و بۆ جه‌ماوه‌ره، یه‌کێتی بوونمان له پێناوی به‌دیهێنانی ماف و خواست و ئامانجه ڕه‌واکانی گه‌له‌که‌مانه، نه‌وه‌ک له پێناوی پله‌وپایه‌و پۆست، ئه‌وانه‌ی له ڕابردوو یه‌کێتیان وه‌ک وێستگه‌یه‌ک بۆ وه‌رگرتنی پله‌وپایه‌و پۆست و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان به‌کار هێناوه، ئه‌مڕۆبێت یاب سبه‌ی ده‌که‌ونه په‌ڕاوێزی ڕووداوه‌کان!! به میتۆدی تێکۆشان له پێناوی یه‌کێتی و یه‌کێتی بۆ هه‌مووان ده‌توانین داهێنان و چه‌مکێکی نوێ له شێوازی سیسته‌می کاری ڕێکخراوه‌یی ئه‌نجام بده‌ین و چرای ئومێدی به‌هێزبوونه‌وه‌و هه‌ڵسانه‌وه‌ی یه‌کێتی داگیرسێنین، بۆیه پێویستیمان به هه‌ڵویسته‌کردن و به‌خۆداچوونه‌وه‌و گۆڕانکاری هه‌یه، چونکه نوێبوونه‌وه بێ خوێنی تازه و بیر‌و هزری نوێ و بۆچون و به‌رنامه‌ی تازه‌گه‌ری هه‌رگیز ناتوانین به‌شێک بین له پرۆسه‌ی گۆڕانکاریی و نوێگه‌ری که له ئاست خواست و داوا‌و گه‌وره‌یی و پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری یه‌کێتی دابین، که ئێستا یه‌کێتی دوای شکستی هه‌ڵبژاردن هه‌ڵگری ئه‌و په‌یامه پیرۆزه‌یه، ئێستا کاروانی خه‌بات له وێستگه‌یه‌کی چاره‌نوسسازو پڕ هه‌ستیار گوزه‌رده‌کات، پێویستیمان به‌یه‌کده‌نگی و یه‌کڕه‌نگی و یه‌کهه‌ڵوێستی هه‌یه، تا له‌و ڕوانگه‌یه‌وه پارێزگاری له ده‌ستکه‌وته‌کان و سه‌روه‌ریه‌کانمان بکه‌ین و خزمه‌تێکی زیاتر به کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان بکه‌ین، بۆیه ده‌بێت یه‌کێتی به کرده‌وه ببێته ئاڵا هه‌ڵگری دیموکراسی و حزبێکی دامه‌زراوه‌یی، ئه‌گه‌ر ئه‌وه په‌یڕه‌وکرا یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ری و دڵسۆزی و په‌رۆشی په‌یڕه‌و ده‌کرێت، ئه‌و کات ئامانجه‌کان ده‌گه‌ن به مه‌نزلگاو یه‌کێتی به‌ره‌و ترۆپکی سه‌رکه‌وتن و پێگه‌ی جه‌ماوه‌ی فراوان ده‌بێت. .
م. عه‌ونی خۆشناو
هۆڵه‌ندا / لاهای
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
