له یادی پۆلێک له شه‌هیدانی گه‌ل و نیشتیمان‌دا ...م.عه‌ونی خۆشناو
پیرۆز ڕاگرتنی یادی شه‌هیدان، مانای سۆز‌و وه‌فا و ڕێزلێنانه له خه‌بات و ماندوبوون و تێکۆشانیان که له پێناوی کورد‌و کوردستان داویانه، وه‌فاداری و ڕاستگۆی کوردانه بۆ خوێنی شه‌هیدان، بۆیه ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌موو لایه‌کمانه پێکه‌وه له یادکردنه‌وه‌ی شه‌هیده‌کانماندا بتوانین به‌چه‌ند په‌یڤێک یادی ئه‌و نه‌مرانه به‌رزو پیرۆز ڕابگرین..
یادی شه‌هیدان له کات و سات و ڕووداوی جیاوازدا، له بزاڤی ڕزگاریخوازی گه‌له‌که‌ماندا چه‌ندان شۆڕشڤان، به هۆی خه‌بات و تێکۆشان بوونه‌ته سیمبولی نه‌ته‌وه‌یی، یه‌کی له‌و سیمبوله نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیه شه‌هیدی سه‌رکرده و شۆڕه‌سواری کوردایه‌تی شه‌هید ئارام بوو، ئارامی سه‌رکرده یه‌کی له کاراکته‌ره سه‌ره‌کی و دامه‌زرێنه‌رانی کۆمه‌ڵه‌ی مارکسی و لینین و سه‌رقافله‌ی هه‌لگیرسانه‌وه‌ی شۆڕه‌شی نوێی گه‌له‌که‌مان بوو، یه‌کێک بوو له‌و سه‌رکرده دیار‌و به‌رچاوانه‌ی له هه‌ڵگیرسانی شۆڕه‌شی نوێ‌دا، ڕۆلێکی کاراو کاریگه‌ری بینیوه ئاگاداری سه‌رجه‌م هه‌وڵ و کۆششه‌کانی به‌رپابوونی شۆڕه‌ش بووه، په‌یوه‌ندیه‌کی توندوتۆڵی له‌گه‌ل ته‌واوی تێکۆشه‌ره دێرین و کاراکته‌ره سه‌ره‌کیه‌کان توندوتۆل بووه، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیه‌کی به‌رده‌وامی له‌گه‌ل هه‌ڤال مام جه‌لال هه‌بووه، به مه‌به‌ستی خۆسازدان بۆ شۆڕه‌شی نوێ، شه‌هید ئارام له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ڵسوڕاوێکی دیاری ئه‌و سه‌رده‌مه بووه، هه‌ربۆیه له شار‌و شاخدا بوونی هه‌بووه، تا ئه‌و کاته‌ی له‌ده‌ڤه‌ری قه‌ره‌داخ گیرساوه‌ته‌وه و سه‌رکردایه‌تی شۆڕه‌شی کردووه، هه‌رله‌وێ کۆمیته‌ی هه‌رێمه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی مارکسی و لینینی دیاریکردووه‌و خۆشی سه‌رکردایه‌تیکردووه، به‌ڵام سه‌د داخ و مخابن له پیلانێکی به‌رنامه‌ڕێژو دارێژڕاودا له 35 سال به‌ر له ئێستا له ڕێکه‌وتی 31.01.1978 به‌ده‌ستی چه‌ند خائین و خۆفرۆشیک شه‌هید ده‌کرێت، شه‌هید ئارام مرۆڤێکی مه‌زن و سیاسه‌تمه‌دارێکی به توانا بوو، له مه‌ودایه‌کی زه‌مه‌نی کورت‌دا په‌یامێکی پیرۆزی شۆڕشگێری گه‌یاند و هه‌ستێکی نوێ و پاک و بێگه‌ردی نیشتیمانپه‌روه‌ری به لۆژیکێکی شارستانیانه تێکه‌ڵ به خه‌باتێکی هاوچه‌رخانه‌کرد، بۆیه له‌و زه‌مه‌نه پێوانه‌یه‌دا بووه شۆڕه‌سواری ئه‌فسانه‌ی نێو دونیای سیاسه‌ت، به‌خسله‌ته جوان و په‌یڕه‌وکردنی پڕنسیپ و دیسپلینی شۆڕه‌شگێڕانه‌ی دوور له بنه‌ما ته‌قلیدیه‌کانی پێشووی شۆڕه‌ش بۆته وێردی سه‌ر زمانی هاوڕێ و هاوبیرو هاوسه‌نگه‌رو هاونیشتیمانه‌کانی، له‌و کاتانه‌ی شه‌هید ئارام چۆته شاخ به ئارامی گه‌شه‌ی به شۆڕه‌ش داوه و شاره‌زایانه به‌ردی بناغه‌ی کاروانێکی نوێی خه‌بات و به‌رخودانی داناوه، هه‌میشه له‌و سه‌رده‌م و ساته‌وه‌خته‌دا له پێناوی به‌رگریکردن له گه‌لێکی چه‌وساوه چه‌ک و قه‌ڵه‌م دوانه‌و هاوتای یه‌کبوون، شه‌هید ئارامی نه‌مر له پێناوی ئارامی کۆمه‌ڵگاو ئازادی بیروڕا و کۆمه‌ڵگایه‌کی یه‌کسان و دادپه‌روه‌ر گیانی خۆی به‌خشی، له دوای به‌رده‌وامی و درێژه‌پێدان به ڕێبازی شه‌هید ئارام و شه‌هیدانی تر کوردستان، شۆڕه‌شی نوێی گه‌له‌که‌مان درێژه‌ی به شۆڕه‌ش و به‌رخوداندا، به هاوکاری و پێکه‌وه کارکردن و تێکۆشان له‌گه‌ل ته‌واوی پارت و لایه‌نه سیاسی یه‌کان و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان درێژه به‌خه‌بات دراو به‌شێک له خاکی نیشتیمان ئازادکرا، به‌ڵام دوژمنانی گه‌ل و نیشتیمان و تیرۆریسته‌کان، له پێناوی درێژه‌دان به پیلانه گڵاوه‌کانیان سڵیان له هیچ شتێک نه‌کردۆته‌وه و خه‌ریکی تۆقاندن و له‌ناوبردنی گه‌له‌که‌مان بوون، بۆیه له به‌رنامه‌و پیلانێکی داڕێژراودا له ڕێکه‌وتی 01.02.2004 کاره‌ساتێکی ترسناک و خوێناویان له شاری هه‌ولێری پایته‌ختی کوردستان ئه‌نجامداو هه‌ولێریان خه‌ڵتانی خوێنکرد، له یادی9 ساڵه‌ی هه‌ڵۆ به‌رزه فڕه‌کانی کاره‌ساتی شوبات و شه‌هید ئارامی سه‌رکرده‌و، که ئه‌و شه‌هیدانه ڕه‌مزو سیمبوڵ و تێکۆشانی نه‌ته‌وه‌یه‌کن سه‌ری ڕێز‌و نه‌وازش بۆ گه‌وره‌یی و شکۆمه‌ندی ئه‌و شه‌هیدانه‌و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌له‌که‌مان داده‌نه‌وێنین، به‌ڵێن و وه‌فا دووپات ده‌که‌ینه‌وه، که هه‌میشه درێژه پێده‌ری ڕێبازه پیرۆزه‌کانیان بین، کاره‌ساتی شوبات له‌ڕۆژی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزدا، که کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان بۆ جه‌ژنه پیرۆزه پۆڵ پۆل و ده‌سته ده‌سته ڕوویان ده‌کرده باره‌گاکانی مه‌ڵبه‌ندی 3ی هه‌ولێری ی.ن.ک و لقی 2ی پ.د.ک، ئا له‌و کاتانه‌دا دوو تیرۆریست به به‌رنامه و پیلانێکی داڕێژراو خۆیان ته‌قانده‌وه‌و پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستانیان خه‌ڵتانی خوێن کرد و سه‌رتاپای کوردستانیان خه‌مبارو ڕه‌شپۆشکرد، تیرۆر وه‌کو دیارده‌یه‌کی جیهانی ئه‌مڕۆ له سه‌رتاسه‌ری جیهان مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر پێشکه‌وتنی مرۆڤایه‌تی، ڕۆژانه‌ش تیرۆریستان ده‌ستیان بگاته هه‌ر شوێنێ به‌بێ سڵمینه‌وه کاری تیرۆریستی تێدا ئه‌نجامده‌ده‌ن، قینی کۆنه په‌رستانه‌و دواکه‌وتویی خۆیان به دیار ده‌خه‌ن و به خه‌یاڵی خۆیان به کار‌و کرده‌وه قێزه‌ونه‌کانیان ڕێگری له به‌رده‌م گۆڕانکاری و گه‌شه‌کردن و به‌ره‌وپێشچون و زانست ده‌که‌ن و پێشکه‌وتنی مرۆڤایه‌تی ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌رده‌می جه‌هاله‌ت و تاریکستانی!!
تیرۆر کردن ته‌نیا له‌باربردنی که‌سێک یاخود ترس و تۆقاندن و سڕینه‌وه و سڵکردنه‌وه له مه‌یدانی خه‌بات نی یه، شێوازی دیکه‌ش هه‌یه، به‌ڵام تیرۆری جه‌سته‌یی سه‌رکرده‌و که‌سایه‌تییه کورده‌کان مێژوویه‌کی دوور‌و درێژ‌و تاڵی هه‌یه، که کاریگه‌ری کردۆته سه‌رخه‌باتی ڕزگاریخوازی نه‌ته‌ه‌ی کورد، به‌ڵام تۆزقاڵێک ساردمان ناکاته‌وه له‌خه‌بات و تێکۆشان بۆ پاراستنی ئه‌زمونه‌که‌مان و به‌ده‌ستهێنانی مافه زه‌وتکراوه‌کانمان، دوژمنان تیرۆریستان و داگیرکه‌رانی کوردستان خه‌یاڵیان خاوه، ئه‌گه‌ر وا هه‌ست بکه‌ن و بڵین به کاره‌ساتێک و تیرۆرکردنی چه‌ند سه‌رکرده‌یه‌ک، خه‌بات و تێکۆشانی نه‌ته‌وه‌یه‌ک خامۆش ده‌که‌ن، تاکو ئێستا شه‌مشه‌مه کوێره‌کانی جه‌هاله‌ت رێگری له په‌پووله قه‌شه‌نگ و هه‌مه‌ڕه‌نگه‌کان ده‌که‌ن، تاکو چیتر وێڵی نیشتنه‌وه‌ی گوڵه بۆنداره‌کانی کوردستان نه‌بن، چونکه لێره‌و له‌وێ له جه‌سته‌ی دابڕاوی خاکه‌که‌مدا گوڵه‌کان ووشک ئه‌که‌ن و باخه دڵگیره‌کانی کوردستان ئه‌سوتێنن و چاوانی ڕۆڵه‌کانی نیشتیمان پڕ له فرمێسک ئه‌که‌ن، به‌و کاره قێزه‌ونانه ده‌یانه‌وێت رێگری له پێشکه‌وتن و یه‌کگرتنه‌وه‌ی نیشتیمانه دابڕاوه‌که‌مان بکه‌ن و کوردستان خه‌ڵتانی خوێن ده‌که‌ن، ئه‌وه ئه‌مڕۆ هه‌موو کورد به یه‌کده‌نگی و یه‌کڕیزی و یه‌کهه‌ڵوێستی ئاماده‌ی به‌رگریکاریکردنه.
کاره‌ساتی یه‌کی شوبات و کاره‌ساته جه‌رگبڕ و خوێنه‌وه‌کانی تر له‌گه‌ل ئه‌وپه‌ڕی دڕنده‌یی و بێ ویژدانی، به‌ڵام ده‌بنه هه‌وێنی زیاتر ته‌بایی و یه‌کڕیزی نێوان کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان.
ده‌با هه‌موومان پێکه‌وه یادی 35 ساڵه‌ی شه‌هیدکردنی ئارامی سه‌رکرده‌و 9 ساڵه‌ی کاره‌ساتی شوبات بکه‌ینه وه‌رچه‌رخانێکی مێژوویی خه‌بات و تێکۆشان و به‌رخودانی نه‌ته‌وه‌که‌مان، به‌شداریه‌کی کارا له پڕۆسه‌ی چاکسازی و ئاوه‌دانی و پاراستن و گه‌شه‌پێدانی ئه‌زموونی هه‌رێمی کوردستان بکه‌ین، هه‌وڵه‌کانمان یه‌کبخه‌ین بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ته‌واوی مافه‌کانمان، هاوکارو هاوده‌نگ بین بۆ پارێزگاریکردن له ده‌ستکه‌وته‌کان، تاکو خواست و مافه ڕه‌واکانی گه‌له‌که‌مان به‌رجه‌سته بکه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ڕوحی ڕه‌وانی شه‌هیده‌کانمان شادمان بکه‌ین، چونکه شه‌هیدانی کوردستان بوونه‌ته نێرگزی به‌هاری ئازادی و په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌رهه‌می خوێنی ئه‌و نه‌مرانه‌یه، با ئێمه‌ش له یادی ئه‌و نه‌مرانه‌دا له جیاتی فرمێسک و گریان کوردستان بکه‌ینه سه‌کۆی ئازادی و ئاوه‌دانی و خۆشگوزه‌رانی و به‌رخودان..
نه‌مری و سه‌ربه‌زی بۆ شه‌هید ئارامی سه‌رکرده‌و شه‌هیدانی یه‌کی شوبات و ته‌واوی شه‌هیدانی کورد‌و کوردستان
مردن و ڕووڕه‌شی و سه‌رشۆڕی بۆ تیرۆریستان و داگیرکه‌ران و ناحه‌زان.
م.عه‌ونی خۆشناو
31.01.2013 / هۆڵه‌ندا/ لاهای
